وشه‌ی لێكدراو
هه‌ندێ جار دوو یان چه‌ند وشه، كه هه‌ر كامه‌یان
بۆ خۆی واتایه‌كی هه‌یه، پێكه‌وه كۆ ده‌بنه‌وه و سه‌رجه‌م واتایه‌كی نوێتر پێك ده‌هێنن،
به‌م متوربه‌بوونه ده‌ڵێن (وشه‌ی لێكدراو). وشه‌ی لێكدراو ده‌بێ بلكێن به یه‌كه‌وه
و نابێ به‌جیا بنووسرێن و، به چه‌ند شێوه پێك دێن:
١. بێ هیچ یارمه‌تییه‌ك:
جاری وایه "وشه‌ی لێكدراو"، بێ
هیچ یارمه‌تییه‌ك دروست ده‌بێت و ته‌نیا وشه‌كان پێكه‌وه ده‌لكێن:
ڕه‌ش + ماڵ = ڕه‌ش ماڵ، كه پێكه‌وه واتایه‌كی
تر پێك ده‌هێنن و ئه‌و كاته ده‌بێ پێكه‌وه بنووسرێن: ڕه‌شماڵ.
خوێندن + گه = خوێندنگه.
زانست + په‌روه‌ر = زانستپه‌روه‌ر.
پاش + بنه‌ما = پاشبنه‌ما.
كتێب + خانه = كتێبخانه.
مه‌له + گه = مه‌له‌گه.
٢. به یارمه‌تیی پیتی (و):
جاری وایه "وشه‌ی لێكدراو"، به
یارمه‌تیی پیتی (و) پێكه‌وه ده‌لكێن:
ئاڵ + و + گۆڕ = ئاڵوگۆڕ.
مشت + و + مڕ = مشت‌ومڕ.
ئه‌لف + و + بێ = ئه‌لفوبێ.
ده‌نگ + و + باس = ده‌نگوباس.
٣. به یارمه‌تیی پیتی (ه):
جاری وایه "وشه‌ی لێكدراو"، به
یارمه‌تیی پیته‌بزوێنی (ه) پێكه‌وه ده‌لكێن:
به‌رد + ه + قاره‌مان = به‌رده‌قاره‌مان.
گوڵ + ه + گه‌نم = گوڵه‌گه‌نم.
به‌رز + ه + فڕ = به‌رزه‌فڕ.
ئاگر + ه + دیوار = ئاگره‌دیوار.
نموونه‌ی تری وشه‌ی لێكدراو:
خۆترنجێنه‌ر، خۆكوژ، به‌ردباران، كاروبار،
ئه‌لفوبێ، هاتوچۆ، زانستپه‌روه‌ر، زانستخواز، ئازادیخواز، وڵاتپارێز، سێشه‌ممه، ڕاسته‌وخۆ،
نیشتمانپه‌روه‌ر، گوڵه‌گه‌نم، ڕێنووس، باوكمردوو، یه‌كگرتوو، ئاڵوگۆڕ، ڕۆژنامه‌نووس،
هه‌واڵنێر، په‌یامنێر، به‌رزه‌فڕ، جه‌رگبڕ، مناڵپارێز، چه‌مچه‌ماڵ، بێكه‌س، جێبه‌جێ،
ده‌ستبه‌جێ، كانیكه‌وه، هه‌ڵگورد، تاقبۆستان (تاقۆسان)، ملهوڕ، ته‌خته‌كلیل، پاشبنه‌ما،
بنكه‌دراوه (databa)، به‌ستهێڵ (dash)، ڕوومێز (desktop)، زانیارینامه (encyclopedia)، ئاگره‌دیوار.