لێكچوونه ڕێزمانییه‌كانی (ڕێزمانی كوردی)ی پۆلی دوازده‌یه‌م
به‌شی هه‌شته‌م
ڕزگار سابر
كاتێك كۆمه‌ڵه جێناوی لكاوی{م-مان/ت-تان/ی-یان} ئه‌ركی دیارخه‌ری
ناو ده‌بینن، ئه‌وا په‌یوه‌ندییان به‌جۆری كاره‌وه نییه‌و هه‌ر ناوێكی گشتیمان له‌ڕسته‌دا
هه‌بێت ئه‌وا ده‌توانین جێناوێكی لكاو له‌م كۆمه‌ڵه‌یه بكه‌ین به‌دیارخه‌ری ئه‌و
ناوه، ئیتر ناوه گشتییه‌كه هه‌ر ئه‌ركێكی ناوی بینیبێت له‌ڕسته‌دا. شوێنی ئه‌م
كۆمه‌ڵه‌یه‌ش {م-مان/ت-تان/ی-یان} له‌ئه‌ركی دیارخه‌ری ناودا ڕاسته‌وخۆ ده‌چنه
دوای ناوه‌كه‌وه، واته ده‌لكێن به‌دوای ناوه دیارخراوه‌كه‌یه‌وه (تێبینی1)، به‌م
شێوه‌یه:
مامۆستاكه + {م-مان/ت-تان/ی-یان} --->
مامۆستاكه‌م - مامۆستاكه‌مان
مامۆستاكه‌ت - مامۆستاكه‌تان
مامۆستاكه‌ی - مامۆستاكه‌یان
.....................................
..گرێی ناوی......گرێی ناوی..
مامۆستاكه‌م - مامۆستاكه‌مان
مامۆستاكه‌ت - مامۆستاكه‌تان
مامۆستاكه‌ی - مامۆستاكه‌یان
.....................................
..گرێی ناوی......گرێی ناوی..
مامۆستاكه/ دیارخراوه به‌جێناوی لكاوی{م-مان/ت-تان/ی-یان}
{م-مان/ت-تان/ی-یان}/ دیارخه‌ری ناوی(مامۆستاكه)یه
پاشان به‌هه‌ردوو ناوی دیارخراو و جێناوی لكاوی دیارخه‌ر، (گرێی ناوی) دروستده‌كه‌ن و ده‌توانین هه‌موو ئه‌ركه‌كانی ناویان بده‌ینێ له‌ڕسته‌دا به‌م شێوه‌یه:
{م-مان/ت-تان/ی-یان}/ دیارخه‌ری ناوی(مامۆستاكه)یه
پاشان به‌هه‌ردوو ناوی دیارخراو و جێناوی لكاوی دیارخه‌ر، (گرێی ناوی) دروستده‌كه‌ن و ده‌توانین هه‌موو ئه‌ركه‌كانی ناویان بده‌ینێ له‌ڕسته‌دا به‌م شێوه‌یه:
1- نیهاد / نموونه: *(مامۆستاكه‌م) دڵسۆزه.
2- بكه‌ر / نموونه: *(مامۆستاكه‌مان) ده‌چێت بۆ پێشانگاكه.
3- ته‌واوكه‌ری به‌یاریده‌ی كاری ته‌واو:*كتێبه‌كه بۆ(مامۆستاكه‌ت)ده‌نێرین.
4- ته‌واوكه‌ری به‌یاریده‌ی كاری ناته‌واو:* كتێبه‌كه بۆ(مامۆستاكه‌تان)بوو.
5- ته‌واوكه‌ری كاری ناته‌واو : * ئه‌وه (مامۆستاكه‌ی) بوو.
6- جێگری بكه‌ر: *(مامۆستاكه‌یان) خه‌ڵاتكرا(خه‌ڵاتده‌كرێت).
7- به‌ركار، له‌گه‌ڵ كاری ڕانه‌بردووی تێپه‌ڕو داخوازیی تێپه‌ڕ:

*(مامۆستاكه‌تان) خه‌ڵاتده‌كه‌ن.
*(مامۆستاكه‌تان) خه‌ڵاتبكه‌ن.
*(مامۆستاكه‌تان) خه‌ڵاتبكه‌ن.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر گرێكه بوو به‌به‌ركار له‌گه‌ڵ كاری ڕابردووی تێپه‌ڕدا،
ئه‌وا له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كاری ڕابردووی تێپه‌ڕدا جێناوی لكاوی بكه‌ر له‌كۆمه‌ڵه‌ی
{م-مان/ت-تان/ی-یان}ه‌و ده‌چنه دوای به‌ركاره‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ركاریش لێره‌دا
گرێیه‌كی ناوییه‌و له (ناو+جێناوی لكاو) پێكهاتووه، ئه‌وا له‌م حاڵه‌ته‌دا دوو
جێناوی لكاو له‌كۆمه‌ڵه‌ی {م-مان/ت-تان/ی-یان} به‌دوای یه‌كدا دێن، هه‌میشه
جێناوی لكاوی یه‌كه‌میان ئه‌ركه‌كه‌ی بریتییه له (دیارخه‌ری ناو)ه‌كه‌ی پێش خۆی
و ناوه‌كه‌ش ده‌بێت به(دیارخراو)، به‌هه‌ردوو (دیارخراو+دیارخه‌ر) گرێیه‌كی ناوی
دروستده‌كه‌ن و ده‌بن به‌به‌ركار بۆ ڕسته‌كه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاری ڕسته‌كه‌ش
ڕابردووی تێپه‌ڕه‌و بكه‌ر له‌كۆمه‌ڵه‌ی {م-مان/ت-تان/ی-یان}ه‌و ده‌چنه دوای به‌ركاره‌وه،
ئه‌وا جێناوی لكاوی دووه‌میان ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌بێت به(بكه‌ر)، به‌م شێوه‌یه:
*مامۆستاكه‌تانــی خه‌ڵاتكرد.
خه‌ڵاتكرد/ ڕابردووی تێپه‌ڕه.
مامۆستاكه‌تان/ گرێی ناوی، ئه‌ركی به‌ركاره.
مامۆستاكه/ ناوه، دیارخراوه.
تـــان/ جێناوی لكاوه، دیارخه‌ری ناوی (مامۆستاكه)یه.
ی/ جێناوی لكاوی بكه‌ره.
مامۆستاكه/ ناوه، دیارخراوه.
تـــان/ جێناوی لكاوه، دیارخه‌ری ناوی (مامۆستاكه)یه.
ی/ جێناوی لكاوی بكه‌ره.
تێبینی(1)/
وه‌ك وتمان كه كۆمه‌ڵه جێناوی لكاوی {م-مان/ت-تان/ی-یان} ئه‌ركی دیارخه‌ری ناو ده‌بینن، ئه‌وا ده‌چنه دوای ناوه دیارخراوه‌كه‌یه‌وه‌و پێوه‌ی ده‌لكێن، به‌ڵام ته‌نها له‌یه‌ك حاڵه‌تدا ئه‌م جێناوی لكاوی دیارخه‌ری ناوه جیاده‌بێته‌وه له‌ناوه دیارخراوه‌كه‌ی، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر جگه له‌جێناوی لكاوی دیارخه‌ر، هاوه‌ڵناوێكیشمان كرد به‌دیارخه‌ری ناوی (مامۆستاكه)، ئه‌وا هاوه‌ڵناوه‌كه جێناوی لكاوی دیارخه‌ری ناوه‌كه جیاده‌كاته‌وه له‌ناوه‌كه، چونكه هاوه‌ڵناوه دیارخه‌ره‌كه هه‌میشه ده‌چێته دوای ناوی دیارخراوه‌وه‌و پاشان جێناوی لكاوی دیارخه‌ر ده‌چێته دوای دوای هاوه‌ڵناوه‌كه‌وه، به‌م شێوه‌یه:

*مامۆستا دڵسۆزه‌كه‌تانــی خه‌ڵاتكرد.
خه‌ڵاتكرد/ ڕابردووی تێپه‌ڕه.
مامۆستا دڵسۆزه‌كه‌تان/ گرێی ناوی، ئه‌ركی به‌ركاره.
مامۆستاكه/ ناوه، دیارخراوه.
دڵسۆز/ هاوه‌ڵناوی چۆنێتییه، دیارخه‌ری ناوی(مامۆستاكه)یه.
تـــان/ جێناوی لكاوه، دیارخه‌ری ناوی (مامۆستاكه)یه.
ی/ جێناوی لكاوی بكه‌ره.
مامۆستا دڵسۆزه‌كه‌تان/ گرێی ناوی، ئه‌ركی به‌ركاره.
مامۆستاكه/ ناوه، دیارخراوه.
دڵسۆز/ هاوه‌ڵناوی چۆنێتییه، دیارخه‌ری ناوی(مامۆستاكه)یه.
تـــان/ جێناوی لكاوه، دیارخه‌ری ناوی (مامۆستاكه)یه.
ی/ جێناوی لكاوی بكه‌ره.
واته ناوی (مامۆستاكه) له‌یه‌ك كاتدا دوو دیارخه‌ری هه‌یه،
جارێك هاوه‌ڵناوی (دڵسۆز) و جارێكیش جێناوی لكاوی (تان).
تێبینی(2)/
ئه‌و لێكچوونه‌ش كه هه‌یه له‌م وانه‌یه‌دا، ئه‌وه‌یه كه له‌هه‌موو ئه‌م ڕستانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا هیچ جیاوازییه‌ك نییه له‌نێوان ئه‌و گرێ ناویانه‌دا، ته‌نها جیاوازی له‌ئه‌ركی گرێكه‌دایه، كه گرێ ناوییه‌كه هه‌ر جاره‌ی یه‌كێك له‌ئه‌ركه‌كانی ناوی بینیوه، ئه‌گینا هه‌موو گرێكان پێكهاتوون له:

ناوی دیارخراو + جێناوی لكاوی دیارخه‌ر{م-مان/ت-تان/ی-یان}
كۆتایی به‌شی هه‌شته‌م