ماڵپەڕی ڕێزمانی کوردی

ماڵپەڕى ڕێزمانی کوردی:: پەنجەرەیەک بۆ خزمەتکردنی ڕێزمانی کوردی

بکەرنادیار

بکەرنادیار

م.یونس سلێمان ئەحمەد
یەکێک لەو بایەتانەى ڕێزمانى کوردى کە گرنگى خۆى هەیە و لەلاى خوێندکار ڕوون نییە، بابەتى بکەرنادیارە.
 بکەرنادیار لە ڕستەیەکدا دێت کە کارەکەى تێپەڕبێت، واتە لەگەڵ کارى تێنەپەردا نایەت بۆئەوەى کارى تێنەپەر بکەبن بە بکەرنادیار دەبێت کارەکە بگۆڕین بۆ تێپەڕ ئەویش لە ڕێگاى زیادکردنى پاشگرى ( اندن)
چۆنیەتى گۆڕینى ڕستەى بکەردیار بۆ بکەرنادیار
١- لابردنى بکەر و ئەو جێناوە لکاوەى کە دەگەڕێتەوە بۆ بکەر
٢- دانانى بەرکار لەشوێنى بکەر کە دەبێـە جێگرى بکەر
٣- وەرگرتنى ڕەگى کار دروستکردنى بەمشێوەیە:
ا- بۆ ڕابردوو:
ڕەگى کار + را + جێناوى لکاوى جێگرى بکەر ( م-ین/ یت-ن/ &-ن)
نموونە: خوێندن، فرۆشتن، هێنان 
خوێنرا، فرۆشرا، هێنرا
خوێنرام - خوێنراین
خوێنرایت - خوێنران
خوێنرا - خوێنران
وانەکە خوێنرا.
خانووەکە فرۆشراوە.
کتێبەکە هێنرابوو.
ب- بۆ ڕانەبردوو:
دە + ڕەگى کار + رێ + جێناوى لکاوى جێگرى بکەر ( م-ین/ یت-ن/ ێت- ن)
تاقیکردنەوەکان دوادەخرێت.
 پڕۆژەکان جێبەجێدەکرێت.
تێبینى: 
١- جێگری بكه‌ر له‌ وه‌رگرتنی جێناوه‌لكاوه‌كاندا تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیار بۆ خۆی دروست دەکات ئەویش بەهۆی ئەوەی کە جێناوی لکاو بۆ کەسی سێیه‌می تاک (ات) لە دەمی ڕانه‌بردوودا وەرناگرێت.
٢- ڕه‌گی ئه‌و كارانه‌ی كه‌ كۆتایان به‌ (ر، ڕ) هاتووه‌ (د) ده‌خرێته‌ نێوان مۆرفێمی نادیار و کۆتاییی ڕەگی کارەکە، بۆ ئاسانکاری لە دەربڕیندا. بۆ نموونه:
 ناردن = نێر، نێردرا، ده‌نێردرێ
بڕین = بڕ، بڕدرا، ده‌بڕدرێ‌

ب?اوکردن?و?