ناو لەزمانی کوردی‌دا
ناوی سادە : ئەو ناوەیە کە لە یەک وشەی واتەداری سەربوخۆ پێکهاتووە مانا ومەبەستێکی تەواوی بە دەستەوە دەدات.
وەکو: دەست، دار، پیاو، باران
ناوى ناساده:
ئەمیش دەکرێتە بە دوو جۆر
- ناوی داڕژاو : ئەو ناوەیە کە لە وشەیەکی واتادار لە گەڵ پێشگرێک یا پاشگرێک پێکهاتووە، بەمشێوەیە:
ناو + پاشگر = ناوی داڕژاو کورد + ستان = کوردستان
گوڵ + دان = گوڵدان
رەگی کار +پاشگر = ناوی داڕژاو زان + ا = زانا
نڤیس + ه ر = نڤیسەر
هاوڵناو + پاشگر = ناوی داڕژاو نەرم + ین = نەرمین
جوان +ی = جوانی
پێشگر + ناو = ناوی داڕژاو هاو +کار = هاوکار
ئەمیش دەکرێتە بە دوو جۆر
- ناوی داڕژاو : ئەو ناوەیە کە لە وشەیەکی واتادار لە گەڵ پێشگرێک یا پاشگرێک پێکهاتووە، بەمشێوەیە:
ناو + پاشگر = ناوی داڕژاو کورد + ستان = کوردستان
گوڵ + دان = گوڵدان
رەگی کار +پاشگر = ناوی داڕژاو زان + ا = زانا
نڤیس + ه ر = نڤیسەر
هاوڵناو + پاشگر = ناوی داڕژاو نەرم + ین = نەرمین
جوان +ی = جوانی
پێشگر + ناو = ناوی داڕژاو هاو +کار = هاوکار
_ ناوی لێکدراو : ئەو ناوەیە کە لە دوو وشەی واتادار یا پتر پێکهاتووە.
بەمشێوەی خوارەوە
ناو + ە + ناو = ناوی لێکدراو گوڵ + ە + باخ = گوڵەباخ
هاوەڵناو + ناو = نای لێکدراو رەش + مار = رەشمار
ناو +رەگی کار = ناوی لێکدراو دڵ + خواز = دڵخواز
هاوەڵکار +ناو = ناوی لێکدراو ژێر + زەمین = ژێرزەمین
ناو + ە + ناو = ناوی لێکدراو گوڵ + ە + باخ = گوڵەباخ
هاوەڵناو + ناو = نای لێکدراو رەش + مار = رەشمار
ناو +رەگی کار = ناوی لێکدراو دڵ + خواز = دڵخواز
هاوەڵکار +ناو = ناوی لێکدراو ژێر + زەمین = ژێرزەمین
یه‌که‌م / ناوی تاك:-
هه‌موو ئه‌و ناوانه ده‌گرێته‌وه که بۆ تاکه {که‌س،شت}ێك به‌کاردێت،وه‌ك [کوڕ،کچ،دار،به‌رد،ده‌شت،چیا،ڕووبار،که‌و،کۆتر،ئه‌سپ، مریشک،دایک،باوک.....هتد]
دووه‌م / ناوی کۆ:-
ئه‌و ناوانه ده‌گرێته‌وه که بۆ کۆمه‌ڵه {که‌س،شت} ێک به‌کاردێن،له زمانی کوردی‌دا له دوو (که‌س،شت) زیاتر بێت ،ده‌بێته کۆ،ئه‌م کۆ کردنه‌وه‌ش له‌ڕێی چه‌ند نیشانه‌یه‌کی(ئامڕاز) تایبه‌تییه‌وه ده‌بێت .به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:-،:-
1- نیشانه‌ی (ان) که نیشانه‌ی سه‌ره‌کی کۆکردنه‌وه‌یه له زمانی کوردی‌دا،ده‌چێته سه‌ر به‌شی دواوه‌ی ناوه،له تاکه‌وه ده‌یکاته کۆ،،به‌م شێوه‌یه:-،:-
