لێكچوونه ڕێزمانییه‌كانی (ڕێزمانی كوردی)ی پۆلی دوازده‌یه‌م
به‌شی یه‌كه‌م
ڕزگار سابر
وه‌ك ده‌زانین كه هه‌ردوو ڕێژه‌ی كاری (ڕانه‌بردووی دانانی و
داخوازی) له‌ڕواڵه‌تدا به‌یه‌ك شێوه(یاسا) دروستده‌بن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه
جیایانده‌كاته‌وه جۆری ئه‌و جێناوه لكاوانه‌ن كه وه‌ریده‌گرن، به‌م شێوه‌یه
:
ڕانه‌بردووی دانانی (بـ + ڕه‌گ + جێناوی لكاو{م-ین/یت-ن/ات،ێت-ن}
داخـــــــــــــــوازى (بـ + ڕه‌گ + جێناوی لكاو{ه-ن} ته‌نها بۆكه‌سی دووه‌می تاك و كۆ
داخـــــــــــــــوازى (بـ + ڕه‌گ + جێناوی لكاو{ه-ن} ته‌نها بۆكه‌سی دووه‌می تاك و كۆ
واته ئه‌گه‌ر كارێك له(بـ + ڕه‌گ + جێناوی لكاوی{م-ین} يان
{ات،ێت-ن} دروستبوو، واته بۆ كه‌سی یه‌كه‌م و كه‌سی سێیه‌م، ئه‌وا ئه‌و كاره هه‌ر
ڕانه‌بردووی دانانییه، چونكه له‌گه‌ڵ كاری داخوازیدا بۆ كه‌سی یه‌كه‌م و كه‌سی
سێیه‌م جێناوی لكاومان نییه، چونكه ئێمه ناتوانین ئه‌مر بكه‌ین به‌سه‌ر كه‌سی
یه‌كه‌م و كه‌سی سێیه‌مدا، چونكه ئه‌مر ته‌نها به‌سه‌ر به‌رامبه‌ردا ده‌كرێت، به‌رامبه‌ر
(المخاطب)واته ته‌نها كه‌سی دووه‌م به‌تاكو كۆوه.
وه ئه‌گه‌ر كارێك له(بـ + ڕه‌گ + جێناوی لكاوی{یت} دروستبوو،
واته بۆ كه‌سی دووه‌می تاك، ئه‌وا واتا ئه‌و كاره هه‌ر ڕانه‌بردووی دانانییه،
چونكه له‌گه‌ڵ كاری داخوازیدا بۆ كه‌سی دووه‌می تاك جێناوی لكاوی{ه}مان هه‌یه،
به‌ڵام وه‌ك دیاره كه له‌هه‌ردوو یاساكه‌دا بۆ هه‌ر دوو كاره‌كه (ڕانه‌بردووی
دانانی) و (داخوازی) بۆ كه‌سی دووه‌می كۆ به‌یه‌ك شێوه دروستده‌بن، به‌م شێوه‌یه:
ڕانه‌بردووی دانانی (بـ + ڕه‌گ + جێناوی لكاو{ن} كه‌سی دووه‌می كۆ
داخـــــــــــــــوازى (بـ + ڕه‌گ + جێناوی لكاو{ن} كه‌سی دووه‌می كۆ
داخـــــــــــــــوازى (بـ + ڕه‌گ + جێناوی لكاو{ن} كه‌سی دووه‌می كۆ
واته هه‌ردوو كاره‌كه بۆ كه‌سی دووه‌می كۆ له‌ڕواڵه‌تدا له‌یه‌ك
ده‌چن و به‌یه‌ك شێوه دروستده‌بن، بۆ نموونه:
فرۆشتن(بۆ ڕه‌گ)ـــــ (ده‌فرۆشم) ـــــ (فرۆش)
ڕانه‌بردووی دانانی بۆ كه‌سی دووه‌می كۆ : بـ + فرۆش + ن ـــــ بفرۆشن
داخــــــــــــــــوازی بۆ كه‌سی دووه‌می كۆ : بـ + فرۆش + ن ـــــ بفرۆشن
هه‌رچه‌نده ئه‌م دوو كاره له‌ڕواڵه‌تدا له‌یه‌ك ده‌چن به‌ڵام له‌واتادا جیاوازن، كه له‌واتاشدا جیاوازن، ده‌بێت ئه‌م دوو كاره له‌ڕسته‌دا بن ئینجا ده‌زانین كه ڕانه‌بردووی دانانییه یان داخوازییه، بۆ نموونه كاری (بفرۆشن) ده‌خه‌ینه ڕسته‌وه:
ڕانه‌بردووی دانانی بۆ كه‌سی دووه‌می كۆ : بـ + فرۆش + ن ـــــ بفرۆشن
داخــــــــــــــــوازی بۆ كه‌سی دووه‌می كۆ : بـ + فرۆش + ن ـــــ بفرۆشن
هه‌رچه‌نده ئه‌م دوو كاره له‌ڕواڵه‌تدا له‌یه‌ك ده‌چن به‌ڵام له‌واتادا جیاوازن، كه له‌واتاشدا جیاوازن، ده‌بێت ئه‌م دوو كاره له‌ڕسته‌دا بن ئینجا ده‌زانین كه ڕانه‌بردووی دانانییه یان داخوازییه، بۆ نموونه كاری (بفرۆشن) ده‌خه‌ینه ڕسته‌وه:
