ڕێزمان چییە؟
ڕێزمان یه‌كێكه له لقه گرنگه‌كانى زمانى كوردى و هۆیێكه بۆ فێر كرد نى ده‌ربڕین و نوسینى ئه‌و زمانه , وه زانستێكی سه‌ربه‌خۆی ئاڵۆزه پرۆگرامێَكی تایبه‌تی و بابه‌تێكی ئاشكرا‌و دیاره ,هه‌موو بابه‌ته‌كانی له‌سه‌ر یاسا داده‌مه‌زراوه باسى جۆره‌كانی ئاخاوتن له ( ناو, جێناو, ئاوڵناو, كردار‌و.. 0هتد) وه هۆیه‌كی تری فێربوونی زمانه,له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێزمان گه‌ڵی نهێنی زمان ده‌رده‌خات و ده‌بێته هۆی گه‌شه‌سه‌ندن .هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت زوو فێری زمان ببێت نابێت یه‌كسه‌ر رێگه‌ى رێزمان بگریته‌به‌ر,چونكه رێگه‌یه‌كی سه‌خت و درێژخایه‌نه ،. له‌به‌رئه‌وه زانایانی په‌روه‌رده خوێندنی رێزمانیان له‌و قوتابخانه سه‌رتاییه‌كاندا لاپه‌سه‌ند نییه چونكه به‌تاقیكردنه‌وه ده‌ركه‌وتووه ئه‌وه‌ى له‌كاتی ئاخاوتندا له‌سه‌ر رێزمان بڕوات,ناتوانێت به‌ته‌واوی ئه‌وه‌ى ده‌ویێت ده‌ری ببڕێت .وه نابێت مامۆستایانى زمانى كوردى هه‌موو سه‌نگى خۆیان بخه‌نه سه‌ر فێركردنى رێزمان و لقه‌كانى تر‌ى زمانى كوردى له بیر بكه‌ن,به‌ڵكو ئه‌وه‌ى پێویسته بكرێت ئه‌وه‌یه كه فێركردنى رێزمان و گوتنه‌وه‌ى هه‌ر بۆ ئه‌وه نه‌بێت كه قوتابى له هه‌ڵه‌ى رێزمانى دوورخاته‌وه, ، وه مه‌به‌ستی په‌روه‌رده‌یی خویندنی رێزمان , فێربوونى زمان و ناسینی ڕواڵه‌تى وشه‌و رسته سازییه . رێزمان له‌زمانه‌وه وه‌رده‌گیرێت و زمانیش به‌ستراوه به‌ژیانی نه‌ته‌وه‌وه ,له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی نه‌ته‌وه , زمانیش پێش ده‌كه‌وێت كه‌وابوو زمان دایكی رێزمانه چونكه رێزمان له‌زمانه‌وه وه‌رده‌گێریت .كه‌واته ڕێزمان په‌یوه‌ندی به‌هێزو به‌تینی هه‌یه به‌و زمانه‌ى كه‌قوتابی قسه‌ی پێ ده‌كات . له‌به‌ر ئه‌وه قوتابی بزانێت یان نه‌زانێت رێزمان و زمانی خۆی به‌كارده‌هێنێت له‌قسه‌كردن و نوسیندا. له‌به‌ر ئه‌وه مامۆستا ده‌توانیت ده‌ستورو یاساكانی رێزمان له قسه‌كردن و گفتوگۆی قوتابیان ده‌ربهێنێت .
سوودى خوێندنى رێزمان
1-په‌روه‌رده‌كردنی سامانی زمان و راهاتن له‌سه‌ر داڕشتنی رسته‌ى ڕاست و ره‌وان .
2-گه‌شه‌دان به‌بیرو هۆشی و سه‌رنج راهێنان له‌سه‌ر ورده‌كاری زمان.
3-په‌ى بردن به‌نهێنیه‌كانی زمان و په‌روه‌رده‌ی هۆش و بیر.
4-هه‌ستكردن به‌جوانی ره‌وانبێژی,په‌ندی پێشینان و قسه‌ى نه‌سته‌ق مه‌به‌ستیش له فێركردنی رێزمان ئه‌وه‌یه كه قوتابیان بتوانن به‌شیوه‌یه‌كی چالاك به‌ڕاستى بنوسن و به‌ره‌وانی گفتوگۆ بكه‌ن .
5- یارمه‌تى قوتابیان ده‌دات بۆ تێگه‌یشتنى ئه‌و بابه‌ته‌نه‌ى كه ده‌یانخوێنێته‌وه .
6- فێرى بیركردنه‌وه‌ى دروست و ده‌ربڕینى بێ هه‌ڵه‌یان ده‌كات .
جا له به‌ر رۆشنایى ئه‌و خاڵه گرنگانه‌ى كه باس كران مامۆستاى زمانى كوردى پێویسته ئاگادارییه‌كى باشى به سه‌ر ئه‌و ڕێگایانه دا هه‌بێت كه له فێركردنى ڕێزمان دا به‌كاردێن بۆ ئه‌وه‌ى به‌باشترین شێوه كاره‌كه‌ى خۆى ئه‌نجام بدات.به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستاش به‌شێكى زۆرى مامۆستایان لایان وایه كه مه‌به‌ست له‌وانه‌ى رێزمان له‌به‌ر كردنى ده‌ستوره و هێنانه‌وه‌ى نمونه‌یه،دیاره ئه‌م بۆچونه‌ش دروست نییه چونكه مه‌به‌ست له خوێندنى رێزمانى ئه‌وه‌یه كه‌له و ئاخاوتن و نوسین دا سوودى لێ وه‌ربگرین . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته مامۆستایان رێزمان به‌باشترین و ئاسانترین رێگه بلێنه‌وه وه باشترین رێگا له گوتنه‌وه‌ى رێزمان دا .