هه‌ڵه باوه‌كانی نێو زمان و داڕشتنی ڕۆژنامه‌نووسیی كوردی
سۆران عه‌لی
له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن له كوردستاندا دیارده‌ی هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی و داڕشتن ڕووی له زیادبوون كردووه، ئه‌و دیاده‌یه‌ش خۆی له به‌هه‌ڵه به‌كارهێنانی وشه و زاراوه و شێوازی داڕشتن و هه‌ڵه‌ی ماناییدا ده‌بینێته‌وه، بۆ ده‌ربازبوون له‌و دیارده‌یه و دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه، پێویسته سه‌ره‌تا ده‌ستنیشان بكرێن ئه‌وسا كار بۆ ڕاستكردنه‌وه‌یان بكرێت. بۆیه لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین به‌پێی توانا هه‌ندێكیان ڕوونبكه‌ینه‌وه.
• دیارده‌یه‌كی نێو داڕشتن و نووسینی ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌مڕۆی كوردستان، به‌هه‌ڵه به‌كارهێنانی تاك و كۆیه له ڕسته‌كاندا، كه ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه بۆ بكه‌ری تاك كرداره‌كان ده‌بێت به تاك به‌كار بهێنرێن و بۆ بكه‌ری كۆش ده‌بێت كرداره‌كان به كۆ به‌كاربهێنرێن. بۆنموونه نابێت بنووسرێت "سه‌دان یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كرێنشینان دروست ده‌كرێت" به‌ڵكو ڕاسته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه بنووسرێت "دروست ده‌كرێن". هه‌ر له‌م چوار چێوه‌یه‌دا زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌نووس و موحهریرهكان له جیاكردنه‌وه‌ی وشه تاك و كۆكاندا ده‌كه‌ونه هه‌ڵه‌وه، بۆ نموونه وشه‌ی "گروپ" ڕاسته گوزارشت له كۆمه‌ڵێك ده‌كات كه له‌ناو یه‌ك چوارچێوه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌كاتی به‌كارهێناندا نابێت مامه‌ڵه‌ی كۆی له‌گه‌ڵ بكرێت به‌ڵكو وه‌ك وشه‌یه‌كی تاك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، وه‌ك: "گروپی قه‌یرانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه بۆ كه‌ركوك ده‌كات" نه‌ك "ده‌كه‌ن". یان له‌نموونه‌ی "وه‌فدی عیراق به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا ده‌كه‌ن" ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه بنووسرێت: " وه‌فدی عیراق به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا ده‌كه‌ن" به‌هه‌مان شێوه وشه‌كانی "وه‌فد، گه‌ل، نه‌ته‌وه، میلله‌ت، جیهان شار، گوند و هتد..." ده‌بێت له ڕسته‌دا مامه‌ڵه‌ی وشه‌یه‌كی تاكیان له‌گه‌ڵ بكرێت.
• زۆر كردار له نووسین و داڕشتنی كوردیدا پێویسته له كۆتایی ڕسته‌دا به‌كار بهێنرێن، به‌ڵام جاری واهه‌یه ڕۆژنامه‌نووس و موحهریره كورده‌كان له‌م ڕێچكه‌یه لا ده‌ده‌ن و كرداره‌كه ناخه‌نه كۆتایی ڕسته‌كه‌وه، وه‌ك: "نوێنه‌رانی كورد، په‌رۆشییان هه‌یه بۆ مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌كان" كه ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه بوترێت : "نوێنه‌رانی كورد، په‌رۆشییان بۆ مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌یه" یان "به‌غدا پشتوانی ده‌كات له هه‌رێمه‌كان" كه ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه بوترێت: "به‌غدا پشتیوانی له هه‌رێمه‌كان ده‌كات".
• به‌كارهێنانی "وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان" هه‌ڵه‌یه، ڕاستییه‌كه‌ی "وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو"ه، چونكه ئاو ناكرێت به‌كۆ.
• به‌كارهێنانی "میدیاكان" هه‌ڵه‌یه، ڕاستییه‌كه‌ی "میدیا"یه، چونكه میدیا له‌به‌رامبه‌ر وشه‌ی (اعلام)ی عه‌ره‌بیدایه و خۆی گوزراشت له ڕاگه‌یاندن ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی "ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان" هه‌ڵه‌یه، ڕاستییه‌كه‌ی "ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن"ه، به‌هه‌مان شێوه ناوترێت "پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان" به‌ڵكو ده‌وترێت "پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن".
