لێكچوونه ڕێزمانییه‌كانی (ڕێزمانی كوردی)ی پۆلی دوازده‌یه‌م
به‌شی حه‌وته‌م
ڕزگار سابر
له‌گه‌ڵ كاری ڕابردووی تێپه‌ڕدا كۆمه‌ڵه جێناوی لكاوی
{م-ین/یت-ن/(-)-ن} هه‌ر سێ ئه‌ركی (به‌ركار)و (ته‌واوكه‌ری به‌یاریده)و (دیارخه‌ری
ناو) ده‌بینن و هه‌میشه‌ش ده‌چنه (كۆتایی كار)ه‌وه، واته له‌ڕسته‌كه‌دا زۆربه‌ی
حوكمه‌كانی ئه‌م سێ ئه‌ركه له‌یه‌كده‌چن، به‌ڵام ئه‌ركی جێناوی لكاوی كۆمه‌ڵه‌ی
{م-ین/یت-ن/(-)-ن} ده‌گۆڕێت، ئه‌و حوكمانه‌ی كه له‌هه‌ر سێ ڕسته‌كه‌دا له‌یه‌كده‌چن
بریتین له:
1- كار هه‌ر هه‌مان كاره (ڕابردووی تێپه‌ڕ)
2- جێناوی لكاو هه‌رهه‌مان كۆمه‌ڵه‌جێناوی لكاوه{م-ین/یت-ن/(-)-ن}
3- شوێن هه‌ر هه‌مان شوێنه هه‌میشه ده‌چنه كۆتایی كاره‌وه.
2- جێناوی لكاو هه‌رهه‌مان كۆمه‌ڵه‌جێناوی لكاوه{م-ین/یت-ن/(-)-ن}
3- شوێن هه‌ر هه‌مان شوێنه هه‌میشه ده‌چنه كۆتایی كاره‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م لێكچوونانه‌ی ڕسته‌كان له‌م سێ ڕووه‌وه، كه‌چی
كۆمه‌ڵه جێناوی لكاوی {م-ین/یت-ن/(-)-ن} هه‌ر جاره‌ی ئه‌ركێكی جیاواز ده‌بینێت له‌ڕسته‌كه‌دا،
چۆنێتی جیاكردنه‌وه‌و ناسینه‌وه‌ی هه‌ر سێ ئه‌ركی (به‌ركار)و (ته‌واوكه‌ری به‌یاریده)و
(دیارخه‌ری ناو) له‌ڕسته‌كاندا به‌هۆی ئه‌ركی جێناوی لكاوی (بكه‌ر)ه‌وه ده‌بێت،
به‌م شێوانه:
1- ئه‌ركی (به‌ركار)
ئه‌گه‌ر جێناوی لكاوی بكه‌ر كه‌وتبووه (ناو كاره‌كه‌وه)، ئه‌وا
ئه‌ركی جێناوه لكاوه‌كه له‌كۆتایی كاره‌كه‌دا ده‌بێت به(به‌ركار)، واته له‌گه‌ڵ
كاری ڕابردووی تێپه‌ڕدا كۆمه‌ڵه جێناوی لكاوی {م-ین/یت-ن/(-)-ن} ئه‌ركی به‌ركار
ده‌بینن و هه‌میشه ده‌چنه كۆتایی كاره‌وه، به‌ڵام جێناوی لكاوی بكه‌ر له‌گه‌ڵ
كاری ڕابردووی تێپه‌ڕدا كه له‌كۆمه‌ڵه‌ی {م-مان/ت-تان/ی-یان} هه‌ر ده‌چێته ناو
كاره‌كه‌وه، ئیتر جێناوی لكاوی بكه‌ر كه‌وتبێتنه هه‌ر شوێنێكه‌وه له‌ناو كاره‌كه‌دا،
ئه‌وا واته هه‌ر دوو جێناوی لكاوی (به‌ركار)و (بكه‌ر) ده‌چنه ناو كاره‌كه‌وه،
به‌م شێوه‌یه:
وه‌رگرتن ---> وه‌رگرت ــــ جارێ ده‌بێت جێناوی لكاوی بكه‌ر دابنێین بۆ كاری (وه‌رگرت)
ـــ وه‌ری گرت ــــ (ی) له‌كاری (وه‌ری گرت) بكه‌ره، ئینجا جێناوی لكاوی به‌ركار
داده‌نێین له‌كۆمه‌ڵه‌ی {م-ین/یت-ن/(-)-ن} هه‌میشه ده‌چنه كۆتایی كاره‌وه، به‌م
شێوه‌یه:
وه‌ری گرت+ {م-ین/یت-ن/(-)-ن} --->
وه‌ری گرتــم - وه‌ری گرتــین
وه‌ری گرتـیت - وه‌ری گرتــن
وه‌ری گرت(-) - وه‌ری گرتـن
وه‌ری گرتـیت - وه‌ری گرتــن
وه‌ری گرت(-) - وه‌ری گرتـن
*جێناوی لكاوی (ی) كه كه‌وتۆته ناو كاره‌كه‌وه‌و له‌دوای به‌شی یه‌كه‌می
كاری (وه‌ری گرت) ه‌وه‌یه ئه‌ركی بكه‌ره.
