ماڵپەڕی ڕێزمانی کوردی

ماڵپەڕى ڕێزمانی کوردی:: پەنجەرەیەک بۆ خزمەتکردنی ڕێزمانی کوردی

لێكچوونه‌ ڕێزمانییه‌كانی (ڕێزمانی كوردی)ی پۆلی دوازده‌یه‌م


لێكچوونه‌ ڕێزمانییه‌كانی (ڕێزمانی كوردی)ی پۆلی دوازده‌یه‌م
ڕزگار سابر

به‌شی دوازده‌یه‌م و كۆتایی
.
1-
نـــــــــــــــــــــــاو له‌ئه‌ركی دیارخه‌ری ناودا
2-
جێناوی سه‌ربه‌خۆ له‌ئه‌ركی دیارخه‌ری ناودا
.
كه‌ ناو ده‌كه‌ین به‌دیارخه‌ری ناو یان جێناوی سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین به‌دیارخه‌ری ناو، هه‌ردوو دیارخستنه‌كه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌یه‌كده‌چن، چونكه‌ ده‌بێت ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ بكه‌ین:
1- هه‌میشه‌ ناوی دیارخراو ده‌كه‌وێته‌ پێش (ناو)ی دیارخه‌ر یان (جێناوی سه‌ربه‌خۆ)ی دیارخه‌ره‌وه‌، بۆ نموونه‌:
.
مامۆستاكه‌ + + خوێندكاران --->
مامۆستاكه‌ + + ئــــــــه‌وان --->
.
2-
ئه‌گه‌ر ناو یان جێناوی سه‌ربه‌خۆ بكه‌ین به‌دیارخه‌ری ناو، ئه‌وا (ی)ی ئامرازی خستنه‌سه‌ر به‌كاردێت له‌نێوانیاندا، به‌م شێوه‌یه‌:
.
مامۆستاكه‌ + ی + خوێندكاران --->
مامۆستاكه‌ + ی + ئــــــــه‌وان --->
.
3-
به‌هه‌ردوو ناوه‌كه‌ یان به‌ناوه‌كه‌و جێناوه‌ سه‌ربه‌خۆكه‌ (گرێی ناوی) دروستده‌كه‌ن، به‌م شێوه‌یه‌:
.
مامۆستاكه‌ + ی + خوێندكاران ---> (مامۆستاكه‌ی خوێندكاران)
مامۆستاكه‌ + ی + ئــــــــه‌وان ---> (مامۆستاكه‌ی ئـــــــــه‌وان)
.
پاشان ده‌توانین ئه‌م گرێ ناوییه‌ له‌ڕسته‌دا هه‌موو ئه‌ركه‌كانی ناویان بده‌ینێ:
.
1-
بكه‌ر/
.
مامۆستاكه‌ی خوێندكاران ده‌چێت بۆ خوله‌كه‌.
مامۆستاكه‌ی ئــــــــه‌وان ده‌چێت بۆ خوله‌كه‌.
.
2-
نیهاد/
مامۆستاكه‌ی خوێندكاران دڵسۆزه‌.
مامۆستاكه‌ی ئــــــــه‌وان دڵسۆزه‌.
.
3-
به‌ركار/
.
مامۆستاكه‌ی خوێندكاران ده‌گه‌یه‌نین بۆ خوله‌كه‌.
مامۆستاكه‌ی ئــــــــه‌وان ده‌گه‌یه‌نین بۆ خوله‌كه‌.
.
4-
جێگری بكه‌ر/
.
مامۆستاكه‌ی خوێندكاران ده‌گه‌یه‌نرێت بۆ خوله‌كه‌.
مامۆستاكه‌ی ئــــــــه‌وان ده‌گه‌یه‌نرێت بۆ خوله‌كه‌.
.
5-
ته‌واوكه‌ری به‌یاریده‌ی كاری ته‌واو/
.
كتێبه‌كه‌ بۆ مامۆستاكه‌ی خوێندكاران ده‌نێرین.
كتێبه‌كه‌ بۆ مامۆستاكه‌ی ئــــــــه‌وان ده‌نێرین.
.
6-
ته‌واوكه‌ری به‌یاریده‌ی كاری ناته‌واو/
.
كتێبه‌كه‌ بۆ مامۆستاكه‌ی خوێندكاران ده‌بێت.
كتێبه‌كه‌ بۆ مامۆستاكه‌ی ئــــــــه‌وان ده‌بێت.
.
7-