• هه‌ندێك جار ڕۆژنامه‌كان ده‌نووسن "ڕێكخراوه ناحكومییه ئین جی ئۆكان" كه ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه و پێویسته بنووسرێت "ڕێكخراوه ناحكومییه‌كان (NGO)".
• به‌كارهێنانی "گفتوگۆكردنی یاساكه" هه‌ڵه‌یه، ڕاستییه‌كه‌ی "گفتوگۆكردن له‌باره‌ی یاساكه‌وه یان له‌سه‌ر یاساكه"یه.
• هه‌روه‌ها به‌هه‌ڵه له ڕۆژنامه و كه‌ناڵه‌كانی دیكه‌دا ده‌نووسرێت و ده‌وترێت: "ڕه‌خنه‌ت ده‌كه‌م" چونكه ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه بنووسرێت و بوترێت: "ڕه‌خنه‌ت لێده‌گرم".
• به‌كارهێنانی فاریزه له نێوان ناو و پۆستی كه‌سێكدا هه‌ڵه‌یه وه‌ك "نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق" و ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه بنووسرێت "نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق" به‌بێ فاریزه‌ی دوای ناوه‌كه.
• هه‌میشه ناو ده‌نووسرێت ئینجا پۆست، نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه وه‌ك له زمانی عه‌ره‌بیدا به‌كاردێت وه‌ك "د. ڕێكه‌وت عه‌بدوڵڵا وه‌زیری ته‌ندروستی"، چونكه هه‌ڵه‌یه بنووسرێت " وه‌زیری ته‌ندروستی د. ڕێكه‌وت عه‌بدوڵڵا".
• له‌دوای "ڕایگه‌یاند، ڕوونیكرده‌وه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، دووپاتی كرده‌وه، جه‌ختی كرد، ئاشكرای كرد، بڵاویكرده‌وه" پێویست ناكات نه دووكه‌وانه‌ی ئقتیباس (") نه فاریزه (،) یان فاریزه‌ی خاڵدار (؛) بنووسرێت، به‌ڵكو ئه‌و زانیارییه‌ی كه له‌دوای ئه‌و وشانه‌وه دێت هه‌ڵده‌هێنجرێت بۆیه و پێویست ناكات جیابكرێته‌وه چونكه ده‌ق نییه.
• له‌دوای "وتی، وتیشی، نووسیویه‌تی، ده‌ڵێت، "زانیارییه‌ك دێت كه به‌ده‌ق وه‌رده‌گیرێت بۆیه پێویسته بخرێته نێوانی دوو جوت كه‌وانه‌ی بچوك (").
• هه‌ندێك له نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو و دوور له بنه‌مای ڕێزمانی و ڕێنووس، خاڵبه‌ندی به‌كار ده‌هێنن وه‌ك دانانی چه‌ند نیشانه‌ی پرسیار یان سه‌رسوڕمان له‌سه‌ر یه‌ك "؟؟؟؟" ، "!!!!"، پێویسته له به‌كارهێنانی ئه‌و نیشانانه‌ی خاڵبه‌ندیدا زیاده‌ڕۆیی نه‌كرێت و له‌یه‌ك نیشانه زیاتر دانه‌نرێت.
• له به‌كارهێنانی وشه‌ی "حیزب" دا باشتره به‌بێ "ی" بنووسرێت "حزب" چونكه ئه‌و "ی"ه له‌به‌رامبه‌ر كه‌سره‌ی عه‌ربیدا دانراوه، هه‌روه‌ها بۆ ناوی "محمد" باشتره بنووسرێت "محه‌مه‌د" نه‌ك "موحه‌مه‌د" كه ئه‌و "و"ه له‌به‌رامبه‌ر زه‌ممه‌ی عه‌ربیدا دانراوه.
• پێویسته جیاوازی بكرێت له نێوان هه‌ردوو وشه‌ی "ده‌زگا" و "دامه‌زراوه" كه یه‌كه‌میان له‌به‌رامبه‌ر "جهاز"ی عه‌ره‌بی و دووه‌میشیان له‌به‌رامبه‌ر "مۆسسه" به‌كاردێن.
