گۆڕانکاری لەکتێبی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی یازدەی ئامادەیی کراوە
لەلایەن لیژنەیەک گۆڕانکاری لەکتێبی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی یازدەی ئامادەیی کراوە.
گۆڕانکارییەکە بەشێوەیەکە بابەتەکانی هەردوو وەرزەکە جیاکراوەتەوەو لەخستنەڕووی بابەتەکانی ڕێزماندا وردەکاری زیاتر باسکراوە، هەروەها نموونەی هەڵبژاردن بۆ ڕاهێنانەکان زیادکراوە.
کتێبەکە هاشێوەی کتێبی پۆلی دوازدەیە چاپەکەشی ڕەنگاوڕەنگە و هێڵکاری بۆ بابەتەکان کراوە.
لەبەشی نموونەی ئەدەبیش وێنەی شاعیر دانراوە.