ماڵپەڕی ڕێزمانی کوردی

ماڵپەڕى ڕێزمانی کوردی:: پەنجەرەیەک بۆ خزمەتکردنی ڕێزمانی کوردی

کارەساتی هەڵەى نووسراوە فەرمییەکان !!!


کارەساتی هەڵەى نووسراوە فەرمییەکان !!!

م.یونس سلێمان ئەحمەد

بەداخەوە زۆرینەی نووسراوه فەرمییەکان پڕن لە هەڵەی ڕێنووس و داڕشتن، بەجۆرێک بەدەگمەن نووسراوێکی فەرمی دامودەزگاکانی حکومەت دەدۆزیتەوە، کە هەڵەی تێدانەبێت.
ئەم نووسراوەی خوارەوە ئەمڕۆ یەکشەممه 2017/2/5 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان دەرچووە، پڕە لە هەڵە.
هەموو هەڵەکان بە ڕەنگی سوور دیاریکراوە.


دەبوایە ئەم نووسراوە بەمشێوەیە بنووسرایە/
فەرمانى کارگێڕى
بەپێی ئەو دەسەڵاتەى پێماندراوە
ڕەزامەندی درا لەسەر دەستبەکاربوونى بەڕێز ( حسێن ساڵح حەسەن) بە سەرۆکى کاتى یانەى زاخۆ تاکو هەڵبژاردن.
 ئەم فەرمانە لە ڕۆژى دەرچوونى جێبەجێدەکرێت.
لەگەڵ ڕێزماندا

بەسوپاسەوە نووسراوەکە لە ئەکاونتى بەهمەن غەریب وەرگیراوە.

ب?اوکردن?و?