• زۆربه‌ی ڕۆژنامه و كه‌ناڵه‌كانی دیكه بۆ كه‌سێك كه له كێشه‌یه‌كی دیاریكراودا له‌لایه‌ن پۆلیس یان ئاسایشه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێت ده‌نووسن "تاوانبار – مجرم، مدان" كه ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه، چونكه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه له كێشه‌یه‌كی له‌و جۆره‌دا ده‌ستگیربكرێت تا دادگا بڕیاری خۆی له‌باره‌وه ده‌رده‌كات، ده‌بێت بنووسرێت و بوترێت: "تۆمه‌تبار – متهم".
• سه‌باره‌ت به هه‌ندێك ناوی شوێن، حزب و ڕێكخراو و ڕۆژنامه و هتد، وه‌رگێڕانیان باش نییه، به‌ڵام هه‌ندێكجار ده‌توانرێت ناوه لێكدارهوهكان وه‌ربگێڕدرێن وه‌ك: "ڕێكخراوی هیومان ڕایست وۆچ" ده‌شكرێت بنووسرێت "ڕێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ" یان ناوی لیستی "دوله القانون" ده‌كرێت بنووسرێت لیستی "ده‌وڵه‌تی یاسا". به‌ڵام له ناوه تاكه‌كاندا باشتره وه‌رنه‌گێڕدرێن وه‌ك: لیستی "العراقیه" ده‌بێت بنووسرێت لیستی "ئه‌لعیراقیه" هه‌روها بۆ لیستی "الاحرار" ده‌بێت بنووسرێت لیستی "ئه‌لئه‌حرار". هه‌روه‌ها بۆ حزبی "الفضیله" ده‌بێت بنووسرێت حزبی "فه‌زیله". به‌ڵام بۆ "اتحاد ادباو العرب" ده‌بێت بنووسرێت "یه‌كێتی ئه‌دیبانی عه‌ره‌ب".
• زۆرجار موحه‌ریر و ڕۆژنامه‌نووسان جیاوازی ناكه‌ن له نێوان "دا"ی پاشگر و "دا"ی كرداردا. بۆ ئه‌م كێشه‌یه باشتره "دا"ی پاشگر كه به‌رده‌وام له‌دوای ئامرازی "له"وه دێت، له‌كاتی نووسیندا بلكێندرێت به وشه‌ی پێش خۆی وه‌ك: "له عیراقدا، له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا"، بۆ نووسینی "دا"ی كرداریش پێویسته به‌جیا بنووسرێت، وه‌ك: "بڕیاری دا، پاره‌ی دا، بانگی دا".
• پێویسته ڕۆژنامه‌نووس و موحه‌ریر بزانن كه ڕاناوه‌كان چۆن به‌كارده‌هێنن، بۆنموونه هه‌ندێك ده‌نووسن: "به‌رپرسه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ناتوانین ئه‌و داواكارییانه جێبه‌جێ بكه‌ین" ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی زه‌ق و نه‌شیاوی ڕێزمانی و داڕشتنی تێدایه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه كاتێك كه‌سی قسه‌كه‌ر كه ڕۆژنامه‌نووسه‌كه یان موحهریرهكهیه قسه‌یه‌ك ده‌گێڕێته‌وه ده‌بێت وه‌ك خۆی قسه‌بكات و ڕاناوهكانی كه‌سانی باسكرا‌و به نادیار بهێنێت نه‌ك ئه‌وانیش وه‌ك قسه‌كه‌ر ده‌ربكه‌ون، له‌و نموونه‌یه‌ی پێشوودا پێویسته بنووسرێت: " به‌رپرسه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ناتوانن ئه‌و داواكارییانه جێبه‌جێ بكه‌ن".
• بۆ قوتابیانی سه‌ره‌تایی یان پۆله‌كانی بنه‌ڕه‌تی وشه‌ی "قوتابی" به‌كاردێت و بۆ ناوه‌ندی و ئاماده‌یی و په‌یمانگا و زانكۆ وشه‌ی "خوێندكار" به‌كاردێت، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌ندێك كه‌ناڵی حزبیدا بۆهه‌موو ئاسته‌كان ده‌وترێت "خوێندكار" و نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنی حزبیی دیكه‌ش "قوتابی" بۆ ههمووئاستهكان به‌كارده‌هێنێت.
