لێكچوونه ڕێزمانییه‌كانی (ڕێزمانی كوردی)ی پۆلی دوازده‌یه‌م
به‌شی شه‌شه‌م
ڕزگار سابر
له‌گه‌ڵ كاری ڕابردووی تێپه‌ڕدا دوو كۆمه‌ڵه جێناوی لكاو ئه‌ركی
به‌ركار ده‌بینن كه بریتین له:
كۆمه‌ڵه‌ی {م-مان/ت-تان/ی-یان}
كۆمه‌ڵه‌ی {م-ین/یت-ن/(-)-ن}
كۆمه‌ڵه‌ی {م-ین/یت-ن/(-)-ن}
له‌گه‌ڵ كاری ڕابردووی تێپه‌ڕدا كاتێك جێناوه لكاوه‌كانی ئه‌م دوو
كۆمه‌ڵه‌یه ئه‌ركی به‌ركار ده‌بینن، ئه‌وا له‌حاڵه‌تێكدا له‌یه‌كده‌چن و هه‌ردوو
كۆمه‌ڵه‌كه له‌ئه‌ركی به‌ركاردا ده‌كه‌ونه پێش جێناوی لكاوی بكه‌ره‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی
جێناوی لكاوی بكه‌ریش ده‌چێته كۆتایی كاره‌وه، ئه‌وا واتا هه‌ردوو جێناوی لكاوی
(به‌ركارو بكه‌ر) ده‌چنه كۆتایی كاره‌كه‌وه، یان بڵێین جێناوی لكاوی به‌ركار ده‌كه‌وێته
نێوان كار‌و جێناوی لكاوی بكه‌ره‌وه، به‌م شێوانه:
1- ئه‌گه‌ر كار ڕابردووی تێپه‌ڕی سارده‌و ئه‌رێ بێت و هه‌ردوو جێناوی
لكاوی (به‌ركارو بكه‌ر) له‌كۆمه‌ڵه‌ی {م-مان/ت-تان/ی-یان} بوون، ئه‌وا هه‌ردوو
جێناوی لكاوی (به‌ركارو بكه‌ر) ده‌چنه كۆتایی كاره‌وه، به‌ڵام جێناوی لكاوی (به‌ركار)
ده‌كه‌وێته پێش جێناوی لكاوی بكه‌ره‌وه، واته جێناوی لكاوی (به‌ركار) ده‌كه‌وێته
نێوان كار‌و جێناوی لكاوی بكه‌ره‌وه، به‌م شێوه‌یه:
گه‌یاندن--->گه‌یاند---> جارێ ده‌بێت له‌پێشدا جێناوی لكاوی بكه‌ر دابنێین بۆ كاری (گه‌یاند)
ـــ گه‌یاندی ــــ (ی) له‌كاری (گه‌یاندی) بكه‌ره، ئینجا جێناوی لكاوی به‌ركار
داده‌نێین و ده‌چێته پێش (ی)ی جێناوی لكاوی بكه‌ره‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی جێناوی
لكاوی بكه‌ریش (ی) كه‌وتۆته كۆتایی كاره‌كه‌وه، ئه‌وا واتا جێناوی لكاو به‌ركاریش
{م-مان/ت-تان/(-)-یان} ده‌چنه كۆتایی كاره‌كه‌وه، به‌ڵام ده‌چنه پێش جێناوی
لكاوی بكه‌ره‌وه، به‌م شێوه‌یه:
گه‌یاند+ {م-مان/ت-تان/(-)-یان}+ی --->
گه‌یاندمـی - گه‌یاندمانی
گه‌یاندتــی - گه‌یاندتانـی
گه‌یاند(-)ی - گه‌یاندیانی
گه‌یاندتــی - گه‌یاندتانـی
گه‌یاند(-)ی - گه‌یاندیانی
*جێناوی لكاوی دووه‌م (ی) له‌كۆتایی كاری (گه‌یاند(-)ی) ئه‌ركی بكه‌ره.
*جێناوی لكاوی یه‌كه‌م له‌كۆمه‌ڵه‌ی {م-مان/ت-تان/(-)-یان} كه كه‌وتوونه‌ته كۆتایی كار‌و به‌ڵام پێش جێناوی لكاوی بكه‌ری(ی)، ئه‌ركیان بریتییه له(به‌ركار).
*جێناوی لكاوی یه‌كه‌م له‌كۆمه‌ڵه‌ی {م-مان/ت-تان/(-)-یان} كه كه‌وتوونه‌ته كۆتایی كار‌و به‌ڵام پێش جێناوی لكاوی بكه‌ری(ی)، ئه‌ركیان بریتییه له(به‌ركار).
