لێكچوونه ڕێزمانییه‌كانی (ڕێزمانی كوردی)ی پۆلی دوازده‌یه‌م
به‌شی پێنجه‌م
ڕزگار سابر
وه‌ك له‌وانه‌ی پێشوودا باسمانكرد كه كۆمه‌ڵه جێناوی لكاوی
{م-مان/ت-تان/ی-یان} له‌گه‌ڵ سێ كاردا ئه‌ركی به‌ركار ده‌بینێت، كه بریتین له‌كاره‌كانی:
1- ڕانه‌بردووی تێپه‌ڕ
2- داخـوازیـی تێپه‌ڕ
3- ڕابــردووی تێپه‌ڕ
2- داخـوازیـی تێپه‌ڕ
3- ڕابــردووی تێپه‌ڕ
ئه‌و لێكچوونه‌ی كه لێره‌دا باسی ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ كاری ڕابردووی
تێپه‌ڕدایه. كاتێك كه كۆمه‌ڵه جێناوی لكاوی {م-مان/ت-تان/ی-یان} ئه‌ركی به‌ركار
ده‌بینن له‌گه‌ڵ كاری ڕابردووی تێپه‌ڕدا، ئه‌وا به‌م شێوه‌یه ده‌بن به‌به‌ركار:
له‌گه‌ڵ كاری ڕابردووی تێپه‌ڕدا كۆمه‌ڵه جێناوی لكاوی
{م-مان/ت-تان/ی-یان} ئه‌ركی به‌ركار ده‌بینن، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه
له‌گه‌ڵ كاری ڕابردووی تێپه‌ڕدا هه‌ر هه‌مان كۆمه‌ڵه {م-مان/ت-تان/ی-یان} ئه‌ركی
بكه‌ریش ده‌بینن، واته دوو جێناوی لكاو له‌كۆمه‌ڵه‌ی {م-مان/ت-تان/ی-یان} ئه‌ركی
(به‌ركارو بكه‌ر) ده‌بینن، ئه‌م دوو جێناوه لكاوه‌ش كه ئه‌ركی (به‌ركارو بكه‌ر)
ده‌بینن ده‌بێت دوو جێناوی لكاوی جیاواز بن له‌كه‌س و ژماره‌ی كه‌سدا، واته نابێت
(به‌ركارو بكه‌ر) یه‌ك كه‌س بن (جگه له‌كه‌سی سێیه‌م)، ئه‌م دوو جێناوه لكاوه‌ش
كه ئه‌ركی (به‌ركارو بكه‌ر) ده‌بینن هه‌میشه ده‌چنه (ناو كاره‌كه‌وه)، واته
ده‌چنه ناو سنوری كار‌و ناچنه ده‌ره‌وه‌ی كار، هه‌میشه‌ش ئه‌م دوو جێناوه لكاوه
(به‌ركارو بكه‌ر) له‌ناو كاره‌كه‌دا به‌دوای یه‌كدا دێن، هه‌میشه جێناوی لكاوی یه‌كه‌م
ئه‌ركی (به‌ركار)ه‌و جێناوی لكاوی دووه‌م ئه‌ركی (بكه‌ر)ه، واته هه‌میشه جێناوی
لكاوی (به‌ركار) ده‌كه‌وێته پێش جێناوی لكاوی (بكه‌ر)ه‌وه، ئینجا به‌پێی جۆری ئه‌و
چاوگه‌ی كه كاره ڕابردووه تێپه‌ڕه‌كه‌ی لێ دروستده‌كه‌ین، شوێنی جێناوی لكاوی
(به‌ركارو بكه‌ر) له‌ناو كاره‌كه‌دا ده‌گۆڕێت و به‌م شێوانه ده‌بن:
1- ئه‌گه‌ر كاره ڕابردووه تێپه‌ڕه‌كه ساده‌و ئه‌رێ بوو، ئه‌وا هه‌ردوو
جێناوی لكاوی (به‌ركارو بكه‌ر) ده‌چنه كۆتایی كاره‌كه‌وه، به‌م شێوه‌یه:
ناردن--->نارد---> جارێ ده‌بێت له‌پێشدا جێناوی لكاوی بكه‌ر دابنێین بۆ كاری (نارد)
ـــ ناردی ــــ (ی) له‌كاری (ناردی) بكه‌ره، ئینجا جێناوی لكاوی به‌ركار داده‌نێین
و ده‌چێته پێش جێناوی لكاوی بكه‌ره‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی جێناوی لكاوی بكه‌ریش (ی)
كه‌وتۆته كۆتایی كاره‌كه‌وه، ئه‌وا واتا جێناوی لكاو به‌ركاریش {م-مان/ت-تان/(-)-یان}
ده‌چنه كۆتایی كاره‌كه‌وه، به‌ڵام پێش جێناوی لكاوی بكه‌ره‌وه، به‌م شێوه‌یه:
نارد+ {م-مان/ت-تان/(-)-یان}+ی --->
ناردمـی - ناردمانی
ناردتــی - ناردتانـی
نارد(-)ی - ناردیانی
ناردتــی - ناردتانـی
نارد(-)ی - ناردیانی
*جێناوی لكاوی دووه‌م (ی) له‌كۆتایی كاری (نارد(-)ی) ئه‌ركی بكه‌ره.
