ڕێزمانی قوتابخانه‌كان و سه‌ر له قوتابی شێواندن
سه‌باح مه‌جید
رێزمان چییه؟
ئه‌گه‌ر رێزمان بریتی بێت له یاسا و ده‌ستووره‌كانی زمان، ئه‌وه رێزمانی كوردی بریتی ده‌بێت له یاسا و ده‌ستووره‌كانی زمانی كوردی. هه‌روه‌ها به‌هه‌مانشێوه رێزمانی عه‌ره‌بی بریتی ده‌بێت له یاسا و ده‌ستووره‌كانی زمانی عه‌ره‌بی و زمانی ئینگلیزی و زمانه‌كانی دیكه‌ش به‌هه‌مانشێوه.
ئه‌گه‌ر سه‌یری وشه‌ی (رێزمان) بكه‌ین، ئه‌وه ده‌بینین كه له‌ڕووی رۆنانهوه وشه‌یه‌كی لێكدراوه، پێكهاتووه له وشه‌ی (رێ) و وشه‌ی (زمان( بهههدووكیان وشه‌ی لێكدراوی (رێزمان)یان دروستكردووه. لێره‌دا وشه‌ی (رێ) به‌واتای رێگا دێت و (زمان)یش واتاكه‌ی روون و ئاشكرایه، واته: وشه‌كه واتای (رێگای زمان) ده‌گه‌یه‌نێت، كه مه‌به‌ست له رێگاش یاسا و ده‌ستووره‌كانی زمانه، كه‌واته رێزمان، واته: (رێگاكانی زمان) و (یاسا و ده‌ستووره‌كانی زمان(
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌و یاسا و ده‌ستوورانه‌ی زمان داده‌نێن یاخود راستتره بلێێن ئه‌ی ئه‌وانه‌ی یاسا و ده‌ستووره‌كانی زمان دیاریده‌كه‌ن كێن؟ ئه‌وانه‌ی یاسا و ده‌ستووره‌كانی زمان دیاریده‌كه‌ن پێیانده‌گوترێت (زمانه‌وان)، زمانه‌وان ئه‌و كه‌سه‌یه كه كاری ده‌ستنیشانكردن و دۆزینه‌وه‌ی یاسا و ده‌ستووره‌كانی زمانه. بۆیه‌ش ده‌ڵێن ده‌ستنیشانكردن و دۆزینه‌وه‌ی یاسا و ده‌ستووره‌كان و ناڵێین دانانی یاسا و ده‌ستووره‌كان، چونكه له‌ڕاستیدا زمانه‌وان یاسا و ده‌ستوور دانانێت، به‌ڵكو هه‌موو زمانێك خۆی له خۆیدا یاسا و ده‌ستووری خۆی هه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی كه هیچ زمانه‌وانێك ده‌ستی تێدا هه‌بێت. واته: هه‌ر زمانێك كۆمه‌ڵێك یاسا و ده‌ستووری خۆی له هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵگرتووه. هه‌ربۆیه‌شه مرۆڤه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی خۆكارانه یاسا و ده‌ستووره‌كانی زمانه‌كه‌ی خۆیان به‌وپه‌ڕی راستی و دروستییه‌وه به‌كارده‌هێنێت، ئه‌وان هه‌ڵه ناكه‌ن، به‌ڵام زۆرجاران زمانه‌وانه‌كان سه‌رچیغ ده‌چن و به‌هه‌ڵه یاسا و ده‌ستووره‌كان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن. گه‌ر سه‌یری مرۆڤی كورد بكه‌ین، ده‌بینین هه‌موو كوردێك به‌بێ كێشه و به‌بێ هه‌ڵه‌ش قسه‌ده‌كات و سه‌رجه‌م یاسا و ده‌ستووره‌كانی زمانی كوردی له قسه‌كردندا به‌كارده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه بكات، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كوردێكی ئه‌م كوردستانه رێزمانیشی نه‌خوێندبێت..دیسانه‌وه هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك ناكات.
با پیره‌مێردێكی نه‌خوێنده‌واری كورد به نموونه وه‌ربگرین، ده‌توانین له په‌نای سێبه‌ری مزگه‌وتێكدا یان له‌ژێر سێبه‌ری دره‌ختێكدا له پیره‌مێردێك وردببینه‌وه كه بۆ نموونه یاری (دامه) ده‌كات. تۆ له قسه‌كانی ورد به‌ره‌وه و بزانه چۆن رێزمان به‌بێ هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك له قسه‌كردندا به‌كاردێنێت! كه ته‌نانه‌ت ره‌نگه هه‌ر گوێشی له وشه‌ی رێزمان نه‌بووبێت. لێی وردبه‌ره‌وه كه له‌به‌رامبه‌ر پیره‌مێردێكی دیكه‌دا دانیشتووه و سه‌رقاڵی دامهكردنی خۆیه‌تی.. گوێت لێی ده‌بێت به به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێت ((ئه‌م به‌رده بخۆ!)) ئه‌و فه‌رمان به‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌كات و كاری داخوازی به‌كاردێنێت، ئه‌مه‌ش به‌بێ ئه‌وه‌ی یاساكانی كاری داخوازی خوێندبێت یان بزانێت. جگه له‌مه‌ش له رێزمانی كوردیدا ئه‌گه‌ر ره‌گی كار كۆتایی به‌پیتی بزوێن هاتبێت كه له‌م كاره‌دا ره‌گی كاری (خواردن) كه (خۆ)یه و كۆتایی بهبزوێنی (ۆ) هاتووه و له‌م باره‌شدا جێناوی كه‌سی لكاو بۆ كه‌سی دووه‌می تاك كه ئه‌ركی كارا ده‌بینێت، ده‌رناكه‌وێت، چونكه دوو پیتی بزوێن له‌دوای یه‌كتردا نایه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌كاتی ده‌ربڕینی پیتی بزوێن ده‌می مرۆڤ كراوه‌یه بۆیه ناتوانێت دوو پیتی بزوێن له‌دوای یه‌كتردا به‌كاربهێنێت. ئه‌م پیره‌مێرده بێئاگایه له‌م شتانه! به‌ڵام سه‌د ده‌ر سه‌د له قسه‌كردندا به‌ڕاستی و دروستی به‌كاری ده‌هێنێت و هه‌ڵه‌شی تێداناكات!! هه‌ر ئه‌م پیره‌مێرده ره‌نگه به به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بڵێت ((چه‌ند به‌ردت خواردووه؟)) ئه‌و رسته‌یه‌كی پرسیاریت بۆ دروستده‌كات به‌هۆی ئامرازی پرسی (چه‌ند) كه بۆ ژماره به‌كاردێت،به‌ڵام خۆ ئه‌و نازانێت رسته‌ی پرسیاری به چه‌ند شێوه یان به‌چه‌ند رێگا دروستده‌كرێت؟ به‌ڵام دیسانه‌وه به‌بێ هه‌ڵه قسه‌ی پێده‌كات. ئه‌مه له‌كاتێكدا كه ره‌نگه داوای لێبكه‌یت ناوی خۆی بنووسێت، نه‌زانێت! دیسانه‌وه هه‌مان پیره‌مێرد ره‌نگ بێت له به‌رامبه‌ره‌كه‌ی تووڕه‌بێت..به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌ی پێی بڵێت (هه‌ی دامه نه‌زانه) كه پیره‌مێرده‌كان زۆر رقیان له‌م رسته‌یه و پێیانناخۆشه و له‌م كاته‌دا ره‌نگه سووربێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یارییه‌كه بباته‌وه و به به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بڵێت ( ئه‌گه‌ر لێم نهبردیتهوه، ئه‌م قۆڵه‌ی خۆم ده‌بڕم!) ئه‌م پیره‌مێرده رسته‌یه‌كی ئاوێته‌ی مهرجیت به‌هۆی ئامرازی لێكده‌ری مه‌رجی (ئه‌گه‌ر) بۆ دروستده‌كات. ئه‌مه له‌كاتێكدا كه وه‌ك جارانی پێشوو بێئاگایه له رسته‌ی ئاوێته و ئامرازی لێكده‌ری مه‌رجی، به‌ڵام هه‌ر به‌بێ هه‌ڵه به‌كاری ده‌هێنێت. واته: مرۆڤه‌كان له قسه‌كردندا هه‌ڵه ناكه‌ن و رێزمانێكی بێ هه‌ڵه و خه‌وش به‌بێئاگایی خۆیان به‌دروستی ده‌زانن. ئیدی زمانه‌وانه‌كان یاسا و ده‌ستووری زمانه‌كان ده‌دۆزنه‌وه. واته: ئه‌وان یاسا و ده‌ستووره‌كان دانانێن، به‌ڵكو ته‌نها و ته‌نها ده‌یاندۆزنه‌وه، به‌ڵام زۆرجاران زمانه‌وانه‌كان بهههڵهدادهچن و نیشانه ناپێكن. زمانه‌وانه‌كان هه‌ڵه‌ده‌كه‌ن له دۆزینه‌وه‌ی یاسا و ده‌ستووره‌كانی زمان، به‌ڵام ته‌نانه‌ت پیره‌مێردێكی نه‌خوێنده‌واریش له قسه‌كردندا هه‌ڵه ناكات.