*جێناوه لكاوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی {م-ین/یت-ن/(-)-ن} كه كه‌وتوونه‌ته كۆتایی كاره‌وه، ئه‌ركیان بریتییه له(به‌ركار).
*جێناوه لكاوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی {م-ین/یت-ن/(-)-ن} كه كه‌وتوونه‌ته كۆتایی كاره‌وه، ئه‌ركیان بریتییه له(به‌ركار).
ئه‌مه وه‌ك وتمان له‌گه‌ڵ كاری ڕابردووی تێپه‌ڕدا ئه‌گه‌ر جێناوی
لكاوی بكه‌ر چووبووه ناو كاره‌كه‌وه، ئه‌وا ئه‌ركی جێناوی لكاوی كۆمه‌ڵه‌ی
{م-ین/یت-ن/(-)-ن} ده‌بن به(به‌ركار)، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جێناوی لكاوی بكه‌ر له‌گه‌ڵ
كاری ڕابردووی تێپه‌ڕدا كه‌وتبووه (ده‌ره‌وه‌ی كاره‌كه)، ئه‌وا ئه‌ركی جێناوی
لكاوی كۆمه‌ڵه‌ی {م-ین/یت-ن/(-)-ن} له‌كۆتایی كاره‌كه‌دا به‌م شێوه‌یه ده‌بن:
2- ئه‌ركی (ته‌واوكه‌ری به‌یاریده)
ئه‌گه‌ر (ئامرازێكی په‌یوه‌ندی) له‌پێش كاره‌كه‌وه به‌كارهاتبوو،
ئه‌وا ئه‌ركی جێناوه لكاوه‌كه له‌كۆتایی كاره‌كه‌دا ده‌بێت به(ته‌واوكه‌ری به‌یاریده)،
واته له‌گه‌ڵ كاری ڕابردووی تێپه‌ڕدا كۆمه‌ڵه جێناوی لكاوی {م-ین/یت-ن/(-)-ن} ئه‌ركی
ته‌واوكه‌ری به‌یاریده ده‌بینن و هه‌میشه ده‌چنه كۆتایی كاره‌وه، به‌ڵام
جێناوی لكاوی بكه‌ر له‌گه‌ڵ كاری ڕابردووی تێپه‌ڕدا له‌كۆمه‌ڵه‌ی
{م-مان/ت-تان/ی-یان} ده‌چێته دوای ئه‌و ناوه‌ی كه ئه‌ركی به‌ركاری بینیوه، به‌مه‌رجێك
ئامرازی په‌یوه‌ندی له‌پێش كاره‌كه‌وه هاتبێت، به‌م شێوه‌یه:
دیارییه‌كه‌ی لێ وه‌رگرت+ {م-ین/یت-ن/(-)-ن} --->
دیارییه‌كه‌ی لێ وه‌رگرتــم - دیارییه‌كه‌ی لێ وه‌رگرتـین
دیارییه‌كه‌ی لێ وه‌رگرتـیت - دیارییه‌كه‌ی لێ وه‌رگرتـن
دیارییه‌كه‌ی لێ وه‌رگرت(-) - دیارییه‌كه‌ی لێ وه‌رگرتـن
دیارییه‌كه‌ی لێ وه‌رگرتـیت - دیارییه‌كه‌ی لێ وه‌رگرتـن
دیارییه‌كه‌ی لێ وه‌رگرت(-) - دیارییه‌كه‌ی لێ وه‌رگرتـن
*جێناوی لكاوی (ی) كه كه‌وتۆته دوای به‌ركار(دیارییه‌كه)وه ئه‌ركی
بكه‌ره.
*جێناوه لكاوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی {م-ین/یت-ن/(-)-ن} كه كه‌وتوونه‌ته كۆتایی كاره‌وه، ئه‌ركیان بریتییه له(ته‌واوكه‌ری به‌یاریده).
*جێناوه لكاوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی {م-ین/یت-ن/(-)-ن} كه كه‌وتوونه‌ته كۆتایی كاره‌وه، ئه‌ركیان بریتییه له(ته‌واوكه‌ری به‌یاریده).