ته‌واوكه‌ری كاری ناته‌واو/
.
ئه‌وه‌ مامۆستاكه‌ی خوێندكاران بوو.
ئه‌وه‌ مامۆستاكه‌ی ئــــــــه‌وان بوو.
.
تێبینی(1)/
وه‌ك چۆن ده‌توانیت هه‌موو ناوێك بكه‌ین به‌دیارخه‌ری ناوێكی تر له‌ڕووی (تایبه‌تی و گشتی)و (ناسراو و نه‌ناسراو)و (تاك و كۆ)وه‌و ته‌نها مه‌رج ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناوی (دیارخراو + دیارخه‌ر) له‌گه‌ڵ ڕاستیدا بگونجێت، هه‌ر ئاواش ده‌توانین (پێنج) جۆر جێناوی سه‌ربه‌خۆ بكه‌ین به‌دیارخه‌ری ناو، كه‌ بریتین له‌:
.
1-
جێناوی كه‌سی: ** خه‌ڵاته‌كه‌ی من ده‌گات.
{
من-ئێمه‌/تۆ-ئێوه‌/ئه‌و-ئه‌وان} من/ جێناوی كه‌سییه‌، دیارخه‌ری ناوه‌.
.
2-
جێناوی خۆیی: ** خه‌ڵاته‌كه‌ی خۆم جوانه‌.
{
خۆم-خۆمان/خۆت-خۆتان/خۆی-خۆیان} خۆم/ جێناوی خۆییه‌،دیارخه‌ری ناوه‌.
.
3-
جێناوی نیشانه‌: ** ئاهه‌نگه‌كه‌ بۆ خه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌مانه‌ بوو.
{
ئه‌مه‌-ئه‌مانه‌/ئه‌وه‌-ئه‌وانه‌} ئه‌مانه‌/ جێناوی نیشانه‌یه‌، دیارخه‌ری ناوه‌.
.
4-
جێناوی پرس: ** خه‌ڵاته‌كه‌ی كێ دابه‌شكرا ؟
{
كێ - چی - كوێ ....هتد} كێ/ جێناوی پرسه‌، دیارخه‌ری ناوه‌.
.
5-
جێناوی نادیار: ** خه‌ڵاته‌كه‌ی هین وه‌رده‌گرم.
{
هین-فڵان-فیسار-كابرا-....هتد} هین/جێناوی نادیاره‌،دیارخه‌ری ناوه‌.
.
تێبینی(2)/
وه‌ك زانیمان له‌كرمانجی خواروودا ته‌نها یه‌ك ئامرازی خستنه‌سه‌رمان هه‌بوو ئه‌ویش بریتی بوو له‌ (ی)، به‌ڵام له‌كرمانجی ژووروودا (پێنج) ئامرازی خستنه‌سه‌رمان هه‌یه‌، كه‌ بریتین له‌ (ێ ، ا ، ێن ، ێت ، ێد)، كه‌ هه‌ر یه‌كێك له‌م ئامرازه‌ خستنه‌سه‌رانه‌ به‌پێی (تاك و كۆ)و (نێرو مێ)ی ناوی (دیارخراو) به‌م شێوانه‌ به‌كاردێن:
.
1-
ئامرازی خستنه‌سه‌ری (ێ)، له‌گه‌ڵ ناوی (دیارخراو)ی (تاكی نێر) به‌كاردێت، بۆ نموونه‌ :
.
كوڕێ میر(كوڕی میر)(كوڕ) ناوێكی تاكی نێره‌، بۆیه‌ ئامرازی (ێ) به‌كارهاتووه‌.
.
2-
ئامرازی خستنه‌سه‌ری ( ا )، له‌گه‌ڵ ناوی (دیارخراو)ی (تاكی مێ) به‌كاردێت، بۆ نموونه‌ :
.
كچا میر(كچی میر)(كچ) ناوێكی تاكی مێیه‌، بۆیه‌ ئامرازی ( ا ) به‌كارهاتووه‌.
.
3-
ئامرازه‌ خستنه‌سه‌ره‌كانی (ێن ، ێت ، ێد)، له‌گه‌ڵ ناوی (دیارخراو)ی (كۆی نێرو مێ) به‌كاردێت، بۆ نموونه‌ :
.
كوڕێن میر(كوڕانی میر)(كوڕ) ناوێكی كۆی نێره‌، بۆیه‌ ئامرازی (ێن) به‌كارهاتووه‌.
كچێن میر(كچانی میر)(كچ) ناوێكی كۆی مێیه‌، بۆیه‌ ئامرازی (ێن) به‌كارهاتووه‌.
كۆتایی....


ب?اوکردن?و?