لێكچوونە ڕێزمانییەكانی پۆلی دوازدەیەمی
ئامادەیی
نووسینی: ڕزگار
سابر
بەشی یەکەم
وەك دەزانین كە كۆمەڵە جێناوی لكاوی {م-مان/ت-تان/ی-یان}
لەگەڵ سێ كاردا ئەركی بەركار دەبینن، كە بریتین لەكارەكانی:
1- ڕانەبردووی تێپەڕ
2- داخـوازیـی تێپەڕ
3- ڕابــردووی تێپەڕ
كاتێك ئەم كۆمەڵە جێناوە لكاوەی {م-مان/ت-تان/ی-یان}
لەگەڵ ئەم سێ كارەدا ئەركی بەركار دەبین بەپێ جۆری ئەو چاوگەی كە كارەكەی لێ دروستدەكەین
شوێنەكانیان لەناو كارەكەدا دەگۆڕێت، تا ئێرە كە دەڵێین شوێنی جێناوەكاوەكان لەئەركی
بەركاردا لەناو كارەكەدا دەگۆڕێت وانەكە ئاساییەو هیچ لێكچوونێك دروستنابێت، بەڵام
لەو كاتەدا لێكچوون لەنێوان شوێنی جێناوی لكاوی بەركاری كۆمەڵەی {م-مان/ت-تان/ی-یان}
لەگەڵ ئەم سێ كارەدا دروستدەبێت كە كارەكە لەچاوگێكی داڕژاو بەپێشگر یان لێكدراوەوە
دروستكرابێت، چونكە لەگەڵ هەر سێ كارەكەدا ئەگەر كارەكە داڕژاو بەپێشگر یان لێكدراو
بوو، ئەوا ئەم كۆمەڵەی {م-مان/ت-تان/ی-یان}ە لەئەركی بەركاردا دەچنە دوای بەشی یەكەمی
كارەكەوە، چونكە كاری داڕژاو بەپێشگرو لێكدراو بەشی یەكەمی هەیەو ئەم كۆمەڵەیەش لەئەركی
بەركاردا لەگەڵ ئەم سێ كارەدا دەچنە دوای بەشی یەكەمی كارەكەوە، بەم شێوانە:
1- كاری ڕانەبردووی تێپەڕ
لەگەڵ كاری ڕانەبردووی تێپەڕی داڕژاو بەپێشگر
یان لێكدراودا كاتێك كۆمەڵە جێناوی لكاوی {م-مان/ت-تان/ی-یان} ئەركی بەركار دەبینن،
ئەوا دەچنە دوای بەشی یەكەمی كارەكەوە، بەڵام دەبێت ئەوەش بزانین كە جێناوی لكاوی بكەر
لەگەڵ كاری ڕانەبردوودا لەكۆمەڵەی {م-ین/یت-ن/ات،ێت-ن}ەو دەچنە كۆتایی كارەكەوە، بەم
شێوەیە:
نموونە بۆ داڕژاو بەپێشگر:
وەرگرتن ---> وەردەگرێت ---> وەر+{م-مان/ت-تان/ی-یان}+دەگرێت
ــــ
وەرم دەگرێت - وەرمان دەگرێت
وەرت دەگرێت - وەرتان دەگرێت
وەری دەگرێت - وەریان دەگرێت
*جێناوی لكاوی (ێت) لەكۆتایی كاری (وەردەگرێت)
ئەركی بكەرە.
*جێناوە لكاوەكانی كۆمەڵەی {م-مان/ت-تان/ی-یان}
كە كەوتوونەتە دوای بەشی یەكەمی كار(وەر) ئەركیان بریتییە لە(بەركار).
نموونە بۆ لێكدراو:
ئامادەكردن ---> ئامادەدەكات ---> ئامادە+{م-مان/ت-تان/ی-یان}+دەكات
ــــ
ئامادەم دەكات - ئامادەمان دەكات
ئامادەت دەكات - ئامادەتان دەكات
ئامادەی دەكات - ئامادەیان دەكات
*جێناوی لكاوی (ات) لەكۆتایی كاری (ئامادەدەكات)
ئەركی بكەرە.
