لێكچوونه ڕێزمانییهكانی (ڕێزمانی كوردی)ی پۆلی دوازده‌یه‌م
به‌شی چوارەم
ڕزگار سابر
ڕزگار سابر
وه‌ك ده‌زانین كه كۆمه‌ڵه جێناوی لكاوی {م-مان/ت-تان/ی-یان} له‌گه‌ڵ
سێ كاردا ئه‌ركی به‌ركار ده‌بینن، كه بریتین له‌كاره‌كانی:
1- ڕانه‌بردووی تێپه‌ڕ
2- داخـوازیـی تێپه‌ڕ
3- ڕابــردووی تێپه‌ڕ
2- داخـوازیـی تێپه‌ڕ
3- ڕابــردووی تێپه‌ڕ
كاتێك ئه‌م كۆمه‌ڵه جێناوه لكاوهی {م-مان/ت-تان/ی-یان} له‌گه‌ڵ
ئه‌م سێ كاره‌دا ئه‌ركی به‌ركار ده‌بین به‌پێ جۆری ئه‌و چاوگه‌ی كه كاره‌كه‌ی لێ
دروستده‌كه‌ین شوێنه‌كانیان له‌ناو كاره‌كه‌دا ده‌گۆڕێت، تا ئێره كه ده‌ڵێین
شوێنی جێناوهكاوهكان له‌ئه‌ركی به‌ركاردا له‌ناو كاره‌كه‌دا ده‌گۆڕێت وانه‌كه
ئاساییه‌و هیچ لێكچوونێك دروستنابێت، به‌ڵام له‌و كاته‌دا لێكچوون له‌نێوان شوێنی
جێناوی لكاوی به‌ركاری كۆمه‌ڵه‌ی {م-مان/ت-تان/ی-یان} له‌گه‌ڵ ئه‌م سێ كاره‌دا
دروستده‌بێت كه كاره‌كه لهچاوگێكی داڕژاو به‌پێشگر یان لێكدراوهوه
دروستكرابێت، چونكه له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ كاره‌كه‌دا ئه‌گه‌ر كاره‌كه داڕژاو به‌پێشگر
یان لێكدراو بوو، ئه‌وا ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ی {م-مان/ت-تان/ی-یان}ه له‌ئه‌ركی به‌ركاردا
ده‌چنه دوای به‌شی یه‌كه‌می كاره‌كه‌وه، چونكه كاری داڕژاو بهپێشگرو لێكدراو
به‌شی یه‌كه‌می هه‌یه‌و ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ش له‌ئه‌ركی به‌ركاردا له‌گه‌ڵ ئه‌م سێ
كاره‌دا ده‌چنه دوای به‌شی یه‌كه‌می كاره‌كه‌وه، به‌م شێوانه:
1- كاری ڕانه‌بردووی تێپه‌ڕ
له‌گه‌ڵ كاری ڕانه‌بردووی تێپه‌ڕی داڕژاو به‌پێشگر یان لێكدراودا
كاتێك كۆمه‌ڵه جێناوی لكاوی {م-مان/ت-تان/ی-یان} ئه‌ركی به‌ركار ده‌بینن، ئه‌وا
ده‌چنه دوای به‌شی یه‌كه‌می كاره‌كه‌وه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه
جێناوی لكاوی بكه‌ر له‌گه‌ڵ كاری ڕانه‌بردوودا له‌كۆمه‌ڵه‌ی {م-ین/یت-ن/ات،ێت-ن}هو
ده‌چنه كۆتایی كاره‌كه‌وه، به‌م شێوه‌یه:
نموونه بۆ داڕژاو به‌پێشگر:
وه‌رگرتن ---> وه‌رده‌گرێت
---> وه‌ر+{م-مان/ت-تان/ی-یان}+ده‌گرێت ــــ
وه‌رم ده‌گرێت - وه‌رمان ده‌گرێت
وه‌رت ده‌گرێت - وه‌رتان ده‌گرێت
وه‌ری ده‌گرێت - وه‌ریان ده‌گرێت
وه‌رت ده‌گرێت - وه‌رتان ده‌گرێت
وه‌ری ده‌گرێت - وه‌ریان ده‌گرێت
*جێناوی لكاوی (ێت) له‌كۆتایی كاری (وه‌رده‌گرێت) ئه‌ركی بكه‌ره.
