لێكچوونه ڕێزمانییهكانی (ڕێزمانی كوردی)ی پۆلی دوازده‌یه‌م
به‌شی دووه‌م
ڕزگار سابر
به‌شی دووه‌م
ڕزگار سابر
له‌وانه‌ی كاری چاوگی (بوون)دا هه‌ردوو كاری ته‌واوی تێپهڕو كاری
ته‌واوی تێنه‌په‌ڕ له‌دوو حاڵه‌ت(بار)دا لێكچوونیان هه‌یه، ئه‌وانیش:
حاڵه‌ت(بار)ی یه‌كه‌م
.............................
1- كاری ته‌واوی تێپه‌ڕ
.............................
1- كاری ته‌واوی تێپه‌ڕ
ئه‌گه‌ر كاری (بوو - ده‌بێت) به‌ته‌نیاو سه‌ربه‌خۆ له‌ڕسته‌دا هاتن
و واتای مناڵبوون (له‌دایكبوون)یان به‌خشی، ئه‌وا ئه‌و كاره ده‌بێت به‌كاری ته‌واوی
تێپه‌ڕ، به‌ڵام به‌مه‌رجێك كاره‌كه له‌چاوگی (له‌دایكبوون)ه‌وه نه‌هاتبێت. كه
ده‌ڵێین كاری (بوو - ده‌بێت) به‌ته‌نیاو سه‌ربه‌خۆ هاتبن له‌ڕسته‌دا، ئه‌وا واتا
نابێت له‌پێش (بوو - ده‌بێت)ه‌وه پێشگر یان وشه‌ی واتادار هاتبێت و بووبن به‌به‌شێك
له‌كاره‌كه، چونكه ئه‌گه‌ر پێشگر یان وشه‌ی واتادار چووبێتنـه پێش كاری (بوو -
ده‌بێت)ه‌وه، ئه‌وا ئه‌و كارانه ده‌بن به‌كاری ته‌واوی تێنه‌په‌ڕ، یان نابێت وشه‌یه‌ك
بووبێت به‌ته‌واوكه‌ری كاری (بوو - ده‌بێت)، چونكه ئه‌گه‌ر كاری (بوو - ده‌بێت)
ته‌واوكه‌ری هه‌بێت، ئه‌وا ده‌بن به‌كاری ناته‌واو، واته ده‌بێت (بوو - ده‌بێت)
به‌ته‌نیاو سه‌ربه‌خۆ هاتبێتن لهڕستهكهداو واتاكهشیان واتای مناڵبوون (له‌دایكبوون)
ببه‌خشێت، بۆ نموونه:
نازه‌نین منداڵی بوو(ده‌بێت). ــــــ واته(منداڵێك له‌دایكبوو).
ژنه‌كه كـــــوڕی بوو(ده‌بێت). ــــــ واته(كوڕێك له‌دایكده‌بێت).
ژنه‌كه كـــــوڕی بوو(ده‌بێت). ــــــ واته(كوڕێك له‌دایكده‌بێت).
له‌م دوو ڕسته‌یه‌دا هه‌ردوو كاری (بوو - ده‌بێت) به‌ته‌نیاو سه‌ربه‌خۆ
هاتوون و واتاكهشیان واتای مناڵبوون (له‌دایكبوون) ده‌به‌خشێت، بۆیه ده‌بن به‌كاری
ته‌واوی تێپه‌ڕ. لێره‌شدا كه ده‌ڵێین كاری (ته‌واو) مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه كاری
(بوو - ده‌بێت) واتای ته‌واو ده‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه، ئه‌ویش واتای مناڵبوون (له‌دایكبوون)ه،
كه ده‌شڵێین (تێپه‌ڕ)، مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه كه كاری (بوو - ده‌بێت) له‌گه‌ڵ
بكه‌ر (نازه‌نین - ژنه‌كه) واتای ڕسته ته‌واوناكات و پێویستی بهبهركار (مناڵ -
كوڕ) هه‌یه بۆ ته‌واوكردنی واتاكه‌ی، بۆیه پێی ده‌وترێت كاری (ته‌واوی تێپه‌ڕ).
..................................
..................................
2- كاری ته‌واوی تێنه‌په‌ڕ
به‌ڵام ئه‌گه‌ر كاره‌كه له‌چاوگی (له‌دایكبوون)ه‌وه هاتبوو، ئه‌وا
كاره‌كه ده‌بێت به‌كاری ته‌واوی تێنه‌په‌ڕ، چونكه كاری ته‌واوی تێنه‌په‌ڕ به‌م
شێوه‌یه دروستده‌بێت:
خۆی كاری (بوو - ده‌بێت) به‌ته‌نیا له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕسته واتا نابه‌خشێت،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێشگرێك یان وشه‌یه‌كی واتادار چووه سه‌ر كاری (بوو - ده‌بێت)و ئه‌گه‌ر
پێشگرهكه یان وشه واتادارهكه بوون به‌واتا بۆ كاری (بوو - ده‌بێت)، واتا ئه‌گه‌ر
پپێشگرهكه یان وشه واتادارهكه كاری (بوو - ده‌بێت)یان كرد به‌كارێكی واتادار،
ئه‌وا ئه‌و كاره ده‌بێت به‌كاری ته‌واوی تێنه‌په‌ڕ، بۆ نموونه:
له+دایك+(بوو-ده‌بێت) ـــــ لهدایكبـــوو ـــــ منـداڵـهكه لهدایكبــوو.