*جێناوەلكاوەكانی كۆمەڵەی {م-مان/ت-تان/ی-یان}
كە كەوتوونەتە دوای بەشی یەكەمی كار (ئامادە) ئەركیان بریتییە لە(بەركار).
.....................................................................................
2- كاری داخوازیی تێپەڕ
لەگەڵ كاری داخوازیی تێپەڕی داڕژاو بەپێشگر
یان لێكدراودا كاتێك كۆمەڵە جێناوی لكاوی {م-مان/(... - ...)/ی-یان} ئەركی بەركار دەبینن،
ئەوا دەچنە دوای بەشی یەكەمی كارەكەوە، بەڵام دەبێت ئەوەش بزانین كە جێناوی لكاوی بكەر
لەگەڵ كاری داخوازیدا لەكۆمەڵەی {ە-ن}ەو دەچنە كۆتایی كارەكەوە، بەم شێوەیە:
نموونە بۆ داڕژاو بەپێشگر:
وەرگرتن ---> وەربگرە ---> وەر+{م-مان/(...-...)/ی-یان}+بگرە
ــــ
وەرم بگرە - وەرمان بگرە
وەری بگرە - وەریان بگرە
*جێناوی لكاوی (ە) لەكۆتایی كاری (وەربگرە)
ئەركی بكەرە.
*جێناوە لكاوەكانی كۆمەڵەی {م-مان/(...-...)/ی-یان}
كە كەوتوونەتە دوای بەشی یەكەمی كار(وەر) ئەركیان بریتییە لە(بەركار).
نموونە بۆ لێكدراو:
ئامادەكردن-->ئامادەبكە-->ئامادە+{م-مان/(..-..)/ی-یان}+بكە
ئامادەم بكە - ئامادەمان بكە
ئامادەی بكە - ئامادەیان بكە
*جێناوەلكاوەكانی كۆمەڵەی {م-مان/(...-...)/ی-یان}
كە كەوتوونەتە دوای بەشی یەكەمی كار(ئامادە) ئەركیان بریتییە لە(بەركار).
تێبینی(1)/
لێرەدا لەگەڵ كاری داخوازیدا دەبێت ئاگاداری
دەرنەكەوتنی جێناوی لكاوی بكەر(ە) بین بۆ كەسی دووەمی تاك، ئەگەر ئەو ڕەگەی كە كارە
داخوازییەكەی لێ دروستكەین بەپیتی بزوێن كۆتایی هاتبوو، ئەوا بۆ كەسی دووەمی تاك جێناوی
لكاوی بكەر(ە) دەرناكەوێت، چونكە بەپێی یاسای زمانی كوردی دوو پیتی بزوێن بەدوای یەكدا
نایەن، بەم شێوەیە:
ئامادەبكە --->ئامادەكردن ـــ بۆ ڕەگ ـــ
ئامادەدەكەم ـــ ئامادە-كەـــ بۆ كاری داخوازی:
ئامادە + بـ + كە + (ە)جێناوی لكاوی بكەر دەرناكەوێت
ـــــ (ئامادەبكە) (ە)ی كۆتایی كاری (ئامادەبكە) هیی ڕەگی (ئامادە-كە) خۆیەتی.
تێبینی(2)/
لەبەرئەوەی جێناوی لكاوی بكەر لەگەڵ كاری داخوازیدا
هەر بۆ كەسی دووەم {ە-ن}ن، ئەوا بۆ كەسی دووەم جێناوی لكاوی بەركار {ت-تان} بەكارنایەت
لەڕستەكەدا، چونكە ناتوانین بڵێین:
وەرت بگرە - وەرتان بگرە
ئامادەت بكەن - ئامادەتان بكەن
كە دەڵێین (ئامادەت بكەن - ئامادەتان بكەن)
ئەم ڕستانە ئەگەر كارەكان بۆ داخوازیی تێپەڕ بن، ئەوا هەڵەن و واتا نابەخشن، چونكە
ناتوانین بڵێین:
ئامادەت بكەن= (ئێوە تۆ ئامادەبكەن) هەڵەیە.