*جێناوه لكاوی یه‌كه‌م له‌كۆمه‌ڵه‌ی {م-مان/ت-تان/(-)-یان} كه كه‌وتوونه‌ته كۆتایی كار به‌ڵام پێش جێناوی لكاوی بكه‌ری(ی)، ئه‌ركیان بریتییه له(به‌ركار).
*جێناوه لكاوی یه‌كه‌م له‌كۆمه‌ڵه‌ی {م-مان/ت-تان/(-)-یان} كه كه‌وتوونه‌ته كۆتایی كار به‌ڵام پێش جێناوی لكاوی بكه‌ری(ی)، ئه‌ركیان بریتییه له(به‌ركار).
2- ئه‌گه‌ر كاره ڕابردووه تێپه‌ڕه‌كه داڕژاوبه‌پێشگر یان لێكدراو
بوو، ئه‌وا هه‌ردوو جێناوی لكاوی (به‌ركارو بكه‌ر) ده‌چنه دوای به‌شی یه‌كه‌می
كاره‌كه‌وه، به‌م شێوه‌یه:
ئاماده‌كرن
---> ئاماده‌كرد ---> جارێ ده‌بێت جێناوی لكاوی بكه‌ر
دابنێین بۆ كاری (ئاماده‌كرد) ـــ ئاماده‌ی كرد ــــ (ی) له‌كاری (ئاماده‌ی كرد)
بكه‌ره، ئینجا جێناوی لكاوی به‌ركار داده‌نێین و ده‌چێته پێش جێناوی لكاوی بكه‌ره‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی جێناوی لكاوی بكه‌ریش
(ی) كه‌وتۆته دوای به‌شی یه‌كه‌می كاره‌كه‌وه، ئه‌وا واتا جێناوی لكاو به‌ركاریش
{م-مان/ت-تان/(-)-یان} ده‌چنه دوای به‌شی یه‌كه‌می كاره‌كه‌وه، واته هه‌ردوو
جێناوی لكاوی (به‌ركارو بكه‌ر) ده‌چنه دوای به‌شی یه‌كه‌می كاره‌كه‌وه، به‌م
شێوه‌یه:
ئاماده+ {م-مان/ت-تان/(-)-یان}+ی كرد ---->
ئاماده‌مــی كرد - ئاماده‌مانـی كرد
ئاماده‌تــی كرد - ئاماده‌تانــی كرد
ئاماده(-)ی كرد - ئاماده‌یانـی كرد
ئاماده‌تــی كرد - ئاماده‌تانــی كرد
ئاماده(-)ی كرد - ئاماده‌یانـی كرد
*جێناوی لكاوی دووه‌م (ی) له‌دوای به‌شی یه‌كه‌می كاری (ئاماده(-)ی
كرد) ئه‌ركی بكه‌ره.
*جێناوه لكاوی یه‌كه‌م له‌كۆمه‌ڵه‌ی {م-مان/ت-تان/(-)-یان} كه كه‌وتوونه‌ته دوای به‌شی یه‌كه‌می كار(ئاماده) و پێش جێناوی لكاوی بكه‌ر (ی)، ئه‌ركیان بریتییه له(به‌ركار).
