ئەرکی جێناوی لکاو لەدەوری تەواوکەری بەیاریدە
ئامادەکردنى: م.یونس سلێمان ئەحمەد
۱_ هەردوو کۆمەڵەی یەکەم و دووەم دەبنە تەواوکەری بەیاریدە
۲_ مەرجە لەڕستەکەدا یەکێک لەم ئامرازە پەیوەندیانە هەبێت ( بۆ_ پێ _ تێ _ لێ)
۳_ کۆمەڵەی یەکەم (م_مان/ ت_تان/ ی_ یان) لەگەڵ هەریەک لەکاری ڕابردووی تێپەڕ و تێنەپەڕ و ڕانەبردووی تێپەڕ و داخوازی تێپەڕ و تێنەپەڕ ئەرکی تەواوکەری بەیاریدە دەبینێت.
٤_ کۆمەڵەی دووەم ( م_ین/ یت _ن/ & _ن) تەنیا لەگەڵ کاری ڕابردووی تێپەڕ ئەرکی تەواوکەری بەیاریدە دەبینێت.
یەكەم: لەگەڵ كاری ( ڕابردوو، ڕانەبردوو، داخوازی) تێنەپەڕ كۆمەڵە جێناوی دەستەی یەكەم (م-مان، ت-تان، ی-یان) دەبن بە تەواوكەری بەیاریدە بەم شێوەیە:
ڕابردوو
ئەگەر كارەكە (سادە، داڕژاو، لێكدراو) بێت، ئەوا دەچنە دوای ئەو ناوە كە بكەری ڕستەكەیە ئەگەر باس كرابێت:
نامەكەم بۆ هات- نامەكەمان بۆ هات پارەكەم لێ كەوت- پارەكەمان لێ كەوت
هەواڵەكەی پێ گەیشت- هەواڵەكەیان پێ گەیشت
بەڵام ئەگەر ئەو ناوە كە بكەری ڕستەكەیە باس نەكرابێت، جێناوەكان كە ئەركی تەواوكەری بەیاریدە دەبینن دەچنە دوای ئامرازی پەیوەندی.
بۆم هات- بۆمان هات (سادە) لێم كەوت- لێمان كەوت (داڕژاو)
پێی گەیشت- پێیان گەیشت (لێكدراو)
ڕانەبردوو
ئەگەر كارەكە (سادە، داڕژاو، لێكدراو) بێت، ئەوا دەچنە دوای ئەو ناوە كە بكەری ڕستەكەیە ئەگەر باس كرابێت:
نامەكەم بۆ دێت- نامەكەمان بۆ دێت (سادە)
پارەكەت لێ دەكەوێت - پارەكەتان لێ دەكەوێت (داڕژاو)
هەواڵەكەی پێ دەگات هەواڵەكەیان پێ دەگات (لێكدراو)
بەڵام ئەگەر ئەو ناوە كە بكەری ڕستەكەیە باس نەكرابێت، جێناوەكان كە ئەركی تەواوكەری بەیاریدە دەبینن دەچنە دوای ئامرازی پەیوەندی.
بۆم دێت- بۆمان دێت (سادە) لێت دەكەوێت- لێتان دەكەوێت (داڕژاو)
پێی دەگات- پێیان دەگات (لێكدراو)
داخوازی
ئەگەر كاری ڕستەكە داخوازیی تێنەپەڕ بوو، ئەوا جێناوە لكاوەكانی (م-مان، ی-یان) لەئەركی تەواوكەری بەیاریدەدا هەمیشە دەچنە دوای ئامرازی پەیوەندییەكەوە، بەم شێوەیە:
پێیان بگەن بەباشی تێم بگەن- بەباشی تێمان بگەن
ت.بەیاریدەیە بەباشی تێی بگەن- بەباشی تێیان بگەن
دووەم: ئەگەر كاری ڕستەكە (ڕابردوو، ڕانەبردوو، داخوازی) تێپەڕبن جێناوەكان بەم شێوەیەی خوارەوە بەكاردێت.
ا- لەگەڵ كاری ڕابردووی تێپەڕ دوو كۆمەڵە جێناو دەبنە تەواوكەری بەیاریدە ئەوانیش هەردوو كۆمەڵەی (م-مان، ت-تان، ی-یان) (م-ین، یت-ن، &- ن)
1- (م-مان، ت-تان، ی-یان) دەبنە تەواوكەری بەیاریدەو یەكسەر لەدوای ئامرازی پەیوەندی دێن.
پەرتووكەكەی بۆم نارد- پەرتووكەكەی بۆمان نارد (سادە)
پەرتووكەكەی بۆت وەرگرت- پەرتووكەكەی بۆتان وەرگرت (داڕژاو)
پرسیارەكانی بۆی چاپ كرد- پرسیارەكانی بۆیان چاپ كرد (لێكدراو)
بەڵام ئەگەر بەركار لاببەین جێناوی لكاوی بكەر دەچێتە دوای جێناوی لكاوی تەواوكەری بەیاریدە.
بۆمی نارد- بۆمانی نارد (سادە)
بۆتی وەرگرت- بۆتانی وەرگرت (داڕژاو)
بۆیی چاپ كرد- بۆیانی چاپ كرد (لێكدراو)
2- (م- ین، یت-ن، &- ن) دەبنە تەواوكەری بەیاریدەو دەكەونە كۆتایی كارەوە ئەگەر بەركار باسكرا:
نامەكەی بۆ ناردم- نامەكەی بۆ ناردین (سادە)
پەرتووكەكەی بۆ وەرگرتیت- پەرتووكەكەی بۆ وەرگرتن (داڕژاو)
پرسیارەكانی بۆ چاپكرد & - پرسیارەكانی بۆ چاپكردن (لێكدراو)
بەڵام ئەگەر بەركار لابرا، ئەوا جێناوی كەسیی لكاوی بكەر لەدوای ئامرازی پەیوەندییەوە دێت.