• نووسینی وشه‌ی "شایه‌نی باسه" هه‌ڵه‌یه، چونكه له "شایان"ه‌وه وه‌رگیراوه و پێویسته بنووسرێت "شایانی باسه".
• ناوی "عمرو" واته عه‌مر، له‌عه‌ره‌بیدا بۆ جیاكردنه‌وه له عومه‌ر پیتی (و)ی پێوه‌لكێنراوه، به‌ڵام له كوردیدا ده‌بێت بنووسرێت "عه‌مر" نه‌ك "عه‌مرو".
• بۆ ناوی كه‌س، شوێن، پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر سه‌چاوه‌كه‌ی واته عه‌ره‌بییه یان ئینگلیزی یاخود فارسی و توركی و له‌وێوه ڕاستییه‌كه‌ی وه‌ربگرین. بۆ نموونه ئینگلیز ده‌ڵێن "مایكل جاكسن" نه‌ك "مایكل جاكسۆن" كه ئێمه له عه‌ره‌بییه‌كه‌وه وه‌رمانگرتووه و به‌كاری دێنین. هه‌روه‌ها ناوی "كلنتن" به‌هه‌مان شێوه ڕاسته نه‌ك"كلینتۆن"، هه‌روه‌ها "جینیڤه‌ر لۆپێز" هه‌ڵه‌یه و ڕاستییه‌كه‌ی "جینیفه‌ر لوپێز"ه، "ئه‌ردۆغان" ڕاسته نه‌ك "ئه‌ردۆگان" وه‌كو "ئۆغلۆ" كه ناكرێت بنووسرێت "ئۆگلۆ". هه‌روه‌ها هه‌ڵه‌یه بۆ ناوی "مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد" بنووسرێت "نه‌ژاد" چونكه "ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد" ناوێكی لێكدراوه و یه‌ك مانا ده‌به‌خشێت یان "براد بیت" كه ڕاسته‌كه‌ی "براد پیت"ه. هه‌روه‌ها پێویسته بۆ ناوی كه‌س و شوێنه‌كانی دیكه‌ش بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر بنهڕهتهكهیان و له‌وێوه وه‌ریانبگرین نه‌ك له‌زمانێكی دیكه‌وه.
• یای نسبه له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا به‌هه‌ڵه به‌كاردێت، بۆنموونه كورد ناڵێت "ده‌ستووری عیراقی، سوپای عیراقی، په‌رله‌مانی عیراقی" به‌ڵكو ده‌ڵێت "ده‌ستووری عیراق، سوپای عیراق، په‌رله‌مانی عیراق". له‌ڕاستیدا نسبه‌ی هه‌ندێك له‌وشه‌كان به‌هه‌ڵه به‌كارهێنراوه كه نامۆیه به زمانی كوردی وه‌ك "یاریزانێكی ئه‌مریكی، فڕۆكه‌یه‌كی ڕوسی، وڵاتێكی ئه‌وروپی" كه ڕاسته‌كه‌یان ئه‌وه‌یه بڵێیین "یاریزانێكی ئه‌مریكایی، فڕۆكه‌یه‌كی ڕوسیایی، وڵاتێكی ئه‌وروپایی". هه‌روه‌ها هه‌ڵه‌یه‌كی باو هه‌یه كه له ناوی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان له په‌رله‌مانی عیراق زۆر دووباره ده‌بێته‌وه كه ده‌وترێت "فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی" وه‌كو به‌كارهێنانه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی كه له بنه‌ڕه‌تدا ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه بوترێت "فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان" به‌بێ "ی".
• به‌كارهێنانی ناوی "عیراق" له زۆر ڕۆژنامه‌دا هه‌ڵه‌ی زه‌قی تێدایه كه ده‌نووسرێت "عێراق، عێڕاق، ئێراق" له‌كاتێكدا ڕاستیه‌كه‌ی "عیراق"ه.
• وشه و زاراوه‌كانی "شاند، ڕاده‌ستكردنه‌وه، واژۆ، فه‌رمی، گشتاندن و هتد..." ڕاسته كوردین و باشتره به‌كاربهێنرێن، به‌ڵام ده‌بێت كاتێك گشتگیربكرێن كه له‌لایه‌ن كۆڕبه‌ندێكی زانستی دانپێدانراو په‌سه‌ند كرابن و به‌كارهێنانیان ڕێگه پێدراو بێت، نه‌ك هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی میدیایی به ئاره‌زووی خۆی به‌كاریان بهێنێت و ئیتر هه‌موو دامه‌زراوه و كه‌ناڵه‌كانی دیكه دوای بكه‌ون و بكه‌ونه ژێر كاریگه‌رییه‌وه و به‌كاریان بهێنن.