زمانه‌وانه‌كان له‌پێناو ئاشنابوونی هاوزمانانیان به‌یاسا و ده‌ستووری زمانه‌كه‌یان كارده‌كه‌ن و شه‌ونخونی ده‌كێشن..ئه‌مه‌ش بایه‌خ و گرنگی خۆی هه‌یه، به‌تایبه‌تیش بۆ ئێمه‌ی كورد هه‌ر زۆر گرنگه، چونكه ئێمه گه‌لێكین كه تاكو ئێستا قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆمان نییه و تا ئێستاش هه‌وڵ و هه‌ڕه‌شه‌كان به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی زمانه‌كه‌مان له‌ئارادایه..به‌سڕینه‌وه‌ی زمانیشمان، ناسنامه‌شمان له‌ده‌ستده‌ده‌ین، بۆیه هه‌رچه‌نده كه مرۆڤ -وه‌ك ئاماژه‌مان بۆكرد- هه‌موویان له قسه‌كردندا بێكێشه و هه‌ڵه‌ی رێزمانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زمانی خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه كه ئیدی ئێمه ده‌ست له‌ئه‌ژنۆ دانیشین و ده‌ستبه‌رداری رێزمان و ده‌ستنیشانكردنی یاسا و ده‌ستووره‌كانی زمانه‌كه‌مان بین، نه‌خێر..به‌ڵكو ئه‌مه له‌م قۆناغه‌ی ئه‌مڕۆماندا ئه‌ركێكی نیشتمانی گه‌وره‌یه.
ئامانج له رێزمانی قوتابخانه‌كان چییه؟
كاتێك له قوتابخانه‌كاندا رێزمان ده‌خرێته نێو پڕۆگرامه‌كانی خوێندنه‌وه، هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت ئامانجێكی لهپشتهه بێت، چونكه نالوێ هیچ بابه‌تێك بخرێته نێو پڕۆگرامه‌كانی خوێندنه‌وه و ئامانجێكی دیاریكراوی نه‌بێت! له كوردستاندا قوتابی هه‌ر له پۆلی پێنجه‌می بنه‌ڕه‌تییه‌وه رێزمان ده‌خوێنێت تاكو قۆناغی ئاماده‌یی و بگره زانكۆش ته‌واو ده‌كات..ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئاشنابوونی قوتابیانی كورده به یاسا و رێساكانی زمانی دایك. ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی كه هه‌ر له پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تییه‌وه هێدی هێدی و هه‌نگاو به هه‌نگاو چه‌ند شتێك له‌باره‌ی رێزمانه‌وه ده‌خوێنێت و فێرده‌كرێت. ئه‌گه‌ر دوورتریش بڕۆین، ده‌توانین بڵێین كه ته‌نانه‌ت هه‌ر له باخچه‌ی ساوایانه‌وه قوتابیان ئاشنای رێزمان ده‌كرێن، بۆنموونه.. فێری پیته‌كانی زمانی كوردی ده‌كرێن. دیاره كه پیتیش بچووكترین یه‌كه‌ی زمانه. ئیدی ساڵ له‌دوای ساڵ قوتابیان به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر ئاشنای زمانه‌كه‌یان ده‌كرێن، به‌ڵام وه‌ك په‌رتووك ئه‌وه له پۆلی پێنجه‌می بنه‌ڕه‌تییه‌وه په‌رتووكێكیان پێده‌درێت كه له‌سه‌ری نووسراوه (رێزمانی كوردی( ئیدی له‌وێوه به‌شێوه‌یه‌كی چڕوپڕتر قوتابیان ئاشنای یاسا و ده‌ستووره‌كانی زمانی كوردی ده‌كرێن هێیدی هێدی فێری ناو و هاوه‌ڵناو و هاوه‌ڵكار و ئامرازی په‌یوه‌ندی.....تاد ده‌كرێن. ئه‌مه‌ش به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی كه قوتابیان زانیارییه‌كی ته‌واویان سه‌باره‌ت به زمانه‌كه‌ی خۆیان هه‌بێت و له ته‌واوی یاسا و رێساكانی زمانه‌كه‌یان ئاگاداربن، نه‌ك هیچ له‌باره‌ی زمانی دایك نهوانن و بێ‌ئاگا بن. بۆیه ئه‌ركی زمانه‌وان زۆر گرنگه و به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌ی له ئه‌ستۆدایه، چونكه ئه‌و لێژنانه‌ی كه رێزمانی قۆناغه جیاجیاكانی قوتابخانه داده‌نێن پشت به بیوبۆچوونی زمانه‌وانه‌كان ده‌به‌ستن بۆ دانانی رێزمانێكی گونجاو بۆ هه‌ر قۆناغێك. له‌به‌رئه‌وه نابێت زمانه‌وان سه‌رپێیانه یاسا و ده‌ستووره‌كانی زمان بخاته‌ڕوو یاخود دیاریبكات، چونكه ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته زمانه‌وانه‌كان هه‌ڵه‌یه‌ك بكه‌ن، ئه‌وه ره‌نگه نه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی راستی و دروستی یاسا و ده‌ستوورێك بهههڵهداببهن! بۆیه ئه‌رك و كاری زمانه‌وانه‌كان زۆر سه‌خت و دژواره و چاره‌نووسی نه‌وه‌یه‌كی پێوه‌به‌نده. هه‌روه‌ها ئه‌و لێژنانه‌ی كه ئه‌ركی دانانی رێزمانی قۆناغێكیان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ ده‌بێت زۆر شاره‌زا و پسپۆر و كارامهبن و ته‌نانه‌ت ئه‌وانیش زمانه‌وانی سه‌ركه‌تووبن و هه‌موو شته‌كان به‌وردی و به‌وپه‌ڕی راستییه‌وه بخه‌نه به‌رده‌ست قوتابیانه‌وه. نه‌ك وه‌ك لێژنانه‌ی ئه‌مرۆ كه رێزمان و بگره زمانی كودیشیان شێواندووه! هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویسته مشورێك له‌م بابه‌ته بخوات و كه‌سانی شیاو له شوێنی شیاو دابنێت، پێویسته وه‌زاره‌ت كه‌سانێك له لیژنه‌كان دابنێت كه خه‌مخۆری زمان و قوتابیان بن و له‌ئاستی پێویست دابن، نه‌ك هه‌ندێك له لیژنه دابنێت كه ته‌نها و ته‌نها ناوه‌كه‌ی له ریزی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی پسپۆر بنووسرێت و به تاكه وشه‌یه‌كیش به‌شداری له دانانی په‌رتووكی رێزمان نه‌كردبێت؟!
