ماڵپەڕی ڕێزمانی کوردی

ماڵپەڕى ڕێزمانی کوردی:: پەنجەرەیەک بۆ خزمەتکردنی ڕێزمانی کوردی

شێوازی ڕێژەیی دانانی




شێوازی ڕێژەیی دانانی

پێناسەکەی: ئەم رێژەیە ئەو هەواڵەی دەیداتە پاڵ كەسێ یا شتێك لە شێوەی ( گومان ، مەبەست ، ئارەزوو ، ئاوات ........)) دایە بەهۆی هەندێ‌ وشەو هەندێ كاری یاریدەدەر وەكو (( دەبێت ، دەبوو ، دەبووایە ، بریا ، خۆزگە ، رەنگە ، كاشكی ، لەوانەیە ))
شێوازی رێژەی دانانی((ئینشائی ))
ب-رانەبردووی دانانی أ- رابردووی دانانی
أ- رابردووی دانانی: ئەمیش سێ‌ رێژەی هەیە :-
1- رابردووی نزیكی دانانی
رابردووی نزیكی راگەیاندن + با = رابردووی نزیكی دانانی
خوێند +با = خوێندبا
دانیشت +با = دانیشتبا ، چووبا ، نووسیبا ، دروستكردبا
2- رابردووی تەواوی دانانی
رابردووی نزیكی راگەیاندن + بێت = رابردووی تەواوی دانانی
خوێند +بێت = خوێندبێت
دانیشت +بێت = دانیشتبێت چووبێت ، نووسیبێت ، دروستكردبێت
3- رابردووی دووری دانانی
رابردووی دووری راگەیاندن + با = رابردووی دووری دانانی
خوێندبوو +با = خوێندبووبا
دانیشتبوو +با = دانیشتبووبا هاتبووبا ، كێڵابووبا ، چووبووبا
ب-رانەبردووی دانانی :
ب + رەگی كار + جێناوی لكاو م -- ین = رانەبردووی دانانی
یت – ن
ێت ،ات – ن
ب + فرۆش + ین =بفرۆشین
كێڵان ، چوون ،نووسین ،كەوتن ،هەڵبژاردن ،دروستكردن
بكێڵم بچین بنووسیت بكەون هەڵببژێرێت دروست بكات
تێبینی:
1-كاری رابردوو ، رانەبردووی دانانی بەهۆی ئامرازی ( نە ) وە دەكرێن بە نەرێ‌
خواردبا ----- نەخواردبا خوێندبێت ------ نەخوێندبێت دانیشتبووبا --- دانەنیشتبووبا
بنووسم ---- نەنووسم بچێت---- نەچێت بكڕین ----- نەكڕین
2- لە رێژەی رانەبردووی دانانی ئەگەر كارەكە ( دارێژراو ، لێكدراو ) بوو دەكرێ‌ نیشانەی (ب ) بەكارنەهێنرێت
دابنیشین ----- دانیشین دروستبكەم ----- دروستكەم دابخەیت --- داخەیت

3- لە كارە تێپەڕەكان، شێوازی ڕێژەیی دانانی، كارەكان لەشێوەی ( كاری بكەر نادیار)یش دروست دەبێت، بۆ نموونە:
خۆزگە نامەكەی نوسرابا.

رەنگە نامەكەی بنوسرێت.

ب?اوکردن?و?