ناوی وڵاتان بە کوردی خانەی هزریی کوردستان بۆ ئەوەی ناوی وڵاتان بێنینە سەر ڕێنووسی کوردی، وەک بنەما، یان گرێبەستی زمانی، کەڵکمان لە زمانی ئینگلیزی وەرگرتووە. لە باشووری کوردستان و عێراق بەپیێ ئەوەی زمانی ئینگلیزی باوە و، دەستەواژە و زۆرینەی ناوەکان لە ئینگلیزییەوە وەرگیراون، هەروەها بەو تێبینییەیش کە زۆر جار سوود لە زمانی عەرەبی وەرگیراوه، یان زمانی عەرەبییش بۆتە پێوەر، ئەمە ڕێگری کردووە لەوە کە یەک زمانی نێونەتەوەیی بە گرێبەست وەربگیرێت. ئەمەیش لەو بوارەدا کۆسپی دروست کردووە کە یەکدەستکردنی ڕێنووس لە ناو و دەستەواژەکاندا سەر نەگرێت. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە ئێرانیش دەستەواژە و ناوەکان لە زمانی فهڕهنسییەوە وەرگیراون؛ هەر لەبەر ئەوە دوو گواستنەوەی جیاواز (لە باشووری کوردستان و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان) لەناو و دەستەواژەکاندا چێ بووە. هەوڵی "خانەی هزریی کوردستان" و ماڵپەڕی "پێنووس" ئەوەیە کە بەپێی توانای خۆی ناوی وڵاتانی جیهان لە گشت نووسینەکانیدا، جا چ هی "خانەی هزریی کوردستان" و ماڵپەڕی "پێنووس" بێت، یان هی نووسەر و وەرگێڕەکانی، یەکدەست بکات. یەکدەستکردنی ڕێنووسی زمان تەنانەت لە دامەزراوەیەکیشدا مەرجی سەرەکییە بۆ کارکردن، چونکە ئەمەیان زمان دەپارێزێت، لە پاشاگەردانی ڕزگاری دەکات، هەروەها بەدامەزراوەییی دەکات. لەوەیش گرینگتر ئەوەیە کە زمانی کوردی لە "خانەی هزریی کوردستان" و ماڵپەڕی "پێنووس"دا، تەنیا کەرەسە نییە بۆ پەیوەندیگرتن لەگەڵ خوێنەردا، بەڵکوو ئامانجیشە. لە پروسەی دەوڵەتسازی و نەتەوەسازیدا، دەبێ زمان ئامانج بێت و لە کار و چالاکییشدا دەوری زۆر گرینگ بە زمان و یەکدەستکردنی بدرێت. هەر لەبەر ئەوە، مەبەست لە ئامانج، شوشتنەوە، ڕێکخستن و یەکدەستکردنی ڕێنووسی زمانی کوردی و پاراستن و گەشەی زمانەکەیە! ١- Afghanistan/ ئەفغانستان ٢- Albania/ ئاڵبانیا ٣- Algeria/ ئەلجەزاییر ٤- Andorra/ ئاندۆرا ٥- Angola/ ئانگۆلا ٦- Antigua and Barbuda/ ئانتیگوا و باربوودا ٧- Argentina/ ئارژانتین ٨- Armenia/ ئەرمەنستان ٩- Australia/ ئوسترالیا ١٠- Austria/ نەمسا (ئوتریش) ١١- Azerbaijan/ ئازەربایجان ١٢- Bahamas/ باهاما ١٣- Bahrain/ بەحرێن ١٤- Bangladesh/ بەنگلادێش ١٥- Barbados/ باربادۆس ١٦- Belarus/ بیلاڕووس ١٧- Belgium/ بلژیک ١٨- Belize/ بێلیز ١٩- Benin/ بێنین ٢٠- Bhutan/ بووتان ٢١- Bolivia/ بۆلیڤیا ٢٢- Bosnia and Herzegovina/ بۆسنیا و هێرزێگۆڤینا ٢٣- Botswana/ بۆتسوانا ٢٤- Brazil/ بڕازیل ٢٥- Brunei / بروونێ ٢٦- Bulgaria/ بولغارستان ٢٧- Burkina Faso/ بورکینا فاسۆ ٢٨- Burundi/ بروندی ٢٩- Cabo Verde/ کابۆ ڤێرد ٣٠- Cambodia/ کامبۆدیا ٣١- Cameroon/ کامێرۆن ٣٢- Canada/ کەنەدا ٣٣- Central African Republic/ کۆماری ئەفریقای ناوەندی ٣٤- Chad/ چاد ٣٥- Chile/ شیلی ٣٦- China/ چین ٣٧- Colombia/ کۆلۆمبیا ٣٨- Comoros/ کۆمۆڕۆس ٣٩- Congo/ کۆنگۆ ٤٠- Costa Rica/ کۆستاریکا ٤١- Côte d'Ivoire/ "كهناری عاج، فڕەنسییەکەی دەبێتە "كۆتدیڤوار" ٤٢- Croatia/ کرواتیا ٤٣- Cuba/ کووبا ٤٤- Cyprus/ قبرس ٤٥- Czech Republic/ کۆماری چێک ٤٦- Democratic People's Republic of Korea/ کۆماری دیموکراتیکی گەلی کۆریا ٤٧- Democratic Republic of the Congo/ کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ ٤٨- Denmark/ دانمارک ٤٩- Djibouti/ جیبووتی ٥٠- Dominica/ دۆمێنیکا ٥١- Dominican / دۆمێنیکەن ٥٢- Ecuador/ ئێکوادۆر ٥٣- Egypt/ میسر ٥٤- El Salvador/ ئێلسالڤادۆر ٥٥- Equatorial Guinea/ گینەی ئوستوایی ٥٦- Eritrea/ ئێریتریا ٥٧- Estonia/ ئستۆنیا ٥٨- Eswatini / ئسواتینی ٥٩- Ethiopia/ ئیتۆپیا ٦٠- Fiji/ فیجی ٦١- Finland/ فینلەند ٦٢- France/ فەڕەنسا ٦٣- Gabon/ گابۆن ٦٤- Gambia/ گامبیا ٦٥- Georgia/ گورجستان ٦٦- Germany/ ئەڵمانیا ٦٧- Ghana/ غەنا ٦٨- Greece/ یۆنان ٦٩- Grenada/ گرێنادا ٧٠- Guatemala/ گواتمالا ٧١- Guinea/ گینە ٧٢- Guinea-Bissau/ گینەی بیسائۆ ٧٣- Guyana/ گایانا ٧٤- Haiti/ هایتی ٧٥- Honduras/ هۆندووراس ٧٦- Hungary/ هەنگاریا ٧٧- Iceland/ ئایسلەند ٧٨- India/ هندوستان ٧٩- Indonesia/ ئیندۆنێزیا ٨٠- Islamic Republic of Iran/ کۆماری ئیسلامیی ئێران ٨١- Iraq/ عێراق ٨٢- Ireland/ ئیرلەند ٨٣- Israel/ ئیسڕائیل ٨٤- Italy/ ئیتاڵیا ٨٥- Jamaica/ جامائیکا ٨٦- Japan/ ژاپۆن ٨٧- Jordan/ ئۆردن ٨٨- Kazakhstan/ قهزاقستان ٨٩- Kenya/ کێنیا ٩٠- Kiribati/ کیریباتی ٩١- Kuwait/ کوێت ٩٢- Kyrgyzstan/ قرقیزستان ٩٣- Laos / لائۆس ٩٤- Latvia/ لاتڤیا ٩٥- Lebanon/ لوبنان ٩٦- Lesotho/ لێسێتۆ ٩٧- Liberia/ لیبێریا ٩٨- Libya/ لیبیا ٩٩- Liechtenstein/ لیختێنشتاین ١٠٠- Lithuania/ لیتوانیا ١٠١- Luxembourg/ لوگزامبۆرگ ١٠٢- Madagascar/ ماداگاسکار ١٠٣- Malawi/ مالاوی ١٠٤- Malaysia/ مالێزیا ١٠٥- Maldives/ ماڵدیڤس ١٠٦- Mali/ مالی ١٠٧- Malta/ ماڵتا ١٠٨- Marshall Islands/ دوورگەی مارشاڵ ١٠٩- Mauritania/ مۆریتانیا ١١٠- Mauritius/ مۆریشس ١١١- Mexico/ مێکزیکۆ ١١٢- Micronesia/ میکرۆنێزیا ١١٣- Monaco/ مۆناکۆ ١١٤- Mongolia/ مەغولستان ١١٥- Montenegro/ مۆنتێنێگرۆ ١١٦- Morocco/ مەراکش ١١٧- Mozambique/ مۆزامبیک ١١٨- Myanmar/ میانمار ١١٩- Namibia/ نامیبیا ١٢٠- Nauru/ ناورو ١٢١- Nepal/ نیپاڵ ١٢٢- Netherlands/ هۆڵەندا ١٢٣- New Zealand/ نیوزیلەند ١٢٤- Nicaragua/ نیکاراگوا ١٢٥- Niger/ نیجێر ١٢٦- Nigeria/ نیجێریا ١٢٧- Norway/ نۆروێژ ١٢٨- Oman/ عومان ١٢٩- Pakistan/ پاکستان ١٣٠- Palau/ پالاو ١٣١- Panama/ پاناما ١٣٢- Papua New Guinea/ پاپوا گینەی نوێ ١٣٣- Paraguay/ پاراگوای ١٣٤- Peru/ پێرو ١٣٥- Philippines/ فلیپین ١٣٦- Poland/ پۆڵۆنیا ١٣٧- Portugal/ پۆرتوگاڵ ١٣٨- Qatar/ قەتەر ١٣٩- Republic of Korea/ کۆماری کۆریا ١٤٠- Moldova/ مۆڵدۆڤا ١٤١- Romania/ ڕۆمانیا ١٤٢- Russian/ ڕووسیا ١٤٣- Rwanda/ ڕواندا ١٤٤- Saint Kitts and Nevis/ سەنت کیتس و نەڤیس ١٤٥- Saint Lucia/ سەنت لوسیا ١٤٦- Saint Vincent and the Grenadines/ سەنت وینسێنت و گرێنادینس ١٤٧- Samoa/ سامۆوا ١٤٨- San Marino/ سان مارینۆ ١٤٩- São Tomé and Príncipe/ سائۆ تۆمێ و پرینسیپێ ١٥٠- Saudi Arabia/ عەرەبستانی سعوودی (كه بهكورتكراوی دێت دهبێته "سعوودیا") ١٥١- Senegal/ سێنێگال ١٥٢- Serbia/ سێربیا ١٥٣- Seychelles/ سەیشێل ١٥٤- Sierra Leone/ سیێرا لیۆن ١٥٥- Singapore/ سینگاپۆر ١٥٦- Slovakia/ سلۆڤاکیا ١٥٧- Slovenia/ سلۆڤێنیا ١٥٨- Solomon Islands/ دوورگەی سۆڵۆمۆن ١٥٩- Somalia/ سۆمالیا ١٦٠- South Africa/ ئەفریقای باشوور ١٦١- South Sudan/ سوودانی باشوور ١٦٢- Spain/ ئیسپانیا ١٦٣- Sri Lanka/ سری لانکا ١٦٤- Sudan/ سوودان ١٦٥- Suriname/ سورینام ١٦٧- Sweden/ سوید ١٦٨- Switzerland/ سویسڕا ١٦٩- Syrian/ سووریا ١٧٠- Tajikistan/ تاجیکستان ١٧١- Thailand/ تایلەند ١٧٢- Macedonia/ مەکدۆنیا ١٧٣- Timor-Leste/ تیمووری ڕۆژههڵات ١٧٤- Togo/ تۆگۆ ١٧٥- Tonga/ تۆنگا ١٧٦- Trinidad and Tobago/ تریناد و تۆباگۆ ١٧٧- Tunisia/ تونس ١٧٨- Turkey/ تورکیا ١٧٩- Turkmenistan/ تورکمەنستان ١٨٠- Tuvalu/ توڤالو ١٨١- Uganda/ ئوگاندا ١٨٢- Ukraine/ ئوکراینا ١٨٣- Emirates/ ئیمارات ١٨٤- Britain/ بریتانیا ١٨٥- Tanzania/ تانزانیا ١٨٦- America/ ئەمریکا ١٨٧- Uruguay/ ئوروگوای ١٨٨- Uzbekistan/ ئوزبەکستان ١٨٩- Vanuatu/ ڤانواتو ١٩٠- Venezuela/ ڤێنێزوێلا ١٩١- Vietnam/ ڤێتنام ١٩٢- Yemen/ یەمەن ١٩٣- Zambia/ زامبیا ١٩٤- Zimbabwe/ زیمبابوێ |
ڕێزمانى کوردى
ماڵپەڕی ڕێزمانی کوردی
داهاتوو
«بابەتى پێشوو
«بابەتى پێشوو
پێشوو
بابەتى داهاتوو»
بابەتى داهاتوو»
Subscribe to:
Post Comments
(
Atom
)
1 لێدوانەکان :
لێدوانەکانlona
رد