ئه‌و رێزمانانهی له قوتابخانه‌كاندا ده‌خوێنرێن
دوای ئه‌وه‌ی به‌خێرایی رۆشناییمان خسته سه‌ر رێزمان و ئامانجی رێزمانی قوتابخانه، ئێستا ده‌پرسین ((ئایا ئه‌و رێزمانانهی له قوتابخانه‌كانی كوردستاندا ده‌خوێنرێن تاچه‌ند راست و دروستن و خزمه‌ت به زمانی كوردی و تاكی كورد ده‌كات؟)) ره‌نگه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره هۆكاری سه‌ره‌كی نووسینی ئه‌م په‌رتووكه‌ی به‌رده‌ستت بێت، چونكه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره به‌و راستییه‌مان ده‌گه‌یه‌نێت كه ئاخۆ تاچه‌نده نه‌وه‌ی نوێ به‌ڕاستی و دروستی به‌یاسا و ده‌ستووره‌كانی زمانی دایك ئاشناده‌بن؟ ئاخۆ تاچه‌ند قوتابیان به‌هۆی رێزمانی قوتابخانه‌كانه‌وه ئامانجی سوودمه‌ندبوونه! ئایا رێزمانی قوتابخانه‌كان ئامانجی ته‌وه‌ره‌یی خۆی به‌دیده‌هێنێت؟ یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه ته‌نها سه‌ر له قوتابیان و نه‌وه‌ی دوارٍۆژ ده‌شێوێنێت و ئاشنایان ده‌كات به شته هاودژه‌كان! ئایا تاچه‌ند ئه‌و لیژنانه‌ی كه په‌رتووكی رێزمانی كوردی بۆ قوناغه جیاجیاكان داده‌نێن، له ئه‌رك و كاره‌كانیاندا سه‌ركه‌وتوون؟
پێناسه‌یه‌ك بۆ رێزمان
به‌ر له هه‌ر شتێك، نه له قۆناغی بنه‌ڕه‌ت و نه له قۆناغی ئاماده‌یی ته‌نانه‌ت به یه‌ك دێڕیش كورته پێناسه‌یه‌كی رێزمان بۆ قوتابیان نه‌كراوه! قوتابیانی قۆناغی بنه‌ڕه‌ت و ئاماده‌یی رێزمان ده‌خوێنن و له هیچ قۆناغێك و پۆلێكیشدا پێناسه‌ی رێزمانیان بۆ نه‌كراوه، زۆبه‌ی مامۆستایانیش له ئه‌مڕۆدا پێناسه‌ی رێزمان بۆ قوتابیان ناكه‌ن. واته: قوتابیان رێزمان ده‌خوێنن بێئه‌وه‌ی جارێ بزانن (رێزمان) چییه! ئه‌مه‌ش شتێكی سه‌یره، چونكه بۆ نموونه ناكرێت تۆ باسی كه‌سێك بكه‌یت كه نه‌تناسیبێت..ئه‌مه وه‌ك ئه‌وه وایه كه توێكاریی پزیشكی بهكسێك بكه‌یت بسپێریت كه جارێ نه‌زانێت توێكاریی چییه! بۆیه پێویسته له‌كاتێكی زوودا و هه‌ر له پۆلی پێنجه‌می بنه‌ڕه‌تییه‌وه پێناسه‌یه‌كی رێزمان بۆ قوتابیان بكرێت. له بابه‌تی (ئه‌ده‌ب)دا ئه‌م پێناسه هه‌یه، به‌ڵام دیسانه‌وه له قۆناغێكی دره‌نگدا كه له پۆلی نۆیه‌می بنهڕهتییدایه. ئه‌مه له‌كاتێكدا كه قوتابیان هه‌ر له پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی هۆنراوه ئهزبهردهكهن كه به‌شێكه له دوو به‌شه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئه‌ده‌ب.
بۆیه پێویسته ئه‌م هه‌ڵه ئاشكرایه راستبكرێته‌وه و قوتابیان هه‌ر له زووه‌وه فێری پێناسه‌ی رێزمان بكرێن، چونكه ناكرێت به‌بێ پێناسه‌كردن، رێزمان به‌قوتابیانی هه‌شبه‌سه‌ر بخوێنرێت. به‌داخه‌وه چه‌ند كه‌سانێك كه خۆیان بهپسپۆر و شاره‌زا ناوده‌به‌ن و بیریشیان بۆ ئه‌م شته نه‌چووه و ئه‌م هه‌ڵه روون و ئاشكرایهیان به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه!
هه‌ڵه‌ی تێكه‌ڵكردنی رێزمان و ئه‌ده‌ب
له هه‌ردوو قۆناغی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌ییدا، ئه‌وه چه‌ندین ساڵه كه هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره به به‌رده‌وامی له په‌رتووكی رێزمانی كوردیدا دووباره ده‌بێته‌وه. ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ش بریتییه له تێكه‌ڵكردنی رێزمان و ئه‌ده‌ب.
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناشێت و ناگونجێت له بابه‌تی رێزماندا هۆنراوه و په‌خشان بۆ روونكردنه‌وه‌ی بابهتهكان به‌كاربهێنرێت یان له راهێنانه‌كاندا بوونیان هه‌بێت، ره‌نگه هه‌ندێك بپرسن: بۆچی؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین چونكه ئه‌دیبان به‌كشتی و شاعریان به‌تایبه‌تی له نووسینی تێكستی ئه‌ده‌بیدا رێزمان تێكده‌شكێنن..به‌تایبه‌تیش له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆماندا شاعیران له هه‌مووان زیاتر رێزمان تێكده‌شكێنن.
ئه‌و كاته شاعیرێك یان چیرۆكنووسێك یان پهخشاننووسێك به‌داهێنه‌ر ناوزه‌د ده‌كرێت كه زیاتر له خه‌می فه‌رامۆشكردنی رێزماندا بێت و رێزمان به‌هه‌موو یاسا و دهستوورهكانییهوه تێكبشكێنێت، بۆیه په‌سند و شیاو نییه كه دێڕه و هۆنراوه و تێكستی په‌خشان له په‌رتووكی رێزماندا بوونیان هه‌بێت. بۆ نموونه له رێزمانی كوردیدا یاسایه‌كی گشتی هه‌یه كه له سه‌ره‌تای رسته (كارا-بكه‌ر) دێت و دواتر به‌ركار و تهوكهری بهیارده و هاوه‌ڵناو و ...تاد، له كۆتاییشدا (كار) دێت.
واته به‌مشێوه‌یه: ((كارا+ به‌ركار و تهواوكهرب به‌یاریده و....و...+كار))
به‌ڵام شاعیر باوه‌ڕی نه به‌مه و نه به‌هیچ یاسایه‌كی دیكه هه‌یه، چونكه ئه‌و به بوونی یاسا و رێساكان واهه‌ستده‌كات كه ده‌خرێته بازنه‌یه‌ك یان گرتووخانه‌یه‌ك، بۆیه به یاسا و رێساكان پابه‌ند نابێت، هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش كه به‌دڵی خۆی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كار له كۆتایی به‌كاربهێنێت، ئه‌وه ده‌یهێنێته سه‌ره‌تاوه كه دیاره هاتنی كاریش له سه‌ره‌تاوه زیاتر له رێزمانی زمانی عه‌ره‌بییه‌وه به‌دی ده‌كرێت.
