لێكچوونه ڕێزمانییه‌كانی (ڕێزمانی كوردی)ی پۆلی دوازده‌یه‌م
به‌شی سێیه‌م
به‌شی سێیه‌م
ڕزگار سابر
له‌وانه‌ی كاری چاوگی (بوون)دا لێكچوونێكمان هه‌یه له‌نێوان هه‌ردوو
كاری ته‌واوی تێنه‌په‌ڕو كاری ناته‌واودا، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ی پرۆگرامی خوێندنه‌و
خۆم ڕاڤه‌م كردووه‌و ته‌نها خۆم به‌رپرسیارم له‌زانسته ڕێزمانییه‌كه‌ی و له‌هیچ
كتێب و سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه باسنه‌كراوه‌و ئیتر ئه‌گه‌ر ڕاست بم یان هه‌ڵه، داوای
لێبووردن ده‌كه‌م و یه‌ك هه‌فته‌ش كاتی ویستووه، ته‌نها بۆئه‌وه‌ی بگه‌مه
ڕاسترین شێواز بۆ ڕاڤه‌كردنی بابه‌ته‌كه‌كه.
كاتێك هاوه‌ڵناوێك ده‌چێته سه‌ر كاری (بوو - ده‌بێت) و ده‌بێته
به‌شێكی واتادار بۆ كاری (بوو-ده‌بێت)و كارێكی ته‌واوی تێنه‌په‌ڕ دروستده‌كات، ئه‌وا
له‌هه‌مان كاتدا هه‌ندێك جار له‌ڕووی ڕێزمانییه‌وه له‌كاری ناته‌واوی (بوو - ده‌بێت)
ده‌چێت كاتێك هاوه‌ڵناوێك ده‌بێت به‌ته‌واوكه‌ری كاره ناته‌واوه‌كه‌و واتای كاره
ناته‌واوه‌كه له‌ڕسته‌كه‌دا ته‌واوده‌كات.
وه‌ك ده‌زانین ئه‌گه‌ر وشه‌یه‌كی واتادار چووه سه‌ر كاری (بوو -
ده‌بێت)و ئه‌گه‌ر وشه واتاداره‌كه بوو به‌واتا بۆ كاری (بوو - ده‌بێت)، واتا ئه‌گه‌ر
وشه واتاداره‌كه كاری (بوو - ده‌بێت)ی كرد به‌كارێكی واتادار، ئه‌وا ئه‌و كاره
ده‌بێت به‌كاری ته‌واوی تێنه‌په‌ڕ، لێره‌شدا مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و
وشه واتاداره‌ی كه ده‌چێته سه‌ر كاری (بوو - ده‌بێت) هاوه‌ڵناو بوو، ئه‌وا
لێكچواندنه‌كه دروستده‌بێت، لێره‌دا له‌ڕوخساردا وه‌ك كاری ناته‌واوی (بوو - ده‌بێت)
وایه كه هاوه‌ڵناوێك بووبێت به‌ته‌واوكه‌ری كاری ناته‌واو، بۆ نموونه:
سوور + (بوو-ده‌بێت) ـــــ سووربوو ـــــ كاوه سووربوو له‌سه‌ر
بڕیاره‌كه‌ی.
له‌م ڕسته‌یه‌دا (كاوه سووربوو له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی) هیچ گومانێك
له‌كاری (سووربوو) نییه‌و به‌هۆی ده‌سته‌واژه‌ی (له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی)ه‌وه
دڵنیاده‌بینه‌وه كه كاری (سووربوو) كاری ته‌واوی تێنه‌په‌ڕه‌و دراوه‌ته پاڵ بكه‌ر(كاوه)،
چونكه (سوور) لێره‌دا به‌شێكه له‌كاره‌كه‌و (سووربوو) به‌واتای فعلی تامى (مُـصِـرٌّ)
هاتووه‌و هیچ سیفه‌تێكی نه‌گێڕاوه‌ته‌وه بۆ (كاوه) تا بڵێین (بوو) كاری ناته‌واوه‌و
(كاوه)ش نیهاده، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی (له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی) نه‌هاتایه
له‌ڕسته‌كه‌دا، به‌م شێوه‌یه:
كاوه سووربوو.