ئامادەتان بكەن= (ئێوە ئێوە ئامادەبكەن) هەڵەیە.
چونكە ناكرێت بكەرو بەركار یەك كەس بن (جگەر
لەكەسی سێیەم) لەبەرئەوەی لەگەڵ كاری داخوازیدا بكەر هەر كەسی دووەمە، بۆیە ئەم ڕستانە
(ئامادەت بكەن - ئامادەتان بكەن) بۆ داخوازیی تێپەڕ ناڕاستن. بەڵام ئەگەر مەبەستمان
لە (ئامادەت بكەن - ئامادەتان بكەن) بۆ كاری شێوازی دانانی بێت، ئەوا ئەم ڕستەیە بەم
شێوەیە بۆ كاری دانانی واتای تەواو نابەخشێت و ئەو (ن)ەش كە كەوتۆتە كۆتایی كارەكە
(ن)ی جێناوی لكاوی كەسی سێیەمی كۆیە لەكۆمەڵەی {م-ین/یت-ن/ات،ێت-ن} نەك (ن)ی كەسی دووەمی
كۆ لەكۆمەڵەی {ە-ن}و هەروەها دەبێت كارێكی یاریدەدەریش لەڕستەكەدا بەكاربهێنین، بەم
شێوەیە:
دەبێت ئامادەت بكەن.
دەبێت ئامادەتان بكەن.
* كاری ئەم دوو ڕستەیە ڕانەبردووی تێپەڕی دانانییە
نەك داخوازیی تێپەڕ، چونكە لەڕستەكەدا كاری یاریدەدەری (دەبێت) هاتووە، واتا (ن)یش
جێناوی لكاوە بۆ كەسی سێیەمی كۆ، ڕستەكە بەجێناوی سەربەخۆ بەم شێوەیەیە:
دەبێت ئامادەت بكەن. (دەبێت ئەوان تۆ ئامادەبكەن).
دەبێت ئامادەتان بكەن. (دەبێت ئەوان ئێوە ئامادەبكەن).
.....................................................................................
3- كاری ڕابردووی تێپەڕ
لەگەڵ كاری ڕابردووی تێپەڕی داڕژاو بەپێشگر
یان لێكدراودا كاتێك كۆمەڵە جێناوی لكاوی {م-مان/ت-تان/(-)-یان} ئەركی بەركار دەبینن،
ئەوا دەچنە دوای بەشی یەكەمی كارەوە، بەڵام دەبێت ئەوەش بزانین كە جێناوی لكاوی بكەر
لەگەڵ كاری ڕابردووی تێپەڕدا هەر لەهەمان كۆمەڵەی {م-مان/ت-تان/ی-یان}ەو هەر دەچنە
دوای بەشی یەكەمی كارەكەوە، واتا دوو جێناوی لكاو لەكۆمەڵەی {م-مان/ت-تان/ی-یان} لەگەڵ
كاری ڕابردووی تێپەڕدا ئەركی (بەركارو بكەر) دەبینن هەردووكیان دەچنه دوای بەشی یەكەمی
كارەكەوە، واتا لەم حاڵەتەدا هەمیشە هەردوو جێناوی لكاوی (بەركارو بكەر) بەدوای یەكدا
دێن، هەمیشەش جێناوی لكاوی یەكەمیان ئەركی (بەركار)ەو جێناوی لكاوی دووەمیان ئەركی
(بكەر)ە، واتا هەمیشە جێناوی لكاوی بەركار دەكەوێتە پێش جێناوی لكاوی بكەرەوە، بەم
شێوەیە:
نموونە بۆ داڕژاو بەپێشگر:
وەرگرتن ---> وەرگرت ــــ جارێ دەبێت جێناوی
لكاوی بكەر دابنێین بۆ كاری (وەرگرت) ـــ وەری گرت ــــ (ی) لەكاری (وەری گرت) بكەرە،
ئینجا جێناوی لكاوی بەركار دادەنێین و دەچێتە پێش جێناوی لكاوی بكەرەوە، لەبەرئەوەی
جێناوی لكاوی بكەریش (ی) كەوتۆتە دوای بەشی یەكەمی كارەكەوە، ئەوا واتا جێناوی لكاو
بەركاریش {م-مان/ت-تان/(-)-یان} دەچنە دوای بەشی یەكەمی كارەكەوە، بەم شێوەیە:
وەر+ {م-مان/ت-تان/(-)-یان}+ی گرت --->
وەرمــی گرت - وەرمانـی گرت
وەرتــی گرت - وەرتانــی گرت
وەر(-)ی گرت - وەریانـی گرت
*جێناوی لكاوی (ی) لەدوای بەشی یەكەمی كاری
(وەر(-)ی گرت) ئەركی بكەرە.