سه‌یری ئه‌م دێڕه هۆنراوه‌یه بكه كه كار له سه‌ره‌تای دێڕه هۆنراوه‌كه‌دا هاتووه:
چێشتم ئه‌مڕۆ ژه‌هری مار و رۆحی شیرینم نه‌هات
..................................................
به‌ڕاستی تێكه‌ڵكردنی رێزمان و ئه‌ده‌ب به‌لای منه‌وه رێك وه‌ك تێكه‌ڵكردنی دۆ و دۆشاو وایه، كه دیاره به تێكه‌ڵكردنی ئه‌م دووانه شتێك دروست نابێت كه ببێته مایه‌ی ره‌زامه‌ندی هیچ بخۆرێك، بۆیه پێویسته هه‌رچی زووه ئه‌و نموونه شیعرییانه‌ی كه له به‌شی رێزماندا هێنراون یان ئه‌و پارچه په‌خشانانه‌ی كه بۆ روونكردنه‌وه هێنراون یان له راهێنانه‌كاندا هه‌ن، لاببرێن، چونكه ئه‌مه له‌بری ئه‌وه‌ی سوود به قوتابیان بگه‌یه‌نێت زیانیان پێده‌گه‌یه‌نێت و رێزمان و زمانه‌كه‌ی خۆیان ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه.
شیكردنه‌وه یان شڵۆڤهكردن پێویست ناكات
ئاشكرایه كه هه‌ر زمانێك سه‌ر به كۆمه‌ڵه زمانێكی دیاریكراوه. زمانی كوردیش سه‌ر به كۆمه‌ڵه زمانی هیندۆ-ئه‌وروپییه، له‌م كۆمه‌ڵه زمانه‌شدا شیكردنه‌وه نییه. ته‌نها ئێمه‌ی كورد شیكردنه‌وه‌مان هه‌یه، ئه‌مه‌ش هۆكاری یه‌كه‌می بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كورد چه‌ندین ساڵه له‌ژێر چه‌پۆكی داگیركارانی عه‌ره‌بدا بووه و زمانی كوردیش به‌رده‌وام كاریگه‌ریی زمانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ربووه. له زمانی عه‌ره‌بیدا كه سه‌ر به كۆمه‌ڵه زمانی (سامی)یه، شیكردنه‌وه هه‌یه. ئیدی ئێمه‌ی كوردیش له‌ژێر كاریگه‌ری داگیركاری عه‌ره‌ب و زمانی عه‌ره‌بیدا شیكردنه‌وه‌كان به‌سه‌ر خۆمانه‌وه كردۆته بار، چونكه وه‌ك گوتم هیچ زمانێكی سه‌ر به كۆمه‌ڵه زمانی هیندۆ-ئه‌وروپی شیكردنه‌وه‌ی تێدا نییه، بۆیه پێویسته به‌زووترین كات وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده شیكردنه‌وه له زمانی كوردیدا نه‌هێڵێت، چونكه ئه‌مه كاریگه‌ریی نه‌رێنی به‌سه‌ر زمانی كوردیدا هه‌یه. شیكردنه‌وه تاكو ئێستا به‌شێكی زۆری له زمانی كوردیدا به ته‌عریبكراوی هێشتۆته‌وه. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بێكی فاشیست بیه‌وێت زمانی كوردی به‌راوورد بكات له‌گه‌ڵ زمانی عه‌ره‌بیدا ئه‌وه ده‌توانێت سوود له شیكردنه‌وه وه‌ربگرێت تاكو بۆچوونێكی فاشیستانه‌ی خۆی له‌باره‌ی زمانی كوردییه‌وه، بخاته‌ڕوو. بۆیه شیكردنه‌وه‌ی له‌ناو بابه‌تی رێزمانی كوردی له قوتابخانه‌كاندا به‌پێویست نازانێت، مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه كه نابێت چیدیكه وه‌ك عه‌ره‌به‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شیكردنه‌وه‌دا بكه‌ین. ئه‌گه‌ر سه‌یری زمانی ئینگلیزی بكه‌ین، ده‌بینین شته‌كان زۆر ساده ساكار و كاڵن، كه‌چی زمانی ئینگلیزی له ته‌واوی جیهانیشدا به‌پله‌ی یه‌كه‌م دێت! با ئێمه‌ش شته‌كان به ساده و ساكاری بۆ قوتابیانمان بخه‌ینه‌ڕوو، نه‌ك شته‌كانیان له‌سه‌ر سه‌خت و قوڕس بكه‌ین و زمانی كوردیشیان له‌به‌رچاو بخه‌ین.
ره‌نگه هه‌ندێك كه‌س هه‌بن له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه‌ی ئێمه‌دا هاودژبن و پێیانوابێت كه شیكردنه‌وه زیانی بۆسه‌ر زمانی كوردی نییه و به‌ڵكو سوودیش به زمانی كوردی ده‌گه‌یه‌نێت و به سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی زمانی كوردیشی بزانن، به‌ڵام من هه‌رگیزاو هه‌رگیز به‌م نزایه نابێژم: ((خودایه لێمانی وه‌ربگره)( چونكه یه‌كێكه له هه‌ڵه گه‌وره و كوشنده‌كان و كاریگه‌ریی زۆر خراپی بۆسه‌ر زمانی كوردی ده‌بێت و ده‌توانم به یه‌كێك له كلتووره‌كانی به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕی ناوبنێم، بۆیه پێموایه ده‌بێت كه زۆر به‌په‌له بنبڕبكرێت، چونكه به‌ر له هه‌رشتێك ره‌سه‌نایه‌تی زمانی كوردی ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌م بۆكرد كه شیكردنه‌وه‌ی له زمانه‌كانی سه‌ر به كۆمه‌ڵه زمانی هیندۆ- ئه‌وروپیدا نییه و ته‌نها له كۆمه‌ڵه زمانی (سامی)دا هه‌یه كه له‌ژێر كاریگه‌ری داگیركاری عه‌ره‌ب و ئایینی ئیسلامه‌وه هاتۆته ناو رێزمانی زمانی كوردییه‌وه، بۆیه پێویسته شیكردنه‌وه فرامۆشبكرێت و چیدیكه سه‌ری خۆمان و قوتابیانیشی پێنههێشێنین.
