لێكچوونه
ڕێزمانییه‌كانی (ڕێزمانی كوردی)ی پۆلی دوازده‌یه‌م بەشی سێیەم
ڕزگار
سابر
بەشی سێیەم
1- نـــــــــــــــــــــــاو له‌ئه‌ركی
دیارخه‌ری ناودا 2- جێناوی سه‌ربه‌خۆ له‌ئه‌ركی دیارخه‌ری ناودا .
كه ناو ده‌كه‌ین
به‌دیارخه‌ری ناو یان جێناوی سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین به‌دیارخه‌ری ناو، هه‌ردوو دیارخستنه‌كه
له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌یه‌كده‌چن، چونكه ده‌بێت ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكه‌ین:
1- هه‌میشه
ناوی دیارخراو ده‌كه‌وێته پێش (ناو)ی دیارخه‌ر یان (جێناوی سه‌ربه‌خۆ)ی دیارخه‌ره‌وه،
بۆ نموونه: . مامۆستاكه + + خوێندكاران ---> مامۆستاكه + + ئــــــــه‌وان
---> .
2- ئه‌گه‌ر ناو یان جێناوی سه‌ربه‌خۆ بكه‌ین به‌دیارخه‌ری ناو، ئه‌وا (ی)ی
ئامرازی خستنه‌سه‌ر به‌كاردێت له‌نێوانیاندا، به‌م شێوه‌یه: . مامۆستاكه + ی + خوێندكاران
---> مامۆستاكه + ی + ئــــــــه‌وان ---> .
3- به‌هه‌ردوو ناوه‌كه یان به‌ناوه‌كه‌و
جێناوه سه‌ربه‌خۆكه (گرێی ناوی) دروستده‌كه‌ن، به‌م شێوه‌یه: . مامۆستاكه + ی
+ خوێندكاران ---> (مامۆستاكه‌ی خوێندكاران) مامۆستاكه + ی + ئــــــــه‌وان
---> (مامۆستاكه‌ی ئـــــــــه‌وان) . پاشان ده‌توانین ئه‌م گرێ ناوییه له‌ڕسته‌دا
هه‌موو ئه‌ركه‌كانی ناویان بده‌ینێ: . 1- بكه‌ر/ . مامۆستاكه‌ی خوێندكاران ده‌چێت بۆ
خوله‌كه. مامۆستاكه‌ی ئــــــــه‌وان ده‌چێت بۆ خوله‌كه. . 2- نیهاد/ مامۆستاكه‌ی
خوێندكاران دڵسۆزه. مامۆستاكه‌ی ئــــــــه‌وان دڵسۆزه. . 3- به‌ركار/ . مامۆستاكه‌ی
خوێندكاران ده‌گه‌یه‌نین بۆ خوله‌كه. مامۆستاكه‌ی ئــــــــه‌وان ده‌گه‌یه‌نین بۆ
خوله‌كه. . 4- جێگری بكه‌ر/ . مامۆستاكه‌ی خوێندكاران ده‌گه‌یه‌نرێت بۆ خوله‌كه.
مامۆستاكه‌ی ئــــــــه‌وان ده‌گه‌یه‌نرێت بۆ خوله‌كه. . 5- ته‌واوكه‌ری به‌یاریده‌ی
كاری ته‌واو/ . كتێبه‌كه بۆ مامۆستاكه‌ی خوێندكاران ده‌نێرین. كتێبه‌كه بۆ مامۆستاكه‌ی
ئــــــــه‌وان ده‌نێرین. . 6- ته‌واوكه‌ری به‌یاریده‌ی كاری ناته‌واو/ . كتێبه‌كه
بۆ مامۆستاكه‌ی خوێندكاران ده‌بێت. كتێبه‌كه بۆ مامۆستاكه‌ی ئــــــــه‌وان ده‌بێت.
