له باره‌ی (ڕ) و (ر)ه‌كه‌وه
ئاری عوسمان خەیات
له‌نێوان به‌هانه‌ی زمانه‌وانی و هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانیدا
پێش ده‌ستپێكردن:
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی وتاری (ر) یان (ڕ) له ده‌نگه‌كان، هاوكات و هه‌مان وتارم له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و له (زمانی ستانداردی كوردی) بڵاوكرده‌وه..
له‌وێ -فه‌یسبووك- هه‌ندێ له براده‌ران نه‌ك هه‌ر وه‌ك خۆی نه، به‌ڵكو زۆر به پێچه‌وانه له بۆچوونه‌كه‌ی من تێگه‌شتبوون، دیار بوو ئێجگار په‌له و عه‌ینه‌ن كۆمێنتێكی ئاسایی له وتاره‌كه‌یان ڕوانیبوو، بۆیه به پێویستم زانی جارێكی تر به‌مشێوه‌یه و له‌سه‌ر هه‌مان بۆچوونی پێشوو، قسه‌ی خۆم دووباره بكه‌مه‌وه.. وتم: نه‌كا ئه‌مه دنیایه، عهزیزێكیش له ده‌نگه‌كان -خوێنه‌رێكی ده‌نگه‌كان- هه‌مان تێگه‌شتنی براده‌رانی فه‌یسبووكی هه‌بێ.. به‌هه‌رحاڵ.
بۆ خوێندنه‌وه‌ى وتاره‌كه‌ی من له فه‌یسبووك و كۆمێنتی هاوڕێیان له‌باره‌یه‌وه، ئه‌توانن سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه‌ن:http://www.facebook.com/groups/210636125642318/336779726361290/?ref=notif¬if_t=like
به خێرایی ده‌ڵێم: هه‌ر لامێك بكه‌وێته كۆتاییه‌وه و ئه‌لفێكی له پێشه‌وه بێ، ئه‌وا به قورس گۆ ده‌كرێ، كه‌واتا به‌وپێیه بێ ئه‌ویش وه‌ك ڕێی سه‌ره‌تا پێویستی به حه‌وت نییه.. ئایا به‌رابه‌ر ئه‌و وشانه‌ی كه من هێناومه‌ته‌وه و تێدا لامهكان لهكۆتاییهوه هاتوون و ئهلفیان له‌پێشه‌وه‌یه، وشه‌یه‌كمان هه‌یه، مانا بگۆڕێ؟ ئه‌و به‌هانه زمانه‌وانییه‌ی بۆ ڕێی سه‌ره‌تا ده‌هێنرێته‌وه، به‌سه‌ر (لامی كۆتایی ئهلف له‌پێشه‌وه هاتوو)یشدا، ده‌چه‌سپێ؟ به‌ڵام ئاخۆ ئه‌و به‌هانه‌یه عهقڵگیـره؟
ئێستا ئه‌و خێراییه خاو ده‌كه‌مه‌وه...
ئه‌وانه‌ی كه ده‌ڵێن: مادامه‌كێ (ڕ) له سه‌ره‌تاوه هه‌ر قورسه و نابێته هۆی گۆڕینی واتای وشه، كه‌واتا پێویست ناكا بنووسرێت. كه‌واتا ئێستا من و ئه‌وانه‌شی كه پێمان باشه حه‌وتی ژێر (ر)ی سه‌ره‌تا بنووسرێ و سه‌قه‌ت نه‌كرێ، بۆمان هه‌یه له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و یاسایه، یاسایه‌كی تری به‌م شێوه‌یه دابڕ‌ێژین:
مادامه‌كێ هه‌موو (ل)مێكیش له كۆتاییه‌وه بێ و ئه‌لفێكی له‌پێشه‌وه هاتبێ، هه‌ر به قورس ده‌رده‌بڕدرێ، كه‌واتا حه‌وتی سه‌ر لامی كۆتایی ئهلف له‌پێشه‌وه هاتـووش، وه‌ك هی ڕێی سه‌ره‌تا، پێویست ناكا بنووسرێ.!!!
نمونه‌كانیش:
شمشاڵ
خڕخاڵ
بنباڵ
ساماڵ
ڕاماڵ
داماڵ
له‌گه‌ڵ ئه‌و نمونانه‌ی كه پێشتریش خستبوومنه ڕوو، كه ئه‌مانه بوون:
ماڵ
حاڵ
داڵ
كاڵ
ساڵ
شاڵ
باڵ
ناڵ
فاڵ
پاڵ
داڵ
قاڵ و هـه‌روه‌ها دوو سـه‌د و بیست و پێنج هـه‌زار وشـهی تریش، كه ئه‌كرێ هه‌ریه‌ك لای خـۆیه‌وه، سی چلێكی لێ بێنێته‌وه یادی خـۆی..