هه‌ڵه‌ی رێزمانی له رێزماندا
له په‌رتووكی قوتابخانه‌كاندا نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵه به‌دی بكرێت، جا ئه‌م هه‌ڵه‌یه هه‌ڵه‌ی چاپ بێت یان هه‌ر جۆره هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه، به‌ڵام له په‌رتووكه جیاجیان به‌سه‌دان هه‌ڵه به‌دیده‌كرێن..په‌رتووكی رێزمانی كوردی یان زمان و ئه‌ده‌بی كوردیش له‌م هه‌ڵانه بێبه‌ش نین، به‌ڵكو چه‌نده‌ها هه‌ڵه‌ی چاپ و هه‌ڵه‌ی زانستی به‌دیده‌كرێن. ئێمه لێره‌دا هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر بابه‌تی رێزمان ده‌كه‌ین و هه‌وڵده‌ده‌ین زیاتر قسه له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كانی نێو بابه‌تی رێزمانی قوتابخانه‌كان بكه‌ین. له رێزمانی قوتابخانه‌كاندا هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر و زه‌وه‌ندی چاپ بوونیان هه‌یه كه شتێكی گه‌لێك نه‌شیاو و ناپه‌سنده..بوونی ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه‌ی چاپه ئه‌گه‌ر شتێك بگه‌ینێت، ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه كه (لیژنه‌ی پسپۆر) له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌پێی پێویست گرنگی و بایه‌خیان به رێزمان نه‌داوه، ئه‌وان ته‌نها و ته‌نها له‌پێناو ده‌ستكه‌وتێكی ماددی كه له‌به‌رامبه‌ر پێداچوونه‌وه و وردبینی و هه‌ڵه‌چنی..تاد وه‌ریده‌گرن، شته‌كانیان سه‌رپێیانه به‌ڕێكردووه! ئه‌مه له كاتێكدا كه پڕۆگرامی خوێندن پشوودرێژی و وردبینی زیاتر و كاتێكی زۆرتریشی ده‌وێت. بوونی ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه‌ی چاپه زۆرجار گومانی ئه‌وه‌مان لا دروستده‌كات كه ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌ركی ههڵچنكردنی بابه‌تی رێزمانی له‌ئه‌ستۆ گرتووه هه‌ر به‌ته‌نها به یه‌ك شه‌و كاره‌كه‌ی له‌كۆڵی خۆی كردبێته‌وه! چونكه هه‌ڵه‌كان زۆرن. ئه‌مه سه‌باره‌ت به هه‌ڵه‌ی چاپ، به‌ڵام هه‌ڵه‌ی دیكه‌ی كوشنده‌تر هه‌یه كه هه‌ڵه‌ی رێزمانییه له‌ناو رێزماندا!! ئه‌مه‌یان ده‌كرێت به كاره‌سات ناوی به‌رین، له‌به‌رئه‌وه‌ی ژیربیژییهكی تێدا نییه كه له‌ناو رێزماندا هه‌ڵه‌ی رێزمانی هه‌بێت. ئه‌مه وا له قوتابیان ده‌كات كه به‌چاوێكی نزمه‌وه سه‌یری زمانه‌كه‌ی خۆی بكات. من نایشارمه‌وه زۆرجار ئه‌وه‌نده هه‌ڵه‌ی رێزمانیم بۆ قوتابیان ده‌ستنیشان كردووه كه قوتابی وا هه‌بووه پێمیگوتووه: (( مامۆستا ئه‌وانه‌ی كه ئه‌م رێزمانهیان داناوه پێده‌چێت كه هیچ له رێزمانی كوردی نه‌زانن، چونكه به‌ڕاستی هه‌ڵه‌كان زۆر زۆرن)( گه‌ر سه‌یری رێزمانی هه‌ر پۆل و قۆناغێك بكه‌ین، ده‌بینین كه له بابه‌تێكدا یاسایه‌ك به‌جۆرێكه و له بابه‌تێكی دیكه‌دا یاساكه ته‌واو له یاساكه‌ی پێشوو جیاواز ده‌بێت! ئه‌مه له كاتێكدا كه یه‌ك بابه‌ت روونكراوه‌ته‌وه یان راڤه‌كراوه. بۆ نموونه له پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی به‌جۆرێك باس له (ی) ده‌كرێت و به (ئامرازی په‌یوه‌ندی) ناوده‌برێت، كه‌چی له پۆلی ده‌یه‌م و یانزه‌هه‌م و دوانزه‌هه‌مدا ئیدی (ی) به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته (ئامرازی په‌یوه‌ندی( ئه‌م (ی)یه ده‌بێته ئامرازی دانه‌پاڵ و ده‌بێته جێناوی كه‌سی لكاو بۆ كه‌سی سێیه‌می تاك......به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته ئامرازی په‌یوه‌ندی....
یاخود له پۆلی هه‌شته‌می بنه‌ڕه‌تیدا باس له (نه-نا-نی) ده‌كرێت و به (هاوه‌ڵكاری نه‌رێ) ناوده‌برێن!! به‌ڵام دواتر له پۆل و قۆناغه‌كانی دیكه‌دا وه‌ك (نیشانه‌ی نه‌رێكردن) باسیان لێوه‌كراوه..ئه‌مانه‌ش ده‌بنه هۆی سه‌رلێشواندنی قوتابیان و بگره زۆرجار مامۆستایانیش. به‌ڵام ئه‌ركی مامۆستایه كه هه‌ڵه‌كان به‌قوتابیان بلًَێن، پێویسته پێیان بڵێن ئه‌مه هه‌ڵه‌یه و ئاگاداربن، پێویسته پێیان بڵێت كه راسته ئه‌مه هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام چونكه له پهرتووكهكهتدا وا نووسراوه یان وا هاتووه ئه‌وه له تاقیكردنه‌وه‌كاندا وه‌ك پهرتووكهكهت بینووسه و ئه‌وكاتیش نمره‌ت لێناشكێنرێت، به‌ڵام وریابه هه‌ڵه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێویسته مامۆستا به ره‌ش بڵێ ره‌ش و به سپی بڵێ سپی..به هه‌ڵه بڵێ هه‌ڵه و به راست بڵًێ راست. من له‌م په‌رتووكه‌دا نامه‌وێت سه‌رجه‌م هه‌ڵه‌كان بخه‌مه‌ڕوو، چونكه ئه‌مه به‌ته‌نها پێویستی به په‌رتووكێكه و كات و ده‌رفه‌تێكی زۆریشی ده‌وێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی ئاماژه‌م به چه‌ند شتێكی بچووك كرد، كوردیش ده‌ڵێت: ((مشتێك نموونه‌ی خه‌روارێكه)(
بوونی چه‌نده‌ها ناو و هاوواتا
شتێكی دیكه هه‌یه كه مایه‌ی سه‌رلێشواندنی قوتابیانه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه بابه‌ت و به‌شه‌كانی ئاخاوتن و ئه‌ركه‌كانیش كه لهرێزماندا باسیان لێوه‌كراوه و خراونه‌ته‌ڕوو، هه‌ریه‌كه‌یان چه‌ندین ناویان هه‌یه. بۆنموونه (بكه‌ر) ناوێكی دیكه‌ی هه‌یه به‌ناوی (كارا(.(به‌ركار) زۆرجار پێیده‌گوترێت (ته‌واوكه‌ری راسته‌وخۆ(.(جێناو) (راناویشی ده‌گۆترێت.. (ته‌واوكه‌ر) (دیارخه‌ر)شی پێده‌ڵێن..(كاری ناته‌واو) هاوواتایه‌كی هه‌یه كه ئه‌ویش (كاری بێهێز)ه..هه‌روه‌ها (ئاوه‌ڵناو) ده‌بێته (هاوه‌ڵناو) و (ئاوه‌ڵكار)یش ده‌بێته (هاوه‌ڵكار) و (بكه‌ر نادیار)یش پێیده‌گوترێت (كارا نادیار) و ...و...و.....
ئه‌مانه‌ی ئاماژه‌مان بۆكرد هه‌موویان ده‌بنه هۆی ده‌رده‌سه‌ری بۆ قوتابیان و زۆرجاریش بۆ قوتابیانیش ده‌بنه مایه گرفت. ئه‌مه له كاتێكدا شته‌كه زۆر ئاسانه و ده‌توانرێت زۆر به‌سانایی چاره‌سه‌بكرێت.
كاتێك مامۆستایان بابه‌تێكی رێزمانی بۆ قوتابیان باس ده‌كه‌ن، ره‌نگ بێت كااتێكی زۆر له به‌كارهێنانی هاوواتاكان به‌كارببات، چونكه وه‌ك گوتمان هه‌ر وشه‌یه‌ك هاوواتایه‌كی بۆ بڕیاردراوه. بۆیه گه‌ره‌كه ئه‌م هه‌موو ناو و و هاوواتایه نه‌هێڵرێن، تاكو چیدیكه سه‌رله قوتابیان نه‌شێوێنرێت. به‌ڕاستی سه‌یره! تۆ له‌كاتێكدا ئه‌م هه‌موو هه‌ڵه و كه‌موكووڕییه له‌ناو به‌شی رێزماندا ببینیت و لیژنه‌یه‌كیش لافی ئه‌وه‌ت به‌سه‌ره‌وه لێبدات كه پسپۆر و شاره‌زان!! ئه‌مانه ناوی خۆیان ناوه (لیژنه‌ی پسپۆر)! كه باشتروابوو ناوی خۆیان نابا (لیژنه‌ی سه‌رلێشێوێنه‌ر) چونكه به‌ڕاستی ئه‌وان كه سه‌ریان له بابهتهكان دهرنهچووهـ ئیدی بوونه‌ته هۆی سه‌رلێشێواندن.
