ماڵپەڕی ڕێزمانی کوردی

ماڵپەڕى ڕێزمانی کوردی:: پەنجەرەیەک بۆ خزمەتکردنی ڕێزمانی کوردی

کێشەکانى ڕێنووسى کوردى


کێشەکانى ڕێنووسى کوردى

بەشی یەکەم
ئامادەکردنی: م.یونس سلێمان ئەحمەد

واوى درێژ (وو)
یەکێک لەکێشەکانى ڕێنووسى کوردى بریتییە لە واوى درێژ بۆچوونەکان دابەشبوون بەسەر دوو ڕاى جیاواز.
ڕاى یەکەم پێوایە کە (وو) درێژ بەهیچ جۆرێک لەسەرەتاى وشەدا نایەت، تەنیا لە ناوەڕاست و کۆتایی وشەدا دێت.
١- لەسەرەتا تەنیا بە (و) کورت دەنووسرێت: وەکو
( وشە، وڵات، وریا، وشیار، ورچ، وتە، وتار، وێنە، وەرز،
وشک ....)
ب- لەناوەڕاستدا دەبێت بە (وو) بنووسرێت: وەکو
( چوون، ژوور، پەپوولە، ڕووناکى، بووک، بوون، کووڕ، نموونە، ئابوورى، ....)
پ- لەکۆتایی وشەدا دەبێت بە (وو) بنووسرێت: وەکو
( بەڕوو، هەموو، مێژوو، داهاتوو، ڕابردوو، زیندوو، پشوو، نووستوو، ماندوو، دوو، ڕوو، خانوو، ... )
ڕاى دووەم پێوایە کە بەهیچ جۆرێک (وو) درێژ لەزمانى کوردیدا نییە لە سەرەتا و ناوەڕاست و کۆتایی وشەدا دەبێت بە (و) بنووسرێت، ئەم ڕایە لەلاى هەردوو زمانەوانى کورد ( مەسعود محەمەد و د.ئەوڕەحمانى حاجى مارف) پشتگیرى دەکرێت.
لەنێوان ئەم ڕایەدا ڕاى یەکەم تەواوە، ئەوەش بەهۆى ئەوەى کە لەڕێنووسى کوردیدا لەسەرەتاى وشەدا دەبێت بە (و) بنووسرێت وەکو ( وشە، وتار، وریا) نابێت بە (وو) بنووسرێت، چونکە واتاى وشەکە ناگۆڕێت ئیتر چ پێویست دەکات بنووسرێت.
 
لەناوەڕاست و کۆتایی وشەدا دەبێت بە (وو) بنووسرێت لەبەرئەوەى دەبێتەهۆى گۆڕانى واتاى وشەکە بۆ نموونە:
کوڕ، کووڕ، قوم ، قوو
م


ب?اوکردن?و?