ماڵپەڕی ڕێزمانی کوردی

ماڵپەڕى ڕێزمانی کوردی:: پەنجەرەیەک بۆ خزمەتکردنی ڕێزمانی کوردی

دەرنەکەوتنى کەسی سێیەمی تاک


دەرنەکەوتنى کەسی سێیەمی تاک

م.محسین عەلى
-1
بکەر دەرناکەوێت ئەگەر لەدوای کاری ڕابردووی تێنەپەڕ جێناوی لکاو نەهات.
گەیشت بە ئاوات.
لە ژوورەکەم دانیشت.
-2 بەرکار دەرناکەوێت ئەگەر لەگەڵ کاری ڕابردووی تێپەڕ یەک جێناوی لکاو هەبوو
.
بانگمان کرد
ناردتان
-3
تەواوکەری بەیاریدە دەرناکەوێت ئەگەر ئامرازی پەیوەندی لە ڕستەدا هەبێت و ئاڕاستەی ئامرازەکە بۆ کەسی سێیەم بوو جێناوەکەش دیارنەبوو, بە مەرجێک جێناوی لکاوی بکەر لە ڕستەدا هەبێت.
نامەکەم بۆ نووسی
دیارییەکەت لێ وەرگرت
پارەکەمان پێ نارد
4
- دیارخەری ناو دەرناکەوێت ئەگەر ڕستەکە پێکهاتبێت لە (بەرکار + بکەر + کاری ڕابردووی تێپەڕ ) بە مەرجێک بەرکارەکە ناو بێت.
نانەکەم خوارد
خانووەکەیان فرۆشت
پێکووسەکەمان برد



ب?اوکردن?و?