ماڵپەڕی ڕێزمانی کوردی

ماڵپەڕى ڕێزمانی کوردی:: پەنجەرەیەک بۆ خزمەتکردنی ڕێزمانی کوردی

واتاسازى




 

واتاسازى 

زاراوەی سیمانتیک(sematics) لە لایەن زمانەوانی بەناو بانگ (برێل) بەکار هێنراوە بۆ ئەو بوارەی گرینگی بە شیکردنەوە و وەسفکردنەوە واتای    زمانەوانیەکان دەدات .

بایەخدانی ئەو زمانە تەنیا لایەنی فەرهەنگی واتاکە ناگرێتەوە ، بەڵکو ڕێزمانیش دەگرێتەوە و هەروەها تەوەرەکانی تەنیا لە سەر وشە کان ناوەستێت ، بەڵکو واتای ڕستەکانیش دەگرێتەوە ،  هەرچەندە تا هەشتاکانی سەدەی بیستەم وای بۆ دەچوون تەنیا باسی واتای فەرهەنگی وشەکانبکەن ، بە بێ باسی توخمە ڕێزمانیەکان و بونیادی ڕستە ، پەرەسەندنی ڕێزمانی بەرهەمهێن کاریگەری بەرچاوی هەبوو لە فراوانکردنی چەمکی واتا سازی بونیادی فەرهەنگی ، بۆ ئەوەی ئەم توێژینەوانەش بگرێتەوە کە پەیوەستن بەواتا سازی ڕستە :

بایەخدانی لێکۆلەڕانی واتاسازی لە پسپۆڕییە جیاجیاکاندا جۆراجۆرن تا ئەو ڕادەیەی کە قسەکردن لە بارەی زانستە واتاسازیەکان بووەتە ئاسایی ، بەو جۆرە دەیبینین (جون لاینز)ی زمانەوان بەنموونە جیاوازی دەکات لە نێوان واتاسازی زمانەوانی و واتاسازی فەلسەفی و واتاسازی مرۆڤناسی ، واتاسازی دەروونی ، واتاسازی ئەدەبی و ... بەڵام کاتێ کە واتا سازی بە بێ کۆت و  بەند یاخود وەسف دەردەبڕێت ، ئەوا دەچێتە نێو واتا سازی زمانەوانی

پڕاگماتیک

وا پێناسەدەکرێت کە لێکۆلێنەوە لە چۆنیەتی واتاداربوونی وتەکان لە پێگە ئاخاوتنەکاندا

بەو شێوەیە (ئەم زانستە) لە واتا سازی جیادەکرێتەوە  کە تەنیا بە پێی دانان لە واتا دەکۆڵێتەوە ، دوور لە بەکار هێنان و پێگەکانی گوتاربێژان ،

ئەم زانستە بە پێی ئەرک و کۆششی زمانەوانان و فیلەسوفی ئەمریکیەکان پێش کەوت و زمانەوانەکان تا سەردمێکی نزیک بە هۆی سروشتی ئاڵۆزی بابەتەکان  واتایان لە بابەتی لێکۆڵینەوەکان جیاکردۆتەوە ، کە تێیدا بوارەکانی توێژینەوە جیاجیاکانی تێهەڵکێش دەبوون ، هەتا ئەوانەش کە بانگەوازایان بۆ لێکۆڵینەوەی واتا کردبوو  بە بەهانەی ئەوەی کە ناکرێ ڕێزمان و واتا لە یەکتر جیابکرێتەوە وەک زمانەوان (لاکۆف) کە ئەم توخمانەیان نەکردە جێی بایەخدان وەک بەشدار بوون ، توخمە گوتاربێپەکانی دەرەوەی پێکهاتە زمانەوانەکانی وەک قسەکەر (نێر و مێ ) و بەکار هێنانی دەرەکی

موریس لە جیاکردنەوە سێیانییە بە ناوبانگەکەیدا بۆ بوارەکانی زانستی هێما (ڕێزمان و واتا سازی و پراگماتیک ) لە پێشدا ئەوەی باسی کرد  ، کەوا ڕێزمان لە پێوەندیەکانی نێوان نیشانە ڕێزمانیەکان دەکۆڵێتەوە و واتاسازی لە پێوەندیەکانی بە شتەکان دەکۆڵێتەوە ، پراگماتیکیش لە پێوەندی نیشانەکان بە ڕاڤەکارەکانیان دەکۆڵێتەوە ، ئەم پۆڵێنکردنە سیانیە بۆ پیرس ) دەگەڕێتەوە ، ئەگەر چی مۆریس یەکەم کەس بوو بە ڕوونی خستیە ڕوو و کارناپیش پشتگیری کرد

 واتا سازی  لە واتا دەکۆڵێتەوە و پراگماتیک لە بە کارهێنان دەکۆڵێتەوە

واتا سازی  دانانە و پراگماتیک بە کارهێنانە

جیاوازی واتا سازی و پڕاگماتیک پەیوەستە بەجیاوازی نێوان وتە و ڕستە

 جیاوازی نێوان واتای زمانەوانی و مەبەستی قسەکەران پەیوەندی توندوتۆڵی هەیە بە جیاوازی واتا سازی و پڕاگماتیک

گرفتەکانی واتاسازی :

1-     هاوبێژی

·         هۆکاری جوگرافیایی

·         هۆکاری مێژوویی

2-     دژواتا

·         تێکهەڵکێش بوونی شێوەزارەکان

·         گەشبینی

·         ڕەشبینی

·   گەڵتەو گەپ


3-     هاوواتا

·         هاوواتایی ئاماژەیی

·         هاوواتای دەرک کردن

·          هاوواتای تەواو



سەرچاوە : سەرەتایێک بۆ زانستەکانی واتاسازی و پڕاگماتیک      وەرگێڕانی : نەریمان عەبدوڵڵا خۆشناو

ب?اوکردن?و?