ماڵپەڕی ڕێزمانی کوردی

ماڵپەڕى ڕێزمانی کوردی:: پەنجەرەیەک بۆ خزمەتکردنی ڕێزمانی کوردی

ڕێکەوت" یان "بەروار"؟


ڕێکەوت" یان "بەروار"؟
دیاکۆ هاشمی 

هێشتاکەش کەسانێک هەر وشەی "بەروار" لە باتی "ڕێکەوت date" بەکار دەهێنن، ئەوە هەڵەیەکی گەورەیە، لێرە بەسەرهاتی ئەو وشەیە دەخەمە بەر چاوتان کە مامۆستا عەبدولڕەحمانی زەبیحی خۆی لە پێشەکیی فەرهەنگی "قامووسی زبانی کوردی"دا نووسیویەتی. درووستەکەی هەمان "ڕێکەوت"ە.
ڕێکەوت = date
مێژوو، دیرۆک = history
بەروار/ی = ١. ناوی چەند ناوچەیەکە لە ئامێدی. ٢. ناوی دێیەکە. ٣. ناوی کێوێکە لە نێوان کوردستانی باکوور و باشوور (سەرچاوە: فەرهەنگی ئاناهیتا)
فەرموون بەسەرهاتەکە لەم وێنەیەدا بخوێننەوە کە لە پێشەکیی کتێبی "قامووسی زبانی کوردی، عەبەدولڕەحمانی زەبیحی، وەرگیراوە:

ب?اوکردن?و?