ماڵپەڕی ڕێزمانی کوردی

ماڵپەڕى ڕێزمانی کوردی:: پەنجەرەیەک بۆ خزمەتکردنی ڕێزمانی کوردی

کێشەکانى ڕێنووسى کوردى


کێشەکانى ڕێنووسى کوردى


بەشی چوارەم

ئامادەکردنى: م.یونس سلێمان ئەحمەد

چۆنیەتى نووسینى وشەى داڕژاو و وشەى لێکدراو
١- وشەى داڕژاو:
وشەى داڕژاو لەو وشانە پێکهاتووە کە لەوشەیەکى وتادار لەگەڵ پێشگر یان پاشگر یان هەردووکیان پێکدێت.
کاتێک وشەى داڕژاو دەنووسین دەبێت بەسەریەکەوە بنووسرێت:
(
تێپەڕ، تێنەپەڕ، بێکەس، بەهێز، بێخاڵ)
٢- وشەى لێکدراو
وشەى لێکدراو لەو وشانە پێکهاتووە، کە لەدوو وشە یان زیاتر پێکدێت.
کاتێک وشەى لێکدراو دەنووسین دەبێت بەسەریەکەوە بینووسین نەک بەجیا بنووسرێت:
(
دەنگوباس، ئاڵۆگۆڕ، مشتومڕ، هاتوچۆ، کەشوهەوا، گەشتوگوزار، کتێبخانە، زانستپەروەر، گوڵزار، چیرۆکنووس)


ب?اوکردن?و?