ماڵپەڕی ڕێزمانی کوردی

ماڵپەڕى ڕێزمانی کوردی:: پەنجەرەیەک بۆ خزمەتکردنی ڕێزمانی کوردی

ڕێــــژەی کـــــار


ڕێــــژەی کـــــار

ئەو شێوەیەیە كە كار بەپێی دەم و كەس و ژمارەی كەس لە گەردان كردندا دەردەكەوێت، كاریش شەش (6) ڕێژەی هەیە.

چۆنیەتی بەکار هێنانی جێناوەکانی کۆمەڵەی ( دووەم و سێیەم ):
کۆمەڵەی دووەم : (م ..ین / یت ..ن/ (/) ..ن) ....لەگەڵ کاری ڕابردووی تێنەپەڕ بەکاردێت.
١.ئەگەر کار لەڕێژەی ڕابردووی ( نزیک ، دوور،بەردەوام ) ئەوە جێناوەکان دەچنە کۆتایی کاری (سادە ، داڕژاو ، لێکدراو ) تەنانەت نەریش ،وە ئەگەر کارەکە پاشگری (ەوە) یشی پێوە بێت جێناوەکان دەکەونە کۆتایی و دواتر پاشگرەکە دەنوسرێتەوە:
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
چۆنیەتی بەکار هێنانی ئەم جێناوانەی (کۆمەڵەی دووەم) بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
ا. ڕابردووی (نزیک )ی ڕاگەیاندن:
نموونە :سادە
ڕۆیشتم ... رۆیشتین
رۆیشتیت ... رۆشتن
ڕۆیشت (/) ...ڕۆیشتن
نموونە :دارژاو :
ڕاهاتم ..ڕاهاتین
ڕاهاتیت ..ڕاهاتن
ڕاهات(/) ..ڕاهاتن
نموونە :لێکدراو
سەرکەوتم ..سەرکەوتین
سەرکەوتیت ..سەرکەوتن
سەرکەوت(/) ..سەرکەوتن
...................................................
٢.ڕابردووی دووری ڕاگەیاندن :(سادە ، داڕژاو ، لێکدراو )
نموونە :سادە
ڕۆیشتبووم ... رۆیشتبووین
رۆیشتبوویت ... رۆشتبوون
ڕۆیشتبوو (/) ...ڕۆیشتبوون
نموونە :دارژاو :
ڕاهاتوومم ..ڕاهاتبووین
ڕاهاتبوویت ..ڕاهاتبوون
ڕاهاتبوو(/) ..ڕاهاتبوون
نموونە :لێکدراو
سەرکەوتبووم ..سەرکەوتبووین
سەرکەوتبوویت ..سەرکەوتبوون
سەرکەوتبوو(/) ..سەرکەوتبوون
............................................
٣.ڕابردووی بەردەوامی ڕاگەیاندن:
نموونە :سادە
دەهاتم ... دەهاتین
دەهاتیت ... دەهاتن
دەهات(/ ) ... دەهاتن
.............................
نموونە :دارژاو :
ڕادەوەستام ..ڕادەوەستاین
ڕادەوەستایت ..ڕادەوەستان
ڕادەوەستا(/) ..ڕادەوەستان
........................
نموونە :لێکدراو
پێش دەکەوتم ..پێش دەکەوتین
پێش دەکەوتیت ..پێش دەکەوتن
پێش دەکەوت(/) ..پێش دەکەوتن
.............................
بـ ـ ئەگەر کارەکە لەڕێژەی ڕابردووی تەواوی ڕاگەیاندندا بوو، ئەوە چێناوەکان دەکەونە نێوان نیشانەی (وە،ەوە) لەکاری (سادە ، داڕژاو ، لێکدراو ) هەروەها کە نەریش بێت ،وە ئەگەر کارەکە پاشگری (وە،ەوە)رابردووی تەواوی پێوە بوو.دوای زیادکردنی (ت) ناوبەند پاشگرەکە دەنوسینەوە:
نموونە :سادە
ڕۆیشتبووم ... رۆیشتبووین
رۆیشتبوویت ... رۆشتبوون
ڕۆیشتبوو (/) ...ڕۆیشتبوون
نموونە :دارژاو :
ڕاهاتوومم ..ڕاهاتبووین
ڕاهاتبوویت ..ڕاهاتبوون
ڕاهاتبوو(/) ..ڕاهاتبوون
نموونە :لێکدراو
سەرکەوتبووم ..سەرکەوتبووین
سەرکەوتبوویت ..سەرکەوتبوون
سەرکەوتبوو(/) ..سەرکەوتبوون
............................................
٣.ڕابردووی بەردەوامی ڕاگەیاندن:
نموونە :سادە
کەوتوومە ... کەوتووینە
کەوتوویتە ... کەوتوونە
کەوتووە ... کەوتوونە
.............................
نموونە :دارژاو :
لێ کەوتوومە ... لێ کەوتووینە
لێ کەوتوویتە ... لێ کەوتوونە
لێ کەوتووە ... لێ کەوتوونە
........................
نموونە :لێکدراو
پێش کەوتوومە ...پێش کەوتووینە
پێش کەوتوویتە ...پێش کەوتوونە
پێش کەوتووە ... پێش کەوتوونە
..................................................
تێبینی /هەندێ جار لەشێوەزاری سلێمانی دا لەکاتی ئاخاوتندا (ە) نیشانەی تەواوی (وە ، ەوە) لادەچێت لەکاتی بەکارهێنانی جێناوەکان لەکاری ڕابردووی تەواوی تێنەپەڕ تەنها لەکەسی سێیەمی تاک دەردەکەوێت:
لەجیاتی ئەوەی بڵێن ......
کەوتوومە ... کەوتووینە..
کەوتوویتە ... کەوتوونە
کەوتووە ... کەوتوونە.....
یان ..........
هاتوومە ..هاتووینە
هاتوویتە ..ڕاهاتوونە
هاتووە ..هاتوونە
ئەوە بەم شێوەیە دەوترێت :
کەوتووم ... کەوتووین..
کەوتوویت ... کەوتوون
کەوتووە ... کەوتوون....
هاتووم ..هاتووین
هاتوویت ..ڕاهاتوون
هاتووە ..هاتوون
...............................................
کۆمەڵەی سێیەم :.( م ..ین ، یت ...ن، ێت ،ات ...ن)..لەگەڵ هەردوو کاری (تێپەر و تێنەپەر ) بەکاردێت.لەکاری (سادە ، داڕژاو ، لێکدراو ) وەهەردەم جێناوەکان دەکەونە دوای ڕەگی کار ،وەئەگەر کارەکە (نەرێ) بوو یان پاشگری (ەوە) ی پێوە بوو ئەوە جێناوەکان هەردەم دەکەونە دوای ڕەگی کار و دواتر پاشگرەکە دەنوسرێتەوە:
نموونە :سادە
دەخۆم ..دەخۆین
دەخۆیت ..دەخۆن
دەخوات ..دەخۆن
.............................
نموونە :دارژاو :
ڕادەگرم ..ڕادەگرین
ڕادەگریت ..ڕادەگرن
ڕادەگرێت ..ڕادەگرن
........................
نموونە :لێکدراو
بانگ دەکەم ...بانگ دەکەین
بانگ دەکەیت ...بانگ دەکەن
بانگ دەکات ...بانگ دەکەن
..................................


ب?اوکردن?و?

:)
:(
hihi
:-)
:D
=D
:-d
;(
;-(
@-)
:P
:o
:>)
(o)
:p
:-?
(p)
:-s
(m)
8-)
:-t
:-b
b-(
:-#
=p~
$-)
(y)
(f)
x-)
(k)
(h)
cheer