به‌هانه‌كه ئه‌مه‌یه:
ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕێیه‌كی سه‌ره‌تا له (ده‌ربڕین)دا قورسه و به‌و هـۆیهوه حه‌وته‌كه‌ی ژێری له (ڕێنووس)دا بۆ نانووسین، كه‌واتا با به هه‌مان پێوه‌ر و یاسا (كه نه پێوه‌ره و نه‌یاسا)، له‌مه‌ودا هه‌رچی لامێك كه‌وته كۆتاییه‌وه و ئه‌لفێكی له پێشه‌وه هات، حه‌وته‌كه‌ی بۆ نه‌نووسین، چونكه هه‌موو ئه‌و لامانه له ده‌ربڕیندا به لامی قـورس گـۆ ده‌كرێن!!!
ئه‌مه‌شیان پرسیاره‌كه‌یه:
ئایا شێوازی ده‌ربڕین (گۆكردن – لهفزكردن) بۆی هه‌یه بێته ناو شێوازی ڕێنووسه‌وه (ئیملا)؟
ئایا پێوانه‌كردنی (ڕێنووس) به پێوه‌ری (ده‌ربڕین)، خـۆی له خـۆیدا سوعبهتكردن نییه، به ئیملا و میملای كوردی؟
واتا : ئایا هێنانه‌وه‌ی به‌هانه‌ی (له‌فزی) بۆ دانانی یاسای (ئیملائی) –له‌هه‌ر زمانێكدا– هه‌ڵه نییه؟
ئایا كه‌س بۆی هه‌یه به به‌قاڵێك بڵێ: بێزه‌حمه‌ت مه‌ترێ شووتیم بده‌رێ؟
ئه‌رێ بیستووتانه كه‌سێك لای كوتاڵفرۆشێك، سـێ هـۆقه جڕجێت یان كـودهری كڕیبێت؟
خــۆ ئه‌گه‌ر گریمان، بڵێین نه‌خێر كاكه، حه‌وته‌كه ته‌نها بۆ ڕێی سه‌ره‌تا نانووسین و بۆ لامهكهی ده‌نووسین، ئه‌دی ئه‌ویده‌م هه‌قی خۆمان نییه جاره‌كی دی بپرسین:
ئه‌گه‌ر شتێك یاسایه‌كی ڕێنووسی بێت، چـۆن به‌سه‌ر نووسینی هه‌ندێ پیت و وشـهدا ده‌سه‌پێ و به‌سه‌ر ئهوانیتـردا نه؟
ئه‌دی مه‌گه‌ر نازانـن، له زماندا وه‌ختایه‌ك به شتێ ده‌وترێ یاسا یان پێوه‌ر یان قیروسیا وه‌كی ده‌ڵێن (به‌هانه)، ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر زیاد له دیارده‌یه‌ك (وه‌ك دیارده‌ى ڕێی قـورسی سه‌ره‌تای وشـهی زمانی كوردی) یان به‌سه‌ر ئاستێكی ئه‌و زمانه‌دا (فۆنۆلۆژی، مۆرفۆلۆژی، سینتاكس و...هتد) بچه‌سپێ، ده‌وجا ده‌بێته یاسایه‌كی گشتگیـری ئه‌و زمانه و له (ناوێزه) ده‌رده‌چێ...؟
كه‌واتا:
به‌وپێیه بێت، هه‌قه پسپۆڕانی زمانی كوردی بڵێن: كاكه له‌به‌ر خاتری خاترداران، كه پێیانوایه هه‌موو ڕێیه‌ك له‌سه‌ره‌تاوه قورسه و هه‌موو لامێكیش له كۆتاییه‌وه به ئه‌لفێكی پێشهخۆیهوه قورسه، كه‌واتا ئه‌مه ده‌كه‌ینه یاسا، چونكه به‌سه‌ر زیاد له دیارده‌یه‌كی ڕێنووسی زمانه‌كه‌ماندا ده‌چه‌سپێ...
ئه‌ی ئه‌گه‌ر وامان كرد، باشه ئه‌وكات ئه‌م یاسا (نایاسایه)، نامانخاته به‌ر مه‌ترسی ئه‌وه‌ی سبه‌ی و دووان، براده‌رێكی تر (وه‌ك من)، له سوچێكهوه قوت بێته‌وه بڵێ:
مادامه‌كێ گشتمان ده‌زانین (ێ) هه‌ر (ێ)یه و هه‌مووشمان ئه‌زانین (ێ) یه‌عنی (ێ)، كه‌واتا (ێ) هه‌ر به‌خۆی (ێ)یه و چ قه‌یدییه با له‌باتی: (ڕێ) بنووسین: (ری)، چونكه بۆ زمانه‌كه‌مان ئاسانتـره و له‌كاتی چاتكردنیشدا خـۆشدهستـره...!!!