هه‌قه به‌زووترین كات ئه‌م هه‌موو هاوواتا و ناوه جیاجیایانه چاره‌سه‌ربكرێن، هه‌قه ئێمه شته‌كان له‌لای قوتابیان روونتر و ئاشكراتر بكه‌ین، نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه. با ئێمه شته‌كان بۆ قوتابیان ئاسان بكه‌ین نه‌ك گران..با رێگاكان كورت بكه‌ینه‌وه نه‌ك دوور...
با ده‌ستبه‌رداری درێژدادڕی بین
له رێزمانی قوتابخانه‌كاندا درێژدادڕی و زۆری و بۆرییه‌كی زۆر هه‌یه. هه‌م ژماره‌ی بابه‌ته‌كانی رێزمان زۆرن و هه‌میش درێژدادڕی له راڤه‌كردن و نموونه‌كاندا هه‌یه. ئه‌م درێژدادڕییهش وه‌نه‌بێت كه له قازانج و سوودی قوتابیان و خزمه‌تكردنی زمانی كوردیدا بێت، نه‌خێر..به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه قوتابی به‌هۆی درێژدادڕییه‌وه دووچاری بێزاری ده‌بێته‌وه.
ئه‌وانه‌ی له لیژنه‌ی پسپۆری سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه هه‌ڵساون به دانان و پێداچوونه‌وه و بژاركردنهوهی رێزمانی قوتابخانه‌كان، بۆیه په‌نایان بۆ درێژدادڕی بردووه، چونكه نه‌یانتوانیوه شته‌كان هه‌رس به‌كه‌ن و خۆیان به‌ته‌واوی تێیبگه‌ن، بۆیه ئه‌و هه‌موو درێژدادڕییه له رێزمانی قوتابخانه‌كاندا به‌دی ددهكرێت كه له‌بری ئه‌وه‌ی له سوودی قوتابیان بشكێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه بۆته هۆكاری سه‌ره‌كی بێزاری قوتابیان.
ئه‌و زۆری و بۆری و درێژدادڕییه وه‌نه‌بێت هه‌ر له به‌شی رێزماندا بوونی هه‌بێت، نه‌خێر..به‌ڵكو له به‌شی ئه‌ده‌بی كوردیشدا بوونی هه‌یه. له به‌شی ئه‌ده‌بی كوردیدا درێژدادڕییه‌كی زۆر له بابهتهكان و هۆنراوه و په‌خشان و نموونه‌ی ئه‌ده‌بدا كراوه..دیسانه‌وه له‌م به‌شه‌شدا قوتابیان بێزارن و له‌و هه‌موو درێژدادڕی و زۆری و بۆرییه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه كه قوتابیان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له قوتابخانه‌كاندا خۆشه‌ویستیان بۆ ئه‌ده‌ب و نووسران و شاعیران و پهخشاننووسانی كورد زیاد بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه رقیان زیاد ده‌بێت. ئه‌گه‌ر راپرسییه‌ك ئه‌نجام بدرێت مه ئاخۆ قوتابیان تا چه‌ند به‌هۆی ئه‌و ئه‌ده‌به‌ی كه له قۆناغه جیاجیاكاندا خوێندوویانه، رقیان له به‌رامبه‌ر ئه‌ده‌ب و نووسه‌ران و شاعیران و پهخشانووسانی كورد له‌لا دروستبووه؟ به‌دڵنیاییه‌وه ئهوهكاته رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری قوتابیان هاواریان پێمان ده‌گات و بێزاریی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو زۆری و بۆری و درێژدادڕییه له ئه‌ده‌بی كوردیدا ده‌رده‌بڕن، بۆیه گه‌ره‌كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به زووترین كات مشورێك له‌م كێشه‌یه بخوات، چونكه خوێندنی ئه‌ده‌ب له قوتابخانه‌كاندا بۆ خۆشه‌ویستكردنی شاعیران و په‌خشاننووسان و ئه‌ده‌بی كوردییه له‌لای قوتابیانه‌وه، نه‌ك رقلێبوونه‌وه..
له رێزمانێك زیاتر
له هیچ وڵاتێكدا له قوتابخانه‌كاندا، له یه‌ك كاتدا دوو رێزمان ناخوێنرێت! قوتابیان له یه‌ك كاتدا یاسا و ده‌ستووره‌كانی دوو شێوه‌زار ناخوێنن، به‌ڵام له كوردستاندا له وانه‌ی كوردیدا زیاتر له دوو رێزمان ده‌خوێنێت. ره‌نگه بپرسیت قوتابیانی كورد له قوتابخانه‌كاندا هه‌ر دوو رێزمان ده‌خوێنن.. رێزمانی شێوه‌زاری كرماجی ژووروو و رێزمانی شێوه‌زاری كرمانجی خواروو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری راڤه و روونكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی رێزمان و راهێنانه‌كان بكه‌ین، ده‌بینین كه ژماره‌یه‌كی زۆر له رسته و هۆنراوه‌ی سه‌ر به شێوه‌زاره‌كانی دیكه‌ش به‌دیده‌كرێن. من وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌م بۆ كرد كه زیاتر ده‌مه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه بوه‌ستم كه ده‌بنه هۆكاری سهرلیشێواندنی قوتابیان، نه‌ك بێم باسی هه‌ر شتێكم كرد و چه‌ندین نوونه‌ی بۆ بهێنمه‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك جار ناچار ده‌بم كه ئاماژه به هه‌ندێك شت بكه‌م و وه‌ك نموونه بیانخه‌مه‌ڕوو.
