نێر و مێ له كرمانجی سه‌رووی زمانی كوردیدا
له كرمانجی ناوه‌ڕاستی زمانی كوردیدا ده‌مێكه نیشانه‌ی تایبه‌تی ڕه‌گه‌زی نێر و مێ له‌ناوچووه، ته‌نیا له یه‌ك حاڵه‌تدا ماوه، ئه‌ویش له دۆخی بانگكردندا، به‌جۆرێك له‌م دۆخه‌دا نیشانه‌ی تایبه‌تی هه‌یه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی نێر و مێ، به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
اـ نیشانه‌ی (ه) بۆ تاكی نێر به‌كاردێت، وه‌ك:
ـ كوره، بخوێنه.
ب ـ نیشانه‌ی (ێ) بۆ تاكی مێ به‌كاردێت، وه‌ك:
ـ كچێ رونیشه.
ج ـ نیشانه‌كانی (ینه) و (ا) بۆ كۆی نێر و مێ به‌كاردێت، وه‌ك:
ـ ئه‌ی كورینه وه‌رنه زانكۆیێ.
ـ گه‌لی كوركا وه‌رنه زانكۆیێ.
ـ گه‌لی كچا وه‌رنه زانكۆیێ.
له كرمانجی سه‌رووی زمانی كوردیدا ئه‌گه‌رچی به‌هۆی كرداری بیستنه‌وه نێر و مێ له‌یه‌كتر جیاده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به هۆی نیشانه‌ی تایبه‌تییه‌وه جیاوازی نێر و مێ ده‌كرێت، ئه‌م جیاوازی كردنه‌ش به‌هۆی نیشانه‌ی ڕه‌گه‌ز و ئامرازی دانه‌پاڵ و جێناو و ئاوه‌ڵناو و دۆخی بانگكردنه‌وه ده‌بێت، هه‌روه‌كو له خواره‌وه ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه:
١ـ به‌هۆی نیشانه‌ی تایبه‌تی ڕه‌گه‌زه‌وه:
لێره‌دا نیشانه‌ی (ی) بۆ ڕه‌گه‌زی نێر و نیشانه‌ی (ێ) بۆ ڕه‌گه‌زی مێ به‌كاردێت و ده‌چێته سه‌ر ناوه‌كه‌وه، به‌و واتایه‌ی ناوه‌كه به‌هۆی ئه‌م نیشانه‌وه ده‌ناسرێت، وه‌كو:
ـ ئازادی نان خوار.
ـ نه‌سرینێ نان خوار.
.........................................
٢ـ به‌هۆی ئامرازی دانه‌پاڵ:
كاتێك دوو وشه به‌هۆی ئامرازی دانه‌پاڵ لێكده‌درێن، ئه‌وه ئامرازه‌كانی دانه‌پاڵ بۆ نێر و مێ و تاك و كۆ جیاوازییان له نێواندا هه‌یه، به‌مشێوه‌یه:
اـ ئامرازی دانه‌پاڵی (ا) بۆ تاكی مێ به‌كاردێت، وه‌ك:
ـ كچا نه‌سرینێ هات.
ب ـ ئامرازی دانه‌پاڵی (ێ) بۆ تاكی نێر به‌كاردێت، وه‌ك:
ـ كوڕێ ئازادی زیره‌كه.
ج ـ ئامرازی دانه‌پاڵی (ێد، ێن، ێت) بۆ كۆی نێر و مێ به‌كاردێت، وه‌ك:
ـ چیایێت كوردستانێ بڵندن.
...............................................
٣ـ به‌هۆی جێناو:
اـ جێناوی كه‌سی سه‌ربه‌خۆ :
له كه‌سی سێیه‌می تاكدا، له كۆمه‌ڵی (من ـ مه) جیاوازی له نێوان نێر و مێدا ده‌كرێت، به‌مشێوه‌یه:
وی/ جێناوی سه‌ربه‌خۆیه بۆ كه‌سی سێیه‌می تاكی نێر، وه‌ك:
ـ وی نان خوار.