وشك + (بوو - ده‌بێت) ـــــ وشكده‌بێت ـــــ نه‌مامه‌كه وشكده‌بێت.
هـه‌ڵ + (بوو - ده‌بێت) ـــــ هـهڵـبـــوو ـــــ گـڵـۆپـهكه هـهڵـبــــوو.
وشك + (بوو - ده‌بێت) ـــــ وشكده‌بێت ـــــ نه‌مامه‌كه وشكده‌بێت.
هـه‌ڵ + (بوو - ده‌بێت) ـــــ هـهڵـبـــوو ـــــ گـڵـۆپـهكه هـهڵـبــــوو.
لێره‌دا له‌به‌رئه‌وه‌ی كه پێشگر یان وشه‌یه‌كی واتادار چۆته سه‌ر
كاری (بوو - ده‌بێت)، ئه‌وا كاره‌كانی (له‌دایكبوو - وشكده‌بێت - هه‌ڵبوو) بوون به‌كارێكی
ته‌واوی تێنه‌په‌ڕ، بۆ نموونه كاری (له‌دایكبوو) پێكهاتووه له{پێشگری (له)+ له‌گه‌ڵ
وشه‌ی (دایك)+ چوونه‌ته سه‌ر كاری (بوو - ده‌بێت)} و كاره‌كه بووه به‌كاری ته‌واوی
تێنه‌په‌ڕ. لێره‌شدا كه ده‌ڵێین كاری (ته‌واو) مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه كاره‌كانی
(له‌دایكبوو - وشكده‌بێت - هه‌ڵبوو) واتای ته‌واو ده‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه، كه ده‌شڵێین
(تێنه‌په‌ڕ)، مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه كه ئه‌م كارانه له‌گه‌ڵ بكه‌ر (منداڵه‌كه -
نه‌مامه‌كه - گڵۆپه‌كه) واتای ڕسته ته‌واوده‌كه‌ن و پێویستیان بهبهركار نییه
بۆ ته‌واوكردنی واتاكه‌ی، بۆیه پێی ده‌وترێت كاری (ته‌واوی تێنه‌په‌ڕ).
حاڵه‌ت(بار)ی دووه‌م
.............................
1- كاری ته‌واوی تێپه‌ڕ
ئه‌و كارانه‌ی كه له‌چاوگی (بوون)ه‌وه دروستیاندهكهین ئه‌گه‌ر واتای خاوه‌ندارێتی (تملك)یان به‌خشی، ئه‌وا ئه‌و كارانه ده‌بن به‌كاری ته‌واوی تێپه‌ڕ، واته ئه‌گه‌ر كارێكمان له‌چاوگی (بوون)ه‌وه دروستكرد‌و واتاكه‌ی واتای خاوه‌ندارێتی گه‌یاند، واته ئه‌گه‌ر (خۆم یان كه‌سێك خاوه‌نی شتێك بین)، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و كاره واتای (خاوه‌ندارێتی) ببه‌خشێت، ئه‌وا ئه‌و كاره ده‌بێت به‌كاری ته‌واوی تێپه‌ڕ، ئه‌و كارانه‌ی كه واتای خاوه‌ندارێتی ده‌به‌خشن له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌چاوگی (هه‌بوون)ه‌وه هاتوون، به‌ڵام له‌هه‌ندێك باردا پێشگری (هه) ده‌رناكه‌وێت، بۆ نموونه:

پاره‌م هه‌بوو(بوو). ـــــ واته( من خاوه‌نی پاره‌م)
خـانــووم هه‌یه. ـــــ واته(من خاوه‌نی خانووم)
ئۆتۆمبێلم ده‌بێت. ـــــ واته(من خاوه‌نی ئؤتۆمبێل ده‌بم)
خـانــووم هه‌یه. ـــــ واته(من خاوه‌نی خانووم)
ئۆتۆمبێلم ده‌بێت. ـــــ واته(من خاوه‌نی ئؤتۆمبێل ده‌بم)
لێره‌دا له‌به‌رئه‌وه‌ی كاری {هه‌بوو(بوو) - هه‌یه - ده‌بێت} لهڕستهكانیاندا
واتای خاوه‌ندارێتی (تملك)یان به‌خشیوه، ئه‌وا ده‌بن به‌كاری ته‌واوی تێپه‌ڕ.