**
1-ئه‌گه‌ر ناوه تاکه‌که به پیتی نه‌بزوێن کۆتایی هاتبوو ،ئه‌وا کاتێ کۆی ده‌که‌ینه‌وه ڕاسته‌و خۆ نیشانه‌ی (ان)ده‌چێته سه‌ر ناوه‌که و ده‌یکاته کۆ..وه‌ک:-
کوڕ+ان= کوڕان
کچ+ان=کچان
پیاو+ان=پیاوان
ژن+ان=ژنان
2-ئه‌گه‌ر ناوه تاکه‌که کۆتایی به پیته‌بزوێن کۆتایی هاتبوو(ێ،ۆ،،ی،آ) ،کاتێ ده‌یانکه‌ین به کۆ ده‌بێت پیتی نه‌بزوێنی (ی) وه‌ك ناوبه‌ند بخه‌ینه نێوان ناوه‌که و نیشانه‌ی کۆکردنه‌وه‌که‌وه،وه‌ک:-
چیا+(ی)ناوبه‌ند+ان= چیایان
ده‌رزی+(ی)+ان=ده‌رزییان
په‌ڕۆ+(ی)+ان=په‌ڕۆیان
ترێ+(ی)+ان=ترێیان
3- ئه‌گه‌ر ناوه تاکه‌که کۆتایی هاتبوو به پیته‌بزوێنی (ه)،) کاتێک نیشانه‌ی (ان) وه‌رده‌گرێت ئه‌وا پیته‌بزوێنی (ه)،)له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێ هێزه له‌ناو ده‌چێت وه‌ك:-
قوتابخانه+،+ان=قوتابخانان
په‌نجه=،+ان=په‌نجان
په‌رده+،+ان=په‌ردان
4-ئه‌گه‌ر ناوه تاکه‌که به پیته‌بزوێنی (وو) کۆتایی هاتبوو،کاتێك ده‌یکه‌ینه کۆ ئه‌وا پیته‌نه‌بزوێنی (و) وه‌ك ناوبه‌ند ده‌خه‌ینه نێوان ناوه تاکه‌که و نیشانه‌ی (ان) ،به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نووسینی سێ (ووو) له‌زمانی کوردی‌دا هه‌م له باری ده‌ربڕین و هه‌م له‌باری نووسیندا جوان نییه و گۆکردنیشی ئاوازدار و ئاسان نییه،بۆیه پیته‌نه‌بزوێنی (و) ناونووسین،وه‌ك :-
به‌ڕوو+و+ان=به‌ڕووان
توو+و+ان=تووان
موو+و+ان=مووان
ده‌زوو+و+ان=ده‌زووان
شاتوو+و+ان=شاتووان
5-به‌هۆی نیشانه‌ی ناسه‌ره‌کییه‌وه،له‌زمانی کوردی‌دا هه‌ندێ نیشانه‌مان هه‌یه که له ئێستادا که‌متر به‌کاردێن.هه‌ندێكیان تا ئیستاش له‌ناوچه دووره ده‌سته‌کاندا به‌کاردێن که ئه‌مانه‌ن {ات،هات،جات،وات،گه‌ل،ه‌ها)که زیاتر له‌بواری کشتووکاڵیدا به‌کاردێن به‌م شێوه‌یه:-
باخ+ات=باخات،*هه‌رچه‌ند باخ (ان)وه‌رده‌گرێت وه‌ك ڕێگای یه‌که‌م..وه‌ک:-
دێ+هات=دێهات
سه‌وزه+،+وات=سه‌وزه‌وات
میوه++،+جات=میوه‌جات
مێ+گه‌ل=مێگه‌ڵ،کوڕگه‌ل.سه‌گه‌ل،کچگه‌ل
ساڵ+ه‌ها=ساڵه‌ها،جاره‌ها
6-له شیوه‌زاری کرمانجی ژووروودا هه‌رچه‌ند که ناو به هۆی نیشانه‌ی (ان)ه‌وه کۆ ده‌کرێته‌وه،به‌ڵام هه‌ندێ جار ته‌نیا به (ا) ناوه‌که کۆ ده‌کرێته‌وه‌وه،واته پیتی (ن)ده‌رنابڕدێت له‌نووسین و وتندا..وه‌ک:-
ژن+ان= ژنان، ژنا
مرۆڤ+ان=مرۆڤان ،مرۆڤا
مامۆستا+ان= مامۆستایان ،مامۆستایا......