. 7- ته‌واوكه‌ری كاری ناته‌واو/ . ئه‌وه مامۆستاكه‌ی خوێندكاران بوو. ئه‌وه مامۆستاكه‌ی
ئــــــــه‌وان بوو. . تێبینی(1)/ وه‌ك چۆن ده‌توانیت هه‌موو ناوێك بكه‌ین به‌دیارخه‌ری
ناوێكی تر له‌ڕووی (تایبه‌تی و گشتی)و (ناسراو و نه‌ناسراو)و (تاك و كۆ)وه‌و ته‌نها
مه‌رج ئه‌وه‌یه كه ناوی (دیارخراو + دیارخه‌ر) له‌گه‌ڵ ڕاستیدا بگونجێت، هه‌ر ئاواش
ده‌توانین (پێنج) جۆر جێناوی سه‌ربه‌خۆ بكه‌ین به‌دیارخه‌ری ناو، كه بریتین له:
. 1- جێناوی كه‌سی: ** خه‌ڵاته‌كه‌ی من ده‌گات. {من-ئێمه/تۆ-ئێوه/ئه‌و-ئه‌وان} من/
جێناوی كه‌سییه، دیارخه‌ری ناوه. . 2- جێناوی خۆیی: ** خه‌ڵاته‌كه‌ی خۆم جوانه.
{خۆم-خۆمان/خۆت-خۆتان/خۆی-خۆیان} خۆم/ جێناوی خۆییه،دیارخه‌ری ناوه. . 3- جێناوی
نیشانه: ** ئاهه‌نگه‌كه بۆ خه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌مانه بوو. {ئه‌مه-ئه‌مانه/ئه‌وه-ئه‌وانه}
ئه‌مانه/ جێناوی نیشانه‌یه، دیارخه‌ری ناوه.
4- جێناوی پرس: ** خه‌ڵاته‌كه‌ی كێ
دابه‌شكرا ؟ {كێ - چی - كوێ ....هتد} كێ/ جێناوی پرسه، دیارخه‌ری ناوه. .
5- جێناوی
نادیار: ** خه‌ڵاته‌كه‌ی هین وه‌رده‌گرم. {هین-فڵان-فیسار-كابرا-....هتد} هین/جێناوی
نادیاره،دیارخه‌ری ناوه. . تێبینی(2)/ وه‌ك زانیمان له‌كرمانجی خواروودا ته‌نها یه‌ك
ئامرازی خستنه‌سه‌رمان هه‌بوو ئه‌ویش بریتی بوو له (ی)، به‌ڵام له‌كرمانجی ژووروودا
(پێنج) ئامرازی خستنه‌سه‌رمان هه‌یه، كه بریتین له (ێ ، ا ، ێن ، ێت ، ێد)، كه
هه‌ر یه‌كێك له‌م ئامرازه خستنه‌سه‌رانه به‌پێی (تاك و كۆ)و (نێر‌و مێ)ی ناوی (دیارخراو)
به‌م شێوانه به‌كاردێن:
1- ئامرازی خستنه‌سه‌ری (ێ)، له‌گه‌ڵ ناوی (دیارخراو)ی
(تاكی نێر) به‌كاردێت، بۆ نموونه : . كوڕێ میر(كوڕی میر)(كوڕ) ناوێكی تاكی نێره،
بۆیه ئامرازی (ێ) به‌كارهاتووه.
2- ئامرازی خستنه‌سه‌ری ( ا )، له‌گه‌ڵ ناوی (دیارخراو)ی
(تاكی مێ) به‌كاردێت، بۆ نموونه : . كچا میر(كچی میر)(كچ) ناوێكی تاكی مێیه، بۆیه
ئامرازی ( ا ) به‌كارهاتووه.
3- ئامرازه خستنه‌سه‌ره‌كانی (ێن ، ێت ، ێد)، له‌گه‌ڵ
ناوی (دیارخراو)ی (كۆی نێر‌و مێ) به‌كاردێت، بۆ نموونه : . كوڕێن میر(كوڕانی میر)(كوڕ)
ناوێكی كۆی نێره، بۆیه ئامرازی (ێن) به‌كارهاتووه. كچێن میر(كچانی میر)(كچ) ناوێكی
كۆی مێیه، بۆیه ئامرازی (ێن) به‌كارهاتووه.