جـۆرەکانی هاوەڵناو لە ڕووی داڕشـتنەوە
١_سـادە:
ئەو ئاوەڵناوەیە بە تەنیا لە یەک وشـە پێک ھاتبێ واتە(بێ پاشـگر و بێ پێشگر)وەک: خۆش...
٢_ناسادە:
ئەو ئاوەڵناوەیە لە وشەیەک و بەندێک وە یا دوو وشە پێکھاتبێ بۆیە ناسادە دەکرێ بە دوو بەش:
ا_ئاوەڵناوی داڕژاو:
لە وشەیەکی سادە لەگەڵ پێشگرێک یاخود پاشگرێک دروست دەبێت :
_(ئاوەڵناو+پاشگر)،وەک:توکن،وورگن،ترسنۆک...
_(پێشگر+ئاوەڵناو)وەک:ناخۆش ،بەجەرگ،بێ ھێز....
ب_ئاوەڵناوی لێکدراو:
ئەمەش بریتیە لە لێکدانی دوو ئاوەڵناوی سادە یان دوو وشەی واتاداری سادە کە شێوەی دروست بوونەکەی زۆر شێوەی ھەیە کە ئەمانەی خوارەوەن:
_ناو+ئاوەڵناو، وەک:دڵ خۆش
_ناو+ناوی بەرکاری، وەک:سەر شکاو
_ناو+ناو، وەک: بەژن چنار
_ناو+بە+ناو، وەک:لێو بە بار
_ناوی شوێن+ناوێکی سادە، وەک:ژێر چەپۆک
_ژمارە+ناو، وەک:دوو دڵ
_ئاوەڵناو+وشەیەکی بێ واتا، وەک:گورج و گۆڵ
_ئاوەڵناو+ڕەگی کار، وەک:ڕەش پۆش
_ئاوەڵناو+ە+ناو، وەک:پیرەمێرد
_ئاوەڵناو+ئاوەڵناو،وەک:وورد وورد