ئه‌وا گومانمان ده‌بوو له‌ڕسته‌كه كه ئایا ئه‌و (سوور)ه به‌شێكه
له‌كاره‌كه یان هاوه‌ڵناوه‌و سیفه‌تێكی داوه‌ته پاڵ نیهاد(كاوه)و بووه به‌ته‌واوكه‌ری
كاری ناته‌واوی (بوو)، لێره‌دا جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕسته‌یه به‌و دوو شێوه واتایه‌ی
كه هه‌یه‌تی له‌ڕووی ڕێزمانییه‌وه كارێكی ئه‌سته‌مه‌و ته‌نها ده‌توانین له‌ڕێگای
ده‌ربڕینی واتاكه‌یه‌وه ئه‌ویش به‌هۆی ئاواز(سترێس)ی ڕسته‌كه‌وه جیای بكه‌ینه‌وه
كه (سوور) به‌شێكه له‌كاری (سووربوو)و كارێكی ته‌واوی تێنه‌په‌ڕه یان (سوور)
هاوه‌ڵناوه‌و سیفه‌تێكی داوه‌ته پاڵ نیهاد(كاوه)و بووه به‌ته‌واوكه‌ری كاری
ناته‌واوی (بوو)، چونكه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان كاری ته‌واوی تێنه‌په‌ڕی (سووربوو)
بێت، ئه‌وا له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی ڕسته‌كه‌دا سترێسی ده‌ربڕینه‌كه له‌سه‌ر كۆتایی
كاره‌كه ده‌بێت، واته له‌كاتی وتنه‌كه‌دا وشه‌ی (سوور) به‌خێرایی تێده‌په‌ڕێنیت
و قورسایی سترێسه‌كه ده‌چێته سه‌ر (بوو)ی كاری (سووربوو)ه‌كه، كاره‌كه‌ش له‌ڕسته‌كه‌دا
به‌واتای فعلی تامی (أصَرَّ)
دێت له‌ڕسته‌كه‌دا، به‌م شێوه‌یه:
(كاوه سووربوو*)=(أصَرَّ كاوه ). نیشانه‌ی (*) شوێنی سترێسه‌كه‌یه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان كاری ناته‌واوی (بوو) بێت و به‌هاوه‌ڵناوی
(سوور) ته‌واوكرابێت، ئه‌وا سترێسی ده‌بڕینه‌كه ده‌كه‌وێت سه‌ر كۆتایی هاوه‌ڵناوی
(سوور)و پاشان به‌خێرایی له‌كاری ناته‌واوی (بوو)ه‌كه سترێسه‌كه تێده‌په‌ڕێنین،
واته قورسایی سترێسه‌كه ده‌چێته سه‌ر هاوه‌ڵناوی (سوور)، هاوه‌ڵناوی (سوور)یش
له‌ڕسته‌كه‌دا به‌واتای صفه‌ی (أحْـمَـر) دێت، به‌م شێوه‌یه:
(كاوه سوور*بوو)=(كان كاوه أحْـمَـراً). نیشانه‌ی (*) شوێنی سترێسه‌كه‌یه.
........................................................................................
........................................................................................
یان نموونه‌یه‌كی كه‌مێك جیاوازتر له‌نموونه‌ی پێشوو:
سه‌وز + (بوو) ـــــ سه‌وزبوو ـــــ داره‌كه زۆرجوان سه‌وزبوو.