• هه‌ڵه‌یه‌كی نابه‌جێ له ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا بووه‌ته باو و كه‌ناڵه‌كان زۆر به ئاسایی به‌كاریده‌هێنن، ئه‌ویش بریتییه له وشه‌كانی "پێش و به‌ر" بۆنموونه ده‌وترێت و ده‌نووسرێت: "پێش دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر" كه ڕاستییه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه هه‌ر یه‌كێك له‌و دوو وشه‌یه هه‌مان مانا ده‌به‌خشێت و به‌كارهێنانیان پێكه‌وه هه‌ڵه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر "پێش دووساڵ" یان "دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر" به‌كاربهێنرێت هه‌ریه‌كه‌یان به‌ته‌نیا ڕاسته‌و مانای ته‌واو ده‌دات به‌ده‌سته‌وه.
• ده‌بێت موحه‌ریر وریابێت له به‌كارهێنانی ئامرازه‌كان له‌گه‌ڵ كرداره‌كاندا، بۆنموونه نابێت بنووسرێت: "سه‌رۆك تاڵه‌بانی پشتیوانی له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پێنج قۆڵی دووپاتده‌كاته‌وه" چونكه "پشتیوانی" یان له شتێك "ده‌كرێت" یاخود بۆ شتێك "ده‌رده‌بڕدرێت و دووپاتده‌كرێته‌وه"، كه‌واته ئه‌گه‌ر ئامرازی (بۆ) به‌كاربهێنین ئه‌وا ده‌بێت كرداره‌كه "ده‌رده‌بڕدرێت و دووپاتده‌كرێته‌وه" بێت و ئه‌گه‌ر ئامرازی (له) به‌كاربهێنین، ده‌بێت بنووسین "ده‌كات".
• نه‌شیاوه ڕاناوی لكاو بۆ ناوی پێش خۆی بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت بۆ ناوی پاش خۆی بگه‌ڕێته‌وه و ده‌بێت ڕێگه له‌و حاڵه‌ته له نووسیندا بگیرێت، بۆ نموونه كه ده‌نووسرێت "باشووری سودان ئاڵاكه‌ی له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌شه‌كێته‌وه" هه‌ڵه‌یه، چونكه ڕاناوی كه‌سی سێیه‌می تاك له "ئاڵاكه‌ی" دا بۆ باشووری سودان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پێش خۆی هاتووه و ڕاسته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه بۆ ناوی پاش خۆ بگه‌ڕێته‌وه و بنووسرێت: "ئاڵاكه‌ی باشووری سودان له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌شه‌كێته‌وه".
• له ڕیزبه‌ندكردنی ژماره‌كاندا پێویسته خۆبه‌دوور بگرین له شێوازی داڕشتنی عه‌ره‌بی، كاتێك ده‌نووسرێت یان ده‌وترێت: "جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م" ده‌قاوده‌ق له عه‌ره‌بییه‌وه وه‌رگیراوه "الحرب العالمیه الاولی" كه ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه بنووسرێت یان بوترێت: "یه‌كه‌مین جه‌نگی جیهانی یان یه‌كه‌م جه‌نگی جیهانی"، هه‌روه‌ها بۆ "خولی دووه‌می په‌رله‌مانی عیراق" كه ڕاستیه‌كه‌ی "دووه‌م خولی په‌رله‌مانی عیراق"ه، هه‌روه‌ها بۆ "كۆنگره‌ی سێیه‌می سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان" ڕاستیه‌كه‌ی "سێیه‌م یان سێیه‌مین كۆنگره‌ی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان"ه. هه‌رله‌م چوارچێوه‌یه‌دا كاتێك ده‌نووسرێت "تیپی (.....) هه‌ستا به ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كی هونه‌ری" هه‌ڵه‌یه و ده‌قاوده‌ق ته‌رجه‌مه‌ی حه‌رفی "قام بـ" عه‌ربییه، بۆیه كورد ده‌ڵێت: "تیپی (.....)چالاكییه‌كی هونه‌ری ئه‌نجام دا یان پێشه‌كه‌ش كرد".
