ناو بە پێی ژمارە
1-ناوی تاک: تەنیا یەک کەس ویەک شت مەبەستیەتی, وەکوو: پێنووس/دار/ ماڵ
2-"کۆ":زیاتر لە یەک کەس و شت مەبەستیەتی , وەکوو:
پێنووسەکان/ دارەکان/ ماڵەکان
نیشانەی ناوی "کۆ" لە زمانی کوردیدا , بریتین لە : گەل/ ەیل/ ەکان/ ان/
3-ناوی کۆمانا, بێ نیشانە: نیشانەی کۆی نییە , بەڵام لە مانا "کۆ"ە.
وەکوو: ڕان/ گەل/ قەتار/ بڕکە/ دەستە/ گروو/ خەرمان/
ناو لە ڕۆی ناسراوی و نەناسراوییەوە , دووبەشە:
1-ناسراو : ناوێکە کە بیسەر یان خوێنەر دەیناسێت, وەکوو:
هیوای کوڕی کاک موحەممەد.
چۆن ئێمە کاک موحەممەددەناسین , هیوایش بە بۆنەوەی ئەوەوە دەناسین.
2-هیوا هات بۆ ماڵی ئێمە: چۆن بیسەر پێشتر هیوای ناسیوە , دەزانی مەبەست کام ئیوایە.
3-ئەم دارە جوانە. بە یارمەتی یاریدەی "ئەم" کە بۆ ئیشارەیە دارەکە دەناسین.
4-ئەو کێوە جوانە. "ئەو" کێوەکەی کردووە ناسراو.
ناوی نەناسراو: ناوێکە بۆ بیسەر ناناسرێت, وەکوو:
دارێک ئاو بردی. (ئێک)یان (ێ) ئەگەر پاش ناو بێن , ناوەکە نەناس دەکەن.
مناڵێ خەریکی گەمەی تۆپی پێیە.
ئەو ناوانە ( دار / مناڵ)نەناسن و بۆ بیسەر یان خوێنەر ناناسرێن.
ناو بە پێی گشتی بوون و تایبەت بوون , دوو جۆرن:
1-ناوی تایبەت (تەنیا ناو): کێوی شاهۆ/ سنە/ سلێمانی/ ئەمریکا/ ئێبنی سینا/ :ئەمانە لە جیهانی ئێمەدا تەنیا خۆیانن و لە یەک دانە زیاتر نین, پێیان دەڵین ناوی تایبەت و تەنیا.
2-ناوی گشتی : ناوێکە کە هەموو هاوڕەگەزەکانی خۆی لەبەر ئەگرێت, وەکوو: هیوا/ کێو/ ئەستێرە/ حەمە/ چنار/ چنوور/ بەرد
3-ناوی ڕەگەزی: ناوێکە کە تنیا جنس و ڕەگەزی شتەکە دەردەخات و مەبەستی هەمووی ئەو شتانەیە کە لەیەک رەگەزن و ڕەگەزەکەیان دەر دەخات, وەکوو:
درەخت/ شیشە/ ئاسن/