له‌م ڕسته‌یه‌دا (داره‌كه زۆرجوان سه‌وزبوو) هیچ گومانێك له‌كاری
(سه‌وزبوو) نییه‌و به‌هۆی گرێی هاوه‌ڵكاری (زۆرجوان)ه‌وه دڵنیاده‌بینه‌وه كه
كاری (سه‌وزبوو) كاری ته‌واوی تێنه‌په‌ڕه‌و دراوه‌ته پاڵ بكه‌ر(داره‌كه)، چونكه
(سه‌وز) لێره‌دا به‌شێكه له‌كاره‌كه‌و به‌واتای فعلی تامى (إخْـضَـرَّتْ) هاتووه‌و هیچ سیفه‌تێكی نه‌گێڕاوه‌ته‌وه بۆ (داره‌كه) تا بڵێین
كاری ناته‌واوه‌و (داره‌كه)ش نیهاده، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گرێی هاوه‌ڵكاری (زۆرجوان)
نه‌هاتایه له‌ڕسته‌كه‌دا، به‌م شێوه‌یه:
داره‌كه سه‌وزبوو.
ئه‌وا گومانمان ده‌بوو له‌ڕسته‌كه كه ئایا ئه‌و (سه‌وز)ه به‌شێكه
له‌كاره‌كه‌و كاری (ته‌واوی تێنه‌په‌ڕ)ه یان هاوه‌ڵناوه‌و سیفه‌تێكی داوه‌ته پاڵ
نیهاد(داره‌كه)و بووه به‌ته‌واوكه‌ری كاری ناته‌واوی (بوو)، لێره‌دا جیاكردنه‌وه‌ی
ئه‌م ڕسته‌یه به‌و دوو شێوه واتایه‌ی كه هه‌یه‌تی له‌ڕووی ڕێزمانییه‌وه كارێكی
ئه‌سته‌مه‌و ته‌نها ده‌توانین له‌ڕێگای ده‌ربڕینی واتاكه‌یه‌وه ئه‌ویش به‌هۆی
ئاواز(سترێس)ی ڕسته‌كه‌وه جیای بكه‌ینه‌وه كه (سه‌وز) به‌شێكه له‌كاری (سه‌وزبوو)و
كارێكی ته‌واوی تێنه‌په‌ڕه یان (سه‌وز) هاوه‌ڵناوه‌و سیفه‌تێكی داوه‌ته پاڵ
نیهاد(داره‌كه)و بووه به‌ته‌واوكه‌ری كاری ناته‌واوی(ه)، چونكه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان
كاری ته‌واوی تێنه‌په‌ڕی (سه‌وزبوو) بێت، ئه‌وا له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی ڕسته‌كه‌دا
سترێسی ده‌ربڕینه‌كه له‌سه‌ر كۆتایی كاره‌كه ده‌بێت، واته له‌كاتی وتنه‌كه‌دا
وشه‌ی (سه‌وز) به‌خێرایی تێده‌په‌ڕێنیت و قورسایی سترێسه‌كه ده‌چێته سه‌ر (بوو)ی
كاری (سه‌وزبوو)ه‌كه، به‌م شێوه‌یه:
(داره‌كه سه‌وزبوو*)=(إخْـضَـرَّتِ
الشَجَرَةُ). نیشانه‌ی (*) شوێنی سترێسه‌كه‌یه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان كاری ناته‌واوی (بوو) بێت و به‌هاوه‌ڵناوی
(سه‌وز) ته‌واوكرابێت، ئه‌وا سترێسی ده‌بڕینه‌كه ده‌كه‌وێت سه‌ر كۆتایی هاوه‌ڵناوی
(سه‌وز)و پاشان به‌خێرایی له‌كاری ناته‌واوی (بوو)ه‌كه سترێسه‌كه تێده‌په‌ڕێنین
واته قورسایی سترێسه‌كه ده‌چێته سه‌ر هاوه‌ڵناوی (سه‌وز)، هاوه‌ڵناوی (سه‌وز)یش
له‌ڕسته‌كه‌دا به‌واتای صفه‌ی (خضرا‌ء) دێت، به‌م شێوه‌یه:
(داره‌كه سه‌وز*بوو)=(كانت الشَجَرةُ مُخْـضَـرَّةً)نیشانه‌ی(*)شوێنی سترێسه‌كه‌یه.
