کاری داخوازی
(ئەو ڕێژەیەیە كە قسەكەر بەشێوەی داوا و فەرمان ، داوا لەكەسی دووەمی تاك، یان دووەمی كۆ دەكات بۆ بەجێهێنان یان بەجێنەهێنانی كارێك).
بۆ دروستكردنی كاری داخوازی پێویستە ڕەگی چاوگ وەربگرین، بەم شێوەیە:
-ا- بۆ كاری سادە
ب + ڕەگ + جێناوی بكەری (ە) بۆ كەسی تاك، (ن) بۆ كەسی دووەمی كۆ
نموونە:
كار ڕەگ ڕێژەی داخوازی
فرۆشت فرۆش بفرۆشە، بفرۆشن
گرتن گر بگرە، بگرن
-ب- بۆ كاری داڕژاو بەپێشگر و لێكدراو
بەشی یەكەم + ب + ڕەگ + جێناوی بكەری (ە، ن)
نموونە:
كار ڕەگ ڕێژەی داخوازی
ڕاگرتن گر ڕابگرە، ڕابگرن
دەست گرتن گر دەستبگرە، دەست بگرن
-ج- بۆ كاری داڕژاو بە پاشگر
ب + ڕەگ + جێناوی بكەری (ە، ن) + ەوە