ئه‌مڕۆ هه‌وڵده‌درێت رێزمانی قوتابخانه‌كان نیوه‌ی كرماجی خواروو و نیوه‌كه‌ی دیكه‌شی كرمانجی ژووروو بێت، كه دیاره ئه‌مه مه‌رامێكی سیاسی له‌پشته‌وه‌یه كه لێره‌دا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان نییه باسی لێوه‌بكه‌ین، به‌ڵام ته‌نها ئه‌وه ده‌ڵێین كه نابێت سیاسه‌ت تێكه‌ڵ به پڕۆگرامی خوێندن بكرێت، چونكه سیاسه‌ت په‌تایه‌كی كوشنده‌یه و پڕٍۆگرتمی خوێندن و بگره پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردنیش له‌بارده‌بات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵده‌درێت رێزمانی قوتابخانه‌كان دابه‌شی سه‌ر هه‌ردوو شێوه‌زاری كرمانجی ژووروو و خواروو بكرێت، هاوكات زۆرجار شێوه‌زاری دیكه‌ش له په‌رتووكی رێزماندا به‌دیده‌كرێت، جا ئه‌مه به ئه‌نقه‌ست كرابێت یان له بێئاگاییه‌وه.. گرنگ ئه‌وه‌یه كه بوونی هه‌یه. بۆ نموونه له په‌رتووكی (رێزمان و ئه‌ده‌بی كوردی-پۆلی حه‌وته‌می بنه‌ڕه‌تی)دا له به‌شی رێزمان و له بابه‌تی (بڕگه)دا و له راهێنانی سێیه‌مدا ئه‌م نوونه شیعرییه هێنراوه‌ته‌وه:
گوڵ چوون روی ئازیز نه‌زاكه‌ت پۆشان
وه‌فراوان چوون سهیل دیده‌ی من جۆشان
ئه‌م دێڕه هۆنراوه‌یه به شێوه‌زاری (گۆران) نووسراوه، كه‌واته: قوتابی وێڕای ئه‌وه‌ی كه شێوه‌زاری كرمانجی ژووروو و كرمانجی خواروو ده‌خوێنێت، هاوكات هه‌ندێك جار ناچارده‌كرێت كه شێوه‌زاری دیكه‌ش بخوێنێت. ئێمه ده‌پرسین: ئه‌مه له‌پای چی؟
ره‌نگه ئه‌ندامانی لیژنه‌ی پسپۆری سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پاساویان بۆ ئه‌مه ئه‌وه بێت كه ئه‌وان له خه‌می توانه‌وه‌ی شێوهزارهكاندا بنـ به‌ڵام ئه‌مه پاساو نییه. رژێمی به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕ چه‌ندین ساڵ هه‌وڵیدا و له‌مرووه‌وه سه‌ركه‌وتوونه‌بوو.. ئیدی ئه‌مڕۆ ئه‌و مه‌ترسییه له ئارادا نییه. ئه‌گه‌ر ایژنهی پسپۆر و شاره‌زای سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وابزانن كه به تێكه‌ڵكردنی دوو یان سێ شێوه‌زار له قوتابخانه‌كاندا هه‌نگاوێك له دروستكردنی زمانی یه‌كگرتووی كوردی نزیكمام ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه به‌هه‌ڵه‌داچوونه. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه.. به‌م كاره‌یان نه‌ك هه‌نگاوێك، به‌ڵكو ئێره و ماڵی خودان ته‌عالا له دروستكردنی زمانی یه‌كگرتوومان دوورده‌خه‌نه‌وه. كێشه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه كه كه‌سانێك له‌په‌نای لاف و گه‌زاڤی نیشتمانپه‌روه‌رییه‌وه خه‌ریكه شیرازه‌ی هه‌موو شته‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی تێكده‌ده‌ن كه یه‌كێك له‌مانه سه‌ر له قوتابی شێواندنه به‌هۆی ئه‌م رێزمانه پڕ له كه‌موكووڕییه. به‌ڕاستی جێگه‌ی داخه كه چه‌ند كه‌سانێك به‌ناوی پسپۆری و شاره‌زاییه‌وه خۆیان كردووه به بار به‌سه‌ر شانی قوتابیانه‌وه. به‌ڕاستی ئه‌م لیژنه‌یه وه‌ك بڵێی له‌پێناو دژایه‌تی كردنی زمانی كوردی و قوتابیانهوهوه دروستكرابێت وایه! بۆ نموونه راهێنانی وایان له به‌شی رێزماندا هێناوه‌ته‌وه كه من پێموایه ره‌نگه ته‌واوی ئه‌ندامانی ایژنهی پسپۆری سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كۆبكه‌یته‌وه نه‌توانن شیكاری بكه‌ین! ئه‌مه له‌كاتێكدا كه خۆیان راهێنانه‌كه‌یان هێناوه‌ته ناو په‌رتووكی رێزمانی كوردییه‌وه! به‌ڵام چونكه هه‌ر هه‌ڕه‌مه‌كییانه راهێنانه‌كانیان داناوه و هیچ وردبینییان نه‌كردووه و بیریان لێنه‌كردۆته‌وه، بۆیه دوای چاپكردنی په‌رتووكه‌كه و گه‌یشتنی به‌ده‌ستی مامۆستایان، ئه‌وكات راستییه‌كان ده‌رده‌كه‌ون كه ئه‌و لیژنه‌یه چه‌نده بێئاگایانه رسته و راهێنانه‌كانیان خستۆته به‌شی رێزمانه‌وه.
خوێندنی زیاتر له رێزمانێك له قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا، سته‌مێكی ئاشكرایه كه ده‌رهه‌ق به قوتابیان كراوه، بۆیه هه‌قه چیدیكه قوتابیان ناچار نه‌كرێن كه له یه‌ك كاتدا زیاتر له رێزمانێك بخوێنن، چونكه ئه‌م شته له هیچ شوێنێكی جیهاندا نییه و ئه‌گه‌ر هه‌شبێت ئه‌وه حاڵی ئه‌و شوێنه و كه‌سه‌كانیشی له هی ئێمه باشتر نییه! پێمخۆشه ئاماژه به شتێك بكه‌م، رۆژێك سهرپهشتیارێكی پسۆری بابه‌تی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی هاته ئه‌و قوتابخانه‌یه كه تێیدا زمان و ئه‌ده‌بی كوردیم ده‌گوته‌وه..ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاری من بوو.. كاتێك هاته ناو پۆل، من بابه‌تێكی رێزمانیم بۆ قوتابیان روونده‌كرده‌وه كه زۆربه‌ی هه‌ر زۆری به شێوه‌زاری كرمانجی ژووروو بوو، دوای ئه‌وه‌ی من وه‌ستام، ئه‌و هاته به‌رده‌م قوتابییه‌كان و گوتی: (( من هیچ ناڵێم و هیچ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ش قسه ناكه‌م، چونكه با به‌ئاشكرا پێتان بڵێم: من هیچ له كرمانجی ژووروو (بادینی) نازانم! شه‌رمیش ناكه‌م كه ئه‌م قسه‌یه ده‌كه‌م، من نایزانم، له‌سه‌رده‌می ئێمه شتی وانه‌بوو و نهشمانخوێندووه، ئێستا هه‌موویان تێكداوه...)) ئه‌م سه‌رپه‌رشتیاره قسه‌ی زۆری كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌نده به‌سه بۆئه‌وه‌ی بڵێین: باشه ئه‌گه‌ر ئه‌مه حاڵی سه‌رپه‌رشتیارێكی پسپۆری بێت، ئه‌ی ده‌بێت چاوه‌ڕوانی چی له‌وانی دیكه بكرێت؟
رێزمانێكی خۆشه‌ویست
گه‌ر رێزمانێكی خۆشه‌ویستت هه‌بێت، زمانێكی خۆشه‌ویستیشت ده‌بێت، واته: بوونی رێزمانێكی خۆشه‌ویست زامنی خۆشویستنی زمانه.له كوردستاندا ئه‌و رێزمانه‌ی ده‌خوێندرێت (به‌بۆچوونی خۆم) رێزمانێكی خۆشه‌ویست نییه، به‌ر له هه‌رشتێكیش هۆكاری ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه قوتابی بۆ نمره رێزمان ده‌خوێنێت. بۆیه كاتێك قوتابی نمره‌یه‌كی كه‌م له رێزمان ده‌هێنێت ئیدی هه‌ر له‌خۆوه رقێك له ناخی دروست ده‌بێت و واهه‌ستده‌كات كه رێزمانی خۆشناوێت و ئه‌مه‌ش ده‌گاته ئه‌و راده‌یه‌ی كه زمانی كوردیشی خۆشنه‌وێت.
