بەکارهێنانی هاوەڵناو لەڕستەدا
هاوه‌ڵناو وه‌ک به‌شه ئاخاوتنێکی سه‌ربه‌خۆ له زمانی کوردی‌دا به‌کارهێنانی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له ڕسته‌دا به‌م شێوه‌یه؛
یه‌که‌م:
به‌کارهێنانی ناو وه‌کوو هاوه‌ڵناو: له زمانی کوردی‌دا ژماره‌یه‌کی زۆر له ناوی"بکه‌ر"ناوی "به‌رکار"ده‌بنه ئاوه‌ڵناو:
1-ناوی بکه‌ر:له نێوان ناوی بکه‌ردا له هه‌مووان زیاتر ئه‌وانه ده‌بنه ئاوه‌ڵناو، که شێوه‌ی پێکهاتنیان بریتییه له،(ڕه‌گی ڕابووردوو+پاشگری -وو).
نموونه؛
پیاوی مردوو.......
منداڵی نووستوو.......
هه‌روه‌ها به‌شێکی زۆریش له‌و وشانه‌ی له کرداره‌وه به یاریده‌ی پاشگری(ۆک،ه--،-ک،-ا) ده‌وری ئاوه‌ڵناوی ده‌بینن.
نموونه؛
پیاوی له‌رزۆک........
هه‌روه‌ها پێشگری(ب-)و(نه-.،-)ده‌چنه سه‌ر ڕه‌گی کردار و ده‌وری ئاوه‌ڵناو ده‌بینن.
نموونه؛
مرۆڤی بکوژ........
مرۆڤی نه‌خۆش.....
2-ناوی به‌رکار:ناوی به‌رکار چ داڕێژراو بێت یاخوود لێکدراو ده‌وری ئاوه‌ڵناو ده‌بینێت.
نموونه؛
داڕێژراو:کوژراو،بر‌ژاو،نوسراو،ڕاگیراو،ڕاکێشراو،خوراو،گیراو...هتد.
لێکدراو:ده‌ستبڕاو.به‌شخوراو....هتد.
دووه‌م:
به‌کارهێنانی ئاوه‌ڵناو وه‌کوو ئاوه‌ڵکردار:
مۆرفۆلۆژی ده‌توانێت له ڕێگه‌ی هه‌ندێک یاسای تایبه‌ت به خۆیه‌وه ئه‌و پۆله ڕه‌گه‌زانه‌ی نیشانه‌ی چۆنیه‌تییان نییه ئه‌و نیشانه‌یان پێ ببه‌خشێت تاوه‌کوو جێکه‌وته‌ی سینتاکسییان بۆ بڕه‌خسێت.
نموونه؛
پیاو+انه=،=ئاوه‌ڵناو
له‌م وشه‌یدا نیشانه به ناو دراوه و بووه‌ته ئاوه‌ڵناو، ده‌توانین له جێکه‌وته‌ی سینتاکسی وه‌کوو ئاوه‌ڵکردار ده‌ریبخه‌ین.
وه‌ک:*ئازاد پیاو کاره‌که‌ی ته‌واو کرد.
ئازاد پیاوانه کاره‌که‌ی ته‌واوکرد.(پیاوانه،)ئاوه‌ڵکردار.
هه‌روه‌ها مۆرفۆلۆجیش له ڕێگه‌ی هه‌ندێک یاسای تایبه‌ت به خۆیه‌وه هه‌ندێک ئاوه‌ڵکردار دروست بکات.
نموونه:؛
ناو+ئاسا=ئاوه‌ڵکرار
شێر+ئاسا=شێرئاسا
وه‌ک:پیاوه‌کان شێرئاسا هێرشیان برد.(شێرئاسا)ئاوه‌ڵکرار.
ئاوه‌ڵناو+انه،=ئاوه‌ڵکردار
وه‌ک:*ئازاد ژیر وه‌ڵام ده‌داته‌وه،.
ئازاد ژیرانه وه‌ڵام ده‌داته‌وه،(ژیرانه،)ئاوه‌ڵکردار.
هه‌روه‌ها سینتاکس ده‌ورێکی گرنگ ده‌بینێتت له گۆڕینی ئاوه‌ڵناوه‌کان بۆ ئاوه‌ڵکردار، ئه‌ویش به هۆی جێکه‌وته‌ی سینتاکسییه‌وه،.
نموونه؛
منداڵێکی جوانم بینی.(جوان)ئاوه‌ڵناو.
منداڵه‌که جوان دانیشتووه،.(جوان)ئاوه‌ڵکردار.
سێیه‌م:
به‌کارهێنانی ئاوه‌ڵناو وه‌کوو ناو:
ئاوه‌ڵناویش به ئاسانی ده‌توانێت ببێت به ناو، کاتێک ئاوه‌ڵناو ده‌بێت به ناو هه‌موو سیفه‌ته‌کانی ناو ده‌بینێت.
نموونه؛
خوێندکاره زیرکه‌که هات.(زیره‌ک)ئاوه‌ڵناو.
زیره‌که‌که هات.لێره‌دا (زیره‌ک) ڕۆلێ ناوی بینیوه، زۆربه‌ی ئاوه‌ڵناوه‌کان له زمانی کوردی‌دا له بواری فه‌رهه‌نگدا وه‌کوو ناو ده‌بینرێن، که چوونه فۆڕمی وشه‌ی لێکدراو و فرێز و ڕسته‌وه ده‌بێت ته‌واوکه‌رێکیان بۆ بڕه‌خسێت، که "سه‌ره‌ناوه"''، ئینجا وه‌کوو ئاوه‌ڵناو یان ئاوه‌ڵناو ئاسا به‌کارده‌هێنرێن، واتا ده‌لاله‌تی ئاوه‌ڵناو له خۆ ده‌گرن.