ماڵپەڕی ڕێزمانی کوردی

ماڵپەڕى ڕێزمانی کوردی:: پەنجەرەیەک بۆ خزمەتکردنی ڕێزمانی کوردی

هەندێک زانیارى لەسەر ئامرازى پەیوەندى

هەندێک زانیارى لەسەر ئامرازى پەیوەندى 


ئا: م.محسین عەلى


ـ ئامرازی پەیوەندی بەشێکی سەربەخۆی ئاخاوتنە، لە ڕستەدا ڕۆڵی هەیە، پەیوەندی بەشە ئاخاوتنی تر بەیەکترەوە دەبەستێتەوە.
ـ ئامرازە پەیوەندییەکان بەتەنیا واتایان نییە، بەڵام کاتێ پەیوەندی لەنێوان وشەکانی ناو ڕستە دروستدەکەن واتایەک یان ئاراستە یان ئاماژەیەک وەردەگرن،
ـ لە خوارەوە لیستی ئامرازەکان دەخەمەڕوو ؛
ـ لە ؛
۱. خاڵی دەستپێکردن ،
لە دهۆکەوە هاتووم.
۲. دەستنیشانکردنی شوێن.
لە زانکۆ وەرگیرام.
۳. پیشاندانی چۆنیەتی
لە جوانیدا وەک گوڵە.
۴. تەواوکردنی پلەی بەراورد
سەردار لە کاوە زررەکترە.
۵. پیشاندانی ڕادە
کەمێکم لە ئاوەکە خواردەوە.
٦. دەرخستنی کەرەستەی خاو
ماست لە شیر دروست دەکرێت
۷. بۆ پاڕانەوە
لە خودا دەپاڕێمەوە، کە باران ببارێت.
٨. پیشاندانی کات.
ئەستێرە لەشەو دەردەکەوێت.
۹. پیشاندانی نزیکی
پیاوەکە لە خۆمانە.
۱۰. دەرخستنی ژمارەی کەرتی
لە دەیا سێی قوتابییەکان دەرنەچوون.

ب?اوکردن?و?