بۆی ناردم- بۆی ناردین (سادە)
بۆی وەرگرتیت- بۆی وەرگرتن (داڕژاو)
بۆی چاپكرد&- بۆی چاپكردن (لێكدراو)
تێبینی:
جێناوی كەسیی لكاو بۆكەسی سێیەمی تاك لە دەوری تەواوكەری بەیاریدە دەرناكەوێت، لەگەڵ كاری ڕانەبردووی تێپەڕدا ئەگەر كۆمەڵەی دووەمی جێناوە لكاوەكانی وەرگرتبێت:
پرسیارەكانی بۆ چاپكرد &
ب- لەگەڵ كاری ڕانەبردووی تێپەڕ تەنها كۆمەڵەجێناوی (م-مان، ت-تان، ی-یان) دەبنە تەواوكەری بەیاریدە و دەچنە دوای بەركاری ڕستەكە، ئەگەر بەركار باس كرابێت:
پەرتووكەكەم بۆ دەنێرێت- پەرتووكەكەمان بۆ دەنێرێت (سادە)
پەرتووكەكەت بۆ وەردەگرێت- پەرتووكەكەتان بۆ وەردەگرێت (داڕژاو)
كارەكەی پێ دەسپێرێت- كارەكەیان پێ دەسپێرێت (لێكدراو)
بەڵام ئەگەر بەركار لابرا ئەوا جێناوە كەسییە لكاوەكان دەچنەسەر ئامرازە پەیوەندییەكە:
بۆم دەنێرێت- بۆمان دەنێرێت (سادە)
بۆت وەردەگرێت- بۆتان وەردەگرێت (داڕژاو)
پێی دەسپێرێت- پێیان دەسپێرێت (لێكدراو)
تێبینی: هەندێجار ئامرازە پەیوەندییەكەو جێناوی لكاوی تەواوكەری بەیاریدە دەكەونە دوای كارەكەوە بەتایبەتی لەكاتی ئاخاوتندا:
دەی نێرێت بۆم- دەی نێرێت بۆمان
دەی نێرێت بۆت- دەی نێرێت بۆتان
دەی نێَرێت بۆی- دەی نێرێت بۆیان
ج- لەگەڵ كاری داخوازی تێپەڕ تەنها كۆمەڵە جێناوی (م-مان، ی-یان) دەبنە تەواوكەری بەیاریدە دەچنە دوای بەركار ئەگەر باسكرا:
پەرتووكەكەم بۆ بنێرە- پەرتووكەكەمان بۆ بنێرە (سادە)
پەرتووكەكەم بۆ وەربگرە- پەرتووكەكەمان بۆ وەربگرە (داڕژاو)
داڕشتنەكەی بۆ بخوێنەوە- داڕشتنەكەیان بۆ بخوێنەوە (لێكدراو)
بەڵام ئەگەر بەركار لابرا ئەوا جێناوە كەسییە لكاوەكان دەچنە دوای ئامرازە پەیوەندییەكە:
بۆم بخوێنەوە- بۆمان بخوێنەوە پێم بڵێ- پێمان بڵێ
بۆی بخوێنەوە-بۆیان بخوێنەوە پێی بڵێ- پێیان بڵێ
تێبینی:
ئەگەر كاری ڕستەكە ڕانەبردووی تێپەڕ بوو، بەركاری ڕستەكە ناوێك یان جێناوێك یان هاوەڵناوێك بوو بە دیارخەری، ئەوا جێناوی كەسیی لكاوی تەواوكەری بەیاریدە دەچێتە دوای دیارخەرەكانی بەركارەكەوە:
(پەرتووكەكەتانم لێ وەردەگرێت)
سێیەم:
لەگەڵ كاری بكەرنادیار
ئەگەر كاری ڕستەكە (بكەرنادیار) بوو، ئیتر ڕابردوو بێت یان ڕانەبردوو ئەوا جێناوەلكاوەكانی (م-مان، ت-تان، ی-یان) دەبنە تەواوكەری بەیاریدە، ئەگەر جێگری بكەر باسكرابوو ئەوا دەچنەسەر جێگری بكەر:
بۆ ڕابردوو:
كارەكەم بۆ تەواوكرا- كارەكەمان بۆ تەواوكرا
دەفتەرەكەت لێ ستێنرا- دەفتەرەكەتان لێ ستێنرا
بۆ ڕانەبردوو:
كارەكەم بۆ تەواو دەكرێت- كارەكەمان بۆ تەواو دەكرێت
دەفتەرەكەت لێ دەستێنرێت- دەفتەرەكەتان لێ دەستێنرێت
بەڵام ئەگەر جێگری بكەر باس نەكرا، ئەوا جێناوی لكاوی تەواوكەری بەیاریدە دەچێتە دوای ئامرازی پەیوەندییەكەوە:
بۆ ڕابردوو:
بۆم تەواو تەواوكرا- بۆمان تەواوكرا
لێت ستێنرا- لێتان ستێنرا
بۆ ڕانەبردوو:
بۆم تەواو دەكرێت- بۆمان تەواو دەكرێت
لێت دەستێنرێت- لێتان دەستێنرێت