وێ/ جێناوی سه‌ربه‌خۆیه بۆ كه‌سی سێیه‌می تاكی مێ، وه‌ك:
ـ وێ نان خوار.
ب ـ جێناوی نیشانه:
له كرمانجی سه‌رووی زمانی كوردیدا، حه‌وت جێناوی نیشانه‌مان هه‌یه، كه بۆ تاك، كۆ، نێر، مێ، نزیك، دوور به‌كارده‌هێنرێت، جێناوهكانیش به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ن:-
ئه‌ڤه ـــــــــ بۆ تاكی نزیك به‌كاردێت.
ڤی ــــــــــ بۆ تاكی نێری نزیك به‌كاردێت.
ڤێ ــــــــــ بۆ تاكی مێی نزیك به‌كاردێت.
وی ــــــــــ بۆ تاكی نێری دوور به‌كاردێت.
وێ ــــــــــ بۆ تاكی مێی دوور به‌كاردێت.
(ئه‌ڤان) ڤان ــــــــــ بۆ كۆی نێر و مێی نزیك به‌كاردێت.
(ئه‌وان) وان ــــــــــ بۆ كۆی نێر و مێی دوور به‌كاردێت.
ئه‌ڤه پسمامێ منه.
ڤی نه‌گره.
ئه‌ڤه هه‌ڤاڵی منه.
ڤی نان خارد.
ڤێ نان خارد.
وی چیرۆك نڤیسی.
وێ چیرۆك نڤیسی.
ڤان گۆڤهندهكا خۆش گرێدا.
وان ڕه‌شبه‌له‌ك گرێدا.
٤ـ ئاوه‌ڵناوی نیشانه:
له كرمانجی سه‌رووی زمانی كوردیدا فۆرمه‌كانی ئاوه‌ڵناوی نیشانه له‌گه‌ڵ ناوی تاك و كۆ و نێر و مێ به‌شێوه‌ی جیاواز به‌كاردێن، به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ن:
ئه‌ڤ..... ه ــــــــــ له‌گه‌ڵ ناوێك بۆ تاكی نێر و مێی نزیك به‌كاردێ.
ڤی..... ی ــــــــــ له‌گه‌ڵ ناوێك بۆ تاكی نێری نزیك به‌كاردێ.
ڤێ....ێ ــــــــــ له‌گه‌ڵ ناوێك بۆ تاكی مێی نزیك به‌كاردێ.
وی.....ی ــــــــــ له‌گه‌ڵ ناوێك بۆ تاكی نێری دوور به‌كاردێ.
وێ..... ێ ــــــــــ له‌گه‌ڵ ناوێك بۆ تاكی مێی دوور به‌كاردێ.
ڤان(ئه‌ڤان)..... ان ــــــــــ له‌گه‌ڵ ناوێك بۆ تاكی نێر و مێی نزیك به‌كاردێ.
وان(ئه‌وان)....ان ــــــــــ له‌گه‌ڵ ناوێك بۆ كۆی نێر و مێی دوور به‌كاردێ.
ـ ئه‌ڤ كتێبه یێ مه‌یه.
ـ ڤی خورتی سه‌رێ مه بلند كر.
ـ ڤێ قوتابیێ وانه باش خواند.
ـ وی ڕهزڤانی ڕه‌زێ خۆ فرۆت.
ـ وێ گۆتنێ دلێ مه خۆشكر.
ـ ڤان گولان بچینه.
ـ وان جوتیاران زه‌ڤیێن خۆ كێلان.

٥ـ دۆخی بانگكردن:
له حاڵه‌تی بانگكردندا، چه‌ند نیشانه‌یه‌ك به ناو ده‌لكێت، به‌هۆیه‌وه ڕه‌گه‌زی ناوه‌كه دیاری ده‌كرێت، نیشانه‌كانیش بریتین له :
اـ نیشانه‌ی (ۆ) بۆ تاكی نێر به‌كاردێت، وه‌ك:
ـ كورۆ، بخوێنه داسهركهڤی.

ـ خویشكێ، چێلێ بدۆشه.