*جێناوە لكاوەكانی كۆمەڵەی {م-مان/ت-تان/(-)-یان}
كە كەوتوونەتە دوای بەشی یەكەمی كار(وەر) و پێش جێناوی لكاوی بكەری(ی) ئەركیان بریتییە
لە(بەركار).
نموونە بۆ لێكدراو:
ئامادەكرن ---> ئامادەكرد ---> جارێ
دەبێت جێناوی لكاوی بكەر دابنێین بۆ كاری (ئامادەكرد) ـــ ئامادەی كرد ــــ (ی) لەكاری
(ئامادەی كرد) بكەرە، ئینجا جێناوی لكاوی بەركار دادەنێین و دەچێتە پێش جێناوی لكاوی
بكەرەوە، لەبەرئەوەی جێناوی لكاوی بكەریش (ی) كەوتۆتە دوای بەشی یەكەمی كارەكەوە، ئەوا
واتا جێناوی لكاو بەركاریش {م-مان/ت-تان/(-)-یان} دەچنە دوای بەشی یەكەمی كارەكەوە،
بەم شێوەیە:
ئامادە+ {م-مان/ت-تان/(-)-یان}+ی كرد
---->
ئامادەمــی كرد - ئامادەمانـی كرد
ئامادەتــی كرد - ئامادەتانــی كرد
ئامادە(-)ی كرد - ئامادەیانـی كرد
*جێناوی لكاوی (ی) لەدوای بەشی یەكەمی كاری
(ئامادە(-)ی كرد) ئەركی بكەرە.
*جێناوە لكاوەكانی كۆمەڵەی {م-مان/ت-تان/(-)-یان}
كە كەوتوونەتە دوای بەشی یەكەمی كار(ئامادە) و پێش جێناوی لكاوی بكەر (ی) ئەركیان بریتییە
لە(بەركار).
تێبینی(1)/
لەگەڵ كاری ڕابردووی تێپەڕدا كاتێك كۆمەڵە
جێناوی لكاوی {م-مان/ت-تان/ی-یان} ئەركی بەركار دەبینن، هەرچەندە بۆ كەسی سێیەمی تاك
جێناوی لكاوی (ی)مان هەیە بەڵام (بۆ ئاسان دەربڕێن) دەرناكەوێت، بەم شێوەیە:
وەرم گرت - وەرمان گرت ---> دروستە، چونكە
ناتوانین بڵێین:
وەریـم گرت - وەریمان گرت
ئامادەت كرد - ئامادەتان كرد --->دروستە،چونكە
ناتوانین بڵێین:
ئامادەیـت كرد - ئامادەیـتان كرد
تێبینی(2)/
هەر كاتێك ئەگەر تەنها یەك جێناوی لكاو لەكۆمەڵەی
{م-مان/ت-تان/ی-یان} چووبووە سەر كارێكی ڕابردووی تێپەڕ، ئەوا ئەو جێناوە لكاوە هەر
ئەركی بكەرە، بەم شێوەیە:
وەری گرت ---> (ی) ئەركی بكەرەو (ی)ی بەركار
دەرنەكەوتووە بەپێی ئەم حاڵەتەی كە باسمانكرد.
ئامادەمان كرد ---> (مان) ئەركی بكەرەو
(ی)ی بەركار دەرنەكەوتووە بەپێی ئەم حاڵەتەی كە باسمانكرد.