*جێناوه لكاوی یه‌كه‌م له‌كۆمه‌ڵه‌ی {م-مان/ت-تان/(-)-یان} كه كه‌وتوونه‌ته دوای به‌شی یه‌كه‌می كار(ئاماده) و پێش جێناوی لكاوی بكه‌ر (ی)، ئه‌ركیان بریتییه له(به‌ركار).
تێبینی/
له‌گه‌ڵ كاری ڕابردووی تێپه‌ڕدا كاتێك كۆمه‌ڵه جێناوی لكاوی {م-مان/ت-تان/ی-یان} ئه‌ركی به‌ركار ده‌بینن، هه‌رچه‌نده بۆ كه‌سی سێیه‌می تاك جێناوی لكاوی (ی)مان هه‌یه به‌ڵام (بۆ ئاسان ده‌ربڕێن) ده‌رناكه‌وێت، به‌م شێوه‌یه:
له‌گه‌ڵ كاری ڕابردووی تێپه‌ڕدا كاتێك كۆمه‌ڵه جێناوی لكاوی {م-مان/ت-تان/ی-یان} ئه‌ركی به‌ركار ده‌بینن، هه‌رچه‌نده بۆ كه‌سی سێیه‌می تاك جێناوی لكاوی (ی)مان هه‌یه به‌ڵام (بۆ ئاسان ده‌ربڕێن) ده‌رناكه‌وێت، به‌م شێوه‌یه:
ناردم - ناردمان ---> دروسته، چونكه ناتوانین بڵێین:
ناردیـم - ناردیـمان ---> نادروسته.
ناردیـم - ناردیـمان ---> نادروسته.
ئاماده‌ت كرد - ئاماده‌تان كرد --->دروسته،چونكه ناتوانین بڵێین:
ئاماده‌یـت كرد - ئاماده‌یـتان كرد ---> نادروسته.
........................................
ئاماده‌یـت كرد - ئاماده‌یـتان كرد ---> نادروسته.
........................................
لێكچوونه‌كه لێره‌وه ده‌ستپێده‌كات:
ئه‌م حاڵه‌ته‌ی كه له‌پێشه‌وه باسمانكرد كه له‌گه‌ڵ كاری
ڕابردووی تێپه‌ڕدا دوو جێناوی لكاو له‌كۆمه‌ڵه‌ی {م-مان/ت-تان/ی-یان} ئه‌ركی (به‌ركارو
بكه‌ر) ده‌بینن، لێكچوونێك هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌مان كاری ڕابردووی تێپه‌ڕدا كاتێك كه
كۆمه‌ڵه‌ی {م-مان/ت-تان/ی-یان} هه‌ردوو ئه‌ركی ته‌واوكه‌ری به‌یاریده‌و دیارخه‌ری
ناو ده‌بینن، چونكه چوار خاڵ له‌و سیفه‌تانه‌ی كه له‌م ڕستانه‌ی پێشه‌وه
باسمانكردو هه‌بوون، لێره‌شدا هه‌مان ئه‌و چوار سیفه‌ته له ئه‌ركه‌كانی ته‌واوكه‌ری
به‌یاریده‌و دیارخه‌ری ناودا هه‌ن، ته‌نها به‌یه‌ك خاڵ جیایان ده‌كه‌ینه‌وه كه
ئه‌و دوو جێناوه لكاوه نابن به(به‌ركارو بكه‌ر)، به‌ڵكو ده‌بن به(ته‌واوكه‌ری
به‌یاریده‌و بكه‌ر) یان ده‌بن به(دیارخه‌ری ناو و بكه‌ر)، سه‌رنجی ئه‌م ڕستانه
بده:
*ناردمانـــی.
*بۆمانـــی نارد.
*دیاریه‌كه‌مانـــی نارد.
*بۆمانـــی نارد.
*دیاریه‌كه‌مانـــی نارد.
ئه‌م سێ ڕسته‌یه ده‌بینین كه له‌چوار خاڵدا وه‌ك یه‌كن:
1- كاری (نارد) له‌هه‌ر سێ ڕسته‌كه‌دا ڕابردووی تێپه‌ڕه.
