جۆره‌كانی وشه‌ی لێكدراو
1- دوو ناوی ساده؛ وه‌كوو:
پێده‌شت، ته‌خته‌كلیل، وێبخشۆك.
2- دوو ناوی ساده، به یارمه‌تیی یه‌كێك له‌م ئامرازانه:
ئامرازی (ه):
مانگه‌شه‌و، گوڵه‌گه‌نم، ئاگره‌دیوار.
ئامرازی (و):
هێلكه‌وڕۆن، ده‌موچاو، ده‌وروبه‌ر.
ئامرازی (به):
ده‌ربه‌ده‌ر، نیشتمانبه‌ده‌ر، جێبه‌جێ.
3-ناوێكی ساده و ئاوه‌ڵناوێك، به یارمه‌تیی ئامرازی په‌یوه‌ندی (ه)؛ وه‌كوو:
سه‌گه‌ناز، كه‌ره‌دێز، ورچه‌سپی.
4-ئاوه‌ڵناو و ناوێك؛ وه‌كوو:
ڕه‌وانبێژ، شه‌وكوێر، ڕه‌شمار.
5-ئاوه‌ڵناو و ناوێكی ساده، به یارمه‌تیی یه‌كێك له‌م ئامرازانه:
ئامرازی (ه):
ڕه‌شه‌وڵاخ، سووره‌چنار، وشكه‌شیرینی.
ئامرازی (و):
ڕه‌شوڕووت، مڕومۆچ، ئاڵوگۆڕ.
6- ناوێكی ساده و ڕه‌گی كردار؛ وه‌كوو:
خوێنبه‌ر، پیاوكوژ، وێبگه‌ڕ.
7-ناوێكی ساده و ڕه‌گی كردار به یارمه‌تیی ئامرازی (و)؛ وه‌كوو:
ده‌ستوبرد، ده‌ستومۆچ.
8- ئاوه‌ڵناو و ڕه‌گی كردار به یارمه‌تیی ئامرازی (ه)؛ وه‌كوو:
دێرینه‌ناس، كۆنه‌فرۆش، شوێنه‌وارناس.
9-دوو ڕه‌گی كردار به یارمه‌تیی ئامرازی (و)؛ وه‌كوو:
مشت‌ومڕ، مڵچوهووڕ، گفتوگۆ.
10- ئاوه‌ڵكردارێك و ناوێكی ساده؛ وه‌كوو:
به‌ربانگ، به‌رماڵ، پێشنیاز.
11- ناوێكی ساده، یان ئاوه‌ڵناوێك و وشه‌یه‌كی بێ‌واتا، به یارمه‌تیی ئامرازی (و)؛ وه‌كوو:
گورجوگۆڵ، گژوگیا، پڕوپووچ.
12-دووباره‌كردنه‌وه‌ی ناوێك به یارمه‌تیی ئامرازی (ه)؛ وه‌كوو:
لرفه‌لرف، گڤه‌گڤ، خشه‌خش.
13-دووپاتكردنه‌وه‌ی ناوێك بێ یارمه‌تیی ئامراز؛ وه‌كوو:
كون‌كون، پڵپڵ، گرنجگرنج.
14-ناوێك و فۆنێمی (ی)؛ وه‌كوو:
زمانه‌وانی، ئاژه‌ڵه‌وانی، ئاسمانه‌وانی.
15- دوو ناوی ساده و فۆنێمی (ی)؛ وه‌كوو:
گه‌چكاری، هاوكاری، گه‌لكاری.