ماڵپەڕی ڕێزمانی کوردی

ماڵپەڕى ڕێزمانی کوردی:: پەنجەرەیەک بۆ خزمەتکردنی ڕێزمانی کوردی

ووە یان ۆ


ووە یان ۆ

 

م.یونس سلێمان ئەحمەد

 

بەپێی یاسا ڕابردووی تەواوی ڕاگەیاندن لە کرمانجی خواروودا (قەد+ووە،وە)، وەکو: خوێندووە، خواردووە، کڕیوە، سوتاوە، هێناوە
بەڵام زۆرجار لەباتی (ووە،وە) (ۆ) بەکاردەهێنرێت
بۆنموونە لەکتێبی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی یازدەی ئامادەیی چاپی 2015، لاپەڕە (24) ڕستەیەکی تێدایە، کە بەمشێوەیە نووسراوه:
_ ئەم ڕۆژنامەیەم خوێندۆتەوە بۆتان.
دەبوایە ئەم ڕستەیە بەمجۆره بوایه:
_ ئەم ڕۆژنامەیەم خوێندووەتەوە بۆتان.
کەواتە دەبێت (ووە،وە) بەکاربهێنرێت نەک (ۆ)
بەداخەوە لە نووسینی ئێستادا خەریکە بەکارهێنانی (ۆ) لەو شوێنانەی پێویست نین زیاتر دەبێت، وەکو ئەم نموونانە
( هاتۆوە، شاردۆتەوە، کردۆتەوە، کوژاندۆتەوە، گەڕاندۆتەوە، بڵاوبۆتەوە، خستۆتەوە)
لەڕاستیدا دەبێت ئەو وشانە بەمشێوەیە بنووسرێن:
( هاتووە، شاردووەتەوە، کردووەتەوە، کوژاندووەتەوە، گەڕاندووەتەوە، بڵاوبووەتەوە، خستووەتەوە)

 

ب?اوکردن?و?