واتاى وشەى ئاڵنگار- ئاڵنگاریی
شاسوار هەورامى
شاسوار هەورامى
ئه‌م دوو ڕۆژه، ده‌رکه‌وتنی وشه‌ی (ئاڵنگار) سه‌رنجی زۆر که‌سی بۆخۆی ڕاکێشا. وشه‌که له زاری هه‌ورامی وه‌رگیراوه و، تازه‌ش نیه. ته‌نانه‌ت له هه‌ندێک له فه‌رهه‌نگه هه‌ورامیه‌کانیشدا داندراوه. ئه‌وه‌ی پێویسته له‌سه‌ری بڵێم، باری ئێتیمۆلۆژی وشه‌که‌یه، که من ده‌مێکه له‌سه‌ریم نوسیوه و وا بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێزی داده‌نێم:
ئاڵنگار چیه و له چیه‌وه هاتووه؟
ئاڵنگار: هه‌روه‌ها ئاڵنگاره. له زاراوه‌ی هه‌ورامی واتا ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه. ده‌سته‌ویه‌خه بوون. هه‌روه‌ک به شێوه‌ی ئاڵنگاریی گه‌ردان ده‌بێت، به واتای ده‌سته‌ویه‌خه‌یی. ئاڵنگار بیه‌ی، واتا ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی کتوپڕیی. ئاڵنگار که‌رده‌ی، ده‌سته‌و یه‌خه ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه. ئاڵنگار مدرای، ڕووبه‌ڕوو وه‌ستان. ئامباز بوونه دوژمن. وشه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر زاراوه‌یه‌کی کۆنی سه‌ربازی. ئاڵنگار لێکدراوه. له ئاڵنگ+ نگار پێکهاتووه. ئاڵنگ، هه‌روه‌ها ئاڵه‌نگی، بریتیه له شوره، دیواری پان و که‌ندڕ، که له چوارده‌وری دژ و قه‌ڵای سه‌ربازی لێدراوه، بۆ سود لێوه‌رگرتنی، تا قه‌ڵاکه له په‌لامارده‌ران بپارێزێت. ئه‌نگار، هه‌روه‌ها هه‌نگار، ده‌چێته‌وه سه‌ر وشه‌ی په‌هله‌وی hangar، هه‌نگار به واتای دیتن. سه‌یر کردن. وشه‌که به شێوه‌ی angartan، ئه‌نگارته‌ن و hangarişn، هه‌نگاریشن، گه‌ردان ده‌بێت. له فارسی ئه‌نگاشته‌ن. به‌مجۆره ئاڵنگنگار له‌سه‌ر زاران بۆته ئاڵنگار به واتای دیده‌وان. ئه‌و که‌سه‌ی، که له‌سه‌ر قوله و شوره و دیواری قه‌ڵاوه، نیگاوانی ده‌کات. هه‌مان وشەی "ئەنگار" له په‌هله‌ویدا، بە واتای گومان لێکردن، وازانینیش دێت. واتا ئاڵنگار، بریتی بووە لە ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەوەی ده‌بیندرێت و گومانی لێ دەکرێت و، به ھەڕەشە ده‌زاندرێت. هه‌مان پاشگری، ئه‌نگار، له وشه‌ی لێکدراوی "به‌ره‌نگار"یشدا ده‌رده‌که‌وێته‌وه.
ی.س
1 لێدوانەکان :
لێدوانەکانواتای وشەی دزاین چیە بە کوردی
رد