ئینجا یه‌كی دیكه‌ش له كونجێكی تره‌وه ده‌ڵێ: هه‌ر به‌ڕاستی ئه‌م حه‌مكه حه‌وته حیزه سه‌رێشه‌یه، با بۆ (ۆ)یشی نه‌نووسین، چونكه هه‌زاران ساڵه ئابوئهژدادمان به (دۆ)یان هه‌ر گۆتییه (دۆ)... خۆ قابیل خۆی چییه...
تكایه ئه‌مه‌ی دواییان به قسه‌ی قۆڕ تێمه‌گه‌ن، چونكه ئه‌وه‌تا حاڵیحازر دنیایه‌ك (نوری عه‌لی ئه‌مین و حه‌مه‌ی مارف و ئه‌وڕه‌حمانی حاجی و ...هتد)مان لێ زیندووبوونه‌ته‌وه واوی درێژ (كه گرفتێكی زۆر بچكۆله‌ی ڕێنووسی كوردییه، به پیتی عه‌ره‌بی) به یه‌ك واوی ده‌نووسن (بوو: بو/ چوو: چو، ڕوو: ڕو/ دوو: دو... هتد)، چونكه ده‌ڵێن: گوایه به‌ده‌ر له وشـهی (كووڕ) هیچ وشه‌یه‌كی تر نییه، واوی درێژی تیا بێ، دانانی ئه‌م دوو واوه‌ش له (كووڕ)دا له‌به‌ر خاتری (كوڕ)ه، كه ده‌یسه‌لمێنێ، (وو) و (و) دوو فۆنیمی جیاوازن له زمانی كوردیدا، ده‌نا هه‌ر به‌یه‌كجاری واوی درێژیان ڕه‌ت ده‌كرده‌وه، وه‌ك حه‌وته‌كه‌ی ڕێی سه‌ره‌تا!!!
ئیتـر خـۆ پیاو له گشت شوێن و كاتێكدا، ناتوانێ بڵێ:
قوربان (كـووڕ) و (كـوڕ) به ته‌نیا نین، ئه‌وه‌تا (كـووز) و (كـوز)یشمان هه‌ن.
با بیانخه‌ینه ڕسته‌وه:
- ئا مام ڕه‌شی گیان، كـووزێ شوتێم بده‌رێ!! (لـووزێ شووتی).
- ده‌ك ئه‌وه‌ی تۆ به (ك...) داكی هه‌رچی دیكتاتۆر هه‌یه، باشه..
ئه‌مجاره‌شیان ده‌پرسم:
له‌م كه‌ینوبه‌ینه‌دا، باشتـر نییه، ده‌ست له‌م پرسه وه‌رنه‌درێ و ئه‌و حه‌وته بچكۆله‌یه‌ی (ڕ)یه‌كه وه‌ك خۆی بنووسین، تا ده‌رگای ئه‌م هه‌موو چه‌قه‌چه‌ق و چهلهحانێیهمان به‌ڕوودا نه‌كرێته‌وه؟
من قسه‌ی زۆرترم له‌م باره‌یه‌وه هه‌یه...
هه‌رچیشم وتوون، ئایه‌تی قورئان نینه، تا نه‌گۆڕدرێن.
له‌وانه‌یه سبحه‌ینێ بێمه‌وه و بڵێم:
یه‌ڵا... با له جیاتی (ڕێ) بنووسین (رێ) و له بری (ڕێوی)یش بنووسین (ڕێوی)، چونكێكوم (ریش) له (ڕیش) ئێسك سوكتـره.
* تێبینی/
1. ئه‌م بۆچوونه پشتبهسته به فه‌رهه‌نگی وشه‌ی دیالێكتی ناوه‌ڕاستی زمانی كوردی.
2. قسه‌م به كه‌س نه‌گوتووه، حهماسهتیش دای نه‌گرتووم، حهدیشم نییه خۆم له كه‌س پیاوتر بزانم...
3. پێشنیاریشم بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه هه‌س، كه دڵیان به‌و نووسینه‌ی من، یا به‌و شێوازه نووسینه‌ی من ڕه‌نجاو یا ده‌ڕه‌نجێ، با كه‌مێ له باره‌ی مۆڕاڵی زمانه‌وه بخوێننه‌وه!!!
4. به‌ڕاست خۆشم له كه‌س به عاقڵ تر نازانم، تا حه‌دم بێ پێشنیاری له‌و جۆره بۆ كه‌س بكه‌م... به‌ڵام خراپیش نییه، هـا وانییه!!
5. هه‌مووانم خۆشده‌وێن... هێند خۆشم ده‌وێن، وه‌خت بوو، به‌پێویستی نه‌زانم ئه‌و تێبینیانه‌ی لاى سه‌ره‌وه بنووسم.
::: سەرچاوە: ماڵپەڕى دەنگەکان
ی.س