ماڵپەڕی ڕێزمانی کوردی

ماڵپەڕى ڕێزمانی کوردی:: پەنجەرەیەک بۆ خزمەتکردنی ڕێزمانی کوردی

کێشەکانى ڕێنووسى کوردى




کێشەکانى ڕێنووسى کوردى

بەشی چوارەم

ئامادەکردنی: م.یونس سلێمان


کێشەى پیتى (ی)
پیتى (ی) لەزمانى کوردیدا بەمشێوەى خوارەوەیە:
ا- پیتى (ی)ى بزوێن: وەکو
زەوى، بى
 
ب- پیتى (ی)ى نەبزوێن (کۆنسۆنانت)
یارى
تێبینى:
 
١- پیتى (ی) بزوێن و نەبزوێن یەک نیشانەیان هەیە، بەڵام لەیەکتر جیاوازن کاتێک بەدواى یەکدا دێن دەبێت هەردووکیان بنووسرێن و نابێت جیابکرێنەوە: وەکو
( نییە، چییە، دیارییەکە، یارییەکە، زەوییەکە، کوردییەکان)
 
٢- ئەگەر وشەیەک بەپیتى بزوێنى (ی) کۆتایی هات و پێش ئەو پیتە نەبزوێن بوو، ئەوا تەنیا (ی) دەنووسین. وەکو
( کوردى، هەولێری، شیرینى)
بەڵام ئەگەر پێش (ی) پیتێکى بزوێن بوو ئەوا (یی) دەنووسرێت. وەکو
(کۆتایی، بەرایی، دوایی، ڕەشایی، سنەیی، هەڵەبجەیی )
پ- (ی) پەیوەندى
 
دەکەوێتە نێوان دوو ناو یان ناوێک و هاوەڵناوێکەوە. وەکو
(مامۆستاى کوردى، کچى جوان، دارى سەوز )
لەو وشانەى خۆیان بە (ی) کۆتاییان هاتبێت ناکرێت نەنووسرێت. وەکو
( کوردیی ڕۆژئاوا، یەکێتیی نیشتیمانیى، کۆمارى ئیسلامیی ئێران، قوتابخانەى بنەڕەتیی کوڕان)
ج- ئەو کارانەى چاوگەکەیان بە (ین) کۆتایی هاتووە لەکەسى سێیەمى تاک ناکرێت (ی) لەبیربکرێت. وەکو
( ئەو نووسیی، ئەو بڕیی، ئەو گۆڕیی

ب?اوکردن?و?