ماڵپەڕی ڕێزمانی کوردی

ماڵپەڕى ڕێزمانی کوردی:: پەنجەرەیەک بۆ خزمەتکردنی ڕێزمانی کوردی

تێڕوانینێکی ڕاستکەرەوانە بۆ چەند زاراوەیەکی ڕێزمانی:

تێڕوانینێکی ڕاستکەرەوانە بۆ چەند زاراوەیەکی ڕێزمانی:

١- لەسەر ئاوەڵناو-هاوەڵناو- : ئاوەڵناو کە بەهاوەڵناویش بانگ دەکرێت, بەشێوەیەکی باو لە ڕێزمانی کوردیدا بەکاردەهێنرێت و هەتاوەکو ئێستاکینە ئەم زاراوەیە لە پێوەری –چۆن داڕێژراوی واتا- ی ووشەکە و هەمیش پەیوەندی ناوی ووشەکە بەو ئیشەی کە دەیکات لە ناو پێکهاتە ڕێزمانییە جیاوازەکاندا نەدراوە.
ووشەی ئاوەڵناو لێکداروی دوو پێکهاتەیە (ئاوەڵ+ناو), کە بەواتای هەر شتێک دێت کە هاوەڵی یا برادەرایەتی ناو بکات جا لای چەپی ناوەکەوە بێت یا لەلای ڕاستیەوە, ونمونەشمان هەیە بۆ بەکارهینانی-ئاوەڵ- بەواتای لەگەڵ بوون و برادەرایەتی وەکو –ئاوەڵ کراس- .
بەگوێرەی واتای ووشەکە بێت, بۆ هەر شتێک دەگرێتەوە کە هاوەڵی ناو بکات بەبێ جیاکاری و تایبەت کردن, کەئەمەش زۆر گشتگرە و هەندێک پێکهاتەی تر دەگرێتەوە کە ئاوەڵناو نین, بۆنمونە فرەیزی بەند (بەند + فرەیزی ناو) کە لەگەڵ ناو ئاوەڵیەتی-هاوەڵیەتی- دەکەن بەگویرەی یاساکانی فرەیزی پێکهاتی لە تیۆری زمانناسیی بەرهەمهێن.
بۆ وێنە:
"زمانناسەکانی کوردستان کۆپی پەیست و لاسایی کردنەوە زۆر دەکەن."
لەم ڕستەیەی سەرەوەدا, (ی+کوردستان) گەر بەگوێرەی ئیتمۆلۆژی ووشەکە (ئاوەڵناو) لێکبدریتەوە, ئەوا دەبێت بە ئاوەڵناو تەنها لەبەر ئەوەی فرەیزەکە-گرێ- ئاوەڵی ناوەکە دەکات, کەچی واش نیەو نابێت بە و بەناو ئاوەڵناوە, بەڵکو بریتیە لە فرەیزی بەند, هەرچەندە (ی) ئامرازی پەیوەندی نیە و تەها ئیشی ناساندنی کردووە بە لێکدانی سەری فرەیزەکە-لای ڕاست- بە تەواو کەرەکەیەوە.
ئەم ڕستەیەش:
"کوڕە کوڵاو لە-بە- سەرەکەم بینی."
لەم ڕستەیەدا, (ه+ کوڵاو لە سەر) بریتین لە دوو فرەیزی بەند کە دیارخەرن بۆ کورەکە نەوەکو بەناو ئاوەڵناو!
وەخاڵێکی تر لاوازی زاراوەی ئاوەڵناو ئەوەیە کە ئەو ڕستیلانەی کە پێکهاتەی سینتاکسی ئاوەلناویان نیە لە ڕوی پێکهاتە فرەیزییەکەیەوە, بەڵام لەهەمان کاتدا ئیشی بەناو ئاوەلناو دەکەن وە زۆریش دوورن لە ناوەکە(بکەر یا باس-, بەرکار یا ڕاگەیەنەر), ئیشی ڕستیلەکان تەنها بە دیارخەر یا تەواو کەر لە قەڵەمدەدرێت, کە ئەم کەم و کوڕیە یەگجار زاراوەکەی بێ هۆش کردوە و لەکاری خستووە!
بۆ وێنە :
"ئەو کتێبەکەی دا بەمن کە زۆر یەسود بوو."
لێردا (کە زۆر بەسوود بوو) وەسفی کتێبەکە دەکات نەوەکو ئاوەڵ یا دیارخستنی یا تەواو کردنی.
٢- هەمان کەم و کوری تووشی ئاوەڵکار دەبێت, بەڵام بەشێوەی جیاواز(ئەو کات, چونیەتی, شوین, ڕێژەیی(چەندایەتی) کار دیاری دەکەن, نەوەکو هەمیشە ئاوەڵ –هاوەڵ- بوونی بۆ کار, بەڵکو حاڵەت هەیە کار لەدۆڵێکەو بە ناو ئاوەڵکار لە شوێنێکی تر) تەنها پێویستە کەمێک وورد بینەوە لییان.بۆیە پێویست ناکات هیچی لەسەر باس بکرێت لێرە, چونکە دەبێتە زیادەڕۆی نووسین.
ئەوەی لیرەگرنگە ئەوەیە, کە بۆ دانانی زاراوەی زمانناسیی یاخود هەر بوارێکی تر, پێویستە ڕەچاوی هەموو گریمانەکانی ناو زمان بکرێت و وەڵامی هەموو جۆری جیاوازی گریمانی بدرێتەوە و رێگە نەدرێت بەهۆی لاسایی کردنەوە یاخود وەرگرتنی زاراوەکان و وەرگەڕانیان بۆ زمانی کوردی, حاڵەتی لۆژیکی شیکردنەوەی زمانەکە پشت گوێبخرێت, تەنها لەبەر ئەوەی زاراوە یا چەمکێکی تازەمان هەیە-هەمان بوو-!
* بە بۆچوونی من باش دەبێت, بەلکە پێویستە گوڕانکارەیەکی سەرتاسەری لە کۆی زۆرێک لە زاراوەکان بکرێت و دووبارە داڕشتنیان بۆ بکرێت لەسەر بنچینەیەکی شیکاری تیۆری.
ئەوانەی کە من پێشنیاری گۆرینیان دەکەم بریتین لە :
١-ئاوەڵناو بۆ وەسفکەر
٢-ئاوەڵکار بۆ کردار بەست - یەستراوە بە کارەکەوە, دەکرێت لە هەموو شوینەکانی ڕستە دەرکەویت (سەرەتا, ناوەڕاست, کۆتایی), وەبوونی پەیوەستە بە داواکاری -کردار- بۆ چەندیەتی ئاڕگیومێنت.
٣- نیهاد بۆ بابەت یا باس
٤- گوزارە بۆ راگەیەنەر -هەواڵدەر

ب?اوکردن?و?