ماڵپەڕی ڕێزمانی کوردی

ماڵپەڕى ڕێزمانی کوردی:: پەنجەرەیەک بۆ خزمەتکردنی ڕێزمانی کوردی

قاڵبەکانى ڕستە لە زمانى کوردیدا

قاڵبەکانى ڕستە لە زمانى کوردیدا


زمانەوانى کورد خوالێخۆشبوو (محەمەد مەعروف فەتاح) پێنج قاڵبى بنجى ڕستەى کوردی دەستنیشانکردووە، کە بریتین لە:

١- بکەر + کردار
وەک: منداڵەکە نووست.
٢- بکەر + بەرکار + کردار
وەک: ژن ژن ناخوات.
٣- بکەر + تەواوکەر + کردار
وەک: بنێشت بەدەستییەوە لکا.
٤- بکەر + بەرکار + کردار + تەواوکەر
وەک: منداڵەکە دەستى خستە ئاوەکەوە.
٥- بکەر + بەرکار + تەواوکەر + کردار
وەک: من تۆ بەئازا دەزانم.

::: سەرچاوە: دروستەی ڕسته و فرێز له زمانی کوردیدا، د.ئومێد بەرزان

ب?اوکردن?و?