ئەركی هاوەڵكار لە ڕستەدا
ئامادەكردنی: م.یونس سلێمان ئەحمەد، مامۆستای
ئامادەیی شەهید مامۆستا بەختیار
هاوەڵكار لە ڕستەدا ئەم ئەركانەی خوارەوە دەبینێت:
1- دەبێتە تەواوكەری ڕاستەوخۆی كاری ڕستە:
هاوەڵكاری ( كاتی، شوێنی، چۆنیەتی، ڕێكخستن،
چەندێتی) دەبنە تەواوكەری كاری تەواو ( تێپەڕ، تێنەپەڕ)
پار
چووین بۆ دهۆك.
پێڵاوەكەم
بەپەلە لەپێ كرد.
تێبینی:
تەنها هاوەڵكاری كاتی و شوێنی دەبنە تەواوكەری
كاری ناتەواو.
ئەمڕۆ ئاڵای كوردستان ڕەنگینە.
منداڵەكە لەسەربانەكە بوو.
2- دەبێتە دیارخەر بۆ هاوەڵكارێكی تر بەهەردووكیان
گرێیەكی هاوەڵكاری دروست دەكەن و دەبنە تەواوكەری كاری ڕستەكە.
وانەكەمان زۆر بەجوانی
خوێند.
زۆر/ هاوەڵكاری چەندیەتیە، دیارخەرە
بەجوانی/ هاوەڵكاری چۆنیەتیە، دیارخراوە
زۆربەجوانی/ گرێی هاوەڵكاریە، تەواوكەری كارە.
منداڵەكە گەلێك لەسەرخۆ شیرەكەی
خوارد.
گەلێك/ هاوەڵكاری چەندیە، دیارخەرە.
لەسەرخۆ/ هاوەڵكاری چۆنیەتیە، دیارخراوە.
گەلێك لەسەرخۆ/ گرێی هاوەڵكاریە، تەواوكەری
كارە.
خوێندكارەكە زۆر باش هەوڵدەدات.
زۆر/ هاوەڵكاری چەندیە (ڕادەیە)، دیارخەرە.
باش/ هاوەڵكاری چۆنیەتیە، دیارخراوە.
زۆرباش/ گرێی هاوەڵكارییە، تەواوكەری كارە.