• به‌كارهێنانی وشه‌ی "وڵاتی" له‌گه‌ڵ ناوی وڵاتانی جیهاندا زیاده و نا پێویسته وه‌ك: "وڵاتی ئوردن، وڵاتی سوید، وڵاتی ئێران" له‌كاتێدا ناوه‌كه خۆی گوزارشت له وڵاته‌كه ده‌كات ئیتر چ پێویسته وشه‌ی "وڵاتی" بخرێته پێش ناوه‌كه‌وه.
• هه‌ندێك جار هه‌ڵه له به‌كارهێنانی ناوی وڵاتان له ڕاگه‌یاندنی كوردیدا به ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ "ساحل العاج" ده‌نووسرێت و ده‌وترێت "ساحل عاج" كه ڕاستییه‌كه‌ی "كۆت دیڤوار"ه، یان ئه‌وه‌ی ده‌نووسرێت و ده‌وترێت "ئه‌رژه‌نتین" كه ڕاستیه‌كه‌ی "ئه‌رجه‌نیتن"ه یان ده‌نووسرێت و ده‌وترێت "یابان" كه ڕاستییه‌كه‌ی "ژاپۆن"ه، بۆیه پێویسته بۆ نووسینی ناوی وڵاتان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ بنه‌ڕه‌تی ناوه‌كه و له‌وێوه وه‌ریبگرین.
• ڕۆژنامه‌نووس و موحهریرهكان له به‌كارهێنانی وشه‌ی (دیبلۆماسی) له دوو ڕووه‌وه كه‌وتوونه‌ته هه‌ڵه‌وه، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه مادام له كوردیدا پیتی (پ)مان هه‌یه ئیتر چ پێویسته له‌بری ئه‌و (ب) به‌كاربهێنرێت كه عه‌ره‌ب به‌هۆی نه‌بوونی پیتی (پ)ه‌وه به‌كاریهێناوه، چونكه وشه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا (diplomatic)ی ئینگلیزییه و ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه بنووسرێت و بووترێت (دیپلۆماسی). ڕووه‌كه‌ی تری به‌هه‌ڵه به‌كارهێنانی ئه‌و وشه‌یه ئه‌وه‌یه كه كاتێك ده‌درێته پاڵ ناوێكی تر ئاساییه بنووسرێت و بووترێت (په‌یوه‌ندییه‌كی دیپلۆماسی، ڕایه‌ڵه دیپلۆماسییه‌كان)، به‌ڵام كاتێك وه‌ك سیفه‌ت یان ئاوه‌ڵناو به‌كاربهێنرێت ئه‌مه ناگونجێت و ده‌بێت بوترێت و بنووسرێت (دیپلۆمات یان دیپلۆماتكار).
• له وشه‌ی دیموكراسی-شدا ڕۆژنامه‌نووس و موحهریرهكان ده‌كه‌ونه هه‌مان هه‌ڵه‌وه. بۆ نموونه ده‌وترێت و ده‌نووسرێت (عیراقی دیموكراتی یان عیراقی دیموكراسی) له ڕاستیشدا ئه‌مه هه‌ڵه‌یه، چونكه وشه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا (دیموكراسی)یه و كاتێك به‌ته‌نیا بێت پێویسته (دیموكراسی) به‌كاربهێنرێت، به‌ڵام كه ده‌كرێته سیفه‌ت بۆ كه‌سێك یان سیستمێك یان وڵاتێك، ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه بنووسرێت (پیاوێكی دیموكرات، سیستمێكی دیموكرات، وڵاتێكی دیموكرات). هه‌مان شێوه بۆ وشه و زاراوه‌كانی (بیرۆكراسی و بیرۆكرات (Bureaucracy)، تهكنۆكراسی و ته‌كنۆكرات (Technocracy)، ئۆتۆكراسی و ئۆتۆكرات و فیدراڵی و فیدراڵ هتد...).
• به‌كارهێنانی وشه‌ی (تیرۆر) بۆ گوزارشتكردن له كوژرانی كه‌سێك هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌واوه، چونكه ئه‌و زاراوه‌یه له بنه‌ڕه‌تدا له (Terrorism)ی ئینگلیزییه‌وه هاتووه كه به‌مانای تۆقاندن دێت، خۆ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیش له‌و (تیرۆر)كردنه وشه‌ی (اغتیال)ی عه‌ره‌بی بێت ئه‌وا وشه‌ی (غافڵگیركرا یان كوژرا) باشتر ماناكه ده‌پێكێت.
