ماڵپەڕی ڕێزمانی کوردی

ماڵپەڕى ڕێزمانی کوردی:: پەنجەرەیەک بۆ خزمەتکردنی ڕێزمانی کوردی

سەرنجى ڕێزمانى


سەرنجى ڕێزمانى 
بەشى یەکەم 
م.یونس سلێمان ئەحمەد

یاساى کارى ڕانەبردووى دانانى و کارى داخوازى وەکو یەک وان تەنیا لە کەسى دووەمى تاک جیاوازن، دەبێت بەپێی ڕستەکە دیارى بکەین کە ئایا ڕستەکە ڕانەبردووى دانانیە یان داخوازی.
یاساى دروستکردنى ڕانەبردووى دانانی:
ب + ڕەگى کار + جێناوى لکاوى بکەرى ( م-ین/ یت-ن/ ات،ێت- ن) 
نموونە:
(خواردن)
بخۆم - بخۆین 
بخۆیت - بخۆن
بخوات - بخۆن
 ڕەنگە نانەکە بخوات.
یاساى دروستکردنى کارى داخوازى:
ب + ڕەگى کار + جێناوى لکاوى بکەرى ( ە، ن)
(فرۆشتن)
بفرۆشە - بفرۆشن
- ڕەنگە خانووەکە بفرۆشن.
لەم ڕستەیەدا لەڕێگاى بەکارهێنانى وشەى گومانەوە دەزانین کە کارەکە ڕانەبردووى دانانیە.
- خانووەکە بفرۆشن.
 خانووەکە بفرۆشە.
 لەم ڕستەیەدا کارەکە داخوازییە.

ب?اوکردن?و?