تێبینی(3)/
ئەم خاڵی سێیەمەی كە باسمان كرد كە لەگەڵ كاری
ڕابردووی تێپەڕدا كە كۆمەڵە جێناوی لكاوی {م-مان/ت-تان/ی-یان} دەتوانن ئەركی بەركار
ببینن، قسەكردنی ناوچەیەكی تایبەتی كوردستانەو ئەویش (گەرمیانی و كەركوكی)ی بەم شێوەیە
قسەدەكەن.
كورتەی وانەكە:
.....................
1- ڕانەبردووی تێپەڕی داڕژاوبەپێشگریان لێكدراو:وەرمان
دەگرێت
2- داخوازیی تێپەڕی داڕژاو بەپێشگر یان لێكدراو:
وەرمان بگرە
3- ڕابردووی تێپەڕی داڕژاو بەپێشگر یان لێكدراو:
وەرمانی گرت
لێكچوونە ڕێزمانییەكانی (ڕێزمانی كوردی)ی پۆلی
دوازدەیەم
وەك لەوانەی پێشوودا باسمانكرد كە كۆمەڵە جێناوی
لكاوی {م-مان/ت-تان/ی-یان} لەگەڵ سێ كاردا ئەركی بەركار دەبینێت، كە بریتین لەكارەكانی:
1- ڕانەبردووی تێپەڕ
2- داخـوازیـی تێپەڕ
3- ڕابــردووی تێپەڕ
ئەو لێكچوونەی كە لێرەدا باسی دەكەین لەگەڵ
كاری ڕابردووی تێپەڕدایە. كاتێك كە كۆمەڵە جێناوی لكاوی {م-مان/ت-تان/ی-یان} ئەركی
بەركار دەبینن لەگەڵ كاری ڕابردووی تێپەڕدا، ئەوا بەم شێوەیە دەبن بەبەركار:
لەگەڵ كاری ڕابردووی تێپەڕدا كۆمەڵە جێناوی
لكاوی {م-مان/ت-تان/ی-یان} ئەركی بەركار دەبینن، هەروەها دەبێت ئەوەش بزانین كە لەگەڵ
كاری ڕابردووی تێپەڕدا هەر هەمان كۆمەڵە {م-مان/ت-تان/ی-یان} ئەركی بكەریش دەبینن،
واتە دوو جێناوی لكاو لەكۆمەڵەی {م-مان/ت-تان/ی-یان} ئەركی (بەركارو بكەر) دەبینن،
ئەم دوو جێناوە لكاوەش كە ئەركی (بەركارو بكەر) دەبینن دەبێت دوو جێناوی لكاوی جیاواز
بن لەكەس و ژمارەی كەسدا، واتە نابێت (بەركارو بكەر) یەك كەس بن (جگە لەكەسی سێیەم)،
ئەم دوو جێناوە لكاوەش كە ئەركی (بەركارو بكەر) دەبینن هەمیشە دەچنە (ناو كارەكەوە)،
واتە دەچنە ناو سنوری كارو ناچنە دەرەوەی كار، هەمیشەش ئەم دوو جێناوە لكاوە (بەركارو
بكەر) لەناو كارەكەدا بەدوای یەكدا دێن، هەمیشە جێناوی لكاوی یەكەم ئەركی (بەركار)ەو
جێناوی لكاوی دووەم ئەركی (بكەر)ە، واتە هەمیشە جێناوی لكاوی (بەركار) دەكەوێتە پێش
جێناوی لكاوی (بكەر)ەوە، ئینجا بەپێی جۆری ئەو چاوگەی كە كارە ڕابردووە تێپەڕەكەی لێ
دروستدەكەین، شوێنی جێناوی لكاوی (بەركارو بكەر) لەناو كارەكەدا دەگۆڕێت و بەم شێوانە
دەبن:
1- ئەگەر كارە ڕابردووە تێپەڕەكە سادەو ئەرێ
بوو، ئەوا هەردوو جێناوی لكاوی (بەركارو بكەر) دەچنە كۆتایی كارەكەوە، بەم شێوەیە:
ناردن--->نارد---> جارێ دەبێت لەپێشدا
جێناوی لكاوی بكەر دابنێین بۆ كاری (نارد) ـــ ناردی ــــ (ی) لەكاری (ناردی) بكەرە،
ئینجا جێناوی لكاوی بەركار دادەنێین و دەچێتە پێش جێناوی لكاوی بكەرەوە، لەبەرئەوەی
جێناوی لكاوی بكەریش (ی) كەوتۆتە كۆتایی كارەكەوە، ئەوا واتا جێناوی لكاو بەركاریش
{م-مان/ت-تان/(-)-یان} دەچنە كۆتایی كارەكەوە، بەڵام پێش جێناوی لكاوی بكەرەوە، بەم
شێوەیە:
نارد+ {م-مان/ت-تان/(-)-یان}+ی --->
ناردمـی - ناردمانی
ناردتــی - ناردتانـی
نارد(-)ی - ناردیانی
*جێناوی لكاوی دووەم (ی) لەكۆتایی كاری (نارد(-)ی)
ئەركی بكەرە.
