شێوازی ڕێژه‌ی ڕاگه‌یاندن
پێناسه‌كه‌ی : ئه‌و ڕێژه‌یه‌یه هه‌واڵ له كرده‌وه‌ی كه‌سێك یان شتێك ده‌دات، واته ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی رودانی كارێكه . ڕاسته‌وخۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌دات به‌ده‌سته‌وه، به ئه‌رێ یان به نه‌رێ ، به‌م شێواز‌و ڕێژه‌یه‌ش ده‌وترێت شێوازی رێژه‌ی راگه‌یاندن
نموونه : كاروان نانی خوارد
ده‌بینین لێره‌دا راسته‌وخۆ به شێوه‌ی ئه‌رێ هه‌واڵی نان خواردنم پێ راده‌گه‌یه‌نێت كه كاروان كردویه‌تی
شێوازی ڕیژه‌ی راگه‌یاندن دوو جۆره :
یه‌كه‌م : رێژه‌ی رابردووی راگه‌یاندن
دووه‌م : ڕێژه‌ی رانه‌بردووی راگه‌یاندن
تێبینی: له‌م بابه‌ته‌دا كار له سه‌ر كاری رسته ده‌كریت
یه‌كه‌م : رێژه‌ی رابردووی راگه‌یاندن چوار جۆره :
1- رێژه‌ی رابردووی نزیكی ڕاگه‌یاندن (ساده - رووت) : ئه‌م جۆره رێژه‌و كاره به‌لابردنی (ن)ی چاوگ دروست ده‌كریت
نموونه : چاوگ كاری رابردووی نزیكی راگه‌یاندن
هاتن - ن = هات ــــــــــــــ كاری ساده
خواردنه‌وه - ن = خوارده‌وه ____ كاری داڕێژراو به پاشگر
ڕاگرتن - ن = ڕاگرت ______كاری داڕێژراو به پێشگر
دروستكردن - ن = دروست كرد __ كاری لێكدراو
نموونهبی ڕسته‌یی : بێوار نامه‌ی نووسی
شیكردنه‌وه : نووسی : كاری رابردووی نزیكی ڕاگه‌یاندنه ، ساده‌یه . ئهرێیه
2- ڕێژه‌ی رابردووی دووری راگه‌یاندن
یاسایه‌كه‌ی : ڕابردووی نزیكی راگه‌یاندن + نیشانه‌ی رابردووی دووری راگه‌یاندن (بوو)
نموونه : هات + بوو = هاتبوو ـــــــــ ساده
خوێنده‌وه + بوو = خوێندبووه‌وه - دارێژراو به پاشگر
راهێناوه + بوو = ڕاهێنابوو ــــــ دارێژراو به پێشگر
سه‌ركه‌وت + بوو = سهركهتبوو ــ لیكدراو
نموونه‌ی رسته‌یی: فڕۆكه به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا سووڕابووه‌وه .
شیكردنه‌وه : سووڕابووه‌وه : كاری رابردووی دووری راگه‌یاندنه ، تێنه‌په‌ره ، لێكدراوه
3- ڕێژه‌ی ڕابردووی به‌رده‌وامی ڕاگه‌یاندن
به پێی ئه‌م یاسایه دروست ده‌كرێت : نیشانه‌ی ڕابردووی به‌رده‌وامی ڕاگه‌یاندن (ده ) + رابردووی نزیكی راگه‌یاندن
ده + چوو ــــــــــــ ساده
ده + هاته‌وه ـــــــــ داڕێژراو به پاشگر
هه‌ڵ ده + گرت ـــــــــ داڕێژراو به پێشگر
سه‌ر ده + خست ـــــــــ لێكدراو
نموونه‌ی رسته‌یی : ژنه‌كه په‌نجه‌ره‌كه‌ی پاكده‌كرده‌وه .
شیكردنه‌وه : پاكده‌كرده‌وه : كاری ڕابردووی به‌رده‌وامی ڕاگه‌یاندنه ، تێپه‌ره ، لێكدراوه ، ئهرێیه
4- ڕێژه‌ی ڕابردووی ته‌واوی ڕاگه‌یاندن :
به‌پێی ئه‌م یاسایه دروست ده‌كرێت : رێژه‌ی رابردووی نزیكی راگه‌یاندن + نیشانه‌كانی رابردووی ته‌واوی ڕاگه‌یاندن ( وه ، ووه ) ، (یه ، ییه )
تێبینی: ئه‌گه‌ر پیتی كۆتایی كاره رابردووه نزیكه راگه‌یاندنه‌كه ( ت ، د) بێت ، ئه‌وا نیشانه‌ی رابردووی ته‌واوی راگه‌یاندنی (ووه ، ییه ) وه‌رده‌گرێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جگه له‌و پیتانه بێت ئه‌وا نیشانه‌ی (وه ، یه ) وه‌رده‌گریت .