جگه له‌مه‌ش تۆ سه‌یری هه‌موو په‌رتووكه‌كانی رێزمانی كوردی بكه! ده‌بینیت كه رسته‌كان له سه‌رجه‌م پۆل و قۆناغه‌كاندا له یه‌ك ئاستدان، هه‌ست ده‌كه‌یت رسته و هۆنراوه‌كان بۆ ته‌مه‌نێكی دیاریكراو نووسراون! ئه‌مه له‌كاتێكدا ده‌بێت رسته‌كان بۆ هه‌ر پۆل و قۆناغێك به‌شێوازێكی تایبه‌ت و بۆ ته‌مه‌نێكی دیاریكراو بن. بۆ نموونه له نالوێ بۆ قوتابیانی پۆلی پێنجه‌می بنه‌ڕه‌ت رسته‌یه‌ك بهێنرێته‌وه كه باس له‌شتێك بكات له‌ئاست ته‌مه‌نی ئه‌واندا نه‌بێت. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه نالوێ بۆ قوتابیانی پۆلی دوانزههمی ئاماده‌یی رسته‌یه‌كی وه‌ها بهێنرێته‌وه كه له‌ئاستی قوتابیانی زانكۆدا بێت. یان بۆ قوتابیانی ئاماده‌یی رسته‌یه‌ك وه‌ها بخێنرێتهوه كه له ئاستی قوتابیانی قۆناغی بنه‌ڕه‌ت بێت. ئه‌م لایه‌نه له رێزمانی قوتابخانه‌كاندا ره‌چاو نه‌كراوه، به‌داخه‌وه ئه‌مه‌ش زۆرجار هۆكاری ئه‌وه‌یه كه قوتابیان رێزمانی كوردیان خۆشنه‌وێت.
وێڕای ئه‌مانه‌ش ئه‌و رستانه‌ی كه له رێزمانی قوتابخانهكدا هه‌ن، زۆر دوورن له واقیعی ژیانی قوتابیان، رسته‌كان به‌گشتی له‌گه‌ڵ حه‌ز و ئاره‌زوو و خه‌ون و ئاواتی قوتابیاندا یهكانگیرنین. هه‌روه‌ها رسته‌كان به‌گشتی رسته‌ی وشك و برینگن، رسته‌ی ته‌ڕ له رێزمانی كوردیدا زۆر به‌كه‌می به‌رچاو ده‌كه‌وێت. لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌شتێك بكه‌م، به‌نده‌ی مهخلیستان كاتێك تاقیكردنه‌وه‌ی رێزمانی كوردی ده‌كه‌م، هه‌میشه به‌كۆمپیوته‌ر پرسیاره‌كان ئامادهدهكهم و به‌شێوه‌یه‌كیش پرسیاره‌كان داده‌نێم كه قوتابیان هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و كاغه‌زه‌یه وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بده‌نه‌وه كه پێیانده‌ده‌م. جا ئه‌و رستانه‌ی كه ده‌یانهێنمه‌وه تا پێمدهكرێت رسته‌ی ته‌ڕ بۆ قوتابیان ده‌هێنمه‌وه، بۆیه هه‌ستده‌كه‌م كه ئه‌مه وا له قوتابیان ده‌كات كه وانه‌ی كوردی به‌گشتی و رێزمانی كوردیان خۆشبوێت..هه‌روه‌ها بابه‌تی رێزمانیشیان لا خۆشه‌ویست ده‌بێت، ره‌نگه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه بێت كه من رسته‌ی سواویان بۆ ناهێنمه‌وه، به‌ڵكو رستهگهلێكیان بۆ ده‌هێنمه‌وه كه به‌لایانه‌وه تازه بێت و له‌گه‌ڵ واقعی ژیانی ئه‌واندا بگونجێت. بۆیه لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانم كه لێره‌دا نموونه‌یه‌ك له پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی رێزمانی كوردی بخه‌مه‌ڕوو، ئه‌م نموونه‌یه‌ش، نموونه‌ی پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی یانزه‌هه‌می ئاماده‌ییه بۆ ساڵی 2009-2010 فه‌رموون له خواره‌وه ئه‌م نموونه‌یه ببینن...
تێبینی: لێره‌دا ته‌نها پرسیاره‌كان خراونه‌ته‌ڕوو.
نموونه‌ی پرسیاره‌كان:
پ1/ له‌م رستانه‌ی خواره‌وه‌دا پارستهكان ده‌ربهێنه و جۆره‌كانیان بنووسه. (3 وه‌ڵام بده‌ره‌وه( (3 نمره(
1-نه‌متوانی زنجیرهدراماكه ببینم، چونكه كاره‌بامان نه‌بوو!
2-موبایل كو ئه‌ڤرو گه‌له‌ك پێدڤیه ، نیعمهتهكا خودێیه.
3-به پیره‌مێرده‌كه‌م گوت كه حه‌یرانێكی خۆشم بۆ بڵێت.
4- ئه‌و باوكه‌ی كه منداڵه‌كه‌ی له قیلمقاسێ كردبوو، زۆر دڵخۆش بوو.
پ2/ له‌م رستانه‌دا ئه‌وانه‌ی هێڵیان به‌ژێردا هاتووه (پاڕسته‌ی ناوین) تۆ ته‌نها ئه‌ركه‌كانیان بنووسه. (2 نمره(
1-ئاشكرایه كه هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل گه‌یشتۆته جامی جیهانی 2010.
2-بیستوومه كه به‌كوردی به زه‌ڕافه ده‌ڵێن (ملدرێژه(
پ3/له‌م رستانه‌دا (4) به‌ركار هه‌یه، ئه‌گه‌ر تۆ (3)ت دۆزیه‌وه ئه‌وه سێ نمره بۆ تۆ.
1-كه‌زی ئیمه‌یلێكی بۆ به‌رزی نارد.
2-كچێ، من به ته‌نیایی مه‌سپێره ئه‌ی یار!
3-پیاوه‌كه زۆر به‌تووڕه‌یی ته‌ماشای ده‌كردین.
پ4/ ئایا ده‌گونجێت له رسته‌یه‌كدا كارێك زیاتر له به‌ركارێكی هه‌بێت؟ ئه‌گه‌ر ده‌گونجێت ئه‌وه له رسته‌یه‌كدا كارێك بهێنه‌ره‌وه كه دوو به‌ركاری هه‌بێت، تا (دوو نمره) وه‌ربگریت.
****
لێره‌دا ده‌پرسم كه ئایا تاچه‌ند ئه‌و رستانه‌ی كه له په‌رتووكی رێزماندا هه‌ن، به‌مشێوه‌یه‌ن؟ ئێمه لاف و گهزاڤ لێناده‌ین، به‌ڵكو له خه‌می ئه‌وه‌داین كه ئیدی ته‌نانه‌ت له كاتی تاقیكردنه‌وه‌كانیشدا وا له قوتابیان بكه‌ین كه رێزمانی كوردیان خۆشبوێت، چونكه ئه‌وكات زمانه‌كه‌شی خۆشیان خۆشده‌وێت.
رێزمانی قوتابخانه‌كان ده‌بێت چۆن بێت؟
له‌پێناو ئاشنابوونی قوتابیانی كورد به رێزمانێك كه لایان خۆشه‌ویست بێت و به‌دووربێت له سه‌رلێشێواندنیان، به‌پێویستی ده‌زانم كه لێره‌دا چه‌ند خاڵێك بخه‌مه‌ڕوو..بۆئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا كه لیژنه‌ی پسپۆری سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌كاتی پێداچوونه‌وه و بژاركردنهوه و چاپكردنه‌وه‌ی چاپه‌كانی داهاتوو سوودی لێوه‌ربگرن، تاكو چیدیكه قوتابیانی كورد له‌ڕێگه‌ی په‌رتووكی زمان و ئه‌ده‌بی كوردییه‌وه رقیان له‌به‌رامبه‌ر زمانی كوردی بۆ زیادنهبێت. ئێستاش له خواره‌وه خاڵه‌كان زۆر به‌ڕوونی و به‌ئاشكرایی ده‌خه‌مه‌ڕوو:-
یه‌كه‌م: به زووترین شیكردنه‌وه _شڵۆڤهكردن) لاببردرێت.
دووه‌م: یه‌ك شێوه‌زار له رێزمانی قوتابخانه‌كاندا بخوێندرێت، ئه‌ویش شێوه‌زاری كرمانجی خواروو بێت، چونكه قوتابیانی هه‌رێمی