لێره‌شدا كه ده‌ڵێین كاری (ته‌واو) مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه كاری {هه‌بوو(بوو) - هه‌یه
- ده‌بێت} واتای ته‌واو ده‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه، كه ده‌شڵێین (تێپه‌ڕ)، مه‌به‌ستمان
ئه‌وه‌یه كه ئه‌م كارانه له‌گه‌ڵ بكه‌ر (م) واتای ڕسته ته‌واوناكات و پێویستی
بهبهركار (پاره - خانوو - ئۆتۆمبێل) هه‌یه بۆ ته‌واوكردنی واتاكه‌ی، بۆیه
پێیان ده‌وترێت كاری (ته‌واوی تێپه‌ڕ).
تێبینی(1):
*بۆ كاتی ڕابردوو ده‌توانێت پیشگری(هه) دهریشبكهوێت و دهریشنهكهوێت.
**بۆ كاتی ڕانه‌بردووی ئێستا پیشگری(هه) هه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت.
***بۆ كاتی ڕانه‌بردووی داهاتوو پیشگری(هه) هه‌ر ده‌رناكه‌وێت.
*بۆ كاتی ڕابردوو ده‌توانێت پیشگری(هه) دهریشبكهوێت و دهریشنهكهوێت.
**بۆ كاتی ڕانه‌بردووی ئێستا پیشگری(هه) هه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت.
***بۆ كاتی ڕانه‌بردووی داهاتوو پیشگری(هه) هه‌ر ده‌رناكه‌وێت.
تێبینی (2):
واته ئه‌گه‌ر (بوون) واتای هه‌بوون(خاوه‌ندارێتی) به‌خشی، ئه‌وا ئه‌و كاره كاری ته‌واوی تێپه‌ڕه.
واته ئه‌گه‌ر (بوون) واتای هه‌بوون(خاوه‌ندارێتی) به‌خشی، ئه‌وا ئه‌و كاره كاری ته‌واوی تێپه‌ڕه.
..............................
2- كاری ته‌واوی تێنه‌په‌ڕ
2- كاری ته‌واوی تێنه‌په‌ڕ
ئه‌و كارانه‌ی كه له‌چاوگی (هه‌بوون)ه‌وه دروستیاندهكهین ئه‌گه‌ر
واتای وجود(بوون)یان به‌خشی، ئه‌وا ئه‌و كاره ده‌بێت به‌كاری ته‌واوی تێنه‌په‌ڕ،
واته ئه‌گه‌ر كاره‌كه به‌و واتایه به‌كارهات كه (شتێك وجودی هه‌بێت) واته
(شتێك بوونی هه‌بێت)، ئه‌وا ئه‌و كارانه ده‌بن به‌كاری ته‌واوی تێنه‌په‌ڕ، بۆ
نموونه:
من هه‌بووم . ـــــ واته(من وجودم هه‌بوو)
ده‌وام هه‌یه. ـــــ واته(ده‌وام وجودی هه‌یه)
مه‌كته‌ب ده‌بێت. ـــــ واته(مه‌كته‌ب وجودی ده‌بێت)
ده‌وام هه‌یه. ـــــ واته(ده‌وام وجودی هه‌یه)
مه‌كته‌ب ده‌بێت. ـــــ واته(مه‌كته‌ب وجودی ده‌بێت)
لێره‌دا له‌به‌رئه‌وه‌ی كاری (هه‌بوو - هه‌یه - ده‌بێت) لهڕستهكانیاندا
واتای وجود (بوون)یان به‌خشیوه، واتا شتێك وجودی ده‌بێت، ئه‌وا ده‌بن به‌كاری (ته‌واوی
تێنه‌په‌ڕ). لێره‌شدا كه ده‌ڵێین كاری (ته‌واو) مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه كاره‌كانی
(هه‌بوو - هه‌یه - ده‌بێت) واتای ته‌واو ده‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه، كه ده‌شڵێین
(تێنه‌په‌ڕ)، مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه كه ئه‌م كارانه له‌گه‌ڵ بكه‌ر (من - ده‌وام
- مه‌كته‌ب) واتای ڕسته ته‌واوده‌كه‌ن و پێویستیان بهبهركار نییه بۆ ته‌واوكردنی
واتاكه‌ی، بۆیه پێی ده‌وترێت كاری (ته‌واوی تێنه‌په‌ڕ).
تێبینی:
واته ئه‌مجار به‌پێچه‌وانه‌ی خاڵی یه‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر (هه‌بوون) به‌واتای(بوون - وجود) به‌كارهات، ئه‌وا ئه‌و كاره كاری ته‌واوی تێنه‌په‌ڕه.
واته ئه‌مجار به‌پێچه‌وانه‌ی خاڵی یه‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر (هه‌بوون) به‌واتای(بوون - وجود) به‌كارهات، ئه‌وا ئه‌و كاره كاری ته‌واوی تێنه‌په‌ڕه.
كۆتایی به‌شی دووه‌م