ماڵپەڕی ڕێزمانی کوردی

ماڵپەڕى ڕێزمانی کوردی:: پەنجەرەیەک بۆ خزمەتکردنی ڕێزمانی کوردی

وانـــەی دووەم : شــــێـــوازی ڕیـــژه‌ی دانـــانــــی

وانـــەی دووەم : شــــێـــوازی ڕیـــژه‌ی دانـــانــــی

پێناسه‌كه‌ی : ئه‌و ڕێژه‌یه‌یه‌ کەکارەکە راستەو خۆ ئەنجامی ئەو هەوالەی کەدەیداتە كه‌سێك یان شتێك نایدات بەدەستەوە ،بەڵکو لەەشێوەی گومان ،ئارەزوو،ئاوات یان مەبەستدا واتاکەی دەردەکەوێت 
شــــێـــوازی ڕیـــژه‌ی دانـــانــــی:
شــــێـــوازی ڕیـــژه‌ی دانـــانــــی دوو جۆره‌ :
یه‌كه‌م : رێژه‌ی رابردووی دانانی:
دووه‌م : ڕێژه‌ی رانه‌بردووی دانانی:
........................................................................................
یه‌كه‌م : رێژه‌ی رابردووی دانانی سێ جۆره‌ :
ا- رێژه‌ی رابردووی نزیكی دنانی (ساده‌ - رووت) : (كاری رابردووی نزیکی ڕاگەیاندن + با) :وەکو :
كاری سادە : هێنابا 
كاری دارژاو : ڕاهێنابا
كاری لێکدراو : بانگ کردبا..... هتد
تێبینی/ ئەو چاوگانەی پاشگری (ەوە) یان پێوەیە بەدوو شێوە دەبن بەکاری ڕابردوو نزیکی دانانی بەم شێوەیە:
یەکەم : دەتوانین (ی) ناوبەند بخەینە نێوان نیشانەی (با) و پاشگری (ەوە):وەکو
ڕۆشتنەوە .....ڕۆیشت + با + ی +ەوە = ڕۆشتبایەوە ...دۆزیبایەوە ،،هتد
دووەم : دەتوانین (ی) ناوبەند لە نێوان نیشانەی (با) و پاشگری (ەوە) دانەنێین ،بەلام دەبێت بزوێنی (ە) سەرەتای پاشگری (ەوە) لاببەین
وەکو: دۆزینەوە ...دۆزی +با +ی + ەوە = دۆزیباوە ، ڕۆیشباوە ....هتد (ە) نەماوە ..
.....................................................................
ب- ڕێژه‌ی کاری رابردووی تەواوی دانانی :
یاسایه‌كه‌ی : کاری ڕابردووی نزیكی راگه‌یاندن + بێت
نموونه‌ : برژان.... برژا + بێت = برژا بێت ـــــــــ ساده‌
داکردن ......داکرد + بێت = داکرد بێت - دارێژراو به‌ پاشگر
راهێناوه‌ + بوو = ڕاهێنابوو ــــــ دارێژراو به‌ پێشگر
لەخۆ چوون .....لەخۆ چوو+ بێت = لەخۆ چوو بێت ــ لیكدراو
تێبینی/ ئەو چاوگانەی پاشگری (ەوە) یان پێوەیە دوای دانانی نیشانەی (بێت)ی کاری اربردووی تەواوی دانانیپاشگرەکە دەنوسرێتەوە :بەم شێوەیە
سوڕانەوە .....سوڕابێتەوە 
پاک کردنەوە... پاک کردبێتەوە ....هتد
..............................................................
ج- کاری ڕابردووی دووری دانانی :
به‌ پێی ئه‌م یاسایه‌ دروست ده‌كرێت :کاری ڕابردووی دووری ڕاگه‌یاندن + با).
خستبوو + با =خستبووبا ــــــــــــ ساده‌
هەلفڕیبوو هەلفڕیبوو +با=هەلفڕیبووبا ـــــــــ داڕێژراو 
گەرەکردبوو +با = گەورە کردبووبا ـــــــــ لێكدراو
تێبینی/ ئەو چاوگانەی پاشگری (ەوە) یان پێوەیە دوای بەم شێوەیەی خوارەوە دەبن بەکاری اربردووی دووری دانانی :
یەکەم : دەتوانین (ی) ناوبەند بخەینە نێوان نیشانەی (با) و پاشگری (ەوە):وەکو
تێ گرتنەوە.....تێ گرتبوو + با + ی +ەوە = تێ گرتبووبایەوە ..،هتد
سەرکەوتنەوە ....سەرکەوتبوو + با + ی +ەوە =سەرکەتبووبایەوە ...(ی) ناوبەندە..،هتد
دووەم : دەتوانین (ی) ناوبەند لە نێوان نیشانەی (با) و پاشگری (ەوە) دانەنێین ،بەلام دەبێت بزوێنی (ە) سەرەتای پاشگری (ەوە) لاببەین
تێ گرتنەوە.....تێ گرتبوو + با + ی +ەوە = تێ گرتبووباوە ..،هتد
سەرکەوتنەوە ....سەرکەوتبوو + با + ی +ەوە =سەرکەتبووباوە ..،هتد (ە)

::: سەرچاوە: پەیجی ئەدەب و ڕێزمانی کوردی بۆ قۆناغەکانی خوێندن

ب?اوکردن?و?