** ده‌بێت خانووه‌كه بفرۆشن.
** خانووه‌كه بفرۆشن.
** خانووه‌كه بفرۆشن.
لێره‌دا ده‌توانین كاری (بفرۆشن) له‌هه‌ردوو ڕسته‌كه‌دا به‌سێ ڕێگا
بناسینه‌وه كه ئایا ڕانه‌بردووی دانانییه یان داخوازییه:
1- به‌هۆی كاری یاریده‌ده‌ر یان وشه‌ی یاریده‌ده‌ر
وه‌ك ده‌زانین كه كاری شیوازی دانانی واتای ئه‌گه‌رو گومان و
خۆزگه‌و ئاوات ده‌به‌خشێت، بۆیه كاتێك له‌ڕسته‌دا به‌كاریانده‌هێنین ڕاسته‌وخۆ
واتای ڕسته‌كه ته‌واوناكه‌ن و پێویسته له‌ڕسته‌كه‌دا وشه‌یه‌كی یاریده‌ده‌ر یان
كارێكی یاریده‌ده‌ر هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی واتای ڕسته‌كه ته‌واوبكات، به‌ڵام كاری
داخوازی پێویستی به وشه‌ی یاریده‌ده‌رو كاری یاریده‌ده‌ر نییه، ئینجا له‌به‌رئه‌وه‌ی
له‌ڕسته‌ی یه‌كه‌مدا (ده‌بێت) كاری یاریده‌ده‌ر هاتووه، بۆیه كاری سه‌ره‌كی ڕسته‌كه
(بفرۆشن) ڕانه‌بردووی دانانییه، به‌ڵام له‌ڕسته‌ی دووه‌مدا له‌به‌رئه‌وه‌ی كاری
یاریده‌ده‌ر یان وشه‌ی یاریده‌ده‌ر نه‌هاتووه، بۆیه كاری (بفرۆشن) داخوازییه.
2- به‌هۆی نه‌رێكردنه‌وه
كاری ڕانه‌بردووی دانانی به‌هۆی نیشانه‌ی (نه)وه نه‌رێده‌كرێت،
به‌ڵام داخوازی به‌هۆی نیشانه‌ی (مه)وه نه‌رێده‌كرێت، واته هه‌ر كارێك له‌و
دووكاری (بفرۆشن)ه ئه‌گه‌ر له‌ڕسته‌كه‌دا به‌هۆی نیشانه‌ی (مه)وه نه‌رێكراو
ڕسته‌كه‌ش هه‌مان واتای به‌خشی به‌نه‌رێكراوی، ئه‌وا واته ئه‌و كاره داخوازییه،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به (مه) نه‌رێمانكردو واتای ڕسته‌كه‌ی شێواند، واته به (مه)
نه‌رێنه‌كراو به (نه) نه‌رێكرا، كه‌واته كاره‌كه ڕانه‌بردووی دانانییه، بۆ
نموونه:
** ده‌بێت خانووه‌كه نه‌فرۆشن(ڕانه‌بردووی دانانی)یه.
** خانووه‌كه مه‌فرۆشن(داخوازی)یه.
** خانووه‌كه مه‌فرۆشن(داخوازی)یه.
3- به‌هۆی هه‌موو جیناوه لكاوه‌كانه‌وه
واته هه‌ر كارێك له‌كاری (بفرۆشن) له‌هه‌ردوو ڕسته‌كه‌دا ئه‌گه‌ر
هه‌موو جێناوه لكاوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی {م-ین/یت-ن/ات،ێت-ن}، ئه‌وا واته ئه‌و كاره
ڕانه‌بردووی دانانییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نه له‌گه‌ڵ {ه-ن} بۆ كه‌سی دووه‌می
تاك و كۆ واتای به‌خشی، ئه‌وا واتا ئه‌و كاره داخوازییه، به‌م شێوه‌یه:
** ده‌بێت خانووه‌كه بفرۆشم.
** ده‌بێت خانووه‌كه بفرۆشین.
** ده‌بێت خانووه‌كه بفرۆشیت.
** ده‌بێت خانووه‌كه بفرۆشن.
** ده‌بێت خانووه‌كه بفرۆشێت.
** ده‌بێت خانووه‌كه بفرۆشن.
** ده‌بێت خانووه‌كه بفرۆشین.
** ده‌بێت خانووه‌كه بفرۆشیت.
** ده‌بێت خانووه‌كه بفرۆشن.
** ده‌بێت خانووه‌كه بفرۆشێت.
** ده‌بێت خانووه‌كه بفرۆشن.
كه‌واته كاری ڕسته‌ی یه‌كه‌میان (بفرۆشن) له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ
هه‌موو جێناوه لكاوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی {م-ین/یت-ن/ات،ێت-ن} واتای به‌خشی، كه‌واته
كاری ڕانه‌بردووی دانانییه.
** خانووه‌كه بفرۆشه.
** خانووه‌كه بفرۆشن.
** خانووه‌كه بفرۆشن.
كه‌واته كاری ڕسته‌ی دووه‌میان (بفرۆشن) له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نها له‌گه‌ڵ
جێناوه لكاوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی {ه-ن} واتای به‌خشی، كه‌واته كاری داخوازییه.
به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته‌ی كه له‌پێشه‌وه باسمانكرد له‌ڕسته‌ی ئاوێته‌ی
مه‌رجیدا كه‌مێك جیاوازتره‌و ده‌توانین به‌جۆری شێوازی كاره‌كه‌دا له‌ڕسته‌ی كاری
مه‌رج و ڕسته‌ی وه‌ڵامی مه‌رجدا بیناسینه‌وه‌و بزانین كه كاره‌كه ڕانه‌بردووی دانانییه
یان داخوازییه، چونكه شێوازی هاتنی كار له‌ڕسته‌ی كاری مه‌رج و وه‌ڵامی مه‌رجدا
به‌م شێوه‌یه‌ن:
*هه‌میشه كار له(ڕسته‌ی كاری مه‌رج)دا یان شێوازی (ڕاگه‌یاندن)ه
یان شێوازی (دانانی)یه، واته لێره‌دا هه‌رگیز كار (داخوازی) نابێت.
* هه‌میشه كار له(ڕسته‌ی وه‌ڵامی مه‌رج)دا یان شێوازی (ڕاگه‌یاندن)ه
یان شێوازی (داخوازی)یه، واته لێره‌دا هه‌رگیز كار (دانانی) نابێت.
بۆ نموونه:
ئه‌گه‌ر خانووه‌كه بفرۆشن
لێتان ده‌كڕم. (ڕسته‌ی ئاوێته‌ی مه‌رجی)
ئه‌گه‌ر خانووه‌كه بفرۆشن/ ڕسته‌ی كاری مه‌رجه.
لێتان ده‌كڕم / ڕسته‌ی وه‌ڵامی مه‌رجه.
لێتان ده‌كڕم / ڕسته‌ی وه‌ڵامی مه‌رجه.
لێره‌دا (ئه‌گه‌ر) ئامرازی لێكده‌ری مه‌رجه‌و ڕسته ئاوێته مه‌رجییه‌كه‌ی
دروستكردووه‌و شوێنی وشه‌ی یاریده‌ده‌ر ناگرێته‌وه، بۆیه ده‌بێت به‌جۆری شێوازی
كاره‌كه له‌ڕسته‌ی كاری مه‌رجدا كاری (بفرۆشن) بناسینه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی
شێوازی كار له‌رسته‌ی كاری مه‌رجدا وه‌ك وتمان یان شێوازی (ڕاگه‌یاندن)ه یان
(دانانی)و هه‌رگیز كار داخوازی نابێت و با كاری (بفرۆشن) له‌ڕواڵه‌تدا له‌داخوازیش
بچێت به‌ڵام داخوازی نییه‌و (ڕانه‌بردووی دانانی)یه، چونكه ئه‌گه‌ر به‌واتاكه‌شیدا
بیناسینه‌وه، ئه‌وا كاری (بفرۆشن) له‌ڕسته ئاوێته‌كه‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك واتای
داخوازی (ئه‌مر) نابه‌خشێت.
كۆتایی به‌شی یه‌كه‌م