*جێناوه لكاوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی {م-مان/ت-تان/ی-یان} كه كه‌وتوونه‌ته دوای به‌شی یه‌كه‌می كار(وه‌ر) ئه‌ركیان بریتییه له(به‌ركار).
*جێناوه لكاوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی {م-مان/ت-تان/ی-یان} كه كه‌وتوونه‌ته دوای به‌شی یه‌كه‌می كار(وه‌ر) ئه‌ركیان بریتییه له(به‌ركار).
نموونه بۆ لێكدراو:
ئاماده‌كردن
---> ئاماده‌ده‌كات ---> ئاماده+{م-مان/ت-تان/ی-یان}+ده‌كات
ــــ
ئاماده‌م ده‌كات - ئاماده‌مان ده‌كات
ئاماده‌ت ده‌كات - ئاماده‌تان ده‌كات
ئاماده‌ی ده‌كات - ئاماده‌یان ده‌كات
ئاماده‌ت ده‌كات - ئاماده‌تان ده‌كات
ئاماده‌ی ده‌كات - ئاماده‌یان ده‌كات
*جێناوی لكاوی (ات) له‌كۆتایی كاری (ئاماده‌ده‌كات) ئه‌ركی بكه‌ره.
*جێناوهلكاوهكانی كۆمه‌ڵه‌ی {م-مان/ت-تان/ی-یان} كه كه‌وتوونه‌ته دوای به‌شی یه‌كه‌می كار (ئاماده) ئه‌ركیان بریتییه له(به‌ركار).
.....................................................................................

2- كاری داخوازیی تێپه‌ڕ
له‌گه‌ڵ كاری داخوازیی تێپه‌ڕی داڕژاو به‌پێشگر یان لێكدراودا
كاتێك كۆمه‌ڵه جێناوی لكاوی {م-مان/(... - ...)/ی-یان} ئه‌ركی به‌ركار ده‌بینن،
ئه‌وا ده‌چنه دوای به‌شی یه‌كه‌می كاره‌كه‌وه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه
جێناوی لكاوی بكه‌ر له‌گه‌ڵ كاری داخوازیدا له‌كۆمه‌ڵه‌ی {ه-ن}هو ده‌چنه كۆتایی
كاره‌كه‌وه، به‌م شێوه‌یه:
نموونه بۆ داڕژاو به‌پێشگر:
وه‌رگرتن ---> وه‌ربگره
---> وه‌ر+{م-مان/(...-...)/ی-یان}+بگره ــــ
وه‌رم بگره - وه‌رمان بگره
وه‌ری بگره - وه‌ریان بگره
وه‌ری بگره - وه‌ریان بگره
*جێناوی لكاوی (ه) له‌كۆتایی كاری (وه‌ربگره) ئه‌ركی بكه‌ره.
*جێناوه لكاوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی {م-مان/(...-...)/ی-یان} كه كه‌وتوونه‌ته دوای به‌شی یه‌كه‌می كار(وه‌ر) ئه‌ركیان بریتییه له(به‌ركار).
*جێناوه لكاوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی {م-مان/(...-...)/ی-یان} كه كه‌وتوونه‌ته دوای به‌شی یه‌كه‌می كار(وه‌ر) ئه‌ركیان بریتییه له(به‌ركار).
نموونه بۆ لێكدراو:
ئاماده‌كردن-->ئاماده‌بكه-->ئاماده+{م-مان/(..-..)/ی-یان}+بكه ـــــ
ئاماده‌م بكه - ئاماده‌مان بكه
ئاماده‌ی بكه - ئاماده‌یان بكه
ئاماده‌ی بكه - ئاماده‌یان بكه
*جێناوهلكاوهكانی كۆمه‌ڵه‌ی {م-مان/(...-...)/ی-یان} كه كه‌وتوونه‌ته
دوای به‌شی یه‌كه‌می كار(ئاماده) ئه‌ركیان بریتییه له(به‌ركار).
