ماڵپەڕی ڕێزمانی کوردی

ماڵپەڕى ڕێزمانی کوردی:: پەنجەرەیەک بۆ خزمەتکردنی ڕێزمانی کوردی

جیاوازی نێوان شێوازی ڕێژەی ڕاگەیاندن و شێوازی ڕێژەی دانانی








جیاوازی نێوان شێوازی ڕێژەی ڕاگەیاندن و شێوازی ڕێژەی دانانی


جیاوازی ئەم دوو شێوازە لەم سێ خاڵەی خوارەوەدایە:

١-شێوازی رێژەی راگەیاندن: ئەو رێژەیەی کارە کە راستەوخۆ ئەنجامی ھەواڵ دەدات بە کەسێک یان شتێک و شک و گومانی تێدا نییە..گومانی تێدا نییە کە کارەکە روویداوە یان روودەدات.  
 بەڵام شێوازی رێژەی دانانی: ئەو رێژەیەی کارە کە ئەنجامی ئەو ھەواڵەی دەیدات بەدەست کەسێک یان شتێک راستەوخۆ نایدات بەدەستەوە، بەڵکو لەشێوەی (گومان، ئارەوو، ئاوات، پاڕانەوە..) دەردەکەوێت.

٢-رانەبردووی راگەیاندن بە نیشانەی (دە) دەست پێدەکات.  بەڵام رانەبردووی دانانی بە نیشانەی (ب) دەست پێدەکات.

٣-رانەبردووی راگەیاندن بە (نا) نەرێ دەکرێت.  بەڵام رانەبردووی دانانی بە (نە) نەرێ دەکرێت.

ب?اوکردن?و?