......................................................................
......................................................................
به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته‌ی كه له‌پێشه‌وه باسمانكرد له‌گه‌ڵ كاری
ناته‌واوی(ه) بۆ كاتی ئێستا جیاوازه‌و هیچ گومانێكی تێدا نییه، چونكه هاوه‌ڵناوه‌كه
هه‌ر ده‌بێت به‌ته‌واوكه‌ری كاری ناته‌واوی (ه) بۆ كاتی ئێستا، له‌به‌رئه‌وه‌ی
سیفه‌تێك ده‌داته پاڵ نیهاده‌كه‌ی، كه سیفه‌تیشی دایه پاڵ نیهاده‌كه‌ی ئه‌وا
واته ده‌بێته ته‌واوكه‌ری كاره ناته‌واوی(ه)، چونكه كاری ناته‌واو له‌گه‌ڵ
نیهاددا واتای ڕسته ته‌واوناكات و پێویستی به‌ته‌واوكه‌رێك هه‌یه بۆ ته‌واوكردنی
واتاكه‌ی، یه‌كێكیش له‌ته‌واوكه‌ره‌كانی كاری ناته‌واو بریتییه له(هاوه‌ڵناو)،
بۆ نموونه:
داره‌كه سه‌وزه.
له‌م ڕسته‌یه‌دا (سه‌وز) هاوه‌ڵناوه‌و بووه به‌ته‌واوكه‌ری كاری
ناته‌واوی(ه)، چونكه سیفتێكی داوه‌ته پاڵ ناوی (داره‌كه)و له‌به‌رئه‌وه‌ش كه
لێره‌دا وه‌صف(په‌سن)ی ناوی (داره‌كه)ی كردووه، ئه‌وا واتا بووه به‌ته‌واوكه‌ری
كاری ناته‌واوی(ه)، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاری ڕسته‌كه‌ش كاری ناته‌واوه له‌گه‌ڵ نیهاد
(داره‌كه)دا واتای ڕسته ته‌واوناكات و پێویستی به‌ته‌واوكه‌رێك هه‌یه بۆ ته‌واوكردنی
واتاكه‌ی، بۆیه لێره‌شدا كاری ناته‌واوی(ه) به‌هاوه‌ڵناوی (سه‌وز) ته‌واوكراوه.
تێبینی/
چاوگی (سووربوون) كاتێك كاری لێ دروستده‌كه‌ین بۆ كاتی ئێستا، ئه‌وا ده‌بێت زۆر به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كاره‌كه‌دا بكه‌ین له‌ڕسته‌كه‌دا چونكه ڕه‌نگه بۆ كاتی ئێستاش بێت و كه‌چی كاره‌كه‌ش هه‌ر ببێت به‌كارێكی ته‌واوی تێنه‌په‌ڕ، واتا ئه‌و یاسایه نایگرێته‌وه كه له‌پێشه‌وه وتمان ئه‌گه‌ر بۆ كاتی ئێستا بوو، ئه‌وا هه‌ر ده‌بێت به‌كاری ناته‌واو، بۆ نموونه:
چاوگی (سووربوون) كاتێك كاری لێ دروستده‌كه‌ین بۆ كاتی ئێستا، ئه‌وا ده‌بێت زۆر به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كاره‌كه‌دا بكه‌ین له‌ڕسته‌كه‌دا چونكه ڕه‌نگه بۆ كاتی ئێستاش بێت و كه‌چی كاره‌كه‌ش هه‌ر ببێت به‌كارێكی ته‌واوی تێنه‌په‌ڕ، واتا ئه‌و یاسایه نایگرێته‌وه كه له‌پێشه‌وه وتمان ئه‌گه‌ر بۆ كاتی ئێستا بوو، ئه‌وا هه‌ر ده‌بێت به‌كاری ناته‌واو، بۆ نموونه:
كاوه سووره له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی.