2- هه‌ردوو جێناوه لكاوه‌كه له‌كۆمه‌ڵه‌ی{م-مان/ت-تان/ی-یان}ن.
3- هه‌ردوو جێناوه لكاوه‌كه‌ش به‌دوای یه‌كدا هاتوون.
4- له‌هه‌ر سێ ڕسته‌كه‌شدا هه‌میشه جێناوی لكاوی دووه‌م (ی) هه‌ر ئه‌ركی بكه‌ره، به‌ڵام ئه‌ركی جێناوی لكاوی یه‌كه‌م به‌م شێوه‌یه دیاریده‌كه‌ین:
1- كاری (نارد) له‌هه‌ر سێ ڕسته‌كه‌دا ڕابردووی تێپه‌ڕه.
2- هه‌ردوو جێناوه لكاوه‌كه له‌كۆمه‌ڵه‌ی{م-مان/ت-تان/ی-یان}ن.
3- هه‌ردوو جێناوه لكاوه‌كه‌ش به‌دوای یه‌كدا هاتوون.
4- له‌هه‌ر سێ ڕسته‌كه‌شدا هه‌میشه جێناوی لكاوی دووه‌م (ی) هه‌ر ئه‌ركی بكه‌ره، به‌ڵام ئه‌ركی جێناوی لكاوی یه‌كه‌م به‌م شێوه‌یه دیاریده‌كه‌ین:
ئـ/ ئه‌گه‌ر هه‌ر دوو جێناوه لكاوه‌كه كه‌وتبوونه (ناو كار)ه‌كه‌وه،
ئه‌وا هه‌میشه جێناوی لكاوی یه‌كه‌م ئه‌ركه‌كه‌ی بریتییه له(به‌ركار)و جێناوی
لكاوی دووه‌م هه‌ر (بكه‌ر)ه، به‌م شێوه‌یه:
*ناردمانــــی.
مان/ به‌ركاره.
ی/ بكه‌ره.
ی/ بكه‌ره.
ب/ به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوو جێناوه لكاوه‌كه نه‌كه‌وتبوونه ناو كاره‌كه‌وه‌و
كه‌وتبوونه ده‌ره‌وه‌ی كاره‌كه، ئه‌وا جێناوی لكاوی دووه‌م هه‌ر ئه‌ركی (بكه‌ر)ه،
به‌ڵام جێناوی لكاوی یه‌كه‌م ئه‌ركه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
1- ئه‌گه‌ر هه‌ردوو جێناوه لكاوه‌كه كه‌وتبوونه (دوای ئامرازێكی په‌یوه‌ندییه‌وه)،
ئه‌وا هه‌میشه جێناوی لكاوی یه‌كه‌م ئه‌ركه‌كه‌ی بریتییه له(ته‌واوكه‌ری به‌یاریده)و
جێناوی لكاوی دووه‌میش هه‌ر ئه‌ركی (بكه‌ر)ه، به‌م شێوه‌یه:
*بۆمانی نارد.
مان/ ته‌واوكه‌ری به‌یاریده‌یه.
ی/ بكه‌ره.
ی/ بكه‌ره.
تێبینی/ ئه‌م حاڵه‌ته كاتێك ڕووده‌دات له‌ڕسته‌دا، ئه‌گه‌ر ئه‌و
ناوه‌ی كه ئه‌ركی به‌ركار ده‌بینێت له‌ڕسته‌كه‌دا لاببرێت.
2- ئه‌گه‌ر هه‌ردوو جێناوه لكاوه‌كه كه‌وتبوونه (دوای ناوێكه‌وه)،
ئه‌وا هه‌میشه جێناوی لكاوی یه‌كه‌م ئه‌ركه‌كه‌ی بریتییه له(دیارخه‌ری ناو)و
جێناوی لكاوی دووه‌میش هه‌ر ئه‌ركی (بكه‌ر)ه، به‌م شێوه‌یه:
*دیاریه‌كه‌مانی نارد.
مان/ دیارخه‌ری ناوی (دیاریه‌كه)یه.
ی/ بكه‌ره.
ی/ بكه‌ره.
كۆتایی به‌شی پێنجه‌م