2- ئه‌گه‌ر كار ڕابردووی تێپه‌ڕی سارده‌و ئه‌رێ بێت، به‌ڵام به‌مه‌رجێك
جێناوی لكاوی بكه‌ر كه‌سی سێیه‌می تاك بێت و جێناوی لكاوی به‌ركاریش له‌كۆمه‌ڵه‌ی
{م-ین/یت-ن/(-)-ن} بێت، ئه‌وا هه‌ردوو جێناوی لكاوی (به‌ركارو بكه‌ر) ده‌چنه
كۆتایی كاره‌وه، به‌ڵام جێناوی لكاوی (به‌ركار) ده‌كه‌وێته پێش جێناوی لكاوی بكه‌ره‌وه،
واته جێناوی لكاوی (به‌ركار) ده‌كه‌وێته نێوان كار‌و جێناوی لكاوی بكه‌ره‌وه، به‌م
شێوه‌یه:
گه‌یاندن--->گه‌یاند---> جارێ ده‌بێت له‌پێشدا جێناوی لكاوی بكه‌ر دابنێین بۆ كاری (گه‌یاند)
ـــ گه‌یاندی ــــ (ی) له‌كاری (گه‌یاندی) بكه‌ره، ئینجا جێناوی لكاوی به‌ركار
{م-ین/یت-ن/(-)-ن} داده‌نێین و ده‌چێته پێش (ی) جێناوی لكاوی بكه‌ره‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی
جێناوی لكاوی بكه‌ریش (ی) كه‌وتۆته كۆتایی كاره‌كه‌وه، ئه‌وا واتا جێناوی لكاو
به‌ركاریش {م-ین/یت-ن/(-)-ن} ده‌چنه كۆتایی كاره‌كه‌وه، به‌ڵام ده‌چنه پێش
جێناوی لكاوی بكه‌ره‌وه، به‌م شێوه‌یه:
گه‌یاند+ {م-ین/یت-ن/(-)-ن}+ی --->
گه‌یاندمـی - گه‌یاندینـی
گه‌یاندیتـی - گه‌یاندنــی
گه‌یاند(-)ی - گه‌یاندنــی
گه‌یاندیتـی - گه‌یاندنــی
گه‌یاند(-)ی - گه‌یاندنــی
*جێناوی لكاوی دووه‌م (ی) بۆ كه‌سی سێیه‌می تاك له‌كۆتایی كاری (گه‌یاند(-)ی)
ئه‌ركی بكه‌ره.
*جێناوی لكاوی یه‌كه‌م له‌كۆمه‌ڵه‌ی {م-ین/یت-ن/(-)-ن} كه كه‌وتوونه‌ته كۆتایی كار‌و به‌ڵام پێش جێناوی لكاوی بكه‌ری(ی)، ئه‌ركیان بریتییه له(به‌ركار).
.................................................................................

لێكچوونی ده‌رنه‌كه‌وتنی جێناوی لكاوی به‌ركاریش له‌هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه‌دا،
به‌م شێوانه:
1- له‌گه‌ڵ كاری ڕابردووی تێپه‌ڕدا كاتێك كۆمه‌ڵه جێناوی لكاوی
{م-مان/ت-تان/ی-یان} ئه‌ركی به‌ركار ده‌بینن، هه‌رچه‌نده بۆ كه‌سی سێیه‌می تاك
جێناوی لكاوی (ی)مان هه‌یه، به‌ڵام (بۆ ئاسان ده‌ربڕین) ده‌رناكه‌وێت، به‌م شێوه‌یه:
*گه‌یاند ی
(ی)/ ئه‌ركی بكه‌ره.
(ی)/ جێناوی لكاوی به‌ركار كه كه‌وتووه‌ته پێش (ی)ی جێناوی لكاوی بكه‌ره‌وه بۆ ئاسان ده‌ربڕین ده‌رنه‌كه‌وتووه.
(ی)/ جێناوی لكاوی به‌ركار كه كه‌وتووه‌ته پێش (ی)ی جێناوی لكاوی بكه‌ره‌وه بۆ ئاسان ده‌ربڕین ده‌رنه‌كه‌وتووه.
2- له‌گه‌ڵ كاری ڕابردووی تێپه‌ڕدا كاتێك كۆمه‌ڵه جێناوی لكاوی
{م-ین/یت-ن/(-)-ن} ئه‌ركی به‌ركار ده‌بینن، ئه‌وا بۆ كه‌سی سێیه‌می تاك جێناوی
لكاوی به‌ركار ده‌رناكه‌وێت، چونكه نییه‌تی، به‌م شێوه‌یه:
*گه‌یاند ی
(ی)/ ئه‌ركی بكه‌ره.
(-)/ جێناوی لكاوی به‌ركار كه كه‌وتووه‌ته پێش (ی)ی جێناوی لكاوی بكه‌ره‌وه ده‌رنه‌كه‌وتووه.
(-)/ جێناوی لكاوی به‌ركار كه كه‌وتووه‌ته پێش (ی)ی جێناوی لكاوی بكه‌ره‌وه ده‌رنه‌كه‌وتووه.