*جێناوە لكاوی یەكەم لەكۆمەڵەی {م-مان/ت-تان/(-)-یان}
كە كەوتوونەتە كۆتایی كار بەڵام پێش جێناوی لكاوی بكەری(ی)، ئەركیان بریتییە لە(بەركار).
2- ئەگەر كارە ڕابردووە تێپەڕەكە داڕژاوبەپێشگر
یان لێكدراو بوو، ئەوا هەردوو جێناوی لكاوی (بەركارو بكەر) دەچنە دوای بەشی یەكەمی
كارەكەوە، بەم شێوەیە:
ئامادەكرن ---> ئامادەكرد ---> جارێ
دەبێت جێناوی لكاوی بكەر دابنێین بۆ كاری (ئامادەكرد) ـــ ئامادەی كرد ــــ (ی) لەكاری
(ئامادەی كرد) بكەرە، ئینجا جێناوی لكاوی بەركار دادەنێین و دەچێتە پێش جێناوی لكاوی
بكەرەوە، لەبەرئەوەی جێناوی لكاوی بكەریش (ی) كەوتۆتە دوای بەشی یەكەمی كارەكەوە، ئەوا
واتا جێناوی لكاو بەركاریش {م-مان/ت-تان/(-)-یان} دەچنە دوای بەشی یەكەمی كارەكەوە،
واتە هەردوو جێناوی لكاوی (بەركارو بكەر) دەچنە دوای بەشی یەكەمی كارەكەوە، بەم شێوەیە:
ئامادە+ {م-مان/ت-تان/(-)-یان}+ی كرد
---->
ئامادەمــی كرد - ئامادەمانـی كرد
ئامادەتــی كرد - ئامادەتانــی كرد
ئامادە(-)ی كرد - ئامادەیانـی كرد
*جێناوی لكاوی دووەم (ی) لەدوای بەشی یەكەمی
كاری (ئامادە(-)ی كرد) ئەركی بكەرە.
*جێناوە لكاوی یەكەم لەكۆمەڵەی {م-مان/ت-تان/(-)-یان}
كە كەوتوونەتە دوای بەشی یەكەمی كار(ئامادە) و پێش جێناوی لكاوی بكەر (ی)، ئەركیان
بریتییە لە(بەركار).
تێبینی(1)/
لەگەڵ كاری ڕابردووی تێپەڕدا كاتێك كۆمەڵە
جێناوی لكاوی {م-مان/ت-تان/ی-یان} ئەركی بەركار دەبینن، هەرچەندە بۆ كەسی سێیەمی تاك
جێناوی لكاوی (ی)مان هەیە بەڵام (بۆ ئاسان دەربڕێن) دەرناكەوێت، بەم شێوەیە:
ناردم - ناردمان ---> دروستە، چونكە ناتوانین
بڵێین:
ناردیـم - ناردیـمان ---> نادروستە.
ئامادەت كرد - ئامادەتان كرد --->دروستە،چونكە
ناتوانین بڵێین:
ئامادەیـت كرد - ئامادەیـتان كرد ---> نادروستە.
