چـاوگ لەزمانی کوردی‌دا
چاوگ: وشەیەكە ڕوودانیك یان كردەوەیەك
نیشان دەدات، بەڵام ئەم كردەوەیە نەخراوەتە پال كەسێك یان شتێك و كاتیشی تێدا دیار
نییە و پەیوەندی چاوگ بە كاریشەوە لەوەدایە، كە چاوگ بە سەرچاوەی داڕشتنی كار
دادەنریت.
چاوگ
بە وشەیەک دەوترێت کە ناوی کارێکە و بەبێ لەبەرچاوگرتنی کەس و کات، جێبەجێبوونی
کارێک نیشان دەدا.
چاوگ یان فۆرمی دیارنەخراو، خاوەنی
خاسییەت و ڕۆنانی خۆیەتی، بەڵام سەربە فۆرمە گەرداننەكراوەكانی كردارەو واتای
ڕوودان ڕادەگەیەنێ، بێ ئەوەی ئاماژە بۆ ڕێژە و كات و كەس وژمارە بكات.
:شانەكانی
چاوگ ئەمانەن: (ان- ین- دن- تن- وون)
پێنج جۆر چاوگ هەیە لەزمانی کوردی‌دا
ئەوانیش:
1- چاوگی تێیی: نووستن، بیستن
2- چاوگی دالی : دروستکردن، بردن، خواردن
3- چاوگی ئەلفی : سووتان، برژان، خنکان
4- چاوگی واوی: چوون،
بوون
5- چاوگی یێیی : زانین، توانین
چاوگ،کردار
تا ئێستا زمانه‌وانه کورده‌کان به به‌ڵگه‌ی مێژوویی و زانستییه‌وه ئه‌وه‌یان ڕوون نه‌کردووه‌ته‌وه، که ئایا چاوگ له کرداره‌وه وه‌رگیراوه یاخود کردار له چاوگه‌وه وه‌رگیراوه.؟
جاوگ:وشه‌یه‌ک واتای ڕووداو ده‌گه‌یه‌نێت وه کاتی تێدا سست کراوه و نه‌دراوه‌ته پاڵ که‌س.
کردار:وشه‌یه‌که رووداو ده‌گه‌یه‌نێت له کاتێکی دیاریکراودا دراوه‌ته پاڵ که‌سێک.
جیاوازی چاوگ له‌گه‌ڵ کرداردا ئه‌وه‌یه؛
جاوگ تایبه‌تییه‌کانی حاڵه‌تی کرداری نییه، وه‌ک(کات،ژماره،که‌س) ئه‌مانه له کرداردا هه‌ن، به‌ڵام له چاوگدا نین.
نموونه؛(نووسیم،ده‌نووسم،نووسیبام)
چاوگ تایبه‌تمه‌ندی له‌گه‌ڵ کرداردا به هێزه، هاوشێوه‌ن له ڕووی:
1-فۆڕم:چاوگ و کردار ده‌توانن(بنه‌ڕه‌تی،داڕێژراو،لێکدراو)بن.
نموونه؛چاوگ:خستن،داخستن،دروستکردن
کردار:خست،دایخست،دروستم کرد
2-له ڕووی تێپه‌ڕ و تێنه‌په‌ڕه‌وه له‌یه‌ک ده‌چن.
نموونه؛
چاوگ:کوڵان،کوڵاندن،مردن،مراندن
کردار:کوڵا،کوڵاندمان،مرد،مراندمان
3له ڕووی بکه‌ر دیار و بکه‌ر نادیاره‌وه چاوگ و کردار له‌یه‌ك ده‌چن.
نموونه؛
جاوگ: کوشتن،کوژرا،لێدان،لێدرا
کردار: خوارد،خورا،نووسی،نووسرا
چاوگ لە ڕووی داڕشتنەوە دەبێ بە دوو
جۆرەوە:
یەكەم/ چاوگی سـادە: ئەو چاوگەیە، كە
تەنیا لەیەك وشەی واتاداری سەربەخۆ پیكهاتووە، وەك: (نوسین، خوێندن).
دووەم/ چاوگی ناسادە: ئەمەشیان دەبێتە دوو
بەشەوە، ئەوانیش:
أ. چاوگی داڕێژراو: ئەو چاوگەیە، كە لە
چاوگێكی سادە و پێشگرێك یان پاشگرێك یان هەردووكیان (پێشگر و پاشگر) پیكهاتووە.
1. پێشگر + چاوگی سادە، وەك: ڕۆچوون،
بەردان، داخستن و.. هتد.
2. چاوگی سادە + پاشگر، وەك: بردنەوە،
شكاندن و.. هتد.
3. پیشگر + چاوگی سادە+پاشگر، وەك:
(تێكردنەوە، بەردانەوە و.. هتد.
ب. چاوگی لێكدراو: ئەو چاوگەیە، كە لە
چاوگیكی سادە یان داڕێژراو یان لەگەڵ وشەیەكی واتاداری تر یان پتر پیكهاتووە، وەك:
دەستبڕین، لەبیـركردن، خۆشویستن، گەرمبوون.
::: بۆ ئەم بابەتە سوود لەچەند سەرچاوەیەک وەرگیراوە.
1 لێدوانەکان :
لێدوانەکانسوپاس
رد