• له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا وشه‌ی (هه‌ڵبژاردنه‌كان) كه‌وتووه‌ته نێو میدیای كوردییه‌وه و به‌زۆری به‌كارده‌هێنرێت كه مه‌به‌ست لێی وشه‌ی (انتخابات)ی عه‌ربییه كه هاوشێوه‌ی وشه‌ی (اجراوات)ه. ڕاستییه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه له زمانی كوردیدا هه‌ندێك وشه به‌شێوه‌ی تاك به‌كارده‌هێنرێن نه‌ك به‌شێوه‌ی كۆ واته له كوردیدا ده‌وترێت (هه‌ڵبژاردن له عیراق) نه‌ك (هه‌ڵبژاردنه‌كان له عیراق) هه‌روه‌ها (ڕێوشوێنی یاسایی یاخود ڕێكاری یاسایی) نه‌ك (ڕێوشوێنه‌كانی یاسایی یاخود ڕێكاره‌كانی یاسایی).
• هه‌ندێك له ڕۆژنامه‌نووس و موحهریرهكان جیاوازی له‌نێوان هه‌ردوو وشه‌ی (ئاسایی و یاسایی)ی‌دا ناكه‌ن كه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ردوو وشه‌ی (اعتیادی و قانونی) عه‌ره‌بیدا به‌كارده‌هێنرێن، به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه ده‌كه‌ونه هه‌ڵه‌وه. هه‌روه‌ك له به‌كارهێنانی وشه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر وشه‌ی (حاله طواریو)ی عه‌ره‌بیدا ده‌كه‌ونه هه‌مان هه‌ڵه‌وه و وشه‌ی (باری نایاسایی) بۆ به‌كارده‌هێنن له‌بری وشه‌ی (باری نائاسایی).
• هه‌ندێكجار له‌به‌كارهێنانی وشه‌ی (هه‌ڕه‌شه)دا ڕۆژنامه‌نووس و موحهریرهكان ده‌كه‌ونه هه‌ڵه‌وه و ده‌نووسن (هه‌ڕه‌شه له‌دژی ده‌كات یان هه‌ڕه‌شه‌ی له‌دژ ده‌كات) كه ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌م وشه‌یه به‌م شێوه‌یه به‌كاربهێنرێت (هه‌ڕه‌شه ده‌كات یان هه‌ڕه‌شه له فڵان ده‌كات) نه‌ك هه‌ڕه‌شه له‌دژی ده‌كات.
• له زۆر شوێندا هه‌ڵه له به‌كارهێنانی هه‌ردوو وشه‌ی (نوێ و تازه)دا ڕووده‌دات كه له ڕاستیدا وشه‌ی (نوێ) له‌به‌رامبه‌ر وشه‌ی (حدیث و جدید)ی عه‌ره‌بیدا بۆ زۆر بوار و بابه‌ت به‌كارده‌هێنرێت جگه له خوارده‌مه‌نی و خۆراك كه له عه‌ره‌بیدا وشه‌ی "گازج"یان بۆ به‌كارده‌هێنرێت، بۆیه ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه (تازه) ته‌نیا بۆ خۆراك و خوارده‌مه‌نی وه‌ك (سه‌وز، میوه و هتد) به‌كاربهێنرێت و وشه‌ی (نوێ)ش بۆ بواره‌كانی دیكه وه‌ك (عیراقی نوێ، جیهانی نوێ، ئامێرێكی نوێ و هتد) كه نه‌شیاوه وشه‌ی (تازه)یان له‌گه‌ڵدا به‌كاربهێنرێت.
• تێبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن له به‌كارهێنانی هه‌ردوو وشه‌ی (جه‌نگ و شه‌ڕ)دا ده‌كه‌ونه هه‌ڵه‌وه كه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ردوو وشه‌ی (حرب و معركه)ی عه‌ره‌بیدا به‌كاردێن كه ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دوو وشه‌یه وه‌ك (كل و جز‌و - هه‌مو و به‌شێك له هه‌موو) وایه. وشه‌ی (جه‌نگ) زیاتر بۆ شه‌ڕێك به‌كارده‌هێنرێت كه لایه‌نه‌كانی گه‌وره بن (زیاتر له‌نێوان ده‌وڵه‌تاندا ڕووده‌دات) و به‌زۆرییش درێژخایه‌نه، هه‌روه‌ك ده‌توانرێت به یه‌كه گه‌وره‌كه دابنرێت، به‌ڵام (شه‌ڕ) بۆ شه‌ڕی بچووك له‌نێوان مرۆڤه‌كان یان چه‌ند لایه‌نێكی دیكه‌دا به‌كارده‌هێنرێت و به‌گشتی كورتخایه‌نه و به‌شێكه له یه‌كه گه‌وره‌كه واته ده‌شێت جه‌نگ له چه‌ند شه‌ڕێك پێك بێت. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه باشتره (جه‌نگی دژه تیرۆر) به‌كاربهێنرێت نه‌ك (شه‌ڕی دژه تیرۆر)، (جه‌نگی عیراق – ئێران) له‌بری (شه‌ڕی عیراق – ئێران) به‌كاربهێنرێت، به‌ڵام هه‌ڵه‌یه بوترێت (شه‌ڕی ناوخۆ) و باشتره (جه‌نگ) به‌كاربهێنرێت، چونكه ده‌كرێت ئه‌و جه‌نگه چه‌ندین شه‌ڕی تێدا ڕووبدات.
• زۆرجار له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه ده‌خوێنینه‌وه و ده‌بیستین كه (كۆنفرانسێكی سێ ڕۆژه به‌ڕێوه‌چوو یاخود ئه‌مڕۆ كۆنگره‌ی حزبی ...... به‌ڕێوه‌چوو) كه له‌ڕاستیدا ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كه په‌یامنێر و موحهریرهكان تێیده‌كه‌ون، چونكه وشه‌ی (به‌ڕێوه‌چوو) بۆ كارێك به‌كارده‌هێنرێت كه ته‌واو بووبێت و كۆتایی هاتبێت، نه‌ك هێشتا به‌رده‌وام بێت، به‌مانایه‌كی تر پێویسته وشه‌ی (به‌ڕێوه‌چوو) بۆ ئه‌و كارانه به‌كاربهێنرێت كه كورتخایه‌نن و له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵ یان ڕاپۆرته‌كه‌دا ته‌واوبوون و كۆتاییان پێهاتووه، نه‌ك بۆ ئه‌و كۆنفرانس و كۆنگره و چالاكییانه‌ی كه چه‌ند ڕۆژێك ده‌خایه‌نن كه بۆ ئه‌مانه باشتر و گونجاوتره وشه‌كانی (ده‌ستیپێكرد، كرایه‌وه و ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد) به‌كاربهێنرێت.
• ماوه‌یه‌كی كه‌مه هه‌ندێك له موحه‌ریر و ڕۆژنامه‌نووسه‌كان به‌هه‌ڵه وشه‌ی (ڕه‌تیكرده‌وه یان ڕه‌تیده‌كاته‌وه) به‌كارده‌هێنن، بۆ نموونه ده‌نووسن (عیراق ڕه‌تیكرده‌وه داوای مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای كردبێت) كه ئه‌م شێوازی داڕشتنه كتومت له شێوازه عه‌ره‌بییه‌كه‌وه وه‌رگیراوه و ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه بنووسرێت (عیراق ئه‌وه‌ی ڕه‌تكرده‌وه داوای مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای كردبێت)، چونكه له‌لایه‌ك وه‌ك له‌چه‌ند شوێنێكی دیكه‌شدا باسكراوه نابێت ڕاناو بۆ پێش خۆی بگه‌ڕێته‌وه كه ڕاناوهكهش له وشه‌ی (ڕه‌تیكرده‌وه)دا (ی) ڕاناوی لكاوه بۆ كه‌سی سێیه‌می تاك ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌دوای وشه‌كه‌وه باسكراوه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م شێوازه له‌به‌رامبه‌ر ڕسته‌یه‌كی عه‌ره‌بی وه‌ك (رفض الانصیاع)دا به‌كاربهێنرێت ئه‌وا ده‌بێت بوترێت (ڕه‌تیكرده‌وه ملكه‌چ بكات) كه ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه بوترێت (ملكه‌چكردنی ڕه‌تكرده‌وه).