له‌م ڕسته‌یه‌دا به‌هۆی ده‌سته‌واژه‌ی (له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی)ه‌وه
له‌واتای ڕسته‌كه‌دا دیاره كه كاری (سووره) كارێكی ته‌واوی تێنه‌په‌ڕه‌و دراوه‌ته
پاڵ بكه‌ره‌كه(كاوه)و نه‌ك سیفه‌تێكی دابێته پاڵ (كاوه)و تا ئێمه‌ش بڵێین (ه)
كاری ناته‌واوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانوتایه:
كاوه سووره.
ئه‌وا گومانمان ده‌بوو له‌ڕسته‌كه كه ئایا ئه‌و (سوور)ه به‌شێكه
له‌كاره‌كه یان هاوه‌ڵناوه‌و سیفه‌تێكی داوه‌ته پاڵ نیهاد(كاوه)و بووه به‌ته‌واوكه‌ری
كاری ناته‌واوی (ه)، دیسانه‌وه لێره‌دا جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕسته‌یه به‌و دوو
شێوه واتایه‌ی كه هه‌یه‌تی له‌ڕووی ڕێزمانییه‌وه كارێكی ئه‌سته‌مه‌و ته‌نها ده‌توانین
له‌ڕێگای ده‌ربڕینی واتاكه‌یه‌وه ئه‌ویش به‌هۆی ئاواز(سترێس)ی ڕسته‌كه‌وه جیای
بكه‌ینه‌وه كه (سوور) به‌شێكه له‌كارى (سووره)و كارێكی ته‌واوی تێنه‌په‌ڕه
یان (سوور) هاوه‌ڵناوه‌و سیفه‌تێكی داوه‌ته پاڵ نیهاد(كاوه)و بووه به‌ته‌واوكه‌ری
كاری ناته‌واوی(ه)، چونكه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان كاری ته‌واوی تێنه‌په‌ڕی (سووره)
بێت، ئه‌وا له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی ڕسته‌كه‌دا سترێسی ده‌ربڕینه‌كه له‌سه‌ر كۆتایی
كاره‌كه ده‌بێت، واته له‌كاتی وتنه‌كه‌دا كاری (سووره) به‌خێرایی تێده‌په‌ڕێنیت
و قورسایی سترێسه‌كه ده‌چێته دوای(ه)ی كاری (سووره)كه، به‌م شێوه‌یه:
(كاوه سووره*)=(كاوه مُصِرُّ). نیشانه‌ی (*) شوێنی سترێسه‌كه‌یه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان كاری ناته‌واوی(ه) بێت و به‌هاوه‌ڵناوی
(سوور) ته‌واوكرابێت، ئه‌وا سترێسی ده‌بڕینه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر بڕگه‌ی یه‌كه‌می
(سووره)و پاشان به‌خێرایی له‌بڕگه‌ی دووه‌می (سووره)كه سترێسه‌كه تێده‌په‌ڕێنین،
واته قورسایی سترێسه‌كه ده‌چێته سه‌ر بڕگه‌ی یه‌كه‌می به‌شی گوزاره‌ی (سو‌و*ره)كه،
به‌م شێوه‌یه:
(كاوه سو‌و*ره)=(كاوه أَحْمَرٌ).
نیشانه‌ی (*) شوێنی سترێسه‌كه‌یه.
كۆتایی به‌شی سێیه‌م
1 لێدوانەکان :
لێدوانەکانزۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر سپاس من لە ڕۆژهەلاتەوە ئەم بابەتەم خوێندەوە و بەڕاستی زۆری کێشە بۆ دروست کردبووم و دەستخوشیتان ڵێ دەکەم کە شیتان کردەوە و هەر بژین بۆ ئەم ماڵپەر جوان و بە کەڵکەتان یاخوا هەر ساغ و سڵامەت بن و شاد دیسانیش سسسسسسپاسسسسس
رد