3- ئه‌ركی (دیارخه‌ری ناو)
به‌ڵام ئه‌گه‌ر (ئامرازی په‌یوه‌ندی) له‌پێش كاره‌كه‌وه به‌كارنه‌هاتبوو،
ئه‌وا ئه‌ركی جێناوه لكاوه‌كه له‌كۆتایی كاره‌كه‌دا ده‌بێت به(دیارخه‌ری ناو)،
واته له‌گه‌ڵ كاری ڕابردووی تێپه‌ڕدا كۆمه‌ڵه جێناوی لكاوی {م-ین/یت-ن/(-)-ن} ئه‌ركی
دیارخه‌ری ناو ده‌بینن و هه‌میشه ده‌چنه كۆتایی كاره‌وه، به‌ڵام جێناوی لكاوی
بكه‌ر له‌گه‌ڵ كاری ڕابردووی تێپه‌ڕدا له‌كۆمه‌ڵه‌ی {م-مان/ت-تان/ی-یان} ده‌چێته
دوای ئه‌و ناوه‌ی كه ئه‌ركی به‌ركاری بینیوه، ، به‌م شێوه‌یه:
دیارییه‌كه‌ی وه‌رگرت+ {م-ین/یت-ن/(-)-ن} --->
دیارییه‌كه‌ی وه‌رگرتــم - دیارییه‌كه‌ی وه‌رگرتـین
دیارییه‌كه‌ی وه‌رگرتـیت - دیارییه‌كه‌ی وه‌رگرتـن
دیارییه‌كه‌ی وه‌رگرت(-) - دیارییه‌كه‌ی وه‌رگرتـن
دیارییه‌كه‌ی وه‌رگرتـیت - دیارییه‌كه‌ی وه‌رگرتـن
دیارییه‌كه‌ی وه‌رگرت(-) - دیارییه‌كه‌ی وه‌رگرتـن
*جێناوی لكاوی (ی) كه كه‌وتۆته دوای به‌ركار(دیارییه‌كه)وه ئه‌ركی
بكه‌ره.
*جێناوه لكاوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی {م-ین/یت-ن/(-)-ن} كه كه‌وتوونه‌ته كۆتایی كاره‌وه، ئه‌ركیان بریتییه له(دیارخه‌ری ناو).
...........................................................................
*جێناوه لكاوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی {م-ین/یت-ن/(-)-ن} كه كه‌وتوونه‌ته كۆتایی كاره‌وه، ئه‌ركیان بریتییه له(دیارخه‌ری ناو).
...........................................................................
لێكچوونی ده‌رنه‌كه‌وتنی جێناوی لكاو له‌هه‌ر سێ ئه‌ركی (به‌ركار)و
(ته‌واوكه‌ری به‌یاریده)و (دیارخه‌ری ناو):
له‌گه‌ڵ كاری ڕابردووی تێپه‌ڕدا كاتێك كۆمه‌ڵه جێناوی لكاوی
{م-ین/یت-ن/(-)-ن} هه‌ر سێ ئه‌ركی (به‌ركار)و (ته‌واوكه‌ری به‌یاریده)و (دیارخه‌ری
ناو) ده‌بینن، ئه‌وا بۆ كه‌سی سێیه‌می تاك جێناوی لكاوی ده‌رناكه‌وێت، چونكه نییه‌تی،
واته هه‌ر سێ ده‌رنه‌كه‌وتنه‌كه‌شیان به‌یه‌ك شێوه ده‌رناكه‌ون و هه‌ر یه‌ك شتن،
به‌ڵام نموونه‌ی ده‌رنه‌كه‌وتنه‌كه‌یان له‌ڕسته‌دا جیاوازن، به‌م شێوانه:
*وه‌ری گرت(-)
---> لێره‌دا جێناوی لكاو له‌ئه‌ركی به‌ركاردا بۆ
كه‌سی سێیه‌می تاك ده‌رنه‌كه‌وتووه، وه جێناوی لكاوی (ی) له‌دوای به‌شی یه‌كه‌می
كاره‌كه ئه‌ركی (بكه‌ر)ه.
*دیارییه‌كه‌ی لێ وه‌رگرت(-) ---> لێره‌دا جێناوی لكاو له‌ئه‌ركی
ته‌واوكه‌ری به‌یاریده‌دا بۆ كه‌سی سێیه‌می تاك ده‌رنه‌كه‌وتووه، وه جێناوی
لكاوی (ی) له‌دوای به‌ركار(دیارییه‌كه)وه ئه‌ركی (بكه‌ر)ه.
*دیارییه‌كه‌ی وه‌رگرت(-) ---> لێره‌دا جێناوی لكاو له‌ئه‌ركی
دیارخه‌ری ناودا بۆ كه‌سی سێیه‌می تاك ده‌رنه‌كه‌وتووه، وه جێناوی لكاوی (ی) له‌دوای
به‌ركار(دیارییه‌كه)وه ئه‌ركی (بكه‌ر)ه