تێبینی(1)/
لێره‌دا له‌گه‌ڵ كاری داخوازیدا ده‌بێت ئاگاداری ده‌رنه‌كه‌وتنی جێناوی لكاوی بكه‌ر(ه) بین بۆ كه‌سی دووه‌می تاك، ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕه‌گه‌ی كه كاره داخوازییه‌كه‌ی لێ دروستكه‌ین به‌پیتی بزوێن كۆتایی هاتبوو، ئه‌وا بۆ كه‌سی دووه‌می تاك جێناوی لكاوی بكه‌ر(ه) ده‌رناكه‌وێت، چونكه به‌پێی یاسای زمانی كوردی دوو پیتی بزوێن به‌دوای یه‌كدا نایه‌ن، به‌م شێوه‌یه:

ئاماده‌بكه
--->ئاماده‌كردن ـــ بۆ ڕه‌گ ـــ ئامادهدهكهم
ـــ ئاماده-كهـــ بۆ كاری داخوازی:
ئاماده + بـ + كه + (ه)جێناوی لكاوی بكه‌ر ده‌رناكه‌وێت ـــــ
(ئاماده‌بكه) (ه)ی كۆتایی كاری (ئاماده‌بكه) هیی ڕه‌گی (ئاماده-كه) خۆیه‌تی.
تێبینی(2)/
له‌به‌رئه‌وه‌ی جێناوی لكاوی بكه‌ر له‌گه‌ڵ كاری داخوازیدا هه‌ر بۆ كه‌سی دووه‌م {ه-ن}ن، ئه‌وا بۆ كه‌سی دووه‌م جێناوی لكاوی به‌ركار {ت-تان} به‌كارنایه‌ت له‌ڕسته‌كه‌دا، چونكه ناتوانین بڵێین:
له‌به‌رئه‌وه‌ی جێناوی لكاوی بكه‌ر له‌گه‌ڵ كاری داخوازیدا هه‌ر بۆ كه‌سی دووه‌م {ه-ن}ن، ئه‌وا بۆ كه‌سی دووه‌م جێناوی لكاوی به‌ركار {ت-تان} به‌كارنایه‌ت له‌ڕسته‌كه‌دا، چونكه ناتوانین بڵێین:
وه‌رت بگره - وه‌رتان بگره
ئاماده‌ت بكه‌ن - ئاماده‌تان بكه‌ن
ئاماده‌ت بكه‌ن - ئاماده‌تان بكه‌ن
كه ده‌ڵێین (ئاماده‌ت بكه‌ن - ئاماده‌تان بكه‌ن) ئه‌م ڕستانه ئه‌گه‌ر
كاره‌كان بۆ داخوازیی تێپه‌ڕ بن، ئه‌وا هه‌ڵه‌ن و واتا نابه‌خشن، چونكه ناتوانین
بڵێین:
ئاماده‌ت بكه‌ن= (ئێوه تۆ ئاماده‌بكه‌ن) هه‌ڵه‌یه.
ئاماده‌تان بكه‌ن= (ئێوه ئێوه ئاماده‌بكه‌ن) هه‌ڵه‌یه.
ئاماده‌تان بكه‌ن= (ئێوه ئێوه ئاماده‌بكه‌ن) هه‌ڵه‌یه.