نموونه بۆ (ت ، د)
د: خوارد + ووه ، ییه = خواردووه ، خواردییه
ت: هه‌ڵگرت + ووه ، ییه = هه‌ڵگرتووه ، هه‌ڵگرتییه
نموونه بۆ پیته‌كانی تر
نووسی + وه، یه = نووسیوه ، نووسییه
هێنـا + وه ، یه = هێناوه ، هێنایه
تێبینی : ئه‌گه‌ر كاره‌كه كۆتایی هاتبوو به پیتی (وو) ئه‌وا كاتێك نیشانه‌ی رابردووی ته‌واوی ڕاگه‌یاندنی (وه ) بۆ زیاد ده‌كه‌ین ، ئه‌وا (و) ی دووه‌می كاره‌كه لاده‌چێت و (و)ی نیشانه‌ی رابردووی نزیكی راگه‌یاندن شوێنی ده‌گرێته‌وه ، ئه‌مه‌ش چونكه سێ (و) به‌دوای یه‌ك دانایه‌ن له زمانی كوردی دا.
نموونه : چوو + وه = چووه
بوو + وه = بووه
تێبینی : ئه‌گه‌ر كاره‌كه دارێژراو بێت به پاشگری (ه‌وه ) ئه‌وا كاتێك نیشانه‌ی ڕابردووی ته‌واوی راگه‌یاندنیی (ووه ، وه )بۆ زیاد ده‌كه‌ین، ده‌بێت ناوبه‌ندی (ت) بخڕیته نێوان پاشگری (ه‌وه ) و نیشانه‌ی رابردووی ته‌واوی راگه‌یاندنی (ووه ، وه ) ، چونكه دوو پیتی بزوینی له زمانی كوردیدا به دوای یه‌ك دانایه‌ن.
به‌پێی ئه‌م یاسایه :
رابردووی نزیكی راگه‌یاندن + پاشگری (ه‌وه ) + ناوبه‌ند ( ت) + نیشانه‌ی رابردووی ته‌واوی ڕاگه‌یاندن (ووه ، وه)
نموونه : هات + ه‌وه + ت + ووه = هاتووه‌ته‌وه
نموونه‌ی ڕسته‌یی بۆ رێژه‌ی رابردووی ته‌واوی ڕاگه‌یاندن :
وانه‌كه‌م خوێندووه‌ته‌وه
شیكردنه‌وه : خوێندووه‌ته‌وه / كاری رابردووی ته‌واوی ڕاگه‌یاندنه ، داڕیژراوه ، تێپه‌ڕه ، ئهرێیه .
تێبینی : هه‌ر چوار جۆری ڕیژه‌ی رابردووی راگه‌یاندن به نیشانه‌ی (نه )ی نه‌رێكردن له ئهرێوه ده‌بن به نهری
هات = نه هات ـــ رابردووی نزیك
هاتبوو = نه‌هاتبوو ـــ رابردووی دوور
ده‌هات = نه‌ده‌هات ــــ رابردووی به‌رده‌وام
رۆیشتووه = نه‌رۆیشتووه ــــ رابردووی ته‌واو
دووه‌م : رێژه‌ی رانه‌بردووی راگه‌یاندن : ته‌نها یه‌ك جۆره ئه‌ویش رانه‌بردووی راگه‌یاندنه
یاساكه‌ی : نیشانه‌ی رانه‌بردووی راگه‌یاندن (ده ) + ڕه‌گی كار + جێناوه لكاوه‌كانی ( م ، ین " یت ، ن " (ات ، ێت) ، ن)
ده + خوێن + م = ده‌خوێنم ــــ رانه‌بردووی ساده
ڕا + ده + گر + م = ڕاده‌گرم ــــ رانه‌بردووی دارێژراو
سه‌ر + ده + خه + ین = سه‌رده‌خه‌ین ـــــ رانه‌بردووی لێكدراو
نموونه‌یی رسته‌یی : من نان ده‌خۆم
شیكردنه‌وه : ده‌خۆم / كاری رانه‌بردووی راگه‌یاندنه ، نه‌رێیه ، تیپهره
تێبینی : رێژه‌ی رانه‌بردووی راگه‌یاندن به ئامرازی (نا)ی نه‌رێكردن له ئه‌رێ ده‌كرێ به نه‌رێ ، كه شوینی نیشانه‌ی رانه‌بردووی راگه‌یاندنی (ده ) ده‌گرێته‌وه
نموونه : ده‌خۆم = ناخۆم
راده‌گرم = راناگرم
سه‌رده‌خه‌م = سه‌رناخه‌م