ئەركی ( ە ) لە ڕێزمانی كوردیدا
لەزمانی کوردیدا (ە) چەندین ئەرکی جیاواز هەیە ئەوانیش پێکهاتوون لە:
1- دەبێتە كاری ناتەواو ئەگەر بەیەكێ لەم
وشانە تەواوكرا ( ناو ، جێناو ،هاوەڵناو ، هاوەڵكار ، چاووگ )وە كاری سەرەكی لە رستەكەدا
نەبوو
چرای ژوورەكە ڕووناكە ، ئەمە هۆنراوەی نالییە
2- دەبێتە جێناوی لكاو بۆكەسی دووەمی تاك لە
كاری داخوازیدا و ئەركی بكەر دەبینێت . وانەكەت بنووسە ، زەوییەكە بكێڵە
3- دەبێتە جێناوی لكاو بۆ
كەسی سێیەمی تاك لە گەڵ كاری رانەبردوو لە
زاری كرمانجی ژوورو . ئەو دكەڤە ، وی چیرۆكێ دنڤیسە
4- دەبێتە ئامرازی بانگكردن وبەناوەوە دەلكێت
. رۆڵە دەرگاكە پێوەدە ، كچینە بخوێنن ، كاكە وانەكە بنووسەوە .
5- دەبێتە پاشگر بۆ دروستكردنی وشەی نوێ ،
وەلە گەڵ قەدی چاووگیش بۆ دروستكردن هاوەڵناوی كراوی دارێژراو
چاك ------ ە = چاكە دەست ------ ە= دەستە
لێرەدا پاشگرن بۆ دروستكردنی وشەی نوێ
كرد------ ە = كردە كوشت ------ ە = كوشتە
لێرەدا پاشگرن بۆ دروستكردنی هاوەڵناوی كراوی دارێژراو
6- دەبێتە ئامرازی پێناسین وجێی (ەكە ) دەگرێتەوە
. كوڕە نەهاتە قوتابخانە ، پیاوە كارەكەی بەباشی ئەنجامدا.
7- دەبێتە ئامرازی لێكدەر بۆ دروستكردی وشەی
لێكدراو . سەوزەگیا ، دارەتوو ، كێوە رەش ، پیرەمێرد .
8- دەبێتە ئامرازی پەیوەندی و دەلكێتە كاری
رابردوو ، رانەبردوو ، داخوازی ، و شوێنی ئامرازی ( بە ، لە ، بۆ ) دەگرێتەوە .
ئەو رۆیشت بۆ هەولێر ----------------- ئەو
رۆیشتە هەولێر .
پشكۆ دەچێت بۆ كتێبخانە--------------- پشكۆ
دەچێتە كتێبخانە.
ئاگرت لە من بەردا ------------------ ئاگرت
بەردایە من .
نامەكەم دابە ئاواز ----------------- نامەكەم
دایە ئاواز .
بچن بۆ دەرەوە --------------------- بچنە
دەرەوە
9- دەبێتە ئامرازی خستنە پاڵ (خستنەسەر ) و
شوێنی (ی ) خستنەسەر دەگرێتەوە لەو كاتەی ناوێكی ناسراو دیارخراو بە هاوەڵناوێكی
چۆنێەتی . پیاوە باشەكە هات گوڵە جوانەكە هەڵوەری
قووتابییە زیرەكەكان خەڵاتكران .