ج ـ نیشانه‌ی (ینه) بۆ كۆی نێر و مێ به‌كاردێت، وه‌ك:
ـ كورینه ڤان كاران نه‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (سادق به‌هائه‌دین ئامێدی) له كتێبی (ڕێزمانا كوردی)دا، چه‌ندین حاڵه‌تی دیاریكراو ده‌ست نیشان ده‌كات بۆ جیاكردنه‌وه‌ی نێر و مێ، بۆیه لێره‌دا ئاماژه به هه‌ندێكیان ده‌كه‌ین :
١ـ ئه‌گه‌ر دار و دره‌خت وشك و ڕه‌ق بێت، ئه‌وه نێره، وه‌ك: (دارێ گوێزێ )، (دارێ سێڤی)، به‌ڵام ئه‌گه‌ر داره‌كه ته‌ڕ و سه‌وز بێت، ئه‌وه مێیه، وه‌ك: (دارا گوێزێ)، (دارا سێڤی).
٢ـ بواری ئاوه‌دانی وه‌ك (خانوو، باڵه‌خانه،بازاڕ، شار، قه‌زا، ناحیه، گوند، كاول، دیوار،بان..) له ڕه‌گه‌زی نێرن، وه‌ك : (خانیێ مه‌زن)، (خانیێ ده ئۆده)، به‌ڵام (گه‌ڕه‌ك، كوچه، ئه‌شكه‌وت) له ڕه‌گه‌زی مێن.
٣ـ هاواركردن و قیژه‌كردن مێیه، وه‌ك (هاوارا دوی گورگی).
٤ـ هه‌موو ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان، جگه له (ته‌رمی نویحێ)، هه‌مووی له ڕه‌گه‌زی مێن.
٥ـ هه‌رچی نزمی و ده‌شتایی هه‌یه له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی جگه له (گه‌لی)، هه‌مووی له ڕه‌گه‌زی مێن.
٦ـ هه‌موو ئاوی سه‌ر ڕووی زه‌وی(ده‌ریا، زه‌ریا، جۆگه و جۆبار....) له ڕه‌گه‌زی مێن، جگه له (ڕووبار، چه‌م، ئۆقیانوس) له ڕه‌گه‌زی نێرن.
٧ـ هه‌رچی میوه و به‌رهه‌م ی دار و دره‌خته(جگه له ترێ) له ڕه‌گه‌زی مێن.
٨ـ هه‌موو چاوگه‌كانی زمانی كوردی له ڕه‌گه‌زی مێن.
٩ـ هه‌موو ناوێكی واتایی له ڕه‌گه‌زی مێیه.
١٠ـ ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مرۆڤ (سه‌ر، گوێ، ده‌م، چاو،مل، ددان، زمان، سینگ، گه‌روو) له ڕه‌گه‌زی نێرن، به‌ڵام ئه‌ندامه‌كانی (ده‌ست، پێ، په‌نجه، لووت، دڵ، لێو.....) له ڕه‌گه‌زی مێن.
١١ـ ئامێره‌كانی (داس، قهیناخ، خاكه‌ناس، بێڵ) له ڕه‌گه‌زی مێن، جگه له‌مانه هه‌موو ئامێره‌كانی تر له ڕه‌گه‌زی نێرن.
١٢ـ هه‌موو ده‌شت و دهشتایێك له ڕه‌گه‌زی مێیه، وه‌ك: (ده‌شتا بتوێنێ)،(ده‌شتا شههرهزورێ).
١٣ـ هه‌موو چیایێك له ڕه‌گه‌زی نێره، وه‌ك : (چیایێ مه‌تینا)،(چیایێ قه‌ندیلی)، به‌ڵام (ته‌پۆڵكه، شاخ، لوتكه....) له ڕه‌گه‌زی مێن.
١٤ـ چه‌كی شه‌ڕكردن و بواری جه‌نگ (تیر، كه‌وان،موشه‌ك، تانك، فڕۆكه.....) له ڕه‌گه‌زی مێن.
١٥ـ خشڵ و زێڕی ئافره‌تان هه‌مووی مێن، جگه له (بازن و گواره) به تاك ده‌بێته نێر.