لێكچوونەكە لێرەوە دەستپێدەكات:
ئەم حاڵەتەی كە لەپێشەوە باسمانكرد كە لەگەڵ
كاری ڕابردووی تێپەڕدا دوو جێناوی لكاو لەكۆمەڵەی {م-مان/ت-تان/ی-یان} ئەركی (بەركارو
بكەر) دەبینن، لێكچوونێك هەیە لەگەڵ هەمان كاری ڕابردووی تێپەڕدا كاتێك كە كۆمەڵەی
{م-مان/ت-تان/ی-یان} هەردوو ئەركی تەواوكەری بەیاریدەو دیارخەری ناو دەبینن، چونكە
چوار خاڵ لەو سیفەتانەی كە لەم ڕستانەی پێشەوە باسمانكردو هەبوون، لێرەشدا هەمان ئەو
چوار سیفەتە لە ئەركەكانی تەواوكەری بەیاریدەو دیارخەری ناودا هەن، تەنها بەیەك خاڵ
جیایان دەكەینەوە كە ئەو دوو جێناوە لكاوە نابن بە(بەركارو بكەر)، بەڵكو دەبن بە(تەواوكەری
بەیاریدەو بكەر) یان دەبن بە(دیارخەری ناو و بكەر)، سەرنجی ئەم ڕستانە بدە:
*ناردمانی.
*بۆمانی نارد.
*دیاریەكەمانی نارد.
ئەم سێ ڕستەیە دەبینین كە لەچوار خاڵدا وەك
یەكن:
1- كاری (نارد) لەهەر سێ ڕستەكەدا ڕابردووی
تێپەڕە.
2- هەردوو جێناوە لكاوەكە لەكۆمەڵەی{م-مان/ت-تان/ی-یان}ن.
3- هەردوو جێناوە لكاوەكەش بەدوای یەكدا هاتوون.
4- لەهەر سێ ڕستەكەشدا هەمیشە جێناوی لكاوی
دووەم (ی) هەر ئەركی بكەرە، بەڵام ئەركی جێناوی لكاوی یەكەم بەم شێوەیە دیاریدەكەین:
ئـ/ ئەگەر هەر دوو جێناوە لكاوەكە كەوتبوونە
(ناو كار)ەكەوە، ئەوا هەمیشە جێناوی لكاوی یەكەم ئەركەكەی بریتییە لە(بەركار)و جێناوی
لكاوی دووەم هەر (بكەر)ە، بەم شێوەیە:
*ناردمانی.
مان/ بەركارە.
ی/ بكەرە.
ب/ بەڵام ئەگەر دوو جێناوە لكاوەكە نەكەوتبوونە
ناو كارەكەوەو كەوتبوونە دەرەوەی كارەكە، ئەوا جێناوی لكاوی دووەم هەر ئەركی (بكەر)ە،
بەڵام جێناوی لكاوی یەكەم ئەركەكەی بەم شێوەیە دەبێت:
1- ئەگەر هەردوو جێناوە لكاوەكە كەوتبوونە
(دوای ئامرازێكی پەیوەندییەوە)، ئەوا هەمیشە جێناوی لكاوی یەكەم ئەركەكەی بریتییە لە(تەواوكەری
بەیاریدە)و جێناوی لكاوی دووەمیش هەر ئەركی (بكەر)ە، بەم شێوەیە:
*بۆمانی نارد.
مان/ تەواوكەری بەیاریدەیە.
ی/ بكەرە.
تێبینی/ ئەم حاڵەتە كاتێك ڕوودەدات لەڕستەدا،
ئەگەر ئەو ناوەی كە ئەركی بەركار دەبینێت لەڕستەكەدا لاببرێت.
2- ئەگەر هەردوو جێناوە لكاوەكە كەوتبوونە
(دوای ناوێكەوە)، ئەوا هەمیشە جێناوی لكاوی یەكەم ئەركەكەی بریتییە لە(دیارخەری ناو)و
جێناوی لكاوی دووەمیش هەر ئەركی (بكەر)ە، بەم شێوەیە:
*دیاریەكەمانی نارد.
مان/ دیارخەری ناوی (دیاریەكە)یە.
ی/ بكەرە.