شێوازی مەرجی ( ڕستەی ئاوێتەی مەرج )
رستەی شێوازی مەرجی رستەیەكی ئاوێتەیە لە دوو رستە پێكهاتووە :-
أ- پارستە( رستەی كاری مەرج ) / ئەوەیە كە ئامرازی لێكدەری مەرجی لەگەڵدایە .
ب- شارستە( رستەی وەڵامی مەرج )/ ئامرازی لە گەڵدا نییە .
* ئەو ئامرازانەی كە شارستەو پارستەكە بە یەكەوە گرێ دەدات و رستەیەكی ئاوێتەی لێ دروست دەكات پێیان دەگووترێ (( ئامرازی لێكدەری مەرج )) كە بریتین لە مانە (( تا ، هەتا ، كەی ، ئەگەر ،كە ،هەكە ......))

پ / لە رستەی شێوازی( رستەی ئاوێتەی مەرج ) كار رێژەی تایبەتی خۆی هەیە ؟
و / نەخێر رێژەی تایبەتی خۆی نییە ، هەر ئەو كارانەن كە لە شێوازی ( راگەیاندن ، دانانی ، داخوازی ) دان بەڵام بۆ مەبەستی بنجی خۆیان بەكار نەهێنراون ،بەڵكو بۆ مەبەستی مەرج ب كارهێنراون .
پ / رێژەی كار لە رستەی كاری مەرج ( پارستە ) وە لە رستەی وەڵامی مەرج ( شارستە ) لە چ رێژەیەكدان ؟ بە نموونەوە
و/ رێژەی كار لە رستەی كاری مەرج ( پارستە ) ( راگەیاندن ، دانانی )یە ، بەڵام رێژەی كار لە رستەی وەڵامی مەرج ( شارستە ) (راگەیاندن ، داخوازی ) یە .
ئەگەر باش بخوێنیت ، دەردەچیت
كەی چوویت بۆ پەرتووكخانە، گۆڤارەكە ببەوە
پ / لە رستەی ئاوێتەی مەرجدا چەند جۆر كار هەیە ؟ لە چ رێژەیەكدا دەبن ؟ بۆ چ بەكاردەهێنرێن ؟بە نموونەوە
و / دوو جۆرە كار هەیە :
١- كاری مەرج ، كارەكەی لە رێژەی ( راگەیاندن ، دانانی )یە ئەگەر یەكبگرین ، سەردەكەوین.
2- كاری وەڵامی مەرج ، كارەكەی لە (راگەیاندن ، داخوازی ) یە كەی بوویت بە مامۆستا مناڵان فێربكە.
بۆ مەبەستی مەرج بەكاردێن.
* لە رستەی شێوازیمەرجی ( رستەی ئاوێتەی مەرج ) بە زۆری رستەی كاری مەرج ( پارستە ) پێشدەكەوێ و لە سەرەتای رستە دێت ، بەڵام هەندێ جار رستەی وەڵامی مەرج ( شارستە ) پێشدەكەوێ و لە سەرەتای رستەوە دێت.
دەچین بۆ سەیران ، كەبەهارهات
* گوڵەكانم چاندووە ، ئەگەر ئاژەڵ نەیان خوات
گوڵەكانم چاندووە : رستەی وەڵامی مەرجە
گوڵەكان : ناوە ، كۆیە ، ناسراوە ، بەركارە
م : جێناوی لكاوە بۆكەسی یەكەمی تاك ،بكەرە
چاندووە : كاری رابردووی تەواوی راگەیاندنە ،تێپەرە ( كاری وەڵامی مەرجە )
ئەگەر ئاژەڵ نەیان خوات : رستەی كاری مەرجە
ئەگەر : ئامرازی لێكدەری مەرجە
ئاژەڵ : ناوە ،نەناسراوە ،بكەرە
نەیان خوات : كاری رانەبردووی دانانیە ، تێپەرە، نەرێیە ( كاری مەرجە )
یان : جێناوی لكاوە بۆ كەسی سێ یەمی كۆ ،بەركارە
ات : جێناوی لكاوە بۆ كەسی سێ یەمی تاك ،بكەرە