ماڵپەڕی ڕێزمانی کوردی

ماڵپەڕى ڕێزمانی کوردی:: پەنجەرەیەک بۆ خزمەتکردنی ڕێزمانی کوردی

کێشه‌ی پێشگره‌کانی (هه‌ڵ، دا، ڕا، وه‌ر، ده‌ر)


کێشه‌ی پێشگره‌کانی (هه‌ڵ، دا، ڕا، وه‌ر، ده‌ر)
 ئه‌م پێشگرانه کاتێ ده‌چنه سه‌ر چاوگ یان فرمان یان هه‌ر شێوازێکی تر، پێیانه‌وه ده‌لکێن به‌مه‌رجێ جێناوی لکاو نه‌که‌وتبێته نێوان پێشگر و وشه‌که‌ی دوای خۆی، وه‌ک:
   چاوگ:
    هه‌ڵ: هه‌ڵکردن، هه‌ڵگرتن، هه‌ڵکورمان، هه‌ڵکێشان، هه‌ڵبڕین، هه‌ڵخستن.
    دا: دابڕان، داخستن، داڕمان، داگرتن، دکردن، دابه‌زین، داخورپان.
    ڕا: ڕ‌اگرتن، ڕ‌کێشان، ڕاپه‌ڕین، ‌ڕاخستن، ڕاگوێزان، ڕاگواستن.
    وه‌ر: وه‌رگرتن، وه‌رسووڕان، وه‌رگه‌ڕان.
    ده‌ر: ده‌رکردن، ده‌رهێنان، ده‌ربڕین، ده‌رخستن، ده‌رپه‌ڕاندن.
 
   فرمان:
    هه‌ڵ: هه‌ڵگره، هه‌ڵخه‌، هه‌ڵمه‌خه، هه‌ڵکشێ.
    دا: دانێ، دامه‌بڕه، دابه‌زێنه‌. داگره.
    ڕا: ڕاکێشه، ڕاپه‌ڕێنه، ڕامه‌په‌ڕێنه. ڕاگره.
    وه‌ر: وه‌رگره، وه‌رسووڕێنه، وه‌رگه‌ڕێ، وه‌رچه‌رخێ.
    ده‌ر: ده‌ربێنه، ده‌رخه، ده‌رکه، ده‌رچۆ.
 
   دۆخی تر:
    هه‌ڵکشاو، هه‌ڵخراو، هه‌ڵنه‌کشاو، هه‌ڵخزێنراو. دانراو، داسه‌پاو، دابڕاو. ڕاپه‌ڕێنراو، ڕاپه‌ڕیو، ڕ‌اگوێزراو، ڕ‌کشاو. وه‌رگیراو، وه‌رگرتوو، وه‌رگرته، وه‌رسووڕاو، وه‌رگێڕاو. ده‌رهێنراو، ده‌رخراو، ده‌رکراو، ده‌رچوو.
 
 ئه‌گه‌ر جێناوی لکاو (...م، ...ت، ...ی، ...مان، ...تان، ...یان) که‌وته نێوان پێشگر و فرمانه‌که‌ی دوای خۆی ئه‌وا به‌جیا ده‌نووسرێن و جێناوه‌که‌ به پێشگره‌وه ده‌لکێنرێ:
     هه‌ڵ: هه‌ڵم گرن، هه‌ڵت گرن، هه‌ڵیان کێشن، هه‌ڵمان مه‌واسن، هه‌ڵتان بڕن.
    دا: دامان نه‌نایه، دایان خه‌ن، دای بڕه.
    ڕا: ڕایان ده‌گرن، ڕام کێشه، ڕاتان په‌ڕێنن، ڕاشیان په‌ڕێنن.
    وه‌ر: وه‌رمان گرتایه، وه‌ری نه‌گری، وه‌ریان سووڕێنه، وه‌رمان گه‌ڕێنه.
    ده‌ر: ده‌ریان په‌ڕاندین، ده‌ری خه.


ب?اوکردن?و?