١٦ـ جلوبه‌رگی له‌به‌ركردن و له‌پێ كردن، وه‌ك (كڵاو، كراس،په‌سته‌ك، ڕانك، چۆغه‌ر، بێجامه، كه‌وا) له ڕه‌گه‌زی نێرن، ئه‌وانی دیكه وه‌ك (پشتوێن، پێڵاو، شاڵ، ده‌سماڵ) هه‌مووی له ڕه‌گه‌زی مێن.
١٧ـ هه‌موو شتێكی ده‌وری زه‌وی له چینی هه‌وای ئاسمان له‌گه‌ڵ ڕه‌شه‌با و ئاسمان له ڕه‌گه‌زی نێرن، به‌ڵام (به‌فر، باران، ته‌زره،باهۆز، لافاو، زوقم، شه‌ونم، شێ، ته‌مومژ،ته‌ڕایی) له ڕه‌گه‌زی مێن.
١٨ـ ئامێره‌كانی بواری نووسین (پێنووس، مه‌ره‌كه‌ب) له ڕه‌گه‌زی نێرن، به‌ڵام (ده‌فته‌ر، په‌رتووك، ته‌باشیر، كتێب.....) له ڕه‌گه‌زی مێن.
١٩ـ شتی سه‌ره‌كی خوێندن (پۆل، ته‌خته‌ڕه‌شه، مێز....) له ڕه‌گه‌زی نێرن، به‌ڵام ئه‌وانی دیكه وه‌ك (كورسی، كتێبخانه..) له ڕه‌گه‌زی مێن.
:::: سەرچاوە: پەیجی ئەدەب و ڕێزمانی کوردی بۆ قۆناغەکانی خوێندن

1 لێدوانەکان :
لێدوانەکانئەم بۆچوونە سەبارەت بە نێر و مێ له كرمانجی سه‌رووی زمانی كوردیدا، ھەڵەی زۆریان تێدایە.
ردسەبارەت بەوەی له كرمانجی سه‌روو دا ئەم سێ جێناوە سەربەخۆیە بە جێناوی ئاماژە دانراون، ئەم بۆچوونە ھەڵەیە، چونکە ئەمانە جێناوی سەربەخۆن. سەرەڕای ئەوە، ئەو نموونانەی بۆشیان ھینراونەتەوە ھەر ھەڵەی ڕێزمانیان تێدایە! بە ھەمان شێوە لە ھەڵەکان لە ھاوەڵناوی نیشانەشدا دووبارە کراونەتەوە.
وی ــــــــــ بۆ تاكی نێری دوور به‌كاردێت.
وێ ــــــــــ بۆ تاكی مێی دوور به‌كاردێت.
(ئه‌وان) وان ــــــــــ بۆ كۆی نێر و مێی دوور به‌كاردێت.
وی چیرۆك نڤیسی.
وێ چیرۆك نڤیسی.
وان ڕه‌شبه‌له‌ك گرێدا.
ھەروەھا دۆخی بانگكردن کە دەڵێن چه‌ند نیشانه‌یه‌ك به ناو ده‌لكێت، به‌هۆیه‌وه ڕه‌گه‌زی ناوه‌كه دیاری ده‌كرێت، سەرەڕای ئەوەی نموونەکان ھەڵەی ڕێزمانیان تێدایە، نیشانه‌ی (ینه) کە بۆ كۆی نێر و مێ دیایکراوە، ھەڵەیە و شتێکی وا لە کرمانجی سەروودا نییە، بەڵکو نیشانەکە بریتییە لە (ینۆ)، وه‌ك:
ـ كورینۆ کارێ خوە بکەن.
سەبارەت بە بۆچوونی مامۆستا (سادق به‌هائه‌دین ئامێدی) کە له كتێبی (ڕێزمانا كوردی)دا، کە چه‌ندین حاڵه‌ت ده‌ستنیشانده‌كات بۆ جیاكردنه‌وه‌ی نێر و مێ.
ھەر نۆزە خاڵەکە ھەڵەن و ئەسڵ و ئەساسی زانستی نییە.