چونكه ناكرێت بكهرو به‌ركار یه‌ك كه‌س بن (جگه‌ر له‌كه‌سی سێیه‌م)
له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كاری داخوازیدا بكه‌ر هه‌ر كه‌سی دووه‌مه، بۆیه ئه‌م
ڕستانه (ئاماده‌ت بكه‌ن - ئاماده‌تان بكه‌ن) بۆ داخوازیی تێپه‌ڕ ناڕاستن. به‌ڵام
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان له (ئاماده‌ت بكه‌ن - ئاماده‌تان بكه‌ن) بۆ كاری شێوازی
دانانی بێت، ئه‌وا ئه‌م ڕسته‌یه به‌م شێوه‌یه بۆ كاری دانانی واتای ته‌واو نابه‌خشێت
و ئه‌و (ن)هش كه كه‌وتۆته كۆتایی كاره‌كه (ن)ی جێناوی لكاوی كه‌سی سێیه‌می
كۆیه له‌كۆمه‌ڵه‌ی {م-ین/یت-ن/ات،ێت-ن} نه‌ك (ن)ی كه‌سی دووه‌می كۆ له‌كۆمه‌ڵه‌ی {ه-ن}و
هه‌روه‌ها ده‌بێت كارێكی یاریده‌ده‌ریش له‌ڕسته‌كه‌دا به‌كاربهێنین، به‌م شێوه‌یه:
ده‌بێت ئاماده‌ت بكه‌ن.
ده‌بێت ئاماده‌تان بكه‌ن.
ده‌بێت ئاماده‌تان بكه‌ن.
* كاری ئه‌م دوو ڕسته‌یه ڕانه‌بردووی تێپه‌ڕی دانانییه نه‌ك
داخوازیی تێپه‌ڕ، چونكه له‌ڕسته‌كه‌دا كاری یاریده‌ده‌ری (ده‌بێت) هاتووه، واتا
(ن)یش جێناوی لكاوه بۆ كه‌سی سێیه‌می كۆ، ڕسته‌كه به‌جێناوی سه‌ربه‌خۆ به‌م شێوه‌یه‌یه:
ده‌بێت ئاماده‌ت بكه‌ن. (ده‌بێت ئه‌وان تۆ ئاماده‌بكه‌ن).
ده‌بێت ئاماده‌تان بكه‌ن. (ده‌بێت ئه‌وان ئێوه ئاماده‌بكه‌ن).
.....................................................................................
ده‌بێت ئاماده‌ت بكه‌ن. (ده‌بێت ئه‌وان تۆ ئاماده‌بكه‌ن).
ده‌بێت ئاماده‌تان بكه‌ن. (ده‌بێت ئه‌وان ئێوه ئاماده‌بكه‌ن).
.....................................................................................
3- كاری ڕابردووی تێپه‌ڕ
له‌گه‌ڵ كاری ڕابردووی تێپه‌ڕی داڕژاو به‌پێشگر یان لێكدراودا كاتێك كۆمه‌ڵه جێناوی لكاوی {م-مان/ت-تان/(-)-یان} ئه‌ركی به‌ركار ده‌بینن، ئه‌وا ده‌چنه دوای به‌شی یه‌كه‌می كاره‌وه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه جێناوی لكاوی بكه‌ر له‌گه‌ڵ كاری ڕابردووی تێپه‌ڕدا هه‌ر له‌هه‌مان كۆمه‌ڵه‌ی {م-مان/ت-تان/ی-یان}هو هه‌ر ده‌چنه دوای به‌شی یه‌كه‌می كاره‌كه‌وه، واتا دوو جێناوی لكاو له‌كۆمه‌ڵه‌ی {م-مان/ت-تان/ی-یان} له‌گه‌ڵ كاری ڕابردووی تێپه‌ڕدا ئه‌ركی (به‌ركارو بكه‌ر) ده‌بینن هه‌ردووكیان ده‌چنه دوای به‌شی یه‌كه‌می كاره‌كه‌وه، واتا له‌م حاڵه‌ته‌دا هه‌میشه هه‌ردوو جێناوی لكاوی (به‌ركارو بكه‌ر) به‌دوای یه‌كدا دێن، هه‌میشه‌ش جێناوی لكاوی یه‌كه‌میان ئه‌ركی (به‌ركار)هو جێناوی لكاوی دووه‌میان ئه‌ركی (بكه‌ر)ه، واتا هه‌میشه جێناوی لكاوی به‌ركار ده‌كه‌وێته پێش جێناوی لكاوی بكه‌ره‌وه، به‌م شێوه‌یه:

وه‌رگرتن ---> وه‌رگرت ــــ جارێ ده‌بێت جێناوی لكاوی بكه‌ر دابنێین بۆ كاری (وه‌رگرت)
ـــ وه‌ری گرت ــــ (ی) له‌كاری (وه‌ری گرت) بكه‌ره، ئینجا جێناوی لكاوی به‌ركار
داده‌نێین و ده‌چێته پێش جێناوی لكاوی بكه‌ره‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی جێناوی لكاوی
بكه‌ریش (ی) كه‌وتۆته دوای به‌شی یه‌كه‌می كاره‌كه‌وه، ئه‌وا واتا جێناوی لكاو
به‌ركاریش {م-مان/ت-تان/(-)-یان} ده‌چنه دوای به‌شی یه‌كه‌می كاره‌كه‌وه، به‌م
شێوه‌یه:
وه‌ر+ {م-مان/ت-تان/(-)-یان}+ی گرت --->
وهرمــی گرت - وهرمانـی گرت
وهرتــی گرت - وهرتانــی گرت
وه‌ر(-)ی گرت - وهریانـی گرت
وهرتــی گرت - وهرتانــی گرت
وه‌ر(-)ی گرت - وهریانـی گرت
*جێناوی لكاوی (ی) له‌دوای به‌شی یه‌كه‌می كاری (وه‌ر(-)ی گرت) ئه‌ركی
بكه‌ره.
*جێناوه لكاوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی {م-مان/ت-تان/(-)-یان} كه كه‌وتوونه‌ته
دوای به‌شی یه‌كه‌می كار(وه‌ر) و پێش جێناوی لكاوی بكه‌ری(ی) ئه‌ركیان بریتییه له(به‌ركار).
نموونه بۆ لێكدراو:
ئاماده‌كرن
---> ئاماده‌كرد ---> جارێ ده‌بێت جێناوی لكاوی بكه‌ر
دابنێین بۆ كاری (ئاماده‌كرد) ـــ ئاماده‌ی كرد ــــ (ی) له‌كاری (ئاماده‌ی كرد)
بكه‌ره، ئینجا جێناوی لكاوی به‌ركار داده‌نێین و ده‌چێته پێش جێناوی لكاوی بكه‌ره‌وه،
له‌به‌رئه‌وه‌ی جێناوی لكاوی بكه‌ریش (ی) كه‌وتۆته دوای به‌شی یه‌كه‌می كاره‌كه‌وه،
ئه‌وا واتا جێناوی لكاو به‌ركاریش {م-مان/ت-تان/(-)-یان} ده‌چنه دوای به‌شی یه‌كه‌می
كاره‌كه‌وه، به‌م شێوه‌یه:
ئاماده+ {م-مان/ت-تان/(-)-یان}+ی كرد ---->
ئامادهمــی كرد - ئامادهمانـی كرد
ئامادهتــی كرد - ئامادهتانــی كرد
ئاماده(-)ی كرد - ئامادهیانـی كرد
ئامادهتــی كرد - ئامادهتانــی كرد
ئاماده(-)ی كرد - ئامادهیانـی كرد
*جێناوی لكاوی (ی) له‌دوای به‌شی یه‌كه‌می كاری (ئاماده(-)ی كرد)
ئه‌ركی بكه‌ره.
*جێناوه لكاوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی {م-مان/ت-تان/(-)-یان} كه كه‌وتوونه‌ته
دوای به‌شی یه‌كه‌می كار(ئاماده) و پێش جێناوی لكاوی بكه‌ر (ی) ئه‌ركیان بریتییه
له(به‌ركار).
تێبینی(1)/
له‌گه‌ڵ كاری ڕابردووی تێپه‌ڕدا كاتێك كۆمه‌ڵه جێناوی لكاوی {م-مان/ت-تان/ی-یان} ئه‌ركی به‌ركار ده‌بینن، هه‌رچه‌نده بۆ كه‌سی سێیه‌می تاك جێناوی لكاوی (ی)مان هه‌یه به‌ڵام (بۆ ئاسان ده‌ربڕێن) ده‌رناكه‌وێت، به‌م شێوه‌یه:
له‌گه‌ڵ كاری ڕابردووی تێپه‌ڕدا كاتێك كۆمه‌ڵه جێناوی لكاوی {م-مان/ت-تان/ی-یان} ئه‌ركی به‌ركار ده‌بینن، هه‌رچه‌نده بۆ كه‌سی سێیه‌می تاك جێناوی لكاوی (ی)مان هه‌یه به‌ڵام (بۆ ئاسان ده‌ربڕێن) ده‌رناكه‌وێت، به‌م شێوه‌یه:
وه‌رم گرت - وه‌رمان گرت ---> دروسته، چونكه ناتوانین بڵێین:
وهریـم گرت - وهریمان گرت
ئاماده‌ت كرد - ئاماده‌تان كرد --->دروسته،چونكه ناتوانین بڵێین:
ئامادهیـت كرد - ئامادهیـتان كرد
وهریـم گرت - وهریمان گرت
ئاماده‌ت كرد - ئاماده‌تان كرد --->دروسته،چونكه ناتوانین بڵێین:
ئامادهیـت كرد - ئامادهیـتان كرد
تێبینی(2)/
هه‌ر كاتێك ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌ك جێناوی لكاو له‌كۆمه‌ڵه‌ی {م-مان/ت-تان/ی-یان} چووبووه سه‌ر كارێكی ڕابردووی تێپه‌ڕ، ئه‌وا ئه‌و جێناوه لكاوه هه‌ر ئه‌ركی بكه‌ره، به‌م شێوه‌یه:
هه‌ر كاتێك ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌ك جێناوی لكاو له‌كۆمه‌ڵه‌ی {م-مان/ت-تان/ی-یان} چووبووه سه‌ر كارێكی ڕابردووی تێپه‌ڕ، ئه‌وا ئه‌و جێناوه لكاوه هه‌ر ئه‌ركی بكه‌ره، به‌م شێوه‌یه:
وه‌ری گرت
---> (ی) ئه‌ركی بكه‌ره‌و (ی)ی به‌ركار ده‌رنه‌كه‌وتووه
به‌پێی ئه‌م حاڵه‌ته‌ی كه باسمانكرد.
ئاماده‌مان كرد ---> (مان) ئه‌ركی بكه‌ره‌و (ی)ی به‌ركار
ده‌رنه‌كه‌وتووه به‌پێی ئه‌م حاڵه‌ته‌ی كه باسمانكرد.
تێبینی(3)/
ئه‌م خاڵی سێیه‌مه‌ی كه باسمان كرد كه له‌گه‌ڵ كاری ڕابردووی تێپه‌ڕدا كه كۆمه‌ڵه جێناوی لكاوی {م-مان/ت-تان/ی-یان} ده‌توانن ئه‌ركی به‌ركار ببینن، قسه‌كردنی ناوچه‌یه‌كی تایبه‌تی كوردستانه‌و ئه‌ویش (گه‌رمیانی و كه‌ركوكی)ی به‌م شێوه‌یه قسه‌ده‌كه‌ن.

كورته‌ی وانه‌كه:
.....................
1- ڕانه‌بردووی تێپه‌ڕی داڕژاوبهپێشگریان لێكدراو:وه‌رمان ده‌گرێت
2- داخوازیی تێپه‌ڕی داڕژاو به‌پێشگر یان لێكدراو: وه‌رمان بگره
3- ڕابردووی تێپه‌ڕی داڕژاو به‌پێشگر یان لێكدراو: وه‌رمانی گرت
.....................
1- ڕانه‌بردووی تێپه‌ڕی داڕژاوبهپێشگریان لێكدراو:وه‌رمان ده‌گرێت
2- داخوازیی تێپه‌ڕی داڕژاو به‌پێشگر یان لێكدراو: وه‌رمان بگره
3- ڕابردووی تێپه‌ڕی داڕژاو به‌پێشگر یان لێكدراو: وه‌